ناوى کتێب: دژ بە لێخۆشبوو‌ن
نووسەر: گییوم لوبلان و پۆب گیسۆب
وەرگێڕانى: هاوار محەمەد
چاپخانە: دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم
ساڵ و شوێنى چاپ: 2015 سلێمانى
پێشه‌كیی کتێبەکە:
ئه‌وه‌ی له دوو توێی ئه‌م نامیلكه‌یه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه دوو وتاری وه‌رگێڕدراو
و پاشكۆیه‌كه كه باسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ته‌رخانه بۆ دبه‌یت و گفتوگۆی چه‌ند فه‌یله‌سوفێك
له‌گه‌ڵ "میشێل فۆكۆدا" به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست له تێرمی "دبه‌یت"
و "گفتوگۆ" له‌م كۆنتێكسته‌دا وتووێژی زمانی و ئیترتیجالی بێت. له‌م
تێكستانه‌دا به‌شێویه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی و یه‌كتربڕین و دووركه‌وتنه‌وه هزرییه‌كانی
"لووی ئالتوسێر" و "نیكۆس پۆلانزاس" له‌گه‌ڵ "میشێل
فۆكۆدا" تاوتوێ ده‌كرێت له په‌راوێزی ئه‌م پهیوهندییهیشدا باس له فه‌یله‌سوفانێكی
دیكه‌یش كراوه چونكه هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك خۆی به كۆمه‌ڵێك پەراوێزى دیكه‌دا تێده‌په‌ڕێ
و ده‌گات به شوێنی دیكه و ئینجا ده‌گاته‌وه
به خۆی. به‌م جۆره مه‌رج نییه په‌راوێز هه‌میشه لاوه‌كیی بێت، به‌ڵكو زۆرجار
ئه‌و شته‌یه كه سه‌نته‌ره‌كه ڕاده‌گرێت.
دوو ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه به زمانی فه‌ره‌نسی و له ژماره‌ی تایبه‌تی
"ماركس و فۆكۆ"ـی زنجیره كتێبی Actuel Marx ـدا بڵاو
كراونه‌ته‌وه كه له كۆلێجی دو فرانسه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت، پاشان كۆی كتێبه‌كه
وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانی عه‌ره‌بی، ئێمه‌یش ئه‌و دوو وتاره‌مان له چاپه عه‌ره‌بییه‌كه‌وه
كردووه به كوردی، به‌ڵام له زۆر شوێنی ئاڵۆز و جێی گوماندا به هاوكاری چه‌ند
هاوڕێیه‌كی فهرهنسیزان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌كان.
ناونیشانی ئه‌م نامیلكهكهمان له‌و گوته‌یه‌ی فۆكۆوه داتاشیوه كه ده‌ڵێت:
«لێره من شتیك ده‌بینم شایه‌نی لێخۆشبوو‌ن نییه». تیۆلۆژیای
لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه بره‌وی پێده‌درێت كه خۆی شایه‌نی
لێخۆشبوو‌ن نییه، لێخۆشنهبوونیش واته دوانه‌خستنی پراكتیك؛ مه‌به‌ستیشمان له‌وه‌یه
ده‌بێت حسێبی خۆمان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ساف بكه‌ین و به‌خاتری
كولتوور سازش له‌سه‌ر سیاسه‌ت نه‌كه‌ین، ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش هه‌ر له‌و پێناوه‌دایه
كه یارمه‌تی یاده‌وه‌ریمان بدات به‌رده‌وام بهدڵڕهقییهوه ئه‌وه‌مان له‌یادبێت
سه‌رمایه‌داری شایه‌نی لێخۆشبوو‌ن نییه و خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م نالێبوردهییه
ڕابهێنین تاوه‌كو بیر له ڕێگای گونجاوی یاخیبوون و ڕاپه‌ڕین بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه
بانگه‌شه‌یه‌كی ڕاشكاوانه‌یه بۆ خه‌باتی سیاسی و له هه‌ر خه‌باتیكی سیاسیش‌دا
بڕێك دڵڕه‌قی پێویسته.
ده‌رباره‌ی ده‌قه‌كانیش، ڕاستییه‌كه‌ی دوو ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كه تاڕاده‌یه‌ك
"قووڵ" و "سه‌خت"ـن و بۆ خوێنه‌ری ئێمه ئاسان
نین، له نێوان قووڵی و سه‌ختیدا په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی له ئارادا نییه و،
زۆرجار ده‌شت قووڵی له ساده‌ییدا بێت، یان ده‌شێت به گوزارشتی دۆلۆز "قووڵایی
هه‌ر قووڵی سه‌تح خۆی بێت"، قووڵایی ئه‌و چاڵه‌یه كه به‌هۆی پێچ و
چه‌مانه‌وه و قه‌دبوونی سه‌تح خۆیه‌وه دروست بووه. ئه‌ی بۆچی ناشێت سه‌تح خۆی
سه‌خت بێت؟ ئه‌گه‌رچی "سه‌تح" و "ساده‌یی" هاومانا نین، به‌ڵام
ده‌شێت لێره‌دا جێگۆڕكێیه‌ك به وشه‌كان بكه‌ین و بڵێین: ڕه‌نگه وا بێت، ڕه‌نگه
ساده‌یی خۆیشی ئه‌وه‌نده ساده نه‌بێت كه تێیگه‌یشتووین، به‌ڵكو فێڵێك بێت بۆ
شاردنه‌وه‌ی چاڵه‌كه‌ی خۆی. واته ده‌شێت چاڵه‌كه خۆی ساده‌بێت و "ساده‌یی"
لێمان ئاڵۆز بكات. به ده‌ربڕینێكی تر: قوڵایی هه‌ر چاڵی سنووره‌كان خۆیانه.
وشه‌ی "چاڵ" و "سنوور" له زۆر سه‌ره‌وه په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌نن،
هه‌ر بۆ نموونه له مه‌سه‌له‌ی "قووڵی" و "سه‌ختی"ـی ئه‌م
دوو ده‌قه‌دا، ده‌شێت قوڵایی هه‌ر ئه‌و چاڵه نه‌رم و به‌تاڵه‌ی سنوور بێت كه ئاسان
به‌نێویدا ده‌ڕۆین و سنووریش هه‌میشه ئه‌و سه‌ختی و ڕه‌قییه بێت كه به‌ری ده‌كه‌وین.
به هه‌رحاڵ ته‌نیا ئه‌م مه‌كره هۆی قورسیی ئه‌م دوو ده‌قه نییه، به‌ڵكو
باكگراوند و پێشزه‌مینه‌ی فیكریی خوێنه‌ری كوردیش خۆی یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ
ئاسانـتێگهیشتن له‌م ئایدیا و چه‌مك و تیۆرانه، تا ئێستا خوێنه‌ری ئێمه شتێكی
ئه‌وتۆی له‌به‌رده‌ستدا نییه، بۆیه هه‌ر وه‌رگێڕانێك جۆرێكه له ڕیسك و قومار،
قومارێك كه هه‌میشه وه‌رگێڕ ده‌بێت پێشبینی دۆخه نه‌رێنییه‌كه بۆ خۆی بكات، به‌ڵام
ده‌بێت ئه‌و ئومێدهیشمان هه‌بێت كه په‌یامه‌كه زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌گات، ڕه‌نگه
به‌شێكی لێ ون ببێ به‌ڵام فیكر هه‌میشه ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی ده‌گات و خیانه‌ت
له به‌شه‌كه‌ی تری ده‌كرێ: په‌یامی فیكر هه‌رگیز وه‌ك خۆی ناگات و
شتێكی لێ ون ده‌بێت.
ئێمه له پاشكۆكه‌دا هه‌وڵمان داوه به زمانێكی ڕوون و به كورتی، به
فۆڕمی شه‌رح، لینكه‌كه‌ی "ئاڵتوسێر و فۆكۆ و پۆلانزاس" درێژبكه‌ینه‌وه.
پێشنیاری من ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له فۆكۆ و ئاڵتوسێر
و پۆلانزاس نییه له پێشدا وتاره‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لی به ناوی "سوبێكتی
ملكه‌چ" و وتاره‌كه‌ی ئێمه به ناوی "سوبێكتی ڕۆشن" له
كتێبی "كێشه‌ی سوبێكت" كتێبی یه‌كه‌می گروپی نێگه‌تیڤ بخوێنێته‌وه
كه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاڵتوسێر چڕ بۆته‌وه و دووه‌میشیان له‌سه‌ر فۆكۆ. پاشانیش
خوێنه‌ر پاشكۆی ئه‌م كتێبه بخوێنێته‌وه و ئینجا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌كان.
هاوار محەمەد
No comments:
Post a Comment