ناوى کتێب: مێژووى درۆ
ناوى نووسەر: جاک دێریدا
وەرگێرانى: هاوار محەمەد
چاپخانە: دەزگاى ئایدیا
ساڵ و شوێنى چاپ: 2017 سلێمانى
پێشه‌كی وه‌رگێری عه‌ره‌بی:
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كه ژاك دێریدا (1930-2004) بۆ مێژووی درۆ ته‌رخانى
كردووه، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رستگوتارێكه كه ئه‌م فه‌یله‌سوفه فه‌ره‌نسییه له
كۆلێژی نێوده‌وڵه‌تی فه‌لسه‌فه له پاریس، له ئه‌پریلی 1997 دا، پێشكه‌شی كردووه.
ئه‌م ده‌رسگوتاره ته‌نیا داڕشتنه‌وه‌یه‌كی كورتی ئه‌و وانانه‌یه كه له
قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له پاریس، له وه‌رزی
خوێندنی زانكۆیی 1994-1995 دا وتوویه‌تییه‌وه، ئه‌و كات له‌ژێر ناوی "پرسه‌كانی
به‌رپرسیارێتی، IV، شایه‌تییه‌كان"ـدا
بوو. یه‌كه‌مجار له "ده‌فته‌ره‌كانی لیرنی ژاك دێریدا" (پاریس، لیرن،
2004)، بڵاوكرا‌وه‌ته‌وه. بۆ ئه‌م وه‌رگێڕانه پشتمان به‌و نوسخه‌یه به‌ستووه
كه له خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گالیلی (پاریس، 2012) ده‌رچووه.
هێڵی پێكه‌وه‌به‌ستنی شیكارییه‌كانی دێریدا ده‌رباره‌ی
ئه‌م بابه‌ته -كه وه‌ك تێزی ده‌روازه‌یی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ژینالۆژیای لێكترازانگه‌ریی
چه‌مكی درۆ، ده‌یخاته ڕوو- پرس و باسه ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری دروستكردنی مێژوویه‌كی
تایبه‌ت به درۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی درۆیه؛ داخۆ مێژوویه‌كی وه‌ها مومكینه یان نا.
لێره‌دا چه‌ند له‌مپه‌رێك هه‌یه كه ناتوانین له پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌دا،
به ئاسانی بازیان به‌سه‌ردا بده‌ین، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیدارن به زه‌روره‌تی
جیاكردنی نێوان مێژووی درۆ وه‌ك چه‌مكێك و مێژووی درۆ له خۆیدا، كه
ئه‌مانیش گرێدراون به كۆمه‌ڵێك هۆكاری مێژوویی و كولتوورییه‌وه كه به‌شدارن له
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و موماره‌سه و شێواز و پاڵنه‌رانه‌ی په‌یوه‌ستن به درۆوه، ئه‌مه‌یش
له ژیارێكه‌وه بۆ ژیارێكی دیكه، بگره له‌نێو یه‌ك ژیاریش خۆیدا، جیاوازییان هه‌یه.
وێرای ئه‌مه‌یش، ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ دیاریكردنی
سنووره‌كانی ئه‌و لێكنزیكیه‌ی كه له‌نیوان درۆ و چه‌مكه‌كانی تردا هه‌یه. بۆ
نموونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كانت ده‌یكات، ده‌بێت جه‌خت له‌و په‌یوه‌ندییه ئۆرگانییه
بكه‌ینه‌وه كه درۆ ده‌به‌ستێته‌وه به به‌ڵێن و ئینجا به به‌لاڕێدابردنـه‌وه.
دواجار درۆ واتای په‌یوه‌ستنه‌بوونه به‌و به‌ڵینه‌وه كه درۆزن به شاراوه‌یی ده‌یدات
بۆ وتنی حه‌قیقه‌ت به‌وانیتر، پاشان هه‌وڵده‌دات به‌كاریگه‌ری ئه‌مك درۆیه ڕه‌فتاریان
ئاراسته بكات، واته درۆ ڕه‌هه‌ندێكی جێبه‌جێكارییانه‌ی هه‌یه كه بۆ لابردن
ناشێت و به بێ ئه‌م ڕه‌هه‌نده نابێته درۆ.
هه‌روه‌ها ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ دانانی سنوورێكی پته‌و
له‌نێوان درۆ و هه‌ڵه‌دا تاوه‌كو لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت گریمانه‌ی ئه‌وه
بكه‌ین كه لێكدژه‌كه‌ی درۆ حه‌قیقه‌ت یان واقیع نییه، به‌ڵكو ڕاستگۆییه.
قه‌دیس ئۆگه‌ستین پێیوایه ده‌توانین قسه‌یه‌كی هه‌ڵه بڵێین به بێ ئه‌وه‌ی ببینه
كه‌سێكی درۆزن، ئه‌گه‌ر بێتوو به نیازێكی باشه‌وه، بڕوامان وابێت كه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین
ڕاستییه و مه‌به‌سته‌كه‌مان فریوودانی ئه‌وانیتر نییه، هه‌روه‌ها ده‌توانین قسه‌یه‌كی
ڕاست بڵێین، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به درۆزن ده‌ربچین، ئه‌گه‌ر بێتوو مه‌به‌ستمان
له‌و قسه فریوودانی ئه‌وانیتر بێت.
ئه‌و به‌ره‌نجامانه‌ی كه له‌م گریمانه‌یه‌وه به‌ده‌ستی
ده‌هێنێت، ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شیكارییه‌كه‌ی دێریدا پێكده‌هێنن. ئه‌ویش، له‌لایه‌كه‌وه،
گریمانه‌ی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی جه‌وهه‌رییه له‌نێوان درۆ و مه‌به‌ستدارێتیدا؛
ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌رچی ده‌توانین به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی بهێنینه‌وه كه كه‌سێك حه‌قیقه‌تی
نه‌گوتووه، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری بنچینه‌یی، به چه‌مكه به‌رته‌سكه‌كه‌ی
ئه‌م وشه‌یه، مه‌حاڵه ]له‌م حاله‌ته‌دا[ كه‌سه‌كه درۆی كردبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه
كه مه‌حاڵه درۆ له‌گه‌ڵ خۆدا بكرێت. ئایا مرۆڤ ده‌توانێت، به مه‌به‌ستی
فریوودانی خۆی و ئازاردانی خۆی، به ئه‌نقه‌ست شتانێكی وا به‌خۆی بڵێت كه هه‌ر به
ڕاستی جیاواز بێت له‌وه‌ی بیری لێده‌كاته‌وه؟ واته چۆن ده‌شێت درۆ له‌گه‌ڵ خۆدا
بكرێت، مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ژان ژاك ڕۆسۆ بۆی چووه، ته‌نیا له‌و حاله‌ته‌دا نه‌بێت
كه "خۆ" به كه‌سێكی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، كه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریدا
په‌یوه‌ست بین به ئه‌ركی ڕاستگۆییه‌وه؟
بایه‌خدانی دێریدا به‌م خاڵه‌ی كۆتایی، له بنه‌ڕه‌تدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێگه سه‌نتراڵه‌ی كه ئه‌م خاڵه له كتێبه‌كانی هانا
ئارێنتدا داگیری ده‌كات، ئه‌مه‌یش بایه‌خێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه وا
ئاره‌زووی توێژینه‌وه‌ن له‌و موماره‌سانه‌ی له درۆوه نزیكن، ئه‌م جۆره موماره‌سانه‌یش
له كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ماندا به‌شێوه‌ی به‌رچاو به‌دی ده‌كرێن. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی
دێریدا بۆ ئارێنت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خانمه فه‌یله‌سوفه ئه‌ڵمانییه
بایه‌خی داوه به‌و په‌یوه‌ندییه مه‌ترسیداره‌ی كه كایه‌ی سیاسی به درۆوه ده‌به‌ستێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه شیكارییه‌كانی ئارێنت تاڕاده‌یه‌كی
زۆر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه "ئه‌لیكسه‌نده‌ر كواری" ده‌رباره‌ی
به‌كارهێنانه میتۆدییه‌كانی درۆ له‌لایه‌ن سیسته‌مه تۆتالیتاره‌كانه‌وه، ئه‌نجامی
داوه. وێڕای ئه‌مه‌یش، خوێندنه‌وه‌ی دێریدا بۆ ئارێنت توانای ئه‌وه‌ی پێداوه
ئاسۆ و ده‌رگای نوێ به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا بكاته‌وه، یه‌كێك له‌و به‌شداری و
ئیزافانه‌ی دێریدا، تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌و
كۆسپانه‌وه كه دێنه سه‌ر ڕێی پرۆژه‌ی دروستكردنی مێژوویه‌كی تایبه‌ت به درۆ و
ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌نه ئه‌ركێكی دژوار. ئه‌گه‌ر درۆ له‌نێو مێژوو به‌گشتی و
مێژووی سیاسی به‌تایبه‌تیدا بوونی هه‌بێت و به‌رده‌وام كرابێت، داخۆ چۆن ده‌شێت درۆ
خۆیشی مێژوویه‌كی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تی هه‌بێت؟
چه‌مكی درۆ له‌گه‌ڵ خۆ (یان خۆ-خه‌ڵه‌تاندن)،
كه به زه‌قی لای ئارێنت ئاماده‌یی هه‌یه، په‌یوه‌سته به ئاماده‌كردنی دوو
تیۆره‌وه، ئه‌م دوو تیۆره ئه‌گه‌رچی گرنگیشن، كه‌چی له كتێبه‌كانی كواری و
ئارێنتدا ]به ڕوونی[ بوونیان نییه، ئه‌وانیش: یه‌كێكیان
ده‌روونشیكارییه و ئه‌و دیكه‌یان بوونسازی ]كه‌ینونه[ وه‌ك ئه‌وه‌ی هایدیگه‌ر
خستوویه‌تییه ڕوو. له‌سه‌رووی ئه‌مه‌یشه‌وه، ئه‌م دوو بیرمه‌نده به ته‌واوه‌تی
چه‌مكی ئایدیۆلۆژیای ماركسییان فه‌رامۆش كردووه كه گرنگه بۆ دیاریكردنی
كێشه‌ی درۆ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رچی ئه‌م چه‌مكه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و گوتارانه‌دا ئاڵۆز
و نوقسانه كه به‌كاری ده‌هێنن.
له‌وه‌ی پێشتر وتمان ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی
كه ئه‌م توێژینه‌وه‌ی وا ئێستا له به‌رده‌ستماندایه، به‌های ته‌واوه‌تی خۆی ته‌نیا
ئه‌و كاته وه‌رده‌گرێت كه تێهه‌ڵكێش به پرۆژه فه‌لسه‌فییه گشتییه‌كه‌ی دێریدا
بكرێت، ئامانجی پرۆژه‌كه‌یش خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه بۆ میتافیزیكای
ڕۆژئاوایی. ئه‌وه‌یش به‌و پێیه‌ی له دوایین شیكاریدا، لێكدژدانانی ڕاستگۆیی/درۆ،
كه به بێ ئه‌م دووالیزمه درۆ ناتوانێت پێگه و شوێنی خۆی بگرێت، ڕیشه‌كانی وا
له‌نێو بنه‌مای جێگیره‌كانی میتافیزیكادا.