My Blog List

بابه‌ته‌ نوێیه‌كان

خۆرهەڵات و فەلسەفە

Wednesday 20 July 2016

قەرەوێڵەکەى پرۆکروست

یان: بە ناوى ستەملێکراوانەوە

هاوار محەمەد

ئەم نامیلکەیە لە دوو بەش پێکهاتووە؛ لە بەشى یەکەمدا، بەشێوەیەکى گومانگەرایانە، هەندێ تێزى مارکسیستى سەدەى نۆزدە و سەرەتاى سەدەى بیست تاقیى دەکەینەوە و لەگەڵیدا ڕەخنەى ئەو عەقڵە پەڕگیرە دەکەین کە لەنێو مەنزومە چەمکییەکانى ئەو سەردەمانەدا چەقیووە هەر بۆ ئەوەى لافى نەک شۆڕشگێڕى، بەڵکو سوپەر شۆڕشگێڕیى لێ بدات؛ بەدەم تاوتوێى مشتومڕەکانیشەوە هەندێ پرسیار دەخەینە ڕوو. لە بەشى دووەمدا بە شیکاریى چەند گۆڕانکارییەکى نێو خودى سیستەمى سەرمایەدارى، کەمتازۆر وەڵامى ئەو پرسیارانەى بەشى پێشتر دەدەینەوە؛ ئەو گۆڕانانە، کە لە نیوەى دووەمى سەدەى بیستەمەوە سەریانهەڵداوە و تاوەکو ئەمڕۆ هەر بەردەوامن، لە ڕووى تیۆری و کردەییەوە بوونەتە گرفتى ڕاستەقینە لە بەردەم پراکتیکى شۆڕشگێڕیدا، بەڵام عەقڵیەتى ئەرسۆدۆکسى نکوڵیگەرا، ئامادە نییە دانیان پێدا بنێ، لە کاتێکدا ئەم سیستەمە کارتە کۆنەکانى سووتاندووە و بە ڕێساکانى پێشتر گەمە ناکات، یان ڕەنگە تەنیا لە وەختى قەیرانێکدا دۆمینەمان لەگەڵ بکات ئەو کاتەى سوور بزانێ پوولى شۆڕشى وەک دوو شەش لە دەستماندا تۆپاندووە. ئەمەیش سوپەر شۆڕشگێرەکانى خستۆتە بارێکى دژوارەوە، چونکە نە دەتوانن بە شێوازەکەى سەدەى بیست گەمەکە بکەن (مەگەر کودەتا لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا) و نە دەیشیانەوێ دەستیان لە ڕێسا و سونەتەکەیان ببێتەوە. ئێمە، بە پێچەوانەوە، پێمانوایە بۆ ئەمڕۆى دنیا و کورستانیش پێویستمان بە مۆدێلێکى ترى چەپ، بە چەمکى دیکە، بە دیاگنۆس و تەفسیرى تر، بە فۆڕمى نوێى خەبات و بەرەنگارى هەیە. ئەم وتارەیش لەو پێناوەدایە بەشدار بێت، تەنانەت ئەگەر زۆر کاڵوکرچیش بێت، لە سەرهەڵدانى چەپێکى نوێدا. 

بۆ داونلۆدکردنى نامیلکەکە بە pdf کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://drive.google.com/file/d/1Lvqmmcq1FR_2_bl2M7T9QkNKUzxmcDR7/view?usp=sharing