گفتوگۆ لەگەڵ جۆرج تەرابیشى
سازدانى: مەمدوح موهەینى
وەرگێڕانى: هاوار محەمەد
- له
كتێبی "نه‌خۆشی ڕۆژئاوا"دا باست له‌وه كردووه كه جه‌نگی 68 كاریگه‌ری
هێدمه ]تراوما[ى
هه‌بوو له‌سه‌ر گوتاری ڕۆشنبیره‌كانی عه‌ره‌ب، ئه‌مه‌یش وای لێ‌كردن كه بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئامێزی كه‌له‌پوور، به پێچه‌وانه‌ی سه‌دمه ]شۆك[ـه "پۆزه‌تیڤ"ـه
ناپلیۆنییهكهوه كه به‌شداریكرد له بەگەڕخستنى كه‌ره‌سته‌كانی سه‌رده‌می ڕێنسانسدا.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: داخۆ جه‌نگی عێراق و ئه‌و ڕووداوه گه‌ورانه‌ی كه به‌دوایدا
هاتن كاریگه‌ریی هێدمهیان دەبێت یان شۆك؟
- ئه‌سته‌مه
له ئێستادا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، چونكه من كاتێك كتێبی "نه‌خۆشی
ڕۆژئاوا"م نووسی سه‌رده‌مێك به‌سه‌ر شكستی [جەنگى عەرەب-ئیسرائیل]ى 68دا تێپه‌ڕیبوو.
به‌ڵام عێراق له‌مڕۆدا له دۆخێكی جیاوازدا ده‌ژی و پێویستی به چاودێرییه‌كی ورد
هه‌یه تاوه‌كو به دیاریكراوی و دروستی دۆخه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكه‌ین. پێموایه له
یه‌ك كاتدا هه‌م هێدمه هه‌یه و هه‌میش شۆك، به جۆرێك كه ده‌توانین به حاڵه‌تێكی
دوودیوی دابنێین، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌یش دوودیوی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی خۆیه‌تی،
كه له دوو كۆمه‌ڵگه پێكهاتووه، كۆمه‌ڵگه‌ی سونه مه‌زهه‌ب و كۆمه‌ڵگه‌ی شیعه
مه‌زهه‌ب. ئه‌م دابه‌شبوونه وامان لێده‌كات نه‌توانین بزانین چی ڕوویداوه. ئایا
شۆكێكی چالاكه به ئاراسته‌ی ڕێنسانسێكی كارا یاخود هێدمه‌یه‌كی چالاكه به
ئاراسته‌ی به‌سه‌رخۆدا شكانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه. به‌داخه‌وه، به پێی
مه‌زه‌نده‌ی من، تاوه‌كو ئێستا زۆرینه‌ی كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراقی و له‌سه‌ر
ئاستی عه‌ره‌بییش پهلهپڕوزهیه. له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته كۆمه‌ڵێك كێشه‌یه‌ك
ڕوویداوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داگیركاریی ئه‌مریكی کە سه‌دام حوسه‌ینی ڕووخاند، كه
به توند‌وتیژترین دیكتاتۆری ڕژێمه عه‌ره‌بییه‌كان داده‌نرێت، ئه‌گه‌رچی تاكه
دیكتاتۆر نه‌بوو، به‌ڵام دڕنده‌ترینیان بوو، كردییه شه‌هید و هه‌لێكی دیكه‌ی ڕه‌خساند
كه خه‌ڵك له‌گه‌ڵی هاوسۆز بن. ئه‌مه ڕواڵهتێكه له ڕواڵه‌ته‌كانی "هێدمه"ی
كارا بۆ وروژاندنی هه‌ست و غه‌ریزه سه‌ره‌تاییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دواوه،
له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته كاركردی ڕێنسانس. مه‌به‌ستم له هاوسۆزی له‌گه‌ڵ سه‌دامدا
ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین عێراقی هه‌ن بوونه كه‌سانێك كه سۆز و هه‌ستیان بۆ سه‌دام
و سه‌رده‌مه‌كه‌ی جوڵا و –لایه‌نیكه‌م- له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به ئارامی و له
ئاساییشدا ده‌ژیان، ئینجا له ڕوانگه‌ی تائیفییه‌وه "كرا به ئیبلیس" و
هه‌ر له ڕوانگه‌ی تائیفییشهوه ستاییش كرا. له‌م گۆشه‌یه‌وه ئێمه له‌به‌رده‌م
"هێدمه"داین نه‌ك "سه‌دمه" ]شۆك[.
- وا
پێده‌چێ له دۆخی عێراق ڕه‌شبین بیت؟!
- به‌ڵێ
من ڕه‌شبینم، ڕه‌نگدانه‌وه عه‌ره‌بییه‌كانیشی هێشتایش له‌ژێر پێداچوونه‌وه‌دان.
من لێره‌دا له‌باره‌ی ئاپۆره‌وه قسه ناكه‌م چونكه ئاگام لێیان نییه، به‌ڵكو ده‌رباره‌ی
ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره عه‌ره‌بییه قسه ده‌كه‌م كه وای ده‌بینم له‌خۆیدا دابه‌شبووه
و خۆی ون كردووه و نازانێت پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات،
چیین، له كاتێكدا من سه‌رم سوڕما له‌وه‌ی كه زۆرێك له كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و
ڕۆشنبیره عه‌ره‌بانه‌ی له‌سه‌ر ماركسییزمی دیموكراتی و سێكیولاریزم حسێبن،
كاردانه‌وه‌كانیان بووه كاردانه‌وه‌ی تائیفی، به شیعه و سونه‌وه، زۆر به
ڕاشكاوی ده‌ڵێم ئه‌مه زۆر ئازاری دام.
- نه‌وه
عه‌ره‌بییه‌كان هێشتایش به‌ده‌ست ئه‌و شته‌وه ده‌نالێنێت كه ناوتناوه
"برینی نه‌رگسی" له ڕۆژئاوا، كه تووشی نه‌وه كۆنه‌كان بووبوو و وای
لێ‌كردبوون به‌سه‌رخۆیاندا بنوشتێنه‌وه و ڕێی ئه‌وه‌ی لێگرتن بچنه نێو مۆدێرنه‌وه.
بۆچی ئێستا ئه‌مه به‌سه‌ر نه‌وه نوێیه‌كانیشدا هاتووه، ئه‌گه‌رچی تووشی شكستی
زهلیلكهر نه‌بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌نگی 68دا ڕوویدا؟
- به
بڕوای من ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار، له هه‌موویان گرنگتر شكستی ئه‌زموونه‌كانی
گه‌شه‌پێدان و تازه‌گه‌ری له جیهانی عه‌ره‌بیدا. با نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه:
یابان و چین.. داخۆ یابان و چین له ڕووی ئایینی و كولتووری و زمانی و ئێتنیكییهوه
هێنده‌ی ئێمه له ڕۆژئاواوه نزیكن؟ نه‌خێر، ئێمه زۆر له‌وان نزیكترین، ئێمه له
ڕۆما و یۆنانه‌وه له‌وان زۆر نزیكترین و چووینه‌ته ئیسپانیا و گه‌یشتینه مه‌كدۆنیا،
توركیاییش تا سنووری نه‌مسا ڕۆیشت. كه‌واته ئێمه و ڕۆژئاوا له په‌یوه‌ندییه‌كی
ڕاسته‌وخۆداین، ئه‌ی كه‌واته بۆچی چینییه‌كان و كۆرییه‌كان، هه‌ر وه‌ك پێشتریش
یابان كردی، به‌سه‌ر ئه‌م گرێیه‌دا سه‌رده‌كه‌ون و خۆیانی لێ ده‌رباز ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئێمه ناتوانین ئه‌مه بكه‌ین؟ به بڕوای من ئه‌وانیش تووشی هه‌مان كێشه بوون، هه‌مان
پرسیار لای ئه‌وانییش كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یابان ڕوویدا و، ئه‌وه‌ی له‌مڕۆیشدا
له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و چین ڕووده‌دات، ئه‌وه‌یه ئه‌وان بڕیاریان له‌وه
داوه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ته‌نیا به‌وه ده‌بێت كه لێی نزیك ببنه‌وه و
له بوار و كایه‌كه‌ی خۆیدا جێی بهێڵن. به‌ڵام به‌لای عه‌ره‌به‌وه دۆخه‌كه
جیاوازه، ئه‌و ئایدیۆلۆژیای لای ئێمه دوای شكستی هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدان و ئه‌زموونه‌كانی
مۆدێرنیته سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ڕۆژێمی دیكتاتۆریه‌تی و پاشه‌كشه‌ی به‌كۆمه‌ڵ
و پاشه‌كشه‌ی ئابووری و ئاسته‌كانی فێركردنی پیشانداین. ئێمه له گه‌نجیماندا ده‌مانگوت
ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی به ڕۆژئاواییبوونهوه به‌ربه‌ره‌كانێی ڕۆژئاوا بكه‌ین.
ئه‌مه ئه‌و شته‌بوو كه یابانییه‌كان و ئینجا چینییه‌كانیش كردیان. كه‌چی له
ئێستادا، به داخه‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ربه‌ره‌كانێی ڕۆژئاوا بكه‌ین به‌ڵام
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ڕۆژئاوا كردوویه‌تی. لای ئێمه كه‌سانێك هه‌ن
به‌ناوی تێگه‌یشتنێكی دیاریكراو له ده‌قه قورئانییهكانهوه، تیۆره‌كه‌ی
"كۆپه‌رنیكۆس" ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌یه تیۆری سوڕانه‌وه‌ی خۆر و شتی
له‌م بابه‌ته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. لێره‌دا من ئایدیایه‌كی ساده دێ به مێشكمدا، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه گه‌لی پێشكه‌وتوو به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له ئایینه‌كه‌ی تێده‌گات
و گه‌لی عه‌قڵانی به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی له ئایینه‌كه‌ی تێده‌گات. ئایین به
زمانی خه‌ڵكی قسه ده‌كات به‌و جۆره‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ن و ئه‌ركه‌كه‌ی دانانی ڕێسا
و یاسای زانستی نییه. له‌به‌رئه‌مه، ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كه‌دا
ڕووده‌دات جێگای داخه. چونكه لێره‌دا ده‌بینین تیۆری "ئیعجازی قورئان"
له ئیسلامدا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانراوه كه ئیعجازی قورئانی ده‌ربڕین و
پێڕاگهیانده، به‌ڵام كه ئێستا پێڕاگه‌یاندن ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ماوه كه سه‌ردمی
پێشووتر، ئه‌و ڕۆژگاره‌ی كه نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای زمانه‌كانیان دابه‌ش
بووبوون، ئیدی پێڕاگه‌یاندن ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ماوه، ئێستا دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ
ڕۆڵی به‌رفراوانی زانست‌دا تیۆرێكی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه تێیدا تیۆری ئیعجازی
قورئانی فه‌رامۆش كراوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئیعجازی زانستی له قورئاندا بسه‌لمێنن.
لێره‌دا پێموایه برینه نهرگسییهكه هێشتایش بێدهرمانه و هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ناعه‌قلانی و ناعهقڵێنراوی ده‌قی ئایینی، ئه‌م برینه نێرگسییه
قووڵتر ده‌كاته‌وه. پێشموایه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م برینه ئه‌وه‌یه كه
پێمانوایه ئێمه له سه‌نته‌ری جیهانداین. ده‌ڵێین: (عه‌ره‌ب و ڕۆژئاوا) ]العرب
و الغرب[، وه‌ك بڵێی جیاوازی ئێمه و ڕۆژئاوا
ته‌نیا خاڵی سه‌ر پیتی (غ)ـه. من ئه‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه
ئێمه و ڕۆژئاوا دوولایه‌نی لێكدژییهكه نین، به‌ڵكو ئێمه به‌شێكی چكۆله‌ی
جیهانین و كۆی گه‌لانی عه‌ره‌بی –دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ربڕینه گونجاو بێت،
چونكه چه‌ندین هه‌رێمی عه‌ره‌بی هه‌ن كه ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر له بنچینه‌وه
عه‌ره‌ب بن!!- ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی دانیشتوانی چین پێكده‌هێنن، كه‌چی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌یشدا چینییه‌ك نادۆزیته‌وه كه بڵێت چین و ڕۆژئاوا!!.
گه‌ر وا وێنای خۆمان بكه‌ین كه ئێمه
عه‌ره‌بین و له سه‌نته‌ری گه‌ردوونداین و له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له دژایهتیداین، كه
ڕۆژئاوا نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی گهردووتی داگیر كردووه، ئه‌وا ئه‌مه تێڕوانینێكی
گاڵته‌جاڕانه‌یه بۆ جیهان. ئێمه له نیوه‌ی جیهاندا نین، له كتێبهكهیشمدا (نه‌خۆشی
ڕۆژئاوا) چه‌ندین ده‌قی ڕۆشنبیره عهرهكانم بینییه‌وه كه داخی ئه‌وه ده‌خۆن
ڕۆژاوا وه‌ك دو‌ژمنێك سه‌یری ئێمه ناكات كه سه‌نگ و قورسایی هه‌یه، چونكه گه‌ر
ئیمه وه‌كو دوژمن لێمان بڕوانرێت واتای ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌ین. ئه‌و گرێ نهرگسییهی
كه لای عه‌ره‌ب هه‌یه ده‌توانین بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌زموونه مێژووییه‌كه‌یان
كاتێك له‌خۆیان ده‌رچوون و جیهانیان داگیر كرد و فه‌تحی نیوه‌ی جیهانی شارستانییان
كرد، ئه‌گه‌رچی نه‌گه‌یشتنه چین و یابان و ئه‌وپه‌ڕی ڕۆژئاوا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی زۆرینه‌ی جیهانی شارستانیی ئه‌وكاته‌یان خسته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست
و گهیشتكنه ئیسپانیا و بگره له‌ویش به‌ولاوه‌تر ڕۆشتن. ئه‌م ئه‌زموونه
مێژووییه مه‌زنه هێشتایش له‌نێو ئێمه‌دا كار ده‌كات و ئه‌و وه‌همه‌مان لا دروست
ده‌كات كه گوایه ئێمه له جیهانداین و له پنتێكی سه‌نتراڵی جیهانداین. هه‌موو
تێڕوانینێكیش كه پێیوایه ئێمه له پنتێكی سه‌نتراڵی جیهانداین تێڕوانینێكی
كۆمیدییه چونكه جیهان سه‌نته‌رێكی نییه به‌ڵكو خڕ و سوڕاوه!!. ته‌نانه‌ت
ڕۆژئاواییش له سه‌نته‌ردا نییه، ئه‌ی چۆن ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕؤژاوادا
خۆمان له‌سه‌نته‌ردا دابنێین، له كاتێكدا ڕۆژئاوا خۆیشی، به‌هۆی درێژبوونه‌وه
چینی و یابانییه‌كانه‌وه، به‌هۆی كشانی ئه‌مریكاوه كه به‌هۆی گشتاندنه‌وه ئه‌وه
له‌بیر ده‌كه‌ین ئه‌مریكا له ڕۆژئاوا خۆی دابڕاندووه و ڕۆژئاوایهكی نوێ و سه‌نته‌رێكی
نوێی دروست كردووه، چیتر له سهنتردا نییه و چیتر ڕۆژئاواكهی جاران نییه. به
بۆچوونی من خه‌ونی سهنتراڵبوون خه‌ونێكی منداڵانه‌یه و ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه
نه‌رگسییه‌تی داخراو و نه‌خۆش بۆ خود به‌رهه‌م دێنێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕق له‌ویدیكه،
كه ده‌یه‌وێت له سهنتراڵبووندا كێبهركێمان بكات، داده‌مه‌زرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدا
كه واقیعیی ماتریالی و ڕاسته‌قینه‌ی به‌رجه‌سته‌ی عه‌ره‌ب زۆر شێواوه و وڵاته
عه‌ره‌بییه‌كان له هه‌ره دواكه‌وتووترین وڵاته‌كانی جیهانن، بگره هه‌ندێك وڵاتی
ئهفریقییش هه‌ن كه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان پێشكه‌وتووترن. به‌داخه‌وه ئه‌مه
واقیعه بیمارهكهی عه‌ره‌به كه تووشی نیرۆسی كردووین، پێیشوایه ئێمه‌ی
ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب كه‌سانێكی زۆری نیرتیك و سایكۆتیكمان له‌سه‌ر پشتی خۆمان هه‌ڵگرتووه.
- به‌ڕوونی
دیاره تێڕوانینت بۆ ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب نه‌رێنی و ڕه‌شبینانه‌یه.
- زۆر
به ڕاشكاوی بیڵیم، ئێمه له دۆخی خۆدۆڕاندنداین، چونكه "ئهنتێلێجنسیا"ی
عه‌ره‌بی، كه ده‌بوو نیبراس یان فانۆسی ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگا بن، به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی له دۆخی له‌ده‌ستچوون و خۆدۆڕاندندایه، ناڵێم ئه‌م توێژه ئۆپۆرتۆنیست و هه‌لپه‌رستن
به‌ڵام ده‌ڵێم فریوی ڕژێمه‌كان و فریوی دۆلار و فریوی ده‌سته‌جه‌معییان خواردووه،
به‌و واتایه‌ی ده‌یانه‌وێت كاسبی خۆیان بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیاندا
ڕابكێشن، به‌ڵام خۆ ئه‌ركی "ئهنتێلێجنسیا" ئه‌وه نییه كه جه‌ماوه‌ر
بۆ خۆی ڕابكێشێت. كاتێك ده‌ته‌وێت وه‌ك ڕۆشنبیرێك له ته‌له‌فزیۆنه‌وه ملیۆنان كه‌س
بدوێنیت، ناچار ده‌بیت سازش بكه‌یت نه‌ك ته‌نیا له‌وه‌ی كه ده‌بێت به زمانێكی
ئاسان قسه بكه‌یت، به‌ڵكو له‌وه‌یش كه ناتوانێت هه‌موو ئایدیاكانت بڵێیت و
سووریش بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی هیچ كه‌سێك له‌و ملیۆنان بینه‌ره بریندار
نه‌كه‌یت. له‌م دۆخه‌دا تۆ سازش له هه‌ڵوێستی خۆت ده‌كه‌یت و هه‌وڵ ده‌ده‌یت به
جۆرێك كه‌وی و نه‌رمیی بكه‌یته‌وه كه بینه‌ران و بیسه‌ران بریندار نه‌كات.
بڕواموایه ئه‌م ڕۆڵه زۆر مه‌ترسیداره كه به داخه‌وه ده‌زگا میدیاییه‌كانی ئه‌مڕۆ،
به تایبه‌تیش كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان، ڕۆڵیان هه‌یه له دابه‌زاندنی ئاستی
ڕۆشنبیر، بۆ نموونه له ئاستی ئه‌فسه‌ری ڕوكنهوه بۆ ئاستی عه‌ریف. لێره‌دا به
هه‌موو ڕاستگۆییه‌كه‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ست به نزمیی ئاستی ئه‌و كۆمێنتانه ده‌كه‌ین
كه ڕۆشنبیران له كه‌ناڵه میدیاییه‌كاندا ده‌یده‌ن، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خۆیاندا
بێ ئاستن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچارن ئه‌م ڕۆڵه له ده‌زگا میدیاییه‌كاندا بگێڕن
تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ری فراوانه‌دا بدوێن. واته ڕۆشنبیر ئیدی وه‌ك حزبی
سیاسی خۆی ده‌بینێت، چونكه ئه‌مه شێوازی حزبه‌كانی ئه‌مڕۆیه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌جیهانی
عه‌ره‌بیدا شتێكمان به‌ناوی حیزب هه‌بێت. حیزب ئایدیاكان له‌سه‌ره‌وه، له ئاستی
سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆ خواره‌وه، بۆ ئاستی جه‌ماوه‌ر ده‌گوازێته‌وه، له‌مه‌یشدا
ساده‌ی ده‌كاته‌وه و گشتگیریی ده‌كات و ده‌یشێوێنێت. به واتایه‌كی ڕوونتر،
ڕۆشنبیر خۆی بۆته حیزب و داواكاری ئه‌و شته‌ی كه حیزب لێی داوا ده‌كات، ئه‌مه‌یش
له بنه‌ڕه‌تدا ڕۆڵی ڕۆشنبیر نییه به‌ڵكو ڕۆلی ئه‌فسه‌ری پۆله كه ڕێگا ده‌كاته‌وه
و خۆش ده‌كات، پاشانیش ئه‌و كه‌سانه له ڕیزهكهدان كه ڕێگاكه ده‌په‌رستن و ئه‌و
كه‌سانه‌یش هه‌ن كه ڕێگاكه ده‌گرنه به‌ر، ئیدی مه‌وداكه فراوانه...!!
له‌به‌رئه‌وه ڕێمبده ڕاستگۆیانه
بڵێم زۆرینه‌ی "ئهنێلێجنسیا"ی عه‌ره‌بی رۆڵی خۆگه‌وره‌كردن ده‌گیڕێت و
وا سه‌یری خۆی ده‌كات كه ده‌توانێت له‌ڕێگای ده‌زگا و كه‌ناله میدیاییه‌كانه‌وه
واقیعی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌كان بگۆڕێت. لێره‌دا پۆپۆلیزمی به‌شێكی زۆر
له ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌كان ده‌ركه‌وت، هه‌ر له ڕۆشنبیره ناسیۆنالیسته‌كانه‌وه
بۆ ماركسیسته‌كان و سۆشیالیسته‌كانی پێشووتر و بۆ دیموكراسخوازه سێكیولاره‌كان،
كه له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه‌وه زمانێكی شه‌قوشڕ به‌كارده‌هێنن كه له
كۆتاییدا ناتوانن به‌هۆیه‌وه گوزارشت له ئایدیاكانیان بكه‌ن. جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی
له شۆكهكان دوودڵه و ده‌سڵه‌مێته‌وه، چونكه شۆك و به‌ركه‌وتن میكانیزمێكی
ڕێنسانسه، ئه‌گه‌ر تووشی شۆك نه‌بین ههڵیشناسینهوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م واقیعه
تووشی شۆكمان نه‌كات سه‌رله‌نوێ له‌دایك نابینه‌وه، به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی
ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مڕۆ خۆیان له شۆك و به‌ركه‌وتن لاده‌ده‌ن چونكه وا
وێناكراون كه ئه‌وان ئه‌ستێره‌ی نوێن و ده‌توانن جێگای حیزبه‌كان بگرنه‌وه كه
به‌های خۆیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر به ڕاستییش وایه، حیزبه‌كان متمانه‌ی خۆیان و
هێڵه‌كانی خۆیان له‌ده‌ستداوه، ئیدی له ڕێگه‌ی كهنالهكانهوه داوا له
ڕۆشنبیره‌كان ده‌كرێت جێگایان بگرنه‌وه، كاتێكیش داوا زیاد ده‌كات ئاستی خستنه‌ڕوو
كه‌م ده‌بێته‌وه.
- داخۆ
هه‌موو ئه‌م كه‌ناڵه ئاسمانییانه و ئه‌م كه‌ره‌سته ته‌كنیكییه نوێیانه كه
ڕۆژانه زیاد ده‌بن، ئه‌وه نابینن كه ده‌توانن ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
ڕۆشنگه‌ری؟
- ڕوداوێكت
بۆ ده‌گێرمه‌وه كه ئه‌وكاته‌ی له كۆنگره‌ی قاهیره بووم به‌سه‌رمدا هات، ئه‌وه
دوا كۆنگره بوو بڕیارمدابوو به‌شداریی تێدا بكه‌م چونكه به‌شداریی هیچ كۆنگرهیهكم
نه‌ده‌كرد، چیرۆكه‌كه ئه‌وه‌بوو كه هاوڕێی ئه‌زیزم "هیشام شه‌رابی"ی
كۆچكردوو له‌سه‌ر بڵندگۆكه وه‌ستا و وتی: "هۆ گەلى عه‌ره‌ب، مژده بده‌ن كه
ئێمه چیتر دیلی ڕژیمه دیكتاتۆرییه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان نین، ئێستا كه‌ناڵه‌كان له
هه‌موو جێگایه‌كدان، ده‌نگمان ده‌گات به هه‌موو شوێنێك. چیتر دیكتاتۆرییه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان
ناتوانن ئازادییمان لێ زه‌وت بكه‌ن". به بڕوای من ئه‌م قسانه زۆر نایابن
چونكه ته‌كنۆلۆژیای ته‌له‌فزیۆن مه‌وداكانی كه‌م كردۆته‌وه و ده‌رگاكانی خستۆته
سه‌رپشت. به‌ڵام له‌وێدا تووشی سه‌رسوڕمان بووم كه وتی: "بڕوانن كه چۆن كه‌ناڵی
جه‌زیره توانیویه‌تی بوارێك بۆ مشت‌ومڕ و بۆچوونه ناكۆكه‌كان بكاته‌وه). من
وێرای ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕهحمهتییهدا هه‌مبوو، ئه‌م قسه‌یه
په‌ستی كردم!! بۆیه داوای كۆمێنتم له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی كرد، وتم ئه‌وه‌ی هیشام ده‌یڵێت
نموونه‌ی دیموكراسییه‌ته ساخته‌یه‌یه كه له‌مڕۆدا تێیدا ده‌ژین، چونكه كه‌ناڵی
جه‌زیره، ویرای ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تدا كه‌ناڵێكی فره‌ده‌نگه و هیچ ده‌ربه‌ستی ئه‌وه
نییه كه سۆشیالیستێكی ناسشیۆنالیست لیبرالییهك به نه‌فره‌ت بكات و سێكیولارێك
ئه‌وانیتر به نه‌فره‌ت بكات و ململانێی نێوان ته‌وژمه سیاسییه‌كانی گه‌یاندۆته
ڕاده‌ی ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، به‌ڵام فره‌یی كولتووری تێدا نییه، چونكه ئه‌و
په‌یامانه‌ی كه بۆ هه‌مووانی ده‌نێرێت تاكئایینییه، به‌تایبه‌تیش به‌رنامه‌ی
"شه‌ریعه‌ت و ژیان" ]الشریعة و
الحیاة[، ئه‌م به‌رنامه‌یه نه‌ك ته‌نیا ده‌نگی
یه‌ك ئایینه، به‌ڵكو ده‌نگێكی ئایینیی هه‌ره دواكه‌وتووه، بۆیه ئه‌م كه‌ناڵه
هیچ ده‌ربه‌ستی ئه‌وه نییه كه ئه‌م فره‌ییه سیاسییانه په‌خش بكاته‌وه تاوه‌كو
بتوانێت ئه‌م تاكئایینییهیش په‌خش بكات، كاتێك ده‌یانبینیت له "ئاراسته‌ی
پێچه‌وانه" ]الإتجاه المعاكس[ ـدا ده‌یانبینیت
به‌م فۆڕمه ته‌له‌فزیۆنییه گه‌مژانه‌یه یه‌كتر ده‌بوغزێنن و یه‌كتر به نه‌فره‌ت
ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و كاته به‌های "ئهنێڵیجنسیا"ی عه‌ره‌بی له ڕوانگه‌ی
جه‌ماوه‌ره‌وه به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.. كاتێك ده‌یانبینیت كه به‌م جۆره
"گه‌روویان ده‌گیرێت" و به‌سه‌ریه‌كتردا هاوار ده‌كه‌ن، بێگومان هه‌مووان
ده‌ڵێن و ده‌پرسن: ئایا ئا ئه‌مه ڕۆشنبیرییه؟ به‌داخه‌وه ئه‌مه ڕێكه‌وت نییه،
به‌ڵكو پێموایه ئامانجی دوورمه‌ودای هه‌موو ئه‌و كارانه دووباره تهقلیدكردنهوه
و زه‌قكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تاكئایینییه، به جۆرێك كه تاكڕایی ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
به‌رنامه ئایینییانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. له به‌رامبه‌ریشدا بۆ شێواندنی ڕۆڵی
ڕۆشنبیرانه، چونكه ڕۆشنبیران لایه‌نیكه‌م چرای ڕۆشنگه‌ریین. به‌ڵام ئێستا ئه‌م
چرایه خامۆش بووه و كوژاوه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌م چرایه خۆی خۆی تاریك
كردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه كه من زۆر ڕه‌شبینم. من ئه‌م گوزاره‌یه به‌كارده‌هێنم
و له دووبارهكردنهوهیشی دوو دڵ نیم و پێیشموایه واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توێژێكی گه‌وره‌ی "ئهنێلێجنسیا" هه‌یه كه خیانه‌ت
له په‌یامه‌كه‌ی خۆی ده‌كات كه وا له ناسینی واقیع و ڕه‌خنه‌ی واقیعدا، هیچ
كاتێكیش نه‌بووه كه وه‌ك ئه‌مڕۆ "ئهنتێلێجنسیا"ی عه‌ره‌بی
ئایدیۆلۆژیزه بووبێت، ئه‌وه‌یش له كاتێكدا كه ده‌گوترێت ئایدیۆلۆژیا مردووه.
- ئایا
له‌به‌رئه‌مه‌یه كه ده‌بینین تۆر زۆر به‌رگری له سه‌رده‌می ڕێنسانسی عه‌ره‌بی
ده‌كه‌یت كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كۆتایی هات؟ وا پێده‌چێت تۆ دوایین
نه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه مێژووییه گرنگه بیت كه زۆرێك له‌بیریان كردووه.
- نه‌ك
ته‌نیا له‌بیریان كردووه، به‌ڵكو كردوویانه‌ته شتێكی چه‌په‌ڵ و تاوانباریان
كردووه و جهنجهریان له مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی داوه و پهیوهستكراوهتهوه
به كۆلۆنیالیزم و پلانه نهێنییه‌كان و موئامه‌ره ئه‌به‌دی و ئهزلهییهكانهوه
له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و ئیسلام..هتد. پێموایه تاوانباركردن و چهپهڵاندنی
سه‌رده‌می ڕێنسانس به‌شێكه له‌م هێدمه فهندهمێنتالیستییهی كه جیهانی عه‌ره‌بی
و ئیسلامیی گرتۆته‌وه. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه من دوایین نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه
بم، ئه‌وا هه‌ر به ڕاستی هیوادارم یه‌كێك بم له‌و نه‌وانه و دوای منیش چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی
دیكه بێن.
- له
به‌شی یه‌كه‌می كتێبی "الهرطقات"ـدا، ئاوڕت له دۆزی دیموكراسییه‌ت له
جیهانی عه‌ره‌بیدا داوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ت به‌وه كردووه كه ناكرێت دیموكراسییهتێكی
ڕاسته‌قینه بوونی هه‌بێت به بێ بوونی بۆرژوازییهتێك كه هه‌ڵگر و پارێزه‌ری بێت.
- پێموایه
ده‌بێت هزر و ئایدیاكان ناوەڕۆکێکى كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت.. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
به‌لای منه‌وه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا بۆرژوازییه‌ت ئه‌م ڕۆڵه‌ی گێڕاوه ته‌نانه‌ت
له سه‌رده‌می زێڕینی یۆنان و سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلام له سه‌ده‌ی دووه‌م و سێیه‌می
كۆچی‌دا، كه له‌و كاته‌دا شارستانێتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له لوتكه‌ی خۆیدا بوو،
ناوەڕۆکێکى كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراوی ئه‌م شارستانێتییه هه‌بووه.. شارستانێتی
ئیسلامی كه‌ی داڕوخا؟ ئه‌و كاته‌ی كه گشت به‌سه‌ر تایبه‌تدا سه‌ركه‌وت و ڕۆڵیانی
كۆتایی پێهێنا، ئیدی عه‌وام بۆ ده‌یانساڵ شه‌قامه‌كانی به‌غدای به‌ڕێوه ده‌برد و
به‌م جۆره ڕۆڵی شاعیره‌كان و گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌نده‌كان و فه‌یله‌سوفه‌كان و
كهلامناسان و ئه‌هلی ته‌سه‌وف پاشه‌كشه‌ی كرد. په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ده‌سته‌بژێر
و كۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندییه‌كی دیاله‌كتیكییه، دیاره مه‌به‌ستم له ئایدیای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگه نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستم په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و وزهپێدانی كۆمه‌ڵگه‌یه،
ڕۆڵی ده‌سته‌بژێریش هه‌ر لێره‌دایه كه ئه‌ركه‌كه‌ی وزهپێدانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه
تاوه‌كو له‌گه‌ڵ به‌ره‌پێشچوونی زه‌مه‌ندا ده‌ستبژێری گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر به‌رهه‌م
بهێنێت و په‌ره‌پێبدات و پێشبخات، به‌ڵام دهستهبژێرگهرایی واتا دوورخستنه‌وه‌ی
ده‌سته‌بژێر له كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام بۆچوونی من پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه، من له‌گه‌ڵ
ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی دهستهبژێردام، ئه‌مه‌یش ڕۆڵی میدیۆمه نه‌ك ڕۆڵێكی ڕاسته‌وخۆ.
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌رده‌می ده‌زگای میدیادا ده‌ژین، ئه‌وا ده‌بوو ئه‌م
ده‌زگا میدیاییه ڕۆڵی میدیۆم بگێڕێت له‌نێوان ده‌سته‌بژێر و كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا میدیا ئه‌م ڕۆڵه ناگێڕێت.
- تۆ
وات پێباشتره به‌خۆت بڵێیت "ڕێنسانگهرای نوێ" له‌بری ئه‌وه‌ی به‌خۆت
بڵێیت "لیبرالیست"؛ بۆچی؟
- من
دژ به لیبرالیزم نیم، به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه زۆر ئاڵۆزه و چه‌ندین ناوه‌ڕۆكی گاڵته‌جاڕانه‌ی
پێدا هه‌ڵواسراوه و له ئێستایشدا واتاكه‌ی بۆته باڵاده‌ستی بازاڕ به‌سه‌ر هه‌ر
لۆژیكێكی تردا. هه‌ڵبه‌ت من دژ به لۆژیكی بازاڕ نیم، به‌ڵام ئه‌مه مانایه‌كی كه‌م
و كورته بۆ لیبرالیزم. من پێموایه ئاڵۆزكردنی "لیبرالزم" واتای
دیاریكردنییهتی. واته كاتێك به ڕۆشنبیره عه‌ره‌به‌كان ده‌ووترێت
"لیبرالیستهكانی عه‌ره‌ب" ئه‌مه له ڕوانگه‌ی "كینه" و
دابڕانیانه له كۆمه‌ڵگا، بۆیه من ده‌مه‌وێت سه‌نگ و قورسایی بۆ وشه‌ی
"ڕێنسانسگهرا" بگێڕمه‌وه.
- به‌ڵام
خۆ وشه‌ی "سێكیولاریست" له وشه‌ی "لیبرالیست" زیاتر
شێوێنراوه، به‌ڵام بەلاتەوە ئاساییه پێتبوترێت "سێكیولاریست"؟
- له
ڕاستیدا وشه‌ی سێكیولاریزم كاتێك به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت، به ئه‌ندازه‌ی وشه‌ی
"لیبرالیزم" نامۆ نییه. واته ته‌نانه‌ت ئه‌و دیموكراسییهتهی كه هه‌رسكراوه،
چیتر باسی یه‌كێك له بنه‌ڕه‌ته بێگانه‌كانی ناكات. له كاتێكدا كه ئه‌سته‌مه
وشه‌ی "لیبرالیزم" بدرێته پاڵ جه‌ماوه‌رێكی ئاسایی. هه‌ر كه ئه‌م وشه‌یه
به‌كاربهێنین ناوه‌ڕۆكه گاڵتهجاڕانهكهی ده‌رده‌كه‌وێت.
"سێكیولاریزم" سواوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه زمانه‌وانییه‌كه‌ی نه‌شێواوه.
به پێچه‌وانه‌وه، هه‌ندێك وشه‌ی "عه‌لمانییه‌ت" به "عیلمانییه‌ت"
ته‌فسیر ده‌كه‌ن، واته له زانسته‌وه هاتووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له
جیهانه‌وه هاتووه، واته دونیاگهریی. دیاره ئه‌م وشه‌یه‌یش هه‌ر له سه‌ده‌ی
چوارده‌یه‌می كۆچییه‌وه له‌نێو كه‌له‌پووری عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا هه‌بووه.
شێواندنی وشه‌ی سێكیولاریزم، كارێكی ئه‌نقه‌سته،
چونكه چیتر سۆشیالیستێك نابوغزێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆشیالیسته، چیتر ماركسیستێك
به نه‌فره‌ت ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ماركسیزم وه‌ك ئایدیۆلۆژیا شكستی هێناوه، هه‌موو
ئه‌و بوغزاندنانهی كه پێشتر ئاراسته‌ی ماركسزیم و كۆمۆنیزم ده‌كران گۆڕاون بۆ
"عه‌لمانییه‌ت" و "عه‌لمانییه‌كان"، ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی
"عه‌لمانییه‌ت" له "ئهنتێلێجنسیا"ی عه‌ره‌بیدا ڕێژه‌یه‌كی
زۆر كه‌مه و بگره به په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن. كه وشه‌ی
"لیبرالیزم" به‌رگوێت ده‌كه‌وێت وا ده‌زانیت به په‌ڕه‌شووت له جیهانی ڕۆژئاواوه
به‌سه‌ر جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌رده‌درێته‌وه. وه‌ك بڵێی تۆ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا
نیت. ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه بوو كه دوای ڕوخانی بلۆكی كۆمۆنیزم یارمه‌تیده‌ر بوو
بۆ "بهچهپەڵكردن"ـی وشه‌ی عه‌لمانییه‌ت، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و
ڕۆشنبیرانه‌ی كه سه‌ر به ته‌وژمی ناسیۆنالیستی و ماركسیزم بوون، به پاڵنه‌ری ئه‌و
پۆپۆلیزمه‌ی كه هه‌یانبوو، خۆیان له عه‌لمانییه‌ت داماڵی چونكه پێیانوابوو ئه‌گه‌ر
وه‌ك "عه‌لمانی" خۆیان ده‌ربخه‌ن ئه‌وا له كۆمه‌ڵگه جیا ده‌بنه‌وه و
ئه‌وانیش ئه‌م جیابوونه‌وه‌یان ناوێت، له كاتێكدا كه پێویسته ڕۆشنبیر مه‌ودایه‌كی
كه‌م له كۆمه‌ڵگه وه‌ربگرێت و كه‌مێك خۆی جیا بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه
جیانه‌بیته‌وه نا‌توانیت په‌یوه‌ندییشی له‌گه‌ڵدا بگریت. جیابوونه‌وه‌ت له كۆمه‌ڵگه
كارێكی سه‌ره‌كییه‌وه تاوه‌كو له شوێنێكه‌وه بچیته‌وه نێوی كه بتوانیت داوای
په‌ره‌پێدان بكه‌یت، نه‌ك داوای جێگیربوون و دانیشتن و پاڵدانه‌وه. زۆرینه‌ی
ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب ئه‌م وشه‌یه له‌خۆیان دوورده‌خه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی
پێیانوایه گه‌ر وا بن كۆمه‌ڵگه لێیان تێناگات و گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
ئایینییه قه‌بوڵی "عه‌لمانییه‌ت" ناكات. به‌م جۆره ته‌واوكارییه‌ك له‌نێوان
ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا هه‌یه. هه‌م له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانییه‌وه و هه‌م له‌لایه‌ن
لایه‌نگرانییه‌وه (یان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه ده‌شێت ببنه لایه‌نگری عه‌لمانییه‌ت).
- بۆچی
له كۆنگره ڕۆشنبیرییه عه‌ره‌بییه‌كاندا به‌شداریی ناكه‌یت؟
- هه‌سته‌كه‌م
هه‌مووی نماییشییه. دوو جۆر كۆنگره هه‌یه، یان ئه‌وانه‌ی كه له میسر ده‌به‌سترێن،
یان ئه‌وانه‌ی كه له كه‌نداو ڕێكده‌خرێن. ئه‌وانه‌ی له میسڕ ڕێكده‌خرێن بۆ ئه‌وه‌یه
ڕوخسارێكی گه‌ش بده‌نه میسر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستایش ئه‌م ولاته هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه
ده‌بینێت كمه له پێشتردا هه‌یبووه. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ن ده‌رباره‌ی
قسه و پێش و دوا ناخرێن. هه‌مان هۆل و هه‌مان ئاماده‌بووان و هیچ شتێكی نوێی تێدا
نییه، به‌ڵام له كه‌نداو مه‌سه‌له‌كه قازانجه، چونكه ڕۆشنبیره‌كان ده‌چن بۆ
ئه‌وێ و به گیرفانی پڕه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م كۆنگرانه له‌سه‌ر ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی
ده‌سته‌جه‌معی هیچ كاریگهرییهكییان نییه. له باخچه‌ی هۆتێله‌كه پله‌یه‌كه
پێنج ئهستێرهیهكاندا و دوور له جه‌ماوه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌به‌سترێن. زۆرجاریش
ده‌بێته كێبه‌ركێی ڕۆشنبیره‌كان له‌پێناو بوون به ئه‌ستێره‌دا.
- تۆ
ته‌نانه‌ت له فێستڤاڵی ئه‌سیله‌ی كولتووریی مه‌غریبیشدا ئاماده نه‌بوویت؟
- یه‌كجار
چوومه ئه‌سیله، ئیدی له هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جابریدا "لێكگیربووین" –به پێكه‌نینه‌وه-
ئیدی له مه‌غریبه‌وه بانگهێشت نه‌كرام، ڕه‌نگه جابری قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی له‌وێ
به‌كارهێنا بێت. جارێكیشیان چوومه توونس به‌ڵام له‌وێیش به‌هه‌مان قه‌ناعه‌ته‌وه
هاتمه‌وه ده‌رێ. بازنه‌یه‌كی داخراوی ڕۆشنبیره دوورهپهرێزهكان. من خۆیشم هه‌تا
شتێكم بۆ وتن نه‌بێت و خۆمم بۆ ئاماده نه‌كردبێت ناچم. له كۆنگره‌یه‌كدا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چل لاپهڕییم نووسیبوو، كه‌چی پێیان وتم ته‌نیا ده خولهك ماوه‌ت
هه‌یه بۆ قسه‌كردن و پێشكه‌شكردنی باسه‌كه‌ت.
- زیاتر
له 225 كتێبت وه‌رگێراوه و پرۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی فیكری و چه‌ندین كتێبیشت هه‌یه.
چۆن توانیت به ته‌نیا ئه‌م هه‌موو كاره بكه‌یت؟!
- وازم
له وانه‌وتنه‌وه و ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیا هێنا. بڕیارمدا له وه‌رگێڕاندا بژیم،
بیرمه ڕۆمانی "ڕۆشنبیره‌كان"ـی سیمۆن دی بوڤوارم وه‌رگێڕا، هه‌زار لاپه‌ڕه‌بوو،
له پاداشتیشدا 2000 لیره‌ی لوبنانیم وه‌رگرت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كات نرخی لیره وه‌ك
نرخی ئێستای نه‌بوو. واته ده‌یكرده نزیكه‌ی 800 یان 900 دۆلار. ئه‌و كات كه من
له سوریا ده‌ژیام ده‌متوانی به 100 دۆلار مانگێك ببه‌مه سه‌ر. بۆیه بڕیارمدا
له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه بژیم ئیتر ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی ههرچهندییش بێت. هه‌موو
وه‌زیفه‌كانی دیكه‌م واز لێهێنا و خۆمم بۆ وه‌رگێران ته‌رخان كرد. به دڵنیاییه‌وه
هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه وه‌رمگێراون باش نین. له وه‌رگێرانیشدا ڕاهێنان و
مه‌شق و پرۆڤه‌م كردووه و ئه‌گه‌ر ئێستایش بۆم بلوێت چاوێك به وهرگێڕانهكانمدا
بخشێنمه‌وه ئه‌وا ئه‌مه خۆشحاڵم ده‌كات. مه‌رجیشم بۆ هه‌موو ئه‌و خانه‌ی
بڵاوكردنهوانهی كه ده‌یانه‌ویست كتێبه‌كانم سه‌رله‌نوێ بڵاوبكه‌نه‌وه، ته‌نیا
ئه‌وه‌بوو كه به‌ر له چاپكردن كتێبه‌كه‌م بۆ بنێرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشایه‌كی
بكه‌مه‌وه و ئیدی هیچ به‌هایه‌كم له‌به‌رامبه‌ریدا نه‌ده‌ویست. كه‌واته من له‌و
كاته‌وه‌ی چوومه فه‌ره‌نسا، واته ماوه‌ی 25 ساڵه، ته‌واو بێ وه‌زیفه بووم و
خۆمم ته‌رخانكرد بۆ ئه‌م كارانه، له‌و كاته‌یشه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ كارێكم نه‌بووه.
به كه‌مترین ده‌ستكه‌وتی مانگانه ده‌ژیم و خهرجییشم كه‌م كرده‌وه تاوه‌كو
ناچار نه‌بم كارێكی دیكه بكه‌م. هه‌موو ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی
(الحیاة) وتارم هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ڕامگرت چونكه نه‌مده‌توانی به‌رده‌وام بم و
هه‌ستیشم ده‌كرد ده‌توانم له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وتی كتێبه‌كانمه‌وه بژیم به بێ ئه‌وه
پێویستم به پاداشته‌كانی (الحیاة) بێت. من به شێوه‌یه‌كی ساده و خاكه‌ڕا ده‌ژیم
و مالێكی خاكهڕاییشم هه‌یه. سه‌قفی ژیان و بژێویی خۆمم نزم كرده‌وه تاوه‌كو
بتوانم خۆم بۆ نووسین و وه‌رگێڕان ته‌رخان بكه‌م، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر حسێبی خێزانه‌كه‌م
بوو. هه‌ر سێ كچه‌كه‌م هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستیان كرد به كاركردن. جگه له‌وانه‌یش،
من گه‌شت و گه‌ڕانێكی ئه‌وتۆم نییه بۆ ده‌ركه‌وتن له ته‌له‌فزیۆنه‌كان و ئاماده‌بوون
له كۆنگره و كۆڕه‌كاندا. ڕۆشنبیری وا هه‌یه له هه‌ر مانگێكدا به‌شداریی كۆڕێك
یان دوو كۆڕ ده‌كات. ئه‌مه كاتبهفیڕۆدانه.
- تۆ
كاته‌كانی خۆت به پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو ڕێكده‌خه‌یت. بۆ نموونه ئایا به‌یانیان
زوو هه‌ڵده‌ستیت و ده‌ست به‌كار بكه‌یت؟
- نا،
نه‌خێر به‌و جۆره نا. من ته‌نیا ئه‌خوێنمه‌وه، به نزیكه‌یی پێنج سه‌عات له
ڕۆژێكدا. من له ئێستایشدا ته‌نیا له بواری كه‌له‌پووردا ده‌خوێنمه‌وه. ته‌نانه‌ت
ئه‌و ڕۆمانانهیش ناخوێنمه‌وه كه عاشقیانم، چونكه كاتم بۆیان نه‌ماوه. كه‌له‌پوور
ده‌خوێنمه‌وه و چه‌نده‌یش زیاتر له‌م بواره‌دا بخوێنمه‌وه زیاتریش تێیدا قووڵ ده‌بمه‌وه.
تێیشدا ئه‌و چاوگانهم كه‌شف كردووه كه ده‌شێت به‌كاریان بهێنینه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا
پێویستیان به كه‌سانێكه كاریان له‌سه‌ر بكات.
- ده‌توانێت
هه‌ندێك زانیارییمان له‌سه‌ر به‌شی داهاتووی پرۆژه‌ی "ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌ی عه‌قلی
عه‌ره‌بی" بۆ بدركێنیت؟
- من
نامه‌وێت ئه‌م پرۆژه‌یه بگه‌یه‌نمه كۆتایی كه به‌ر له 25 ساڵ ده‌ستم پێكردووه.
له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌شی پێنجه‌م و دوا به‌شم و سووریشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه دوا به‌ش بێت، جا ئیتر قه‌باره‌كه‌ی هه‌رچه‌نده‌یش بێت، ڕاستییه‌كه‌یشی ڕه‌نگه
قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بێت. له ئێستادا به‌شی كۆتایی ئه‌و كتێبه ده‌نووسم
و هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی قورسیشه. هیوادارم له ساڵی داهاتوودا بتوانم كتێبه‌كه
ئاماده بكه‌م و ناونیشانهكهیشی تۆزێك كێشهئامێز و وه‌ڕزكه‌ره "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی
سونی: له ئیسلامی قورئانه‌وه بۆ ئیسلامی فه‌رمووده" ئه‌مه یه‌كه‌مجاره
باسی ئه‌مه ده‌كه‌م. هه‌ڵبه‌ت كه لێره‌دا ده‌ڵێم سونه، مه‌به‌ستم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی
سونه نییه به‌سه‌ر شیعه‌دا، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه سونه چۆته پێش
قورئانه‌وه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه له مێژووی ئیسلامی‌دا ڕوویداوه. گۆڕان له
قورئانه‌وه بۆ فه‌رمووده. هه‌ڵبه‌ت ده‌رباره‌ی شۆڕش له ئیسلامدا ده‌بوو ئه‌م
شۆڕشه لاهوتیی بێت. ئینجا به پێچه‌وانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه له فه‌رمووده‌وه بۆ
قورئان. ئه‌مه‌یش له چاوه‌ڕوانی ئه‌و كه‌سه‌دا بوو كه ناومناوه ده‌ركه‌وتنی
لۆته‌ری موسوڵمان و ئینجا ڤۆڵتێر.
سەرچاوە:
تێبینى: ئەم وتارە ساڵى 2016 کراوە بە
کوردى و لە فایلى "جۆرج تەرابیشى"ـى گۆڤارى ئایدیا و دواتریش ساڵى 2018
لە نامیلکەى "جۆرج تەڕابیشی"دا بڵاوکراوەتەوە.
کاک هاوار گیان سڵاو ، وابزانم هەڵەیەک لە چاپکردندا هەیە، جۆرج تەڕابیشی باسی جەنگی ساڵی ١٩٦٧ ی عەرەب و ئیسڕائیل دەکات بەڵام لە وەرگێڕانەکەدا بوە بە ساڵی ٦٨ .
ReplyDeleteزۆر سوپاس