هاوار محه‌مه‌د
یه‌كه‌م: ده‌بێت یارییش ببێته كایه‌یه‌كی ڕێكخراو و پیشگه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی سودی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت. ده‌بێت یارییه بازاڕیی و عامییه‌كانیش ڕێسادار
بكرێن، تاوه‌كو بتوانرێت حساب بكرێن و بنه‌مای "سه‌ركه‌وتن"ـی تێدا
دیاریی بكرێت. له وه‌رزشی هاوچه‌رخدا یارییه‌كان به وردی لێك جیاكراونه‌ته‌وه:
ڕێساكانیان، ژماره‌ی یاریزانه‌كان، جۆری گۆڕه‌پان و سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانییتر.
جگه له‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر یاریی وه‌رزشی جیاواز بوونیان هه‌یه، هه‌ر له وه‌رزشه
به كۆمه‌ڵییه‌كانی وه‌كو فوتبۆله‌وه تا یارییه زه‌وجییه‌كان و تا یارییه
تاكییه‌كان. یارییه‌كان بوونه‌ته یاریی پیشه‌گه‌ر. بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت ته‌مرین و
ڕاهێنانه‌كان دابنێرن و لێهاتووییه‌كان دیاریی بكرێن، لەم ڕێیەوە پیشه‌گه‌ره
لێهاتووه‌كان و جه‌ماوه‌ری نه‌شاره‌زا له‌یارییه‌كه جیا ده‌كاته‌وه. یه‌كه‌میان
ده‌بێته موماره‌سه‌كه‌رانی ڕاسته‌وخۆی وه‌زرشه‌كان و دووه‌میشیان ده‌بێته به‌كارهێنه‌ر
و مه‌سره‌فكه‌ری به‌رهه‌مهێنراوه وه‌رزشییه‌كان.
پییەر بۆردیۆ پێیوایه له‌م هه‌مه‌چه‌شنییه‌ی یارییه‌كاندا،
چینه‌كان له سه‌ده‌كانی پێشتردا موماره‌سه‌ی جیاوازی یارییه‌كانیان كردووه، هه‌ندێك
گەمە له‌لایه‌ن چینی بۆرژوا و ئه‌رستۆكراته‌وه موماره‌سه كراوه و هه‌ندێك گەمەى
دیكه‌یش له‌لایه‌ن چینی عه‌وامه‌وه. پرسیار بۆردیۆ ئه‌وه‌یه چی وا ده‌كات كه ئه‌ندامانی
چینه جیاوازه‌كان ڕوو له‌و یارییه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئاست و حه‌ز و سه‌رمایه‌کەیاندا
ده‌گونجێت؟ وه‌ڵامی بۆردیۆ ئه‌مه‌یه: هابیتۆسه‌كان. هابیتۆسه‌كان هه‌موو
ئه‌و ئاماده‌ییه ڕه‌مزی و بۆماوه‌یی و ئاسته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه كه
وا ده‌كات یارییه‌كان به یه‌كسانی و هاوشێوه له‌لایه‌ن چینه‌كانه‌وه موماره‌سه
نه‌كرێن. بۆ نموونه ده‌شێت به په‌یوه‌ندی یارییه‌كان و دۆخی جه‌سته ئه‌م تێزه
ڕوون بكه‌ینه‌وه. یاریی گۆڵف زیاتر له‌لایه‌ن چینی ئه‌رستۆكراته‌وه موماره‌سه
ده‌كرێت، چونكه پێویستی به ماندووبوونی زۆر و ئازاردانی جه‌سته نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی
به دۆخی ڕێكێتی جه‌سته و كه‌شی ئارام و له‌سه‌رخۆیی زه‌ین و پاراستنی جه‌سته و
كه‌شخه‌یه‌تییه‌وه هه‌یه. واته په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌وه هه‌یه وه‌ك ئامانج. له‌لایه‌كی
دیكه‌یشه‌وه موساره‌عه زیاتر یاریی چینه عه‌وامه‌كانه كه یارییه‌كی نماییشییه
و جه‌سته و هێزی بازوو زێده‌ڕه‌وییان تێدا ده‌كرێت و له‌ڕاده‌ی خۆیان زیاتر قه‌به‌ده‌كرێن
و فوویان تێده‌كرێت. یاریی تۆپی پێیش یارییه‌كه كه جه‌سته ده‌به‌سترێته‌وه به
جوڵه و سوكه‌ڵه‌یی و مه‌هاره‌ته‌وه، به‌م جۆره داخوازی چینه مامناوه‌ندییه‌كان
و فه‌رمانبه‌ران و ورده بۆرژواكانی له‌سه‌ره. له یاریی گۆلفدا جه‌سته‌ی
یاریزانه‌كان ڕه‌شاقه‌ت و هارمۆنی ده‌خوازن و به ڕه‌هایی سه‌ربه‌خۆن و تێكه‌ڵ
نابن، له مساره‌عه‌دا سه‌ركێشی و مه‌ترسی له‌سه‌ر جه‌سته بوونی هه‌یه كه به‌ركه‌وتنی
ڕاسته‌وخۆ و لێدان و ئازاری جه‌سته‌یی ڕووده‌دات، له تۆپی پێیشدا مه‌وداوه‌رگرتن و به‌ركه‌وتنی
ناڕاسته‌وخۆ بوونی هه‌یه و لیاقه‌ت و مه‌هاره‌ت پیشان ده‌درێت. به‌م جۆره موماره‌سه‌ی
یارییه‌كان به قه‌ولی بۆردیۆ، جگه له سوودی مادی، سوودی جیاكاریی ڕه‌مزیشیان تێدایه.
كه‌واته بنه‌مای دابه‌شبوونی چینایه‌تی ته‌نیا سه‌رمایه‌ی ئابووریی نییه، به‌ڵكو
سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزیشه.
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا یارییه‌كان، گه‌رچی ڕه‌مزییش
بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی چینه ئابوورییه‌كان به ڕه‌هایی دابه‌ش نه‌بوون،
به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز به‌یه‌كداچوون، چونكه ناتوانین چینه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر
بنه‌مای ئابووریی دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵكو دابه‌شكاریی ڕه‌مزییش له‌مڕۆدا جیاكارییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست ده‌كات. بۆچوونی بۆردیۆ ده‌رباره‌ی دابه‌شبوونی ڕه‌مزیی
یارییه وه‌رزشییه‌كان دروسته، به‌ڵام له‌و جێیه‌یشدا شایه‌نی ڕه‌خنه‌یه كه
زۆرینه‌ی یارییه‌كان به‌پاڵ یه‌كتره‌وه و به هه‌مان پێوه‌ر سه‌یر ده‌كات و، ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندی و كاریگه‌رییه جیهانییانه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه هه‌ر یارییه‌ك
هه‌یه‌تی. بۆ نموونه كاریگه‌ریی و بره‌وی تۆپی پێ له ئاستی جیهانیدا له‌گه‌ڵ
كاریگه‌ری و بره‌وی یارییه‌كی وه‌كو ئه‌سپسواریدا له هه‌مان ساتدا نین.
وا پێده‌چێت تۆپی پێ یان فوتبۆل حاڵه‌تێكی ناوازه
بنوێنێته‌وه، به جۆرێك ناشێت له‌مڕۆدا ته‌نانه‌ت له ڕووی ڕه‌مزییشه‌وه ته‌نیا
به چینێكه‌وه بلكێنرێت، دواتر ئاماژه به‌م خاڵه ده‌ده‌مه‌وه.
دووه‌م: له‌م پانتاییه‌دا كه سیسته‌م به وردی ئیشی تێدا
كردووه، خولیا و حه‌زی وه‌زرشیی وه‌رزشه‌وانان تێهه‌ڵكێش به پیشه‌گه‌ری و ته‌مرین
و پێگه‌یاندنی زانستیی كراوه. یاریزانه‌كان هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌بێت ڕابهێنرێن،
به‌مه‌یش سه‌ره‌تا ئه‌وه ڕه‌چاو ناكرێت منداڵی چ چینێكن [هه‌ڵبه‌ت منداڵانی چینی
ئۆرستۆكرات كه‌متر دێنه نێو ئه‌م لۆژیكه‌وه]، چونكه تۆپی پێ ده‌رفه‌تی جوڵه و
سه‌ركه‌وتنی چینایه‌تیشی تێدایه، واته كه ده‌بیته وه‌رزشه‌وان چیتر چینایه‌تی هەمان
گرنگیى پێشووترى نییه. گه‌ر ببیته یاریزانێكی باش ئه‌وا ده‌شێت بتوانێت مێژووی
هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌ت بگۆڕیت و له خێزانێكی هه‌ژاره‌وه بیانكه‌یته خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند،
بۆ نموونه له تۆپی پێی به‌رازیلدا زۆرجار ئه‌م حیكایه‌تانه ده‌گێڕدرێنه‌وه و
كاتێك ژیاننامه‌ی یاریزانێك باس ده‌كرێت قسه له‌و موعجیزه‌یه ده‌كه‌ن به‌هۆی
لێهاتوویی منداڵه‌كه‌یانه‌وه (كه ئێستا بۆته وه‌رزشه‌وانێكی به‌ناوبانگ)، سه‌رجه‌می
خێزانه‌كه‌یان له هه‌ژاری و نه‌داری ڕزگاریان بووه و وه‌ك خێزانێكی بۆرژوا ده‌ژین.
كه‌واته سوپاس بۆ تۆپی پێ كه ده‌توانێت هه‌ژاره‌كان له هه‌ژاری ڕزگار بكات.
لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به توانا و حه‌زی منداڵه‌كه‌وه، به‌ڵكو
په‌یوه‌ستیشه به دروستكردنی سوبێكتێكه‌وه، دروستكردن و پێگه‌یاندنی یاریزانێكی
باش هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌لایه‌ن یانه وه‌رزشییه‌كانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی دیسپلین
و ته‌مرین و ڕه‌هێنانه‌كانه‌وه و دواجاریش ئه‌نجامدانی یارییه‌كی باش بۆ تیپه‌كه‌ی
و پاشانیش فرۆشتنی به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی. ئه‌مه سكێچی پێشگه‌یشتنی هه‌ر
یاریزانێكی دره‌وشاوه‌یه.
نه‌ك ته‌نیا
یاریزانه‌كان (واته موماره‌سه‌كه‌رانی ڕاسته‌وخۆ) به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ریی
هانده‌رییش دروست ده‌كرێت، كه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت بۆ ناوبانگی تیپه‌كه و
پاشا‌كان كاری كۆمپانیاكان. جه‌ماوه‌ری تیپه‌كان ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م چینه‌كانیان
تێدایه (هه‌ڵبه‌ت به ڕێژه‌ی جیاواز)، ئه‌مه‌یش دیسان میكانیزمێكی كاڵكردنه‌وه‌ی
چینایه‌تییه. جه‌ماوه‌ری ناو گۆڕه‌پانه‌كان خه‌ڵكانی جیاوازیان له ڕووی ئاستی
كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ئابوورییه‌وه تێدایه، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه به
ڕۆحی وه‌رزشییه‌وه هه‌موویان بوونه‌ته هانده‌ری تیپه‌كه‌یان و پێكه‌وه دروشم و
لافیته‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام هانده‌ران ته‌نیا جه‌ماوه‌ری نێو یاریگاكه
و سه‌یركه‌رانی ئاسایی و عه‌فه‌وی نین، به‌ڵكو له‌لایه‌ن میدیاوه جه‌ماوه‌ر له
ئاسته جیهانییه‌كه‌یشدا به‌رهه‌مهێنراوه و، سه‌رجه‌م چینه‌كانیش تێكه‌ڵ به‌یه‌ك
ده‌كات. كامێرا و ته‌له‌فزیۆنه‌كان به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ یارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه
و جیهان ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌ڵكه‌ی ته‌ماشاكردن، موعه‌له‌قه‌كان گڕ له یارییه‌كه
به‌رده‌ده‌ن و به‌رده‌وام خه‌ریكی ئه‌فسانه‌سازین، له‌م پیشه‌یه‌شدا شاره‌زاترین
بوونه‌وه‌رن، ئه‌وان یه‌كێكن له‌و بولبولانه‌ی سیسته‌م كه به‌رده‌وام له ته‌نیشتی
گوێمانه‌وه ده‌خوێنن و زانیاریی بێشومارمان له‌باره‌ی یاریزانه‌كانه‌وه پێده‌ڵێن،
ته‌نانه‌ت ڕه‌قه‌می پێلاوه‌كانیان و حه‌جمی شۆرته‌كانیشیان ده‌زانن. به‌م جۆره
یارییه‌كان به ده‌نگ و دیمه‌ن ده‌گوازرێنه‌وه و به‌شێكی زۆری هه‌سته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی
مرۆڤ داگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌یش،
واته یاریزانه‌كان و جه‌ماوه‌ر، له‌ڕێگه‌ی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كه بازرگانییه‌كانه‌وه
به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نرێن. كرێكار پێنج ڕۆژ كار ده‌كات و دوو ڕۆژ پشووی هه‌یه، له
كۆتایی هه‌فته‌دا ده‌توانێت چه‌ند شتێك بكرێت، هه‌ندێك خۆشی ببێنێت، بچێته دیسكۆ،
ده‌توانێت بلیتی یارییه‌كه‌یش بكرێت و ببێته هانده‌ری تیپه‌كه‌ی، به‌م مانایه
كاری هه‌ر پێنج ڕۆژه‌كه‌ی له‌و دوو ڕۆژه‌دا ده‌خاته‌وه گیرفانی سه‌رمایه‌داران.
ئایدیۆلۆژیای نوێ ته‌نیا ئایدیۆلۆژیایه‌كی سه‌ركوتكاریی نییه، به‌ڵكو پێداویستییه
سه‌ره‌كییه‌كانت بۆ دابین ده‌كات، چێژ و ڕابوواردنت ده‌خاته به‌رده‌ست و ڕازیشت
ده‌كات به‌و ژیانه‌ی كه هه‌ته. ئیتر پێویست ناكات خه‌ڵكی ئه‌و خۆشییه له
خۆیان بشێوێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌یش كۆمپانیاكان، كه هی سه‌رمایه‌داره
جیهانییه‌كانن، نه‌ك ته‌نیا كاڵاكان و بازاڕی بازرگانیی وه‌رزشی به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵكو
كڕین و فرۆشتن به یاریزانه‌كانیشه‌وه ده‌كه‌ن و، له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانه‌كان
ده‌توانن ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزییش به‌ده‌ست بهێنن. كڕین و فرۆشتنی
یاریزانه‌كان هه‌مان كۆیلایه‌تی سه‌رده‌می پێشوو نییه، به‌ڵكو شێوازێكی نوێی
بازرگانیكردنه به مرۆڤه‌وه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕازیكراوه و ڕه‌زامه‌نده
چونكه ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتن و ژیانیشی تێدایه. كه‌واته ناتوانین به
چه‌مكی كۆیله كڕین و فرۆشتنی مرۆڤ له كایه‌ی وه‌رزشدا، بخوێنینه‌وه
به‌ڵكو ده‌بێت به جۆرێكیتر بیریی لێ بكه‌ینه‌وه و له‌ناو سیاق و پانتایی ئه‌مڕۆدا
لێیبڕوانین.
یاریزانه‌كان له تیپه‌كاندا وزه‌ی جه‌سته‌یی خۆیان سه‌رف
ده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا سه‌رفكردنی وزه نییه،
به‌ڵكو دڵسۆزی و توانا و خێرایی و مه‌هاره‌ت و لیاقه‌تیش ڕۆڵی خۆی هه‌یه. ئه‌وه‌ی
له‌م ئاستانه‌دا میدیا و موعه‌له‌قه‌كان به له‌پێشتری دابنێن ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌تریشه.
هه‌تا ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌تر بیت ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و ناوبانگیشت
زیاتره. ئیدی میدیا باست ده‌كات، ڕۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی ژیانت،
وێنه‌كانت بڵاو ده‌بنه‌وه، ده‌بیته خۆشه‌ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی و به‌شێكی زۆری
خه‌ڵاته‌كانیش ده‌چنیته‌وه. به‌مجۆره یاریزانه‌كان هه‌تا زیاتر ئه‌ستێره‌بن، نرخیشیان
له كڕین و فرۆشتندا زیاتر ده‌بێت و هاوكات خۆیشیان سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری مادی و ڕه‌مزی
كۆده‌كه‌نه‌وه كه ده‌شێت دواجار به‌شێكی وه‌ك پاره‌ی خێرخوازی بنێرن بۆ ده‌وڵه‌ته
هه‌ژار و لێقه‌وماو و ئاواره‌كان. به‌م جۆره یاریزانه‌كان كه‌سانێكی به‌خشنده و
دلسۆزیشن.
سێیه‌م: یاریی تۆپی پێ بۆته یارییه‌كی جیهانی و جه‌ماوه‌رێكی
بێشوماری هه‌یه، واته یارییه‌كی پۆپۆلاریشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نوخبه و چینی
بۆرژواز و سه‌رمایه‌داران ڕێكی ده‌خه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. به‌ڕوونی بڵێین
پۆپۆلارترین وه‌رزشی جیهانی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆ فوتبۆڵه، كه له‌لایه‌كه‌وه
بۆته یارییه‌كی گلۆباڵ و له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شێوه‌ی خوله‌كانی مۆندیال و
كاسی كیشوه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌كیتریشه‌وه سنووری وڵاتانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه
تۆخ ده‌كاته‌وه و بۆته به‌شێك له پێوه‌ری هێزی ململانێی سیاسی. په‌یامی ئه‌مه‌یش
له‌ژێرناوی "ئاشتی جیهانی"ـدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گوایه "وڵاتان له‌بری
ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ن با یاریی بكه‌ن"! و بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان بتوانین "به
ڕۆحی وه‌رزشی" له‌سه‌ر زه‌وی پێكه‌وه بژین. "ڕۆحی وه‌رزشی" چییه؟
هه‌مان ڕۆحی ساخته‌ی "لێبوورده‌یی"ـی لیبرالی. واته هه‌رچییه‌ك ده‌بێت
با ببێت گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌كتر لێبوورده‌بین و دۆخه‌كه نه‌شێوێنین. گه‌ر
جیاوازیی چینایه‌تی هه‌یه، گه‌ر چه‌وساندنه‌وه هه‌یه، گه‌ر جه‌نگ و كاولكاری هه‌یه،
داگیركردن و تاڵانكردنی وڵاتان هه‌یه، كوشتنی زبر و نه‌رم هه‌یه، تیرۆر و ڤایرۆس
هه‌یه، نه‌خۆشی و هه‌ژاریی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت لێبوورده بین و هه‌موومان له
مۆندیالدا، له گۆڕه‌پانی یارییه‌كاندا ئاشت ببینه‌وه و ته‌جاوزی ناكۆكییه‌كانمان
بكه‌ین. ئێمه هه‌رگیز برا نین، هاوبه‌ش نین، یه‌كسان نین له سه‌روه‌ت و ساماندا،
به‌ڵام له‌نێو یاریگادا ده‌توانین براو و هاوبه‌ش و یه‌كسان بین، براوه و دۆڕاوه‌یش
به پێی توانا و لێهاتوویی خۆی. بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروست
بكرێت، یارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ڕێك بخرێن، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و فیفا سه‌رپه‌رشتی
گڵۆباڵیزمی تۆپی پێی بكه‌ن تاوه‌كو بێلایه‌نی بوونی هه‌بێت. كه‌واته له هه‌ر
یارییه‌كدا (بۆ ئه‌وه‌ی غه‌در له یه‌كتر نه‌كه‌ین) ده‌بێت چه‌ند ڕه‌گه‌زێكی
بێلایه‌ن بوونی هه‌بێت وه‌كو: لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی، حه‌كه‌م، كامێرا و ته‌كنیكه‌كان،
تیڤییه‌كان و موعه‌له‌قه‌كان. هتد. له‌به‌ربوونی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه هیچ غه‌ش و
فێڵێك له یاریی تۆپی پێدا ناكرێت، كه‌واته با هه‌موومان له جیاتی شه‌ڕ یاریی
بكه‌ین: (په‌یامی سه‌رمایه‌داری).
له ڕێگه‌ی ئه‌م زه‌مینه‌سازییه‌وه‌یه كه له‌مڕۆدا
تۆپی پێ لە سادەیى خۆى بەتاڵ کراوەتەوە و گۆڕدراوە بۆ ڕه‌گه‌زێكی گرنگی به‌رده‌وامیده‌ر
به سیسته‌م، ته‌نیا بۆ زه‌ق و خولیای یاریزانه‌كان نییه، ته‌نیا بۆ سه‌رگه‌رمی
جه‌ماوه‌ریش نییه، به‌ڵكو له‌لایه‌كه‌وه میكانیزمی درێژه‌دانه به سیسته‌م و به‌رهه‌مهێنانی
ئاشته‌وایی ساخته و دیسپلینكردنی سوبێكت و بگره میكانیزمی به گه‌مژه‌كردنیشه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه بوارێكی گه‌وره‌ی قازانجی ئابوورییه له‌ڕێگه‌ی كاری
كۆمپانیا و بزنسه‌وه، واته كایه و پانتایی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا و شمه‌كی
كۆمپانیا گه‌وره‌كانیشه. كۆمپانیاكان یانه‌كان داده‌مه‌زرێنن و سه‌رمایه‌ی تێدا
ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ و قازانجی گه‌وره‌یش ده‌كه‌ن، واته یارییه‌كانیش بوونه‌ته پانتایی
به‌رهه‌مهێنان، ئه‌مه‌یش له‌به‌رهه‌مهێنراوه وه‌رزشییه‌كانی وه‌كو ئه‌ستێره‌كانی
تۆپی پێ و دروستكردنی یاریگای پێشكه‌وتوو و ڕێكخستنی خوله‌كان و به‌رهه‌مهێنانی
بلوز و تیشرێته‌كان و به‌رهه‌مهێنانی میدیایی و ته‌كنیكی..هتد ده‌رده‌كه‌وێت.
تیپه‌كان ته‌نیا له یاریزانه‌كان پێكنه‌هاتوون، به‌ڵكو
ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی ڕاهێنه‌ر و ڕاوێژكار و پزیشك و ده‌روونناس و كۆمه‌ڵناسیشیان
له‌گه‌ڵدایه، هاوكات یاریگای تایبه‌ت به خۆیان و ڕۆژنامه و پێگه‌ی ئه‌لیكرۆنی
تایبه‌ت به‌خۆیشیان هه‌یه، له پشتی ئه‌مانه‌یشه‌وه كۆمپانیای سه‌رمایه‌داری هه‌یه
كه سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی یانه‌كان یان هه‌ڵبژارده‌كان پێكده‌هێنێت و په‌ره به
توانای تیپه‌كه‌ی ده‌دات. یارییه‌كانیش له‌نێو كایه‌یه‌كی كێبه‌ركێكاریدان له‌سه‌ر
نازناوه‌كان و بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان. ئه‌وه‌ی گرنگه له تۆپی پێدا بردنه‌وه‌ی
نازناوه‌كان نییه له لایه‌ن تیپێكه‌وه (وه‌ك جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ وای لێ تێده‌گه‌ن)،
به‌ڵكو مه‌به‌ستی خوزاراو له‌مه‌یش فراوانتره، ئه‌ویش به‌رده‌وامی و جوڵه و ئیشی
كۆی ئه‌و نه‌زمه‌یه كه جامه‌كان و خوله‌كان ڕێك ده‌خات. ئه‌وه‌ی له ئاستی
جیهانیدا بۆ سیسته‌م گرنگه ئه‌وه‌یه كه خۆی به‌رهه‌م بهێنێته‌وه و ئیش بكات و
دوور بێت له زه‌بر و گۆڕانكاری، لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی به‌هێزی و لاوازی تیپه‌كان،
بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان، باشترین یاریزانی جیهان و..هتد، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به
مونافه‌سه و كێبه‌ركێی كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه هه‌یه له ناو سیسته‌مه‌كه
خۆیدا، په‌یوه‌ندی به گه‌مه‌ی ئه‌و بكه‌رانه‌وه هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییان له
بره‌ودان به یارییه‌كان و به‌هێزكردنی تیپه‌كانیاندایه. به‌ڵام ئامانجه دووره‌كه
مانه‌وه و كارایی سیسته‌مه‌كه و به‌رده‌وامیی دۆخی باڵاده‌سته، كه ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی
ئه‌و كێبه‌ركێ ناوه‌كی و مونافه‌سانه‌وه ده‌توانێت ئیش بكات. به‌م جۆره بۆ سیسته‌مه‌كه
ئه‌وه گرنگ نییه ڕیال مه‌درید نازناوه‌كه ده‌بات یان به‌رشه‌لۆنه، ئه‌ڵمانیا
كاسه‌كه ده‌باته‌وه یان به‌رازیل، گرنگ ئه‌وه‌یه كێبه‌كێ هه‌یه و هه‌مووان نه‌زمه‌كه‌یان
قبوڵه و كار به یاسا و ڕێساكانی ده‌كه‌ن.
به‌م جۆره یاریی هاوچه‌رخ كایه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنییه هه‌ڵگری لۆژیكی
تایبه‌ت خۆیشییه‌تی.
سیسته‌م پێویستی به‌م مونافه‌سه و كێبه‌كێ و گه‌رموگوڕییه
ناوه‌كییه هه‌یه، جامه‌كان و خه‌ڵاته‌كان ڕێك ده‌خرێن، هه‌موو ساڵێ باشترین تیپی
جیهان، باشترین یاریزانی جیهان، باشترین یانه‌ی جیهان دیاریی ده‌كرێت، پاره‌یه‌كی
زۆر له ئاهه‌نگ و ڤیستیفاڵه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت و جیهانیش به ته‌مازرۆییه‌وه
سه‌یركه‌ر و ته‌ماشاكه‌رن و هه‌مووان بوونه‌ته هانده‌ر و جه‌ماوه‌ری تیپه‌كان. بۆ
نموونه ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه بوونه‌ته دوو تیپی جیهانی كه خه‌ڵكی به‌شێكی
زۆری وڵاتانیان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش كردووه، خه‌ڵكی كه یه‌كتر ده‌بینن به
پله‌ی یه‌كه‌م له‌یه‌كتر ده‌پرسن «جه‌ماوه‌ری كامیانیت: ڕیال یان به‌رشه». به‌م
جۆره له‌مڕۆی سه‌رمایه‌داریدا شوناسی زۆر وه‌همی و بچووك و دوور دروست كراوه و كراوه‌ته
شوناسی زۆر گه‌وره و جیهان به‌رده‌وام سوبێكته‌كان خۆیانی پێ پێناسه ده‌كه‌نه‌وه.
چیتر من كه‌سێكم كه یان ڕیالیم یان به‌رشه‌یی. هه‌ر كاتێكیش ئه‌م دوو تیپه یاریی
بكه‌ن له یه‌ك مانگ له‌وه‌وپێشه‌وه ڕیكلامه‌كان هه‌موو جێیه‌ك پڕ ده‌كات،
لێكۆڵینه‌وه و ڕاپۆرته‌كان ئاماده ده‌كرێن، پێشنبییه‌كان ده‌خرێنه ڕوو، پسپۆره‌كان
قسه له توانای تیپه‌كان و یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن و دواجاریش فه‌زای مه‌جازی و
فیسبووك پڕ ده‌بێت له وێنه‌ی یاریزانه‌كان و تیپه‌كان و، پۆست و كۆمێنته‌كان له‌باره‌ی
ئه‌م یارییه‌وه ده‌نووسرێن، چونكه یارییه‌كه ڕووداوێكی مێژووییه و ده‌بێت
جیهان سه‌یركه‌ری بێت. هه‌ر له‌نێو فه‌زای مه‌جازیدا هه‌ستی خۆشی و غه‌مباری ده‌ركه‌وێت،
ئاهه‌نگ و جه‌نگییش به‌رپا ده‌بێت. به‌ر له ڕوودانی هه‌ر یارییه‌كی له‌م شێوه‌یه
فه‌زای مه‌جازی واقیع تادوا سنوور هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
تێبینى: ئەم وتارە لە سایتى "نێگەتیڤ"بڵاوبۆتەوە. لینکى وتارەکە:
No comments:
Post a Comment