ناوى کتێب: تیۆرى ئایین
ناوى نووسەر: جۆرج باتاى
وەرگێرانى: هاوار محەمەد
چاپخانە: دەزگاى ئایدیا
ساڵ و شوێنى چاپ: 2018 سلێمانى
ده‌روازه
كتێبی تیۆری
ئایین كارێكی ته‌واوكراو پیشانده‌دات، كه ده‌بوو ببێت: لێره‌دا هه‌وڵمداوه
گوزارشت له فیكری بزۆز بكه‌م، به‌بێ ئه‌وه‌ی عه‌وداڵی ئه‌وه‌بم له دوافۆڕمدا
دایبڕێژم.
فه‌لسه‌فه‌یه‌ك
یان كۆیه‌كی پێكهوهبهستراوه[1]
یاخود هیچ نییه، به‌ڵام گوزارشت له تاكه‌كه‌سێك ده‌كات، نه‌ك له مرۆڤایه‌تی وه‌ك
گشتێكی هاوبه‌ند. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كراوه‌بێت به‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی
دواتری فیكری مرۆیی‌دا... كاتێك ئه‌و بیرمه‌ندانه، كه "ئهویترێتییهكهیان"[2]
(جیاوازبوونهكهیان) و هه‌رشتێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به خۆیان دوورخراوه‌ته‌وه، هه‌میشه
له لهیادكردنێكی گه‌ردوونیدا ونبوون. فه‌لسه‌فه هه‌رگیز ماڵ نییه، به‌ڵكو
وه‌رشه‌یه. به‌ڵام كامڵنهبوونهكهی ئه‌و شته‌یه، كه له زانست جیایده‌كاته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زانست چه‌ندین به‌ش و بواری وهدیهێنراو ده‌خاته‌كار و ئاماده‌ده‌كات،
نوقسانییهكانیش ته‌نیا له سهرجهمهكهدا پیشانده‌دات. به‌ڵام ده‌رهه‌ق به
كۆششی ئێمه بۆ پێكه‌وه‌به‌ستن و هاوبه‌ندی، نا-كامڵبوون و نوقسانی[3]
ته‌نیا له كه‌لێنه‌كانی فیكردا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو خاڵه‌كان، پنت به
پنت، ده‌گرێته‌وه؛ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر مه‌حاڵێتیی حاڵه‌تی كۆتایی
كامڵ.
ئه‌م دۆخی
مه‌حاڵێتییه ته‌نیا پاساوێك نییه، بۆ نوقسانییه‌ك كه ئه‌سته‌مه نكۆڵیی
لێبكرێت، به‌ڵكو بنه‌مایه‌كه كه سنووره‌كانی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه
ده‌كێشێت. زانا ئه‌وه‌یه كه به چاوه‌ڕوانی ڕازییه[4].
فه‌یله‌سووفه‌كانیش لای خۆیانه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌بن، به‌ڵام به شێوه‌كی ڕه‌وا[5]
ئه‌مه ناكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی داوایه‌ك ده‌داته‌وه،
كه بۆ ڕه‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌كانی هه‌ڵناوه‌شێنرێته‌وه. كه‌س ناتوانێت "هه‌بێت"
و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره سه‌ربه‌خۆ بێت، كه فه‌لسه‌فه ده‌یخاته‌ڕوو. به‌م
جۆره وه‌ڵامی فه‌یله‌سووف به‌ناچاری به‌ر له ئاماده‌كردنی فه‌لسه‌فه‌یه‌كیش هه‌ر
هه‌بوویه‌كی پێدراوه[6]
و خراوه‌ته‌ڕوو، خۆ ئه‌گه‌ریش وه‌ڵامه‌كه له كاتی ئاماده‌كردن و داڕشتنهكهیدا،
به‌هۆی ئه‌و دهرهنجامانهوه، كه هه‌ندێك جار پێیانده‌گات گۆڕانی به‌سه‌رداهات،
ئه‌وا مه‌رج نییه به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ملكه‌چی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بێت.
ناكرێت وه‌ڵامی فه‌لسه‌فه به‌ره‌نجامی كاره فه‌لسه‌فییه‌كان بێت، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه
توانیی له خۆگونجان و هه‌لقۆستنه‌وه دووربكه‌وێته‌وه، ئه‌وا پێویستی به‌وه‌یه سووربێت
له‌سه‌ر ڕازینه‌بوون و كامڵنه‌بوونی فیكر؛ به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به
نكوڵیكردن له هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سییانه و به بزۆزیی له‌ڕادده‌به‌ده‌ری فیكری
كراوه، به‌سه‌ر هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی پێشتر و دواتردا هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و
كاره‌ی پێشتر بكات.
ئه‌و
كاته نه‌گه‌ڕان به‌دوای حاڵه‌تی كۆتایی فیكردا كرده‌ی ئاگاییه، به‌دڵنیاییه‌وه
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ،به‌ئاشكرا نه‌گه‌ین به سنووری توانا ڕاسته‌وخۆكان[7].
بێگومان پێویسته فیكرێك بونیادبنێین، كه له‌نێو ئه‌و بوار و كایانه‌دا بجووڵێت
كه پێشتر له‌سه‌ر ئاستی مهعریفهنووسراوهكان زانراون. له‌ڕاستیدا وه‌ڵام
ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه مانای هه‌یه، كه له مرۆڤێكه‌وه ده‌رچووه له‌ڕووی
فیكرییه‌وه په‌ره‌یسه‌ندووه. خۆ ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌ر پێشوه‌خته لێكۆڵینه‌وه
له پێشمه‌رجی دووه‌م بكه‌ین، ئه‌وا هیچ كه‌سێك ناتوانێت وه‌ڵامی پێشمه‌رجی دووه‌م
بداته‌وه، مه‌گه‌ر به نزیككردنه‌وه[8]:
ئه‌وه‌یش به په‌یڕه‌وكردنی له ڕێگای
زانستگهراكان كه جووڵه‌ی كرده‌ی بیركردنه‌وه، له كۆمه‌ڵه بوارێكی سنووردار و
به‌رته‌سكدا كۆده‌كه‌نه‌وه. به‌بێ ئه‌وه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت بانگه‌شه‌ی
نواندنه‌وه‌ی مه‌عریفه به‌ده‌ستهاتووه‌كان بكات. ئه‌مه‌یش ده‌چێته سه‌ر خاسییه‌ته
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی فیكر، واته كامڵنه‌بوون، كامڵنه‌بوونی كۆتایی به شیوه‌یه‌كی حه‌تمی[9].
سه‌رنجدانی
ورد، ئه‌وه‌مان
لێده‌خوازێت، كه زیاتر دان به‌م دوو پێشمهرجهدا بنێین.
ئه‌م بنه‌مایانه
زۆر دوورن له ڕێگا و شێوازی فه‌لسه‌فه‌لێدان، كه له‌مڕۆدا جه‌ماوه‌ر پێشوازیی
لێده‌كه‌ن، چ بۆ قبووڵكردن یان بۆ فزوولی. به‌ڵام به‌توندی لێكدژیشه له‌گه‌ڵ
پێداگیریی مۆدێرندا له‌سه‌ر تاكه‌كه‌س و دووره‌په‌رێزیی
تاكه‌كه‌س[10].
ناكرێت فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به تاكه‌كه‌س و مه‌شقی بیركردنه‌وه هه‌بێت، كه تێێدا
موماره‌سه‌ی فیكر نه‌توانێت په‌نجه‌ره و ده‌روازه‌ی دیكه ببێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له ده‌ره‌وه دێت، جگه له نه‌فیكردنی ڕوانگه و ئاسۆ تاكه‌كه‌سییه‌كان. كێشه‌یه‌ك هه‌یه، كه له هه‌موو
شتێك له پێشتره و په‌یوه‌سته به ئایدیای فه‌لسه‌فه خۆیه‌وه: چۆن ده‌بێت
له دۆخی مرۆیی ده‌رچین؟ چۆن ده‌توانین له بیركردنه‌وه‌ی ملكه‌چ بۆ كرده‌ی
پێویست (زه‌روری)[11]،
ته‌رخانكراو بۆ جیكاریی سوودگهرایانه، بخزێین به‌ره‌و خود-ئاگایی سوبێكت وه‌ك ئاگایی
بوونه‌وه‌ر به‌بێ جه‌وهه‌ر[12]-
به‌ڵام ئاگامه‌ند؟
له هه‌موو
دۆخێك‌دا، كامڵنه‌بوونی حه‌تمی، ئه‌و وه‌ڵامه ئیفلیج ناكات كه جووڵه‌یه، ئه‌گه‌رچی
به واتایهكیش له واتاكان غیابی وه‌ڵامه. ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م
كامڵنهبوونه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی پێده‌به‌خشێت، كه حه‌قیقه‌تی مه‌حاڵه،
كه هاوارێكه بۆ مه‌حاڵ. پارادۆكسه سه‌ره‌كییه له كتێبی
تیۆری ئاییندا، كه تاكه‌كه‌س وه‌ك "شت"[13]
و وه‌ك نه‌فیكردنی ئاوێزان[14]
پیشانده‌دات، ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر بێتوانایی، به‌ڵام بێگومان ئه‌م هاواری
بێتواناییه زه‌مینه‌سازی بێده‌نگییه‌كی قووڵه.
جۆرج باتاى
:پەراوێزەکان
وشه‌ی
intimacy له وشه‌ی (intimate)ـه‌وه هاتووه، واته په‌یوه‌ندییه‌كی
ئێجگار نزیك و گیانی به‌گیانی، په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌ڵكو
له‌نێو یه‌كتردا. كه‌وایه په‌یوه‌ندییه‌كی ناونیشین (ئیمانانس)ه، هه‌ر
بۆیه له‌م كتێبه‌دا باتای به هه‌مان واتای ئیمانانیسیش به‌كاریهێناوه، یان
زۆرجار پێكه‌وه به‌كاری هێناون، یانیش له جێی یه‌كتر به‌كاری هێناون، بۆئه‌وه‌ی
جۆرێكی بوون و جیهان ڕوونبكاتهوه، كه تێیاندا هه‌موو شته‌كان له‌نێو یه‌كتردا
بوونیان هه‌یه و له ده‌روه‌ی یه‌كتری نین. وه‌رگێڕانی مانای ئه‌م چه‌مكه له‌م
كتێبه‌دا ئاسان نییه، به‌ڵام ئێمه له وشه‌ی "ئاوێزان" باشترمان بۆ نه‌بینییه‌وه.
(و. ك ).
No comments:
Post a Comment