وەرگێڕانى: هاوار
محه‌مه‌د
پێشەکی:
ماركیز دو ساد، نووسه‌ری ڕۆمانی (جوستین) چه‌ندین شاكاری
له زیندان نووسیوه، بیانووی زیندانیكردنه‌كه‌ی ئاشكرایه: تۆمه‌تی لادانی سێكسی
و توندوتیژی و ڕه‌فتاری نه‌شیاو نه‌ك ته‌نیا له سێكسدا به‌ڵكو له تێكستیشدا، كه
ئه‌مه وه‌ك نه‌خۆشیی ده‌روونی و باری ناته‌واوی عه‌قڵی و زێده‌ڕه‌وی و مه‌ترسی
لێك دراوه‌ته‌وه. به هه‌رحاڵ ئه‌و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له زینداندا و به
ماوه‌ی زۆر كورت ده‌نووسێت، هه‌ر له زیندانه‌وه كۆمه‌ڵێك نامه‌ی بۆ هاوڕێیانی و
هاوسه‌ره‌كه‌ی ناردووه، له به‌شێك له‌و نامانه‌دا باسی بارودۆخی خۆی و كێشه‌كانی
ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و خه‌سوویدا به
ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و زۆرجاریش به زمانی توندوتیژی و هه‌ڵچوون نامه‌كانی
نووسیوه. ئه‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه یه‌كێكه له‌و نامانه‌ی وا له زیندانه‌وه بۆ
هاوسه‌ره‌كه‌یی ناردووه:
له ماركیز دو ساده‌وه:
ته‌موزی
1777:
هه‌رگیز گومان له‌وه ناكه‌م كه ئێستا دایكت خه‌ریكه
جارێكی تر سته‌مێكی چه‌په‌ڵم لێ بكات، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌و دادوه‌ره‌وه كه بۆ
ئه‌وه به‌كاری هێناوه تا قه‌ناعه‌تم پێ بهێنێت ئازادیی من ته‌نیا له‌وه دایه
به ته‌واوی مل بده‌م بۆ ئه‌و كه‌ڵكه‌ڵه وێرانكه‌رانه‌ی كه تۆ زۆر باش ده‌یزانیت.
نازانم به‌ری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه چییه كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و زۆر و
زۆركارییه‌وه ده‌یچنێته‌وه. ئه‌و شته‌ی به‌و ڕێگایه به‌ده‌ستی دێنێت ده‌بوو وه‌ك
ئه‌ركی خۆم و به ڕه‌زامه‌ندی خۆم پێم به‌خشیبا، ڕیك به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌ر له‌وه‌ی
دان به جوانییدا بنێم به‌ده‌ستی ده‌هێنا! ژنێك به‌م هه‌موو زرنگییه‌وه -وه‌ك
بابه دوساد ده‌ڵێت- ئه‌و ڕاستییه نازانێت كه هه‌ر واژوویه‌ك له زینداندا وه‌ربگیرێت
به‌های ئه‌و پارچه كاغه‌زه‌ی نییه كه له‌سه‌ری ده‌كرێت، ئینجا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی
مرۆڤ له هه‌ر په‌یمان و گرێبه‌ستێك به مه‌رجی ڕزگاربوون له زیندان كۆتاییه‌كه‌ی
ته‌نیا نا ئومێدییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌یلیان له ئازاردانی خه‌ڵكه به ئه‌ندازه‌ی
ئه‌وه‌ی حه‌زیان له‌وه ئازار بدرێن، له كۆتاییشدا هیچ نادورنه‌وه جگه له
ڕسوایی. چه‌ند باش بوو گه‌ر به بێ مه‌رج ڕازی ببوایه، چونكه ئه‌وه وای لێ ده‌كردم
كه به ڕه‌زامه‌ندی خۆم و بێ هیچ ناچارییه‌كه هه‌موو شتێكی بۆ بكه‌م. به‌ڵام ئه‌م
هه‌ڵوێسته پێویستی به لێهاتوویی هه‌یه له ڕه‌فتار و هه‌ست و سۆزدا، ئه‌مه‌یش
ئه‌و دوو شته‌یه كه ناتوانێ لێیان تێبگات: ئه‌م دوو وشه‌یه له قاموسه‌كه‌ی
دایكتدا بوونیان نییه. به هه‌رحاڵ، مادام هه‌ر ئه‌مه ڕوویدا كه ڕوویدا ئه‌وا
ئه‌و ڕێزه‌ی كه له دانوستانكاره‌كه‌یم ده‌گرت، كه ئه‌و به‌خراپ به‌كاری دێنێت،
وام لێ ده‌كات كه هه‌ر شتێك له توانامدا بێت بیكه‌م، كه زۆر ڕێی تێ ده‌چێت هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و داوام لێ ده‌كات نه‌توانم بیكه‌م، ڕه‌نگه تۆیش زۆر شتی له‌م
باره كه من كردومن فه‌رامۆش بكه‌یت. خانمه‌كه‌م پێویسته ئه‌وه‌ت له مێشكدا بێت
كه من ئه‌و گه‌مژه‌یه نیم كه به‌م فڕوفێڵه ساویلكه و گاڵته‌بازاڕییانه و به‌م
درۆ و ده‌له‌سانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێت كه له دژی من له‌سه‌ری ڕاهاتوون. كه‌س نامخه‌ڵه‌تێنێت
نه تۆ نه هیچ كه‌سێك له خزم و كه‌س و كاره‌كه‌ت و نه لایه‌نگرە به‌نازونوكه‌كانیشیان. له‌م دواییانه‌دا نووسینی دوو بڵاوكراوه‌م ئاماده‌كردووه
كه ئاسانكارییه بۆ توێژینه‌وه كولتوورییه‌كانی توێژه‌ران و ڕه‌خنه‌گران و
بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی كتێبه‌كانم، به‌وه‌یش ده‌توانن كۆته‌یشن وه‌ربگرن و هه‌ڵیانبژێرن.
هیچ شتێك ناتوانێت ئازاره‌كانمت بۆ وه‌سف بكات كاتێك به ته‌واوی ئومێدبڕاوبووم له‌وه‌ی
له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یراندا ئه‌م شوێنه جێ بهێڵم. بێگومان مانه‌وه‌م لێره زۆری
خایاند و زیاد له ڕاده بوو. ئه‌ی خودای میهره‌بان، ئێستا چ پیلانێكم بۆ ده‌گێڕن؟
تۆ بڵێیی بیانه‌وێت به ڕه‌فتاره قێزه‌ونه‌كانیان بۆ هه‌موو ته‌مه‌نم ئا لێره‌دا
بمنێژن؟ ئێستا بۆ دواجار گوێم لێبگره، ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م كێشه‌یه وه‌ڵامم
نه‌ده‌یته‌وه ئه‌وا سوێندت بۆ ئه‌خۆم كه ئیتر یه‌ك وشه له منه‌وه نابیستی و،
هه‌ر كاتیش له‌م شوێنه بێمه ده‌ره‌وه یه‌كسه‌ر جێت ده‌هێڵم و بۆ ئه‌به‌د
نامبینیته‌وه. به ڕوون و ڕۆشنی وه‌ڵامم بده‌ره‌وه: ئه‌و ژماره سێ-ـیه‌ی كه
تۆزێ سه‌یره و به مه‌ره‌كه‌بێكی شاراوه له سێیه‌م نامه‌ی ڕێكه‌وی 23 ئایار،
نووسراوه، ئاماژه‌یه بۆ شتێك یان نا؟ به‌ڵێ یان نه‌خێر؟ ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه بۆ
شتێك ئه‌وا له كۆتایی نامه‌كه‌ی داهاتووتدا به مه‌ره‌كه‌بێكی شاراوه پێم بڵی،
خۆت ده‌زانیت من هاوسه‌ره زیره‌كه‌كه‌تم و ده‌یدۆزمه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هیچیش نییه
ئه‌وا پێم بڵی كه من شێتم. تۆ شێوازێكی به گرێ و گۆڵت هه‌یه و ڕێك له خۆت دێته‌وه،
هه‌ر ئه‌وه‌یشه وای لێ كردم كه پرسیار له باره‌ی ئه‌و شته‌وه بكه‌م، دڵنیاییشم
هه‌رگیز ئه‌مه نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی گومانت لێ بكه‌م. دڵنیایش به له‌وه‌ی كه
ئه‌گه‌ر پێم بڵێیت له ده‌مم نایه‌ته ده‌ره‌وه و یه‌ك وشه‌ی بۆ هیچ كه‌سی
نادركێنم، من ئه‌و كه‌سه نیم كه دۆخه‌كه بشێوێنم و تووشی مه‌ترسیت بكه‌م. ئێستا
ئیتر ماڵئاوا، هیوام وایه ته‌واو دڵنیاییت هه‌بێت له باره‌ی ئه‌و شته‌ی كه لێم
پرسیت، چونكه ده‌بێت بۆ چه‌ندین ڕۆژ لێره‌دا بناڵێنم، بۆیه زۆر پێویستیم به‌وه
هه‌یه. هه‌وڵیش مه‌ده پێم بڵێی كه ئه‌م نامه‌یه‌ت به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه،
چونكه لێم ڕوونه هه‌موویانت پێده‌گات، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌هات گوت كه‌وایه تۆ ناته‌وێ
وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌م بده‌یته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌یش من ئه‌م شتانه زۆر به
تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی و به ڕه‌ش و سپی ده‌نووسم و، دڵنیایشم به‌ده‌ستت ده‌گات. خۆ ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامی داوكارییه‌كه‌مت دایه‌وه ئه‌وا زۆر مه‌منون ده‌بم.. ئه‌ی خۆشه‌ویسته
ئازیزه‌كه‌م..
No comments:
Post a Comment