هایدیگه‌ر و لێڤیناس
هاوار محه‌مه‌د
لای هایدیگه‌ر بوون- له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیی
بوونی دازاینه، ته‌نانه‌ت بوونی ته‌نهای دازاین بوون- له‌گه‌ڵـه له
جیهاندا. ته‌نهایی دازاین شێوازێكی نوقسانی بوون- له‌گه‌ڵـه. به دیوێكی
تریشدا دازاینێكی ته‌نها ده‌شێت هه‌ر ته‌نها بێت ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه چه‌ندین
نوسخه‌ی دیكه‌ی مرۆڤ به ته‌نیشتییه‌وه بوونیان هه‌یه. بوون-له‌گه‌ڵ واقیعی
بوونی ته‌نها- له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی
چه‌ند سوبێكتێك دروست نابێ و بگره له‌سه‌ر بنه‌مای بوون- له‌نێو [ئه‌وانیتر]دا
دروست نابێ. بوون له‌گه‌ڵ-ـی دازاین ئه‌وه‌یه كه دازاین توانای دیاریكردنی تایبه‌ت
به خۆی هه‌بێت و دازاینهكانی تر له جیهانه‌كه‌ی خۆیدا قه‌بووڵ بكات. بوون- له‌گه‌ڵ
هه‌میشه خه‌سڵه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی دازاینهكانی تری هه‌یه نه‌ك شته‌كان. بهدهربڕینێكیتر،
بوون- له‌گه‌ڵ دازاین له ڕووی ویژدانییه‌وه دیاریی ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ویترێكی
واقیعیی دهرككراویش بوونی نه‌بێت (مارتن هیدجر: الكینونه و الزمان، ل43). به‌م
جۆره بوون- له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی بنه‌ڕه‌تی دازاین خۆیه‌تی. له ژیانی ڕۆژانه‌دا
دازاین به‌هۆی بوون- له‌گه‌ڵ-ـه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه داگیر ده‌كرێت.
"ئه‌وانیتر" لای هایدیگه‌ر به‌و واتایه نییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه
كه له ده‌ره‌وه‌ی "من"ـن و منیش خۆی له‌وان جیاكردۆته‌وه، به‌ڵكو
"ئه‌وانیتر" هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه "من" نه‌توانێت خۆی
لێیان جیا بكاته‌وه، واته بوون-هه‌روه‌ها جێگای بوون-له‌گه‌ڵ ده‌گرێته‌وه.
"له‌گه‌ڵ" خه‌سڵه‌تی دازاینه و "هه‌روه‌ها" لێكجووتی كه‌ینونه‌ی
دازاینه له جیهانی ڕۆژانه‌دا. بوونی دازاین له ژیانیی ڕۆژانه‌دا ده‌كه‌وێته
ژێر هه‌ژموونی ئه‌وانیتره‌وه، ئه‌وه دازاین خۆی نییه كه "ده‌بێت، به‌ڵكو
له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه له بوون خراوه، یان بوونی لێ داماڵراوه (الكینونه و
الزمان، ل252). دازاین له ژیانی ڕۆژانه‌دا وه‌ك ئه‌وانیتر ده‌پۆشێت و بیر ده‌كاته‌وه
و ده‌خوێنێته‌وه و گوێ له میوزیك ده‌گرێت و كار ده‌كات و كاتی ده‌ستبه‌تاڵی به‌سه‌ر
ده‌بات. دازاین له‌نێو ئه‌وانیتردا تواوه‌ته‌وه و، ئه‌گه‌ری دازاین ئه‌گه‌ره‌كانی
ئه‌وانی دیكه‌یه.
هایدیگه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا وه‌ك بونیادی
ئۆنتۆلۆژی دازاین ده‌خاته ڕوو، دازاین ته‌نها له بوون- ڕووه‌و- مه‌رگدا له‌وانیتر
جیا ده‌بێته‌وه، دازاین ده‌زانێت كه له مه‌رگدا كه‌س ناتوانێت جێی بگرێته‌وه،
ئه‌گه‌ری مه‌رگ به ته‌نیا ئه‌گه‌ری خۆیه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی دیكه‌ی لێ
ده‌بێته‌وه. دازاین له نیگه‌رانی بوون-ڕووه‌و مه‌رگدا ده‌بێته‌وه به خۆی و
گۆشه‌گیر ده‌بێت. به بڕوای لێڤیناس "له‌گه‌ڵ" په‌یوه‌ندی بنه‌ڕه‌تیی
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا وه‌سف ناكات. لای لێڤیناس سوبێكت ته‌نهایه ته‌نانه‌ت
ئه‌و كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ ئهوانیتریشدایه. ئه‌ی سوبێكت چۆن له ته‌نهایی خۆی
ڕزگاری ده‌بێت؟ به بڕوای لێڤیناس تێپه‌ڕاندنی ته‌نهایی له ڕێگه‌ی مه‌عریفه‌وه
نابێت، چونكه له مه‌عریفه‌دا ئوبێكت له‌لایه‌ن سوبێكته‌وه داگیر ده‌كرێت و به‌مه‌یش
دوالیزمهكه ون ده‌بێت. هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی گۆشه‌گیریش به‌هۆی عیرفان و وه‌جده‌وه
نییه، چونكه له‌م حاڵه‌دا سوبێكت له ئوبێكتدا ده‌توێته‌وه و خۆی له ته‌نهاییدا
ده‌بینێته‌وه. له هه‌ردوو دۆخهكهیشدا ئه‌ویتر ون ده‌بێت. لێڤیناس ده‌یه‌وێت
سنووری سوبێكت و ئه‌ویتر بپارێزێت، ئه‌ویش له ڕێگای مه‌سه‌له‌ی ئازار و مه‌رگه‌وه.
مه‌رگ وه‌ك لوغزێك، نه‌ك وه‌ك نه‌ناسراوێك و ئه‌زموون نهكراوێت كه كه‌س له‌و سه‌رییه‌وه
نه‌هاتبێته‌وه و هه‌واڵمان پێ بدات، هه‌روه‌ها وه‌ك عه‌ده‌میش نا، به‌ڵكو وه‌ك په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر و زه‌ماندا.
ڕاسته ئێمه ده‌ورمان به شته‌كان گیراوه، ئه‌وانیتر
له ده‌وروبه‌رمانن، به‌ڵام "من" ئه‌ویتر نیم، ته‌نهایی من به‌هۆی
بوونسازیی خۆمه‌وه‌یه، كه ڕه‌گه‌زی تایبه‌ت و پێویستی منه. به قه‌ولی لێڤیناس
ده‌شێت هه‌ر شتیكی تر ئاڵوگۆڕ بكرێت ته‌نها بوونساز نه‌بێت، واتە ئەو شتەى کە وا
دەکات بوون ببێت. به‌م واتایه بوون ته‌نهاییه له ڕێگه‌ی بوونسازهوه (ایمانویل
لیفیناس، الزمان و الأخر، ل40). من مۆنادێكم به‌هۆی بوونسازیی خۆمه‌وه هەم نه‌ك
به‌هۆی ناوه‌ڕۆكێكه‌وه له ناومدا كه شیاوی گه‌یاندن نییه. بوونسازی من له نێو
بوونمدایه و تایبه‌تمه‌ندترین شتی ناوه‌وه‌ی منه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوونسازی
خۆمدا به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی ناوه‌كییه. بۆیه به‌شداریكردنم له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا،
ڕه‌نگه توانه‌وه‌یه‌كی عیرفانییانه بێت و سنووره‌ی دوالیزمی "من" و
"ئه‌وان" له‌نێو ده‌چێت، به‌م جۆره ئه‌وانیتر ناتوانن من له ته‌نهایی
خۆم ده‌ربهێنن. بوونساز بێ په‌یوه‌ندییه و فره‌یی تێدا نییه، ته‌نها تایبه‌ته
به‌و هه‌بووه خۆی كه بوونساز په‌یوه‌ندیی ناوه‌كی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. به‌م جۆره
ته‌نهایی دابڕان و دووره‌په‌رێزی سوبێكت له‌وانی تر نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی ههبووهكهیه
به بوونسازه‌كه‌ی خۆیه‌وه و شیاوی تێپه‌ڕاندن نییه. یان شیاوی تێپه‌ڕاندنه له
ڕێگه‌ی هیپۆستاسهوه. هیپۆستاس به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی بوونسازه له‌لایه‌ن ههبووهكهوه
(الزمان و الاخر، ل41).
لای لێڤیناس بوونساز خه‌سڵه‌تی ناكه‌سی هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی
توانای سوبێكتهوهیه، بگره له دۆخی نه‌بوونی سوبێكتیشدا بوونی هه‌یه، بۆیه
بوونساز له هه‌بوو خاڵییه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر سوبێكت و هه‌بوو وه‌ك بوونێك خاوه‌ن
ئاگایی و توانای ئاگامه‌ندانه تێبگه‌ین. بۆ نموونه دۆخی بێدارى و خه‌وزڕان
بوونسازێكی ناكه‌سییه و له ده‌ره‌وه‌ی توانای سوبێكتدایه، ئه‌گه‌رچی سوبێكت خودئاگایی
به‌رامبه‌ر به خهوزڕانهكهی هه‌یه، به‌ڵام توانای خۆكشانه‌وه‌ی له بێدارییهكهی
نییه، سوبێكت خه‌وی لێناكه‌وێت، به‌م مانایه توانای نووستنی نییه،
لێره‌دا هیچ خاڵێكی دیاریكراوی سه‌ره‌تای زه‌مان بوونی نییه، به‌ڵكو سوبێكت له
نێو ئێستای بێدارییەکەیدا هه‌ڵپه‌سێردراوه، ناتوانێت بچێته دۆخی خه‌وتنه‌وه وه‌ك
كرده‌یه‌كی خۆویستانه و ئاگامه‌ندانه. ئاگایی واتاى هەبوونی توانای خه‌وتن و
كشانه‌وه‌یه له بێداریی، به‌ڵام سوبێكت ئه‌م توانایه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش
بوونساز ئه‌و پانتاییه ناكهسییهیه كه سوبێكت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نییه و
كه‌سیش ناتوانێت له‌م په‌یوه‌ندییه ڕزگاریی بكات.
ته‌نها له ڕێگای هیپۆستاسهوه ده‌كرێت مه‌ودای بوونساز
له‌لایه‌ن هه‌بووه‌وه به‌رته‌سك بكرێته‌وه. هیپۆستاس ئه‌و دۆخه‌یه
كه هه‌بوو له‌گه‌ڵ بوونسازه‌كه‌ی خۆیدا ده‌چێته په‌یوه‌ندییه‌وه و ده‌بێته
خاوه‌ن و گه‌وره‌ی ئه‌م بوونسازه. له هیپۆستاسدا سوبێكت هه‌ست به
توانا و ئازادیی ده‌كات، ئه‌مه‌یش به ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت له سوبێكته‌وه
بۆ سوبێكت. لێڤیناس هیپۆستاس وه‌ك "ئێستا" ده‌خاته ڕوو،
"ئێستا" نه‌ك وه‌ك درێژه‌وه‌بووی زه‌مه‌نێكی ڕاسته‌هێڵی حه‌لقه‌یی و به‌ش
به‌شى دوابەدواى یەک، به‌ڵكو وه‌ك وه‌زیفه‌ی ئێستا كه له‌تكردنی ناكۆتایی
ناكه‌سییه له بوونسازدا، ئێستا وه‌ك هه‌بوو بوونی نییه، هه‌ڵبه‌ت
عه‌ده‌میش نییه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی بوون و عه‌ده‌م و دوالیزمه‌كانی دیكه‌ی له‌م
چه‌شنه‌یه، به‌م جۆره ئێستا وه‌ك ڕووداو بوونی هه‌یه. ئێستا
سنووری لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌بوو و بوونسازه و درێژكردنه‌وه و زێتركردنی ڕابردوو
نییه، به‌ڵكو هه‌ڵقوڵانی خۆكردانهیه و له ڕابردوو و داهاتوو سه‌ربه‌سته و، ده‌ستبه‌جێیش
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. لێڤیناس ئه‌م پرسیاره دیاله‌كتیكییه ده‌كات: چۆن ده‌شێت له‌م
هه‌ڵوه‌شان و له‌نێوچوونه‌وه شتێك بێته ده‌ره‌وه؟ لێڤیناس له میتۆدێكی دیاله‌كتیكییه‌وه
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌م میتۆده‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی
ئه‌وتۆی به دیاله‌كتیكی هێگڵییه‌وه نییه. ئه‌و پێی وایه ئێستا
خه‌سڵه‌تی "من"ـی هه‌یه. من نه جه‌وهه‌ره و نه ڕواڵه‌ت، نه گۆڕاوه
و نه هه‌میشه، به‌ڵكو له سنووری نێوان هه‌بوو و بوونسازدایه. "من"
له بنه‌مادا بوونی نییه، به‌ڵكو فۆڕمی هه‌بوونه. ئێستا و من وه‌ك زه‌مه‌نێكی په‌تیی
هیپۆستاس بوونیان هه‌یه، واته وه‌ك توانای هه‌بوو بۆ بوونساز، وه‌ك
ئازادی و باڵاده‌ستی هه‌بوو به‌سه‌ر بوونسازهكهیدا، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها
ئازادیی یه‌كه‌مه، ئازادیی ده‌ستپێكردنه و هیچیتر. ئازادی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو به‌سه‌ر
بوونسازدا. ئێستا كه له خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت ده‌بێت بۆ خۆیشی
بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بووی ته‌با له‌گه‌ڵ خۆی توانای بوونسازه‌كه‌ی خۆیی هه‌بێت.
لێره‌دا ئەوە هه‌بووه بایه‌خ به خۆی ده‌دات و ئیش له‌سه‌ر خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌یش ماتریالیزمی
خوده self. شوناس په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ
خۆ نییه، به‌ڵكو ئیش كردنه له‌سه‌ر خود و ئازادی به‌خۆوه مه‌شغول بوونه. لێره‌دا
ئازادی به‌رپرسیارێتی و بارگرانییه به‌هۆی ماتریالیزمی ههبووهكهوه، به‌مه‌یش
ئازادی و ماتریالیتهی خود هاومانان و، هه‌ر ئه‌مه‌یش ته‌نهایی هه‌بووه‌كه پێكده‌هێنێت.
ته‌نهایی، دابڕان و بێبه‌شبوون له‌وانی دیكه نییه، به‌ڵكو دیلبوونه له شوناسی
خۆیدا و مهشغوڵبوونە به ماتریالێتی خۆیه‌وه، به‌م جۆره ئه‌ویتر له ئارادا
نییه، مانای وایە هه‌بوو له غیابی زه‌ماندایه، چونكه زه‌مان په‌یوه‌سته به‌ویتره‌وه.
هه‌بوو له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌خۆیه‌وه مه‌شغوڵ ده‌بێت و ده‌بێته ئه‌سیری
ماتریالیتهی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و بوونسازهیدا زاڵ بێت كه
ماتریال پێكی ده‌هێنێت، به‌مه‌یش هه‌بوو له ژیانی ڕۆژانه‌یدا بایه‌خ به ڕزگاریی
له ماتریالێتییهكهی ده‌دات.
ئه‌م تێزه ده‌رباره‌ی ڕزگاریی له ژیانی ڕۆژانه‌دا سه‌ر
به‌و لێكدژییه نییه كه له‌نێوان ئومێد به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر و هه‌ستكردن به
ته‌نهایی و بێتواناییدایه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه، به‌رپایه. ڕزگاریی
پڕكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی پێویستییه‌كان نییه، به‌ڵكو ململانێی ئابووریش له
بنه‌مادا خۆی ململانێیه له پێناو ڕزگاریدا. به پێچه‌وانه‌ی هایدیگه‌ره‌وه كه
پێی وایه جیهان له ئامرازه‌كان پێكهاتووه، لای لێڤیناس جیهان له سیسته‌می
خۆراك پێكهاتووه. ڕاسته ئێمه بۆ ئه‌وه ناژین كه بخۆین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یش
ناخۆین كه بژین. لێره‌دا پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی كه‌مێك پاشه‌كشه ده‌كات، چونكه
دوا مه‌به‌ست له خواردن له ڕه‌گه‌زی خۆراك خۆیدایه «هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك له‌به‌ر
سیحهتمان نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر هه‌وای پاك خۆیه‌تی». خۆراك خاسییه‌تی جیهانی
ئێمه‌ی پێك هێناوه، واته بوونی ده‌ره‌كیی ئێمه كه به شته‌كان ده‌وره دراوه.
ده‌توانین به‌م په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ شته‌كاندا بڵێین: چێژوه‌رگرتن.
له چێژوه‌رگرتندا هه‌ست هه‌یه، واته مه‌عریفه سەبارەت بە بابه‌ت یان ئوبێکت.
لێره‌دا بابه‌ته‌كانی چێژ ده‌كه‌وێته مه‌ودایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی سوبێكته‌وه، به‌ڵام
ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها بابه‌تی چێژ نین به‌ڵكو پێویستییه‌كانی بوونیشن. لێره‌دا
سوبێكت كه له‌خۆیه‌وه ده‌رده‌چێت به شته‌كانه‌وه ده‌گیرسێته‌وه و ناتوانێت
بگه‌ڕێته‌وه بۆ خۆی، وه‌ك له دۆخی شوناس و ته‌نهایی هه‌بوودا هه‌یه. لێره‌دا
خود له خۆی جیا ده‌بێته‌وه و مه‌عریفه مه‌رجی ئه‌م توانایه‌یه. ژیانی ڕۆژانه‌مان
ڕێگایه‌كه بۆ ڕزگاربوون له و ماتریالیزمهی كه سوبێكت له‌سه‌ری دامه‌زراوه. تهعالیكردنی
پێویستییه‌كان و خۆراك مرۆڤ ده‌باته ده‌ره‌وه له خۆی و ده‌یخاته ناو جیهانه‌وه،
به‌مه‌یش سوبێكت خۆی له‌بیر ده‌كات، واته خۆی وه‌ك پێدراوی خۆی و بابه‌تی خۆی
جێدەهێڵێت. خواردن هه‌لی سوبێكته بۆ به‌شداریكردن له جیهاندا له ڕێگه‌ی چێژه‌وه،
به‌ڵام ئەم سوبێکتە بۆ ئه‌وه‌ی خواردەمەنییەکانى ده‌ست بكه‌وێت و ئه‌و مه‌ودایه
ببڕێت كه له ئوبێكتهكهی جیا ده‌كاته‌وه، ده‌بێت كار بكات تاوەکى بتوانێت لەم
ڕێگایەوە خۆراک بەدەست بهێنێت؛ بەم واتایە سوبێكت ده‌كه‌وێته نێو بار و ئازار و
ڕه‌نجه‌وه. ئازار له دوا سنوورى درێژبوونه‌وه‌یدا ده‌گات به مردن، مه‌رگ دوا
پله‌ی ئازاره. مه‌رگ ڕووداوه و له‌ده‌ره‌وه‌ی سوبێكته‌وه دێت، واته لوغزێكی
نادیاره، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌ده‌مه به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانین له مه‌عریفه‌دا
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بگرین، لێره‌وه‌یش مه‌رگ ڕووداوێكه كه سوبێكت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا
نییه و له ده‌ره‌وه‌ی توانای ههبووهكهوهیه.
مه‌رگ هه‌رگیز له ئێستادا نییه و هه‌میشه له
داهاتوودایه، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دێت بوونی هه‌یه. كاتێكیش دێت جوامێریی
سوبێكت كۆتایی پێ دێت چونكه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا ناشكێ، ئێمه له‌وكاته‌دا په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ شتێك‌دا هه‌یه كه به ته‌واوه‌تی جیاوازه و سیفه‌تی ئه‌ویترێتی هه‌یه.
له مه‌رگدا ئێمه له هه‌موو تواناكانمان به‌تاڵ ده‌بینه‌وه ئه‌مه‌یش خاسییه‌تی
په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا كه سه‌ر به ئێمه نییه. ئه‌وه‌ی كه دێت
ناتوانین لێی تێبگه‌ین، شتێكه ڕووده‌دات و به‌سه‌رماندا دێت، ئه‌وه‌ی دێت ئه‌ویتره،
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دێت هه‌مان په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا. ئه‌م
په‌یوه‌ندییه هێشتا له‌نێو زه‌ماندا نییه، چونكه له داهاتوودایه و سه‌ر به
ئێستا نییه.
تێبینى: ئەم وتارە ساڵى 2015 لە بەشى فەرهەنگى ڕۆژنامەى هەولێر
بڵاوکراوەتەوە.
No comments:
Post a Comment