میشێل فوكۆ
وەرگێڕانى:
هاوار محه‌مه‌د
تا دوێنێ، ئێمە شتێکمان لەپێناو ئازادی‌دا خاپوور نەدەکرد. من هه‌رگیز قه‌ناعه‌تم
به‌و قسه‌یه نییه كه ده‌ڵێن گوایه له‌م سەردەمەى ئێستادا ئازادییه‌كان لە ئاوابووندان، مافه‌كان به‌ربادبوون، ڕووبەر و شوێنه‌كان له ده‌وری هه‌ر یه‌كێكمان
به‌رته‌سك بوونەتەوە. گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م كه [سیاسەتى] دادوەریى تاوانكاریی ماوه‌ی بیست ساڵه و بگره سه‌ده‌یه‌كیشه، زۆر ڕێكخراو و ڕێزلێگیراو
نه‌بووه. بۆیە كه‌ڵك له‌وه‌دا نییه زەندەقى ئەم سەردەمە ببەین و به‌هۆی هه‌تاوێكی وەهمییەوە كه خۆی له ده‌می ئاوابووندایه، سێبه‌رێكی به‌سه‌ردا درێژ بكه‌ینه‌وه.
نابێت ئه‌و
گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌پێشچاومان ڕووده‌ده‌ن یان هه‌ندێك كات له‌به‌رچاومان ون ده‌بن، بە نۆستالژیا و تاسەى ڕابردووەوە گیرۆدەمان بکەن. ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئەو گۆڕانانە به جدد وه‌ربگرین، واته ده‌ركی ئه‌وه بكه‌ین به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن و هه‌ڵوێستی
خۆمان به ڕوونی له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه ده‌ربخه‌ین كه بۆ داهاتوو قەبوڵی به‌رده‌وامبوونیان
ناكه‌ین.
له كه‌یسی
خۆپیشانده‌رانی 23 ی ئازاردا[1]
هیچ شتێكی ناڕه‌وا و ڕیزپه‌ڕ ڕووینه‌دا، هه‌موو شتێك به‌پێی یاسای لێپرسینه‌وه‌كان
و ڕێسا بەرکارەکان و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
دیاریكراوی كرده‌ی تاوانكاریی بوو. به‌داخه‌وه هه‌موو شتێك وابوو.
چى دەربارەى ڕێوشوێنى لێکۆڵینەوەکان؟ هەڵبەت بۆ لێكۆڵینه‌وه بوون له‌و كه‌سانه‌ی له تاوانه‌وه گلابوون، واته ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردبوو. لێکۆڵینەوەکان خۆیان تاوانى زەق، بەرگریى ناتەواو، بڕیاری خێرا بوون؛ پێشتر ئه‌مه‌مان وتووه و هەزارجاریتریش دەیڵێینەوە. به‌ڵام واپێده‌چێت
بنه‌مای "له تاوانه‌وه گلان" خۆی بنه‌مایه‌كی قه‌ڵپ و مه‌ترسیدار بێت. له ڕاستیدا یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان
له یاسای تاوانكارییدا ئه‌وه‌یه كه به‌دواداچوون و دادگایی نابێت هه‌ردووكیان
له دەستى یەک لایەندا بن: ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له تۆمه‌ته‌كه ده‌كات نابێت هەمان ئه‌و كه‌سه
بێت كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ڕاستی و به‌ڵگه‌كانیش ڕاسپێردراوه. به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه
لێپرسینه‌وه‌كانی له تاوانه‌وه گلان، داوای له داواكاری گشتی كردووه كه، له‌گه‌ڵ
تۆمه‌تباره‌كه‌دا، سه‌رجه‌م فایله‌كان و ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌شی پێشكه‌ش بكات كه
توانای ئه‌وه به‌دادگا ده‌ده‌ن كه‌یسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و بیبڕێنێته‌وه.
سكاڵاكه‌ر [داواكاری گشتی] خۆی (یان زۆرجار له‌گه‌ڵ پۆلیسدا) هه‌موو حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی
دروست كردووه. یان فه‌رمان به لێپرسینه‌وه‌كان ده‌كات كه له به‌ڵگه‌ی شایه‌تحاڵی
سه‌لماندن و شایه‌تحاڵی ڕه‌تكردنه‌وه بكۆڵنه‌وه. لێره‌دا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
ڕوونادات. له‌مه‌یش زیاتر هیچ شتێك نامێنێته‌وه جگه له به‌ڵگه‌ی شایه‌تحاڵی سه‌لماندن.
به‌ڵام ئه‌ی
ئایا تاوانه‌كه ڕوون و ئاشكرا نییه و، به‌ڵگه‌كان به به‌رچاوه‌وه نین؟ ئیتر
لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆچییه؟ لێره‌دا به‌كارهێنانی یاسای به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندوتیژی
ده‌بێته یاسایه‌كی زۆر مه‌ترسیدار و، ته‌واو ترسناك. ئه‌م یاسایه وا ده‌كات ته‌نیا
به‌شداریكردن له خۆپیشاندانێكدا كه هه‌ندێك كاری پێویستی بۆ تاوان تێدا كرابێت،
تاوان بێت. به هه‌رحاڵ به‌شداریی واته ئاماده‌یی، بوون له شوێنێكدا، مانه‌وه
له جێیه‌كدا.. كێ له ئێمه هه‌یه ئه‌وه نه‌زانێت كه به جێبه‌جێكردنی
لێپرسینه‌وه‌ی "له تاوانه‌وه گلان" به پێی به‌ندێكی یاسایی
پێشێلكاریی، كه زۆر به ته‌مومژاوی و لاستیكی دیاریكراوه، دەشێت هه‌ر كه‌سێك، كه
به شوێنی خۆپیشاندان یان تاوانه‌كه‌دا تێپه‌ڕیبێت، وه‌ك "ئاژاوه‌گێڕ"ـێك
بدرێته دادگا؟ گوایه به‌ڵگه‌یش ئه‌وه‌یه كه پۆلیس بینیوویه‌تی و ده‌ستگیری
كردووه.
یاسای به‌گژداچوونه‌وه‌ی
توندوتیژی ده‌رفه‌تی ئه‌وه به پۆلیس ده‌دات كه له هه‌مان شوێندا
"تاوان" و "تاوانبار" دروست بكات، دواجار لێپرسینه‌وه‌كانی "به‌شداریكردن
له تاواندا" حه‌قیقه‌تێكی بێچه‌ند و چوون دەبەخشێتە كرده‌ی پۆلیس و بڕیاری
دادگا.
ئه‌مه شتێكە زیاد
لە پێویست قەبەکراوە (ژان دانیال هه‌قییه‌تی كه ئاماژه‌ی پێداوه)، دادوه‌ره‌كان
به ته‌واوی ئاگایان له‌مه‌یه، به‌ڵام به‌و "فه‌لسه‌فه"یه پاساوی ده‌ده‌ن
گوایه تاوانباره‌كه ورده ورده به‌ره‌و ئه‌وه ڕاكێشراوه تاوانكاریی ئه‌نجام
بدات. ئه‌وه "فه‌لسه‌فه"یه‌كه له‌و په‌ڕی پوختیدا و، بگره له به‌ڵگه‌نه‌ویست
ده‌چێت. دادپه‌روه‌ری، لە ڕێگەى لێكۆڵینه‌وه و بڕینەوەى سزا بۆ پێشێلكارییه‌كان و به ناوی
زامنكردنی "به‌رگری له كۆمه‌ڵگا"وه خۆی به‌هێز ده‌كات. ئه‌م
بیرۆكه زۆر دێرینه و له سه‌روه‌ختی گۆڕاندایه -كه ئه‌مه‌یان شتێكی نوێیه- بەرەو ئەوەى ببێته پره‌نسیپێكی نوێ له پره‌نسیپه‌كانی كار. له دوایین بریكاره‌وه تاوه‌كو
وه‌زیری داد ''هه‌ر هه‌موویان زامنی به‌رگری له كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن'' و،
ڕێوشوێنه‌كان له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ئامانجانه‌دا ده‌گرنه به‌ر. ئه‌مه‌یش كۆمه‌ڵێك
ده‌ره‌نجامی به بایه‌خی هه‌یه كه چه‌ند خاڵێكیان باس ده‌كه‌ین:
1- به‌رگریكردن له كۆمه‌ڵگا بۆته پره‌نسیپێكی پیشه‌یی له‌نێوان
پۆلیس و بریكاره‌كان و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ره‌كاندا. پشكنینه هاوبه‌شه‌كان
و هاوسه‌نگییه‌كان و ناكۆكییه پێویسته‌كان له‌نێوان ڕه‌گه‌زه جۆراوجۆره‌كانی
دامه‌زراوه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وامێتییه په‌سه‌ندكراو و قبوڵكراوه‌كه
هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. له‌و پیاوه خووده‌له‌سه‌ر [كڵاوی ئاسنینی سه‌ربازی] و دار به‌ده‌سته‌وه
[واته پۆلیس] هه‌تا ئه‌و پیاوه‌ی كه به عه‌قڵ و ویژدانی خۆی حوكم ده‌رده‌كات ]دادگا
یان حاکم[، هه‌ر هه‌موویان
به هۆی جوڵه‌یه‌كی هاوبه‌ند و لێكچووه‌وه هاوڕان له‌سه‌ر بینینی هه‌مان ڕۆڵ [پاراستنی
كۆمه‌ڵگا].
2- به‌ڵام به‌رگریكردن له كۆمه‌ڵگا دژی چی؟ دژی ناكۆكییه‌كان؟
بێگومان وایه، به‌تایبه‌تیش دژی مه‌ترسییه‌كان. مه‌ترسییه‌كان ئه‌و شته‌یه كه
بایه‌خی ڕێژه‌یی ناكۆكییه‌كان پیشان ده‌دات: مه‌ترسی گه‌وره له‌و "به‌رد"ه‌دایه
كه ده‌ته‌قێنرێت و، مه‌ترسی بچو‌وكیش گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ی باج و زه‌ریبه‌یه! تۆ
بلێی ناكۆكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ حساب كرابن؛ خۆ ئه‌وه گرنگ نییه كه له
پشتی ئه‌م واقیعه جێی گومانانه‌وه مه‌ترسییه‌كی ده‌ستكردیش ]یان
سیناریۆیەک[ بسازێنرێت. له‌وه‌یش دڵنیا نین كه هەر خۆپیشاده‌رێك ڕووبه‌ڕووی زۆرلێكردن
و بێده‌نگكردن نه‌بووبێته‌وه. به هه‌رحاڵ له پشتی ئه‌مانه‌وه خۆپیشاندان هه‌یه،
له پشتی ئه‌میشه‌وه هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندانانه هه‌یه كه دێن، له‌پشتی ئه‌میشه‌وه
تووندوتیژی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بێكاری و ئیتاڵیا و "P.38" و فه‌سیلی رۆتی چه‌كدار بوونیان هه‌یه،
ده‌بێت دادپه‌روه‌ری دژی مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه دەستبەکار بێت نه‌ك دژی تاوانی
جێگیر.
3- به‌ڵام چۆن خۆمان [له مه‌ترسی ڕاسته‌قینه] بپارێزین؟
به به‌دواداچوون بۆ پێشێلكاره ڕاسته‌قینه‌كان؟ به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه
كاری كرده بێت. به‌ڵام ستراتیژییه‌تی گه‌مارۆدان شتێكی چالاكتریشی هه‌یه، ئه‌ویش:
بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقین، دروستكردنی په‌ند و عیبره‌ت و چاوترسێنكردن، یان وه‌ك
له ڕسته‌یه‌كدا ده‌وترێت كه زۆر به باشی گوزارشتی لێده‌كات: فشارخستنه سه‌ر ئه‌م
"جه‌ماوه‌ره به ئامانج گیراوه"، ئه‌م جه‌ماوه‌ره شڵه‌ژاو، فشۆڵ، به‌دگومان
و دوودڵه، كه ڕه‌نگه ڕۆژێك ببنه مایه‌ی نیگه‌رانی و پشێوی: گه‌نجه بێكاره‌كان،
خوێندكاران، قوتابیانی ناوه‌ندی و ..هتد.
4- پاشان ئه‌وه كێیه كه ده‌بێت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا
بیپارێزین؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی كه باڵاترین و گرنگترینن و ئینجا زیاتریش
ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه. جا كێ هه‌یه له‌ده‌وڵه‌ت گرنگتر، چونكه كۆمه‌ڵگه
ده‌پارێزێت و كۆمه‌ڵگه زۆر پێویستی پێیه‌تی؟! به‌م جۆره ڕۆڵی دادپه‌روه‌ری
بریتییه له پاراستنی ده‌وڵه‌ت دژی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن
و به‌مه‌یش ئه‌و كۆمه‌ڵگه ده‌خه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت
پارێزگاریی لێ بكات. ئه‌مه ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌یه كه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تدا
قەتیس كراوه. ئه‌مه شوێنه‌كه‌یه‌تی و ئه‌وه وه‌زیفه‌كه‌یه‌تی؛ نه‌ك دادپەروەرییەک
کە وه‌ك ده‌ڵێن له‌نێوان یاسا و تاكدا كورت كرابێته‌وه. سه‌رزه‌نشته ناوزڕێنه‌كانی
دێسرس و دیڤال و زۆرێكیتر سه‌رزه‌نشی "نائاسایی" و ده‌ره ڕێسا نه‌بوون،
واته دۆخی هه‌ڵاوێر له ڕێساكه نه‌بوون. به‌ڵكو ئه‌مه به‌وپه‌ڕی كاراییه‌وه ئه‌و
گۆڕانه مه‌كربازه ده‌رده‌خات كه له‌ڕێگه‌یه‌وه دادپه‌روه‌ریی تاوانكاری به‌ره‌و
ئه‌وه ده‌چێت ببێته "دادپه‌روه‌رییه‌كی وه‌زیفی". دادپه‌روه‌ریی
ئاساییش و پارێزگاری؛ دادپه‌روه‌رییش وه‌ك زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانیتر ده‌بێت
ببێته داپه‌روه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵگایی و ئه‌و شتانه‌ی بۆ كه‌شف بكات كه زیانی پێده‌گه‌یه‌نن
و، له‌و مه‌ترسییه تایبه‌تییانه ئاگاداری بكاته‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
دادپه‌روه‌ری ئه‌ركی خۆی كردۆته شه‌ونخونی و بێداری به‌دیار كۆمه‌ڵگه‌وه له‌بری
ڕێزگرتن له سوبێكته یاساییه‌كان.
ئایا باڵاده‌ستیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زیاتر بووه؟ نازانم.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنرێن، هه‌ڵبه‌ت له‌ڕێگای
وه‌زیفه‌كانی "پارێزگاریكردن له كۆمه‌ڵگه"وه. تۆمه‌تباره‌كانی لۆنگوی
ئازادكران به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كانی پاریس سزاكانیان زیاتر بووه... كه‌واته ده‌بێت
بڕیاره‌كه‌ی دادگا یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تی خواره‌وه بێت:
یان دوو بڕیاری زۆر لێكدژی داوه له‌پێناو "كاری
باش"ـی هه‌موواندا (لێبورده‌یی به‌رامبه‌ر گروپه بێكاره‌كان، دڵڕه‌قیی به‌رامبه‌ر
گروپه پاریسییه‌كان). له‌م دۆخه‌دا وا پێده‌چێت سه‌رجه‌م دادپه‌روه‌ریی
تاوانكاریی له‌پێناو پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌دا، نه‌ك له پێناو یاسادا، كاری كردبێت.
یاخود دادوه‌ره‌كان هه‌موویان هاوڕانین له‌سه‌ر چییه‌تی
به‌رگریكردن له كۆمه‌ڵگا و، هه‌ندێكیان ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه كه ئه‌و ڕۆڵه
ببینن. له‌م دۆخه‌دا عه‌داله‌ت هاوبه‌ندیی و هاوسه‌نگیی خۆی له ده‌ستداوه.
له هه‌رحاڵێكدا ئێمه له قه‌یرانێكی گه‌وره‌داین. بۆیه
ده‌بێت به زووترین كات ئه‌و كه‌سانه ئازادبكرێن كه بوونه‌ته قوربانیی ئه‌م
دۆخه لەته‌حه‌مولبەدەرە. جا له كاتێكدا ئه‌ستۆپاكیی ئه‌وانه ده‌رناخه‌ن و
ئازادیان ناكه‌ن، سه‌رۆكی كۆماریش ده‌رده‌كه‌وێت و پێشنیاریی ئه‌وه ده‌كات –به
بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌مه بڵێت- گۆڕان له‌و دادپه‌روه‌ریەدا بكرێت كه به سه‌رزه‌نشتی
سته‌مكارانه ده‌كڕدرێت. هیچ كه‌سێك ناتوانێت له یه‌ك كاتدا ڕێزی یاسا بگرێت و
ڕێزی ئه‌ویش بگرێت. سه‌رۆك كۆماریش هیچ شتێكی له ئێمه زیاتر نییه.
سه‌رچاوه:
ميشيل فوكو: اقوال و كتابات (مختارات),
ترجمة: البكاى ولد عبدالملك, جداول للنشر و التوزيع, الطبعة الأولى, الكويت, 2012,
ص201-204.
پەراوێز:
[1] له 23ی
ئازاری ساڵی 1979 دا نوێنه‌رانی 6500
كرێكاری كانه‌كانی لۆنگوای [كانی خه‌ڵوز یان هه‌ر كانێكیتر]، كه بڕیاری له‌كار
ده‌كردنیان بۆ ده‌رچووبوو، له شه‌قامه‌كانی پاریس‌دا خۆپیشاندانیان كرد. هێزی ئه‌م
خۆپیشاندانه په‌یوه‌ستیش بوو به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كنی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی گشتی
ئیش (C.G.T) و حیزبی سۆشیالیستییه‌وه،
بۆیه (C.F.DT) ڕه‌تیكرده‌وه كه به‌شداریی تێدا بكات. هه‌ندێك له خه‌باتگێڕه
توندوڕه‌وه چه‌په‌كان و ڕه‌نگه هه‌ندێك حه‌ماسه‌تساز و ئاژاوه‌گێڕیش كه له وه‌ختی
ئه‌و هه‌رایه‌دا هاتبوونه ناوه‌وه، له كۆتایی خۆپیشاندانه‌كه‌دا شوشوی هه‌ندێك
له په‌نجه‌ره‌یه‌كانی گۆڕه‌پانی ئۆپێرایان شكاند. به‌م هۆیه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر
گیران كه نكوڵییان له‌وه ده‌كرد به‌شدارییان له كاری تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌دا
كردبێت.
تێبینى: ئەم وتارە لە سایتى گروپى "نێگەتیڤ"
بڵاوبۆتەوە. بۆ بینینى لە سایتەکە کلیل لەسەر ئەم لینکە بکە:
No comments:
Post a Comment