هاوار محه‌مه‌د
مێژوونووسه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،
مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌یی فرانكفۆرت بۆ دوو قۆناغ پۆلێن ده‌كه‌ن؛
قۆناغی یه‌كه‌میان هه‌ر یه‌كه له ماكس هۆكایمهر و تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ و هربه‌رت
ماركۆزه، تیۆرسێن و نوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانین. قۆناغی دووه‌میان یۆرگن هابه‌رماس
و ئۆلبرێخت ڤیلمهر و ئه‌لفرێد شمیت و كلاوس ئۆفی، تێیدا درێژه‌یان به به‌شێك له
هزره سه‌ره‌كییه‌كانی قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌یی دا، له‌پاڵ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له
به‌شێكی دیكه‌ی هزره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می قوتابخانه‌كه. هابه‌رماس به دیارترین
نوێنه‌ری قۆناغی دووه‌م داده‌نرێت.
تێڕوانین به
دیدێكی ڕه‌خنه‌یی له واقیعی ئارا و ئه‌وه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیترین تایبه‌تمه‌ندییه
كه تیۆری ڕه‌خنه‌یی پێ ده‌ناسرێته‌وه. هۆركایمه‌ر له پێشه‌كییه‌كه‌یدا بۆ
كتێبه‌كه‌ی (مارتن جای) «خه‌یاڵدانی دیالێكتیكی»، ئاوا ده‌نووسێت: «تیۆری ڕه‌خنه‌یی
په‌یوه‌سته به كه‌سانێكه‌وه كه بایه‌خدانێكی هاوبه‌ش به تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆیان ده‌كاته‌وه، ... و ئه‌وه‌ی یه‌كیان ده‌خات ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان له
دیدگایه‌كی ڕه‌خنه‌ییه ده‌ڕواننه كۆمه‌ڵگای ئارا» . ئه‌و كار و به‌رهه‌مانه‌ی
بیرمه‌ندانی ئه‌م قوتابخانه‌یه خستیانه‌ڕوو هه‌ڵگری بایه‌خدانێكی هاوبه‌شه،
وێڕای جیاوازییان له گۆشه‌نیگا هزرییه‌كانه‌وه، كه له كۆششی داڕشتنی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
ڕه‌خنه‌یی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌و تیۆرانه‌ی كه هه‌ژموونیان به‌سه‌ر كایه‌كانی
هزردا كردبوو، خۆی ده‌نوێنێت . لێره‌وه تیۆری ڕه‌خنه‌یی ته‌نیا به ڕه‌خنه‌گرتن
له‌سه‌ر یه‌ك ئاست و یه‌ك بوار نه‌گیرساوه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پایه نه‌گۆڕه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و خودی كۆمه‌ڵگاش ده‌هه‌ژێنێ، و ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه چۆن كۆمه‌ڵگای
باو و ئارا، كۆمه‌ڵگایه‌كی نا عه‌قڵانی و سه‌ركوتكه‌ره، ئه‌وه‌ش به هۆی كوشتنی
دوو هێز له مرۆڤدا: توانای گۆڕینی ده‌وروبه‌ر له‌لایه‌ن خودی مرۆڤ و توانای هه‌ڵبژاردنی
عه‌قڵانی . له‌م دیدگا تایبه‌تییه‌وه، تیۆری ڕه‌خنه‌یی له میراتی هزری ڕه‌خنه‌یی
ئه‌ڵمانی جیاده‌بێته‌وه، وه‌لێ لێی ناپچڕێ. تیۆری ڕه‌خنه‌یی تیۆرێك نییه سه‌ر
به كانت یان هیگڵ یان ماركس، وه‌لێ په‌یوه‌ندیداره له‌گه‌ڵیاندا، جگه له‌وه‌ی
كه هزرمهندانهش لای خۆیانه‌وه كه‌وتوونه‌ته به‌ر دیدی ڕه‌خنه‌یی ئه‌م
قوتابخانه‌یه‌وه.
له‌مه‌ش
زیاتر ڕێبازێك كه كه‌وتۆته به‌رده‌م ڕه‌خنه‌ی توندی تیۆری ڕه‌خنه‌یی، پۆزه‌تیڤیزمه،
ئه‌مه له‌پاڵ گورزوه‌شاندن له زانستهگهرایی و میتۆدگه‌رایی و عه‌قڵانییه‌تی
ئامێری، كه له چوارچێوه‌ی خۆیاندا مۆنۆپۆلی حه‌قیقه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌و
دیدگایه‌وه كه تیۆرێك نییه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات دارای حه‌قیقه‌تی هه‌مه‌كییه،
و ته‌نانه‌ت تیۆری ڕه‌خنه‌یی خۆیشی؛ هۆركایمه‌ر له ده‌رسگوتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا
وه‌ك به‌رپرسی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، جیاوازی نێوان تیۆری ته‌قلیدی و تیۆری ڕه‌خنه‌یی
ڕوون ده‌كاته‌وه و، چوار ئه‌رك بۆ ئه‌م تیۆره پێشنیار ده‌كات و تێیدا ئه‌م پره‌نسیپانه
ده‌خاته ڕوو :
1- كه‌شفكردنی
به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ر تیۆرێكدا، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی شیكردنه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌خنه‌ییانه‌وه، تا قوڵبوونه‌وه به‌نێو ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا
كه له‌خۆیی گرتوون.
2- دروستكردنی
تێگه‌یشتنێكی دیالێكتیكی سه‌بژێكتی مرۆیی، كه ته‌نیا له وه‌سفكردنی بوونه‌وه
(صیروره)ی مێژوویی بۆ ئێستادا گیر نه‌خوات، به‌ڵكو له دهركبردنی هێزه ڕاسته‌قینه
گۆڕێنخوازهكان، و كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ململانێكانی سه‌رده‌می ئێستامان، گه‌شه
بكات.
3- تیۆری ڕه‌خنه‌یی
وه‌ك سه‌رجه‌م تیۆره‌كانی تر له ده‌ره‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی
نییه، و پره‌نسیپێكی ڕه‌ها نییه، یان باشتر بڵێین ئاوهژووكهرهوهی هیچ بنه‌مایه‌كی
ڕه‌هایی ده‌ره بوونه‌وه‌ی (صیروره) و ڕهوتگیریی واقیع نیه، و تاكه بنچینه و
پێوه‌رێكیش كه ئه‌م پێوه‌ی پابه‌ند بێت ئه‌وه‌یه كه له خۆگری به‌رژه‌وه‌ندی
زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا و گروپه په‌راوێزخراو و سه‌ركوتكراوه‌كان بێت، له ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی
به‌رهه‌مهێناندا، به‌وه‌ش، له‌ڕێگه‌ی لێك گرێدانه‌وه‌ی تیۆر به پراكتیكه‌وه، هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ واقیع دێته گۆڕێ.
4- ڕاستبوونه‌وه
به‌ڕووی هه‌موو شێوه‌كانی ناعه‌قڵانییه‌ت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه باڵا
ده‌سته‌كان له هه‌وڵی داپۆشینیدا بوون به عه‌قڵانییه‌ت، واته له ته‌قه‌لای
دروستكردنی عه‌قڵانییه‌تێكی ساختهدابوون، بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م عه‌قڵه له
قایمكردنی كۆڵه‌كه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی باودا.
به نزیكه‌یی
سه‌رجه‌م بیرمه‌ندانی تیۆری ڕه‌خنه‌یی لای خۆیانه‌وه، كه‌م تا زۆر، پابه‌ندبوون
به‌م ئه‌ركانه‌وه، و په‌ره‌یان پێداوه. جێی سه‌رنجه هۆركایمه‌ر ئه‌وه ده‌خاته
ڕوو كه خودی تیۆری ڕه‌خنه‌ش له جووڵه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌دا به‌ره‌و خۆی، ڕه‌خنه
له خۆی ده‌گرێت و خۆی ده‌خاته نێو كۆنتێكستێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كه
هیچ بنه‌مایه‌كی ڕه‌ها بۆ بانگه‌شه‌ی حه‌قیقه‌ت و چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تێك،
ئاوهژووناكاتهوه.
لێره‌وه ڕه‌خنه‌گرتن
له پۆزه‌تیڤیزم و زانستگه‌رایی و میتۆدگه‌رایی، وه‌ك هزری باڵاده‌ست و
ئایدیۆلۆژیای كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو، غه‌می سه‌ره‌كی پرۆژه هزرییه‌كانی
تیۆری ڕه‌خنه‌یی بووه، ئه‌مه‌ش له سێ ڕه‌هه‌نده‌وه:
یه‌كه‌م: پۆزه‌تیڤیزم میتۆدێكی نه‌گونجاوه، و ناتوانێت
تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌قینه بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌دی بێنێت.
دووه‌م: پۆزه‌تیڤیزم ته‌نیا بایه‌خ و گرنگی به دۆخی
ئارا و ئه‌وه‌ی هه‌یه، ده‌دات و دان به سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوودا ده‌نێت و
ڕێگه له هه‌ر گۆڕانێكی ڕادیكاڵی ده‌گرێت.
سێیه‌م: پۆزه‌تیڤیزم په‌یوه‌سته به به‌رهه‌مهێنان و
دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی نوێی هه‌ژموون، واته هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی
ته‌كنۆلۆژی.
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا،
هۆركایمه‌ر، له سییه‌كاندا، له ڕوانگه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژییه‌وه، زانستگه‌رایی هه‌ڵسه‌نگاند،
و وه‌ك شێوه هزرێكی بۆرژوازی وه‌سفی كرد .
No comments:
Post a Comment