دەربارەى ڕووداوەکانى باشوورى کوردستان
دیمانە لەگەل هاوار محەمەد
ئامادەکردنى: زانیار عومرانى
دوابەدوای رێنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە
باشووری کوردستان و شڵەژاوتربوونی دۆخی ئەو هەرێمە، "شەقام"ی کوردیش
هاتە دەنگ. لەم نێوەدا گەلێک پرسیار ورووژاون؛ ئاخۆ ئامانج و ناوەرۆکی ئەو
خۆپیشاندانانە چیین، پەیام و ئاماژەکانی گەنجە تووڕەکان ڕووبەڕووی حیزبێکی تایبەت
دەبنەوە یان کۆی گشتیی سیستەمی سیاسی-ئابووریی باشوور دەکاتە ئامانج؟ لەپاڵ
لەئارادابوونی شەڕی داعش، ئەم هەلومەرجە نادیارە سەر بە کوێ دەکات؟ دەسەڵات، خەڵک
و رۆشنبیران باشترە چۆن بجووڵنەوە و زۆرێک پرسیاری تر کە لەم زنجیرە گفتوگۆیەدا
هەوڵم داوە ئاراستەی نووسەران و رۆشنبیرانی باشووری کوردستانی بکەمەوە. لەبەر
ئەوەی پرسیارەکان بەشێوەی نووسراو گەیەندراونەتە دەستی نووسەران و دەرفەتی ئەوە
نەڕەخساوە وتووێژەکە راستەوخۆ بێت، زۆربەی پرسیارە ئاراستەکراوەکان وەکوو یەکن.
هەربۆیە ویستوومانە وەڵامە جیاوازەکان بخەینە بەرچاوتان.
لە دیمانەی چوارەمدا چەند پرسیارێکمان لە
"هاوار محەمەد"، نووسەر و وەرگێڕی دانیشتووی هەولێر کردووه، بەو هیوایە
بتوانین لەم زنجیرە گفتوگۆیەدا کەتنە شاراوەکانی کۆی ئەو ڕووداوانە تاوتوێ بکەین.
- بۆچی باشووری کوردستان گەیشتۆتە ئەم قوناغە؟ ئایا ئەمە بە بنبەست
دەزانی یان رەوشێکی ئاساییە کە تێپەڕ ئەبێ و نابێتە "قەیران"؟
كوردستان نه‌گه‌یشتووه به‌م قۆناغه به‌ڵكو له‌نێو
ئه‌م قۆناغه‌دا چه‌قیوه. هه‌ندێك ناو له‌م قۆناغه ده‌نێن "قۆناغی گوزه‌ر"
(انتقالی)، واته قۆناغێك كه ده‌شێت بۆ خۆی شتێك نه‌بێت، به‌ڵكو مه‌ودای پڕ
گرێوگۆڵ و شلۆقی نێوان دوو قۆناغیتره. قۆناغی گوزه‌ر واته په‌ڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ریتییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مردێرن، له نه‌ریته‌وه
بۆ مۆدێرنه. هه‌ر بۆیه ئه‌م شڵه‌ژان و شلۆقییه دۆخێكی ئاساییه و تێده‌په‌ڕێت و
دواتر قۆناغێكی ئارام دێته كایه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدێرن دروست ده‌بێت. ئه‌مه
به ته‌واوه‌تی پاساو و بیركردنه‌وه‌یه‌كی پووچه، چونكه به‌ر له هه‌موو شتێك
بڕوای به لێكجیاكردنه‌وه و ڕێزبه‌ندیی ته‌واوی ڕه‌وتی مێژوویی كۆمه‌ڵگاكان هه‌یه
بۆ قۆناغی دابڕاو له یه‌كتر و پاشانیش وێناكردنی مێژووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه وه‌ك
ڕاسته‌هێڵێكی په‌ره‌سه‌ندن. ڕاستییه‌كه‌ی تێڕوانینی دیاله‌كتیكی پێی وایه هیچ یه‌كێك
له قۆناغه‌كان تێناپه‌ڕن به‌ڵكو هه‌ڵده‌گیرێن و له قۆناغی داهاتوویشدا به‌رده‌وام
ده‌بن، واته هه‌ر قۆناغێك سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پێشتری له خۆیدا هه‌ڵگرتووه [بۆ
نموونه لای فرۆید هه‌تا كۆمه‌ڵگاكان زیاتر گه‌شه بكه‌ن میكانیزمه‌كانی چه‌پاندن
زۆرتر ده‌بن]، پاشانیش ئه‌وه‌ی له قۆناغه‌كانیش گرنگتره خودی ئه‌و مه‌ودایه‌یه
كه پێی ده‌وترێت قۆناغی گوزه‌ر، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌وێ واتایه‌كیتر به‌م تێمایه ببه‌خشم.
كوردستان له دوای ڕاپه‌رینه‌وه له قۆناغی گوزره‌دایه و نه‌یتوانیوه تێی په‌ڕێنێت،
وا پێده‌چێت ئیتر ئه‌م قۆناغه به‌ره‌و چڕبوونه‌وه‌ی بڕوات و گۆڕانێك ڕووبدات. ئه‌وه‌ی
له‌م قۆناغه‌دا پۆزه‌تیڤه ئه‌وه‌یه كه شته‌كان تێیدا دواجار ده‌گه‌ن به بنبه‌ست،
بنه‌ستیش ئه‌و سنووره‌یه كه شتێكی نوێی لێوه ده‌رده‌چێت. "بنبه‌ست"
درێژبوونه‌وه‌ی دۆخی شلۆق و شڵه‌ژانه تا دوا ڕاده‌ی خۆی، شته‌كانیش تا نه‌گه‌ن به‌م
ڕاده‌یه شتێكی نوێیان لێوه ده‌رناچێت، بۆ نموونه ده‌گووترێت «سته‌م له ئه‌ستووریدا
ده‌پچڕێت» واته ده‌بێت سته‌م بئاوسێت و بگات به ڕاده‌یه‌كی ترسناك، به مانایه‌كیتر
بگات به بنبه‌ست تاوه‌كو بپچڕێت. كاری ڕادیكاڵ ئه‌وه‌یه كه وا بكه‌ین به‌شداربین
له‌وه‌ی شته‌كان بگه‌ن به بنبه‌ستی خۆیان و توانای به‌رده‌وامی و درێژبوونه‌وه‌ی
زیاتریان نه‌بێت، ئه‌و كات جوڵه و ئومێد و ئه‌كتێكی نوێ ده‌شێت ده‌رپه‌ڕێت.
- ئەسڵەن بڕواتان بەمە هەیە کە دۆخی باشوور
شڵەژاوە؟ لەم نێوەدا کێ بە خەتاباری سەرەکی دەزانن؟
كوردستانی باشوور خۆی به‌رده‌وام له دۆخی شلۆقی نائارامیدا بووه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ئارامی و ئاساییش له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نیا ئارامی و ئاساییشه بۆ بنه‌ماڵه فه‌رمانڕاواكان و نوخبه‌ی حوكمڕانی ئه‌م هه‌رێمه، پاشانیش ئارامی و ئاساییه بۆ ئیش و جوڵه و ئاڵوگۆڕی سه‌رمایه. ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سیمای سه‌رمایه‌داریی و مۆڵ و بینای شوشه‌یی و ڤیستیڤاڵی درۆینه و سه‌رمایه‌گوزه‌ریدا ئه‌و شڵه‌ژان و كه‌لێنانه بشارنه‌وه كه له ناوه‌وه دۆخێكی فشۆڵی دروست كردووه، بۆ نموونه گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و تاكڕه‌وی و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیتر. ئه‌مه‌ی ئێستا وه‌ك شڵه‌ژان ده‌ركه‌وتووه شتێك نییه له شه‌و و ڕۆژێكدا دروست بووبێت، به‌ڵكوو پێشتریش هه‌ر هه‌بووه و له هه‌ل و ده‌رفه‌تی جیاوزدا ده‌رده‌په‌ڕێت و هه‌موو جارێكیش به‌ناوی شتێكیتره‌وه یان دامێركێنراوه‌ته‌وه یان سه‌ركوتكراوه، هه‌ر له‌م دۆخی شڵه‌ژانه‌وه‌یه ده‌شێت گۆڕانێك ڕووبدات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌م دۆخه‌دا دژه ڕاسته‌قینه‌كان به‌ر یه‌ك بكه‌ون و هێزه ته‌باكانیش بچنه گونجانه‌وه و ته‌باییه‌كه‌یان بسه‌لمێت، به مانایه‌كیتر، ناكۆكی ڕاسته‌قینه ئه‌وه نییه كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، سه‌له‌فییه‌ت و ئیخوانیزمدا هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌م هێزانه له ڕووی بونیادییه‌وه زۆر ته‌با و كۆك و گونجاون، ده‌بێت ڕه‌گه‌زه لێكدژه ڕاسته‌قینه‌كان زه‌ق بكه‌ینه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن و ده‌رگیربوون ڕووبدات. بۆیه ناكرێیت به دوای "خه‌تابار"ه‌كه‌دا بگه‌ڕێین تا بیكه‌ینه ده‌ره‌وه و ئیدی هێزه بێخه‌تاكانیش درێژه به ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه په‌رله‌مانیاریستییه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن. دیدی ڕادیكاڵ ئه‌وه‌یه كه كۆی ئه‌و هێز و ڕه‌گه‌زانه‌ی به‌شدارن له ڕاگرتن و درێژه‌دان به دۆخی باو یان سیسته‌می باڵاده‌ستدا وه‌ك خه‌تابار ببینێت. "پارتی دیموكرات" له هه‌مووان زیاتر ئه‌ركی له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت بگۆڕدرێت پارتی و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیتر و سیسته‌می حوكمڕانییه، به‌م واتایه به‌ره‌نگاری و به‌رگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌بێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گشتی بێت، ده‌بێت ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و ده‌زگا و میكانیزمانه‌یتریش بكرێت كه درێژه به سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ده‌ده‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا. كۆشكی سپی و سیسته‌مه لیبرالی و سه‌رمایه‌دارییه‌كه‌ی جیهان به‌شداره له مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌تابارێك هه‌بێت ئه‌وا بێگومان سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و تیۆره لیبرالییه‌كه‌یه‌تی به پێشه‌نگی ئه‌مریكا.
كوردستانی باشوور خۆی به‌رده‌وام له دۆخی شلۆقی نائارامیدا بووه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ئارامی و ئاساییش له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نیا ئارامی و ئاساییشه بۆ بنه‌ماڵه فه‌رمانڕاواكان و نوخبه‌ی حوكمڕانی ئه‌م هه‌رێمه، پاشانیش ئارامی و ئاساییه بۆ ئیش و جوڵه و ئاڵوگۆڕی سه‌رمایه. ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سیمای سه‌رمایه‌داریی و مۆڵ و بینای شوشه‌یی و ڤیستیڤاڵی درۆینه و سه‌رمایه‌گوزه‌ریدا ئه‌و شڵه‌ژان و كه‌لێنانه بشارنه‌وه كه له ناوه‌وه دۆخێكی فشۆڵی دروست كردووه، بۆ نموونه گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و تاكڕه‌وی و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیتر. ئه‌مه‌ی ئێستا وه‌ك شڵه‌ژان ده‌ركه‌وتووه شتێك نییه له شه‌و و ڕۆژێكدا دروست بووبێت، به‌ڵكوو پێشتریش هه‌ر هه‌بووه و له هه‌ل و ده‌رفه‌تی جیاوزدا ده‌رده‌په‌ڕێت و هه‌موو جارێكیش به‌ناوی شتێكیتره‌وه یان دامێركێنراوه‌ته‌وه یان سه‌ركوتكراوه، هه‌ر له‌م دۆخی شڵه‌ژانه‌وه‌یه ده‌شێت گۆڕانێك ڕووبدات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌م دۆخه‌دا دژه ڕاسته‌قینه‌كان به‌ر یه‌ك بكه‌ون و هێزه ته‌باكانیش بچنه گونجانه‌وه و ته‌باییه‌كه‌یان بسه‌لمێت، به مانایه‌كیتر، ناكۆكی ڕاسته‌قینه ئه‌وه نییه كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی، سه‌له‌فییه‌ت و ئیخوانیزمدا هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌م هێزانه له ڕووی بونیادییه‌وه زۆر ته‌با و كۆك و گونجاون، ده‌بێت ڕه‌گه‌زه لێكدژه ڕاسته‌قینه‌كان زه‌ق بكه‌ینه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن و ده‌رگیربوون ڕووبدات. بۆیه ناكرێیت به دوای "خه‌تابار"ه‌كه‌دا بگه‌ڕێین تا بیكه‌ینه ده‌ره‌وه و ئیدی هێزه بێخه‌تاكانیش درێژه به ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه په‌رله‌مانیاریستییه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن. دیدی ڕادیكاڵ ئه‌وه‌یه كه كۆی ئه‌و هێز و ڕه‌گه‌زانه‌ی به‌شدارن له ڕاگرتن و درێژه‌دان به دۆخی باو یان سیسته‌می باڵاده‌ستدا وه‌ك خه‌تابار ببینێت. "پارتی دیموكرات" له هه‌مووان زیاتر ئه‌ركی له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێت بگۆڕدرێت پارتی و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیتر و سیسته‌می حوكمڕانییه، به‌م واتایه به‌ره‌نگاری و به‌رگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌بێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گشتی بێت، ده‌بێت ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و ده‌زگا و میكانیزمانه‌یتریش بكرێت كه درێژه به سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ده‌ده‌ن له‌م هه‌رێمه‌دا. كۆشكی سپی و سیسته‌مه لیبرالی و سه‌رمایه‌دارییه‌كه‌ی جیهان به‌شداره له مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌تابارێك هه‌بێت ئه‌وا بێگومان سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و تیۆره لیبرالییه‌كه‌یه‌تی به پێشه‌نگی ئه‌مریكا.
- هەندێ لایەن دەڵێن ئێمە لە شەڕی دژ بە
داعشداین، هەربۆیە هەرچەشنە ئاڵۆزییەک وڵات بەرەو هەڵدێر دەبات، ڕات چییە؟
به‌رله‌وه‌ی باس له‌وه بكه‌ین مه‌ترسی شه‌ڕی
داعش چییه بۆ سه‌ر كوردستان و دۆخی ناوخوی هه‌رێم چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م
شه‌ڕه هه‌یه، ده‌وێت ئاماژه‌یه‌كی خێرا به‌وه بده‌م كه شه‌ڕی داعش په‌یوه‌ندی
به چییه‌وه هه‌یه. شه‌ڕی داعش په‌یوه‌ندی به ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
هه‌یه و شته‌كه له‌وه زیاتره ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌بێت. داعش
داشه هاره‌یه‌كه به‌ده‌ست ئه‌و هێزانه‌وه كه ستراتیژی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
له كوردستان به‌رزتره، به‌و مانایه‌ی له‌م ستراتیژییانه‌دا ئامانجه بچووكه‌كان
ده‌كرێن به قوربانی ستراتیژییه گه‌وره و دوورمه‌وداكان. گه‌ر كوردستانی باشوور
له هێڵی هاوپه‌یمانی ناتۆدا بێت، ئه‌وا هیچ زه‌مانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له چركه‌ساتێكدا
و له پێناو ئامانجێكی ستراتیژیدا ده‌رخواردی داعش نه‌درێت. به‌م مانایه ئه‌وه‌ی
كوردستان ده‌پارێزێت سیسته‌مێكی جیهانییه كه هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له
ساتێك‌دا وه‌ك كارت بتخاته ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعشه‌وه. ڕاسته پێشمه‌رگه و
هێزه كوردییه‌كان به‌رگری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت باشوور بپارێزن، به‌ڵام هه‌ر
كاتێك ئاراسته‌ی گه‌مه‌كه بگۆڕدرێت ڕه‌نگه كوردستان به سه‌لامه‌تی ده‌رنه‌چێت،
بۆ نموونه داخڵبوونی ڕوسیا به‌م جه‌نگه ڕه‌نگه ئامانجی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌وه
به‌رێت كه رێ بدات ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش به‌رفراوانتر ببێ و له‌مه‌یشدا ڕه‌نگه
كوردستان یان ته‌نانه‌ت سعودییه‌ش وه‌ك داشێك بدرێت به داعش. كه‌واته شه‌ڕی داعش
په‌یوه‌ندیی به گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه. ناكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ
له به‌رده‌رگامانه هه‌موو شتێك له ناوخۆدا ڕه‌وا بێت و بچینه دۆخی چه‌قبه‌ستن و
سڕبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر خۆمان بپارێزین ده‌بێت له ناوه‌وه به‌هێزتربین،
ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه به‌هێزت ده‌كات بوونی تاكڕه‌وی و به‌كارهێنانی هێز و سه‌ركوتكردن
نییه، هه‌روه‌ها سازانی لایه‌نه‌كانیش نییه، چونكه له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌م
سازانه په‌رله‌مانێكی پاسیڤ دروست ده‌كات و حكومه‌ته بنكه‌فراوانه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه به‌هێزما ده‌كات به‌ر له هه‌ر شتێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه به‌هێز بین ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه
هه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و نه‌فیی بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یش به خه‌ونبینین به‌دنیایه‌كی
دیكه‌وه و دروستكردنی هه‌ل و ده‌رفه‌ت بۆ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی له شێوازی
حوكمڕانیدا، خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ دیارده‌كان و هێنانی تیۆری نوێ و ئه‌كتیڤكردنی
زانكۆكان و په‌ره‌دان به بواری چاپه‌مه‌نی و كتێب و فیكر. ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه
فشۆڵی كردووین په‌ره‌دانه به فیكری سه‌له‌فییه‌ت و كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و بوونی
گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و دوو ئیداره‌یی و په‌رله‌مانێكی مردوو و بوونی
ئۆپۆزسیۆنێكی ساخته كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌مژێت و هه‌موو هه‌له‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵات ده‌دۆڕێنێت و دواتر خۆیشی ده‌دۆڕێت. ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه فشۆڵمان ده‌كات
بوونی برسێتی و هه‌ژاری و نه‌بوونی مووچه‌یه، شاردنه‌وه‌ی داهات و سامانی وڵاته،
بوونی جیاوازیی گه‌وره‌ی چینایه‌تی و ئاستی بژێوییه، جیاوازی گه‌وره‌ی ده‌ستكه‌وت
و مووچه‌ی پله‌باڵاكان و پله نزمه‌كانه، بوونی سوپا و پۆلیسه له ده‌ستی حیزب‌دا
و قۆرخكاریی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته، بوونی ئه‌و هه‌موو ده‌زگای ڕاگه‌یاندنانه‌یه
كه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له گه‌وجاندندا ده‌گێڕن...هتد. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئیدی
كار له‌وه ده‌رچووه كه به خۆپیشاندانی هێمنانه و ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی شتێك
بگۆڕدرێت، حیزبه‌كان زیاتر له هه‌ل و ده‌رفه‌تێكیان پێدراوه و ماوه‌یه‌كی زۆره
خه‌ڵك حه‌وسه‌ڵه‌ی كردوون و ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌ماوه كه داوا بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت
ئه‌كت بنوێنین.
- سەبارەت بە رووداوەکانی قەڵادزێ بەڕیزتان
چە خوێندنەوەیەکتان هەیە؟! ئایا کاکڵەی ئەم خۆپیشاندانە دەگەڕێننەوە بۆ
"پەرەئەستاندنی گەندەڵی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی و بێ‌کاری و کێشەکانی تر"
یان "شەڕەپەڕۆیەکە و هیچی تر"؟
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وه‌ڵامی
به‌شێكی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه. لێره‌دا خاڵێكیتر ڕوون ده‌كه‌مه‌وه. هه‌ڵبه‌ت
ناكرێت به خۆپیشاندانێكی چه‌ند ڕۆژه و په‌رش و بڵاو ئومێدی گه‌وره هه‌ڵچنین. ئه‌م
خۆپیشاندانانه ته‌نیا هۆشیاری چینایه‌تی نییه، به‌ڵكو به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆیشه
له‌گه‌ڵ ژیاندا. بۆ نموونه جاری وا هه‌یه برسێتی و هه‌ژاریی پێویستی به
هۆشیارییه‌كی زۆر نییه، تاوه‌كو بتكات به كه‌سێكی ناڕازی، به‌ڵكو ئازارێكی ڕاسته‌قینه‌یه
و ئه‌زموونی ده‌كه‌یت. بنه‌مای خۆپیشاندان و گرژییه‌كان شه‌ڕه په‌ڕۆ نیین، به‌ڵام
كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری ترسناكیش له‌م ئاسته‌دا بوونی هه‌یه و ده‌شێت به شه‌ڕه‌په‌ڕۆ
هه‌ر ئومێدێك له‌بار ببرێت. دۆلۆز پێی وایه جاری وا هه‌یه ئاره‌زوو شتێكی لێوه
ده‌رده‌چێت كه ده‌چێته سه‌ر هێڵی فاشیزم، به‌و مانایه‌ی ده‌شێت گرژ و ئاڵۆزی و
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕدرێن و به‌ره‌و فاشیزم بڕۆن، [ئه‌مه‌یش ئه‌و
شته‌یه كه له سوریادا ده‌یبینین]. بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و گرژییه‌كان هه‌ڵبمژرێن
ده‌سه‌ڵات پلانی خۆی هه‌یه كه ڕه‌نگه یان بیگۆڕێت بۆ توندوتیژییه‌كی په‌تی و
ببێته شه‌ڕی گروپ و شوناسه لۆكاڵی و فاشیسته‌كان [بۆ نموونه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه
ناوچه‌ییه و شارچێتییه، یان په‌یوه‌ندی به سلێمانییه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندی
به هه‌ولێره‌وه نییه]، یاخود ده‌یگۆڕێت بۆ شه‌ڕی به‌ره‌یی و له‌مه‌یشدا مه‌ترسی
توندڕه‌وی له ئارادایه، یانیش به هۆی ئۆپۆزسیۆنێكی هه‌لپه‌رسته‌وه هه‌ڵده‌مژرێت،
یانیش به زه‌بری هێز سه‌ركوتی ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ڕاپه‌ڕینه لۆكالییه‌كان گرنگن،
ده‌بێت پنته‌كانی ڕاپه‌ڕین له سه‌رجه‌م جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بوونی هه‌بێت، به
كۆی جوگرافیاكاندا بڵاو بووبێته‌وه و ده‌رفه‌تی سه‌ركوتكردن له جێیه‌كدا نه‌ده‌ن.
لێره‌دا ده‌توانین میتافۆرێك به‌كار بهێنین: بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینێك به ئاسانی سه‌ركوت
نه‌كرێت و نه‌گیرێت و كۆنترۆڵ نه‌كرێت گرنگه له شێوه‌ی "حه‌ساسییه‌ت"
دا بێت نه له شێوه‌ی "وه‌ره‌م"ـدا، وه‌ره‌م له جێیه‌كی جه‌سته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
و هه‌میشه ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت زوو به فریای خۆی بگات و بیبڕێت، به‌ڵام حه‌ساسییه‌ت
بڵاوبوونه‌وه‌یه به پنته جیاوازه‌كانی له‌شدا كه له جێیه‌كی تایبه‌تدا گه‌مارۆ
نادرێت و ناگیرێت تا وای لێ دێت سه‌رجه‌می جه‌سته داده‌پۆشێت. بۆیه گه‌ر هه‌مان
ناڕه‌زایه‌تی قه‌ڵادزێ له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی تری كوردستانیش ڕوویان بدایه
به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ئه‌وا به زه‌حمه‌ت كۆنترۆڵ ده‌كران،
ڕووداوه‌كانی قه‌ڵادزێ ته‌نیا تووڕه‌یی خه‌ڵك نه‌بوو له‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌یه‌وێت
ده‌ست به پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بگرێت، به‌ڵكو نائومێدبوونی خه‌ڵكیش بوو له‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ته‌نانه‌ت داگرتنی ئاڵاكه‌یان به شكاندنی "شكۆی حیزب"
لێك ده‌داته‌وه، له كاتێكدا گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و قۆرخكاری و شاردنه‌وه‌ی
داهاتی نه‌وت و هه‌ژاری به شكاندنی شكۆی خۆی نازانێت. سووتاندن و به‌ردبارانكردنی
باره‌گا ئه‌كتێكی ڕه‌مزییه، واته به‌ردبارانكردن و سوتاندنی كۆی ئه‌و باڵه‌خانه
و بینا و ڤێلا و ماركێت و مه‌زرایانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه، یان ئه‌م
حیزبه‌وه دروست بووه. به‌ردبارانكردنی باره‌گا به‌ردبارانكردنی زۆر شتیتریشه.
- ئەم خۆپیشاندانە جیاوازی لەگەڵ ١٧ی شوبات
لە چیدایە؟
هه‌ردووكیان له‌سه‌ر هه‌مان هێڵن و ئه‌م
خۆپیشاندانانه درێژكراوه‌ی خۆپیشاندانی 17ی شوباتن. هه‌مان ڕووداوی به‌ردباران و
هه‌مان ڕووداوی كوشتن، له‌لایه‌ن هه‌مان نه‌وه و هه‌مان هێزه‌وه. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك
جیاوازییش له ئارادایه. ئه‌وه‌ی له 17ی شوباتدا به پله‌ی یه‌كه‌م ئاراسته‌ی
خۆپیشانده‌رانی ده‌كرد و گوزارشتی له گوتاری خۆپیشانده‌ران ده‌كرد ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و
كاته بوو، هه‌ر ئه‌وه‌یش بوو كۆتایی به 17ی شوبات هێنا به بێ ئه‌وه‌ی شتێكی
ڕاستەوخۆى لێ سه‌وز ببێت، واته خۆپیشاندانه‌كان بوون به خه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام
ئه‌مجاره شتێك نه‌بوو به ناوی ئۆپۆزسیۆن، خه‌ڵك له نه‌بوونی ئومێد به هیچ
هێزێكی خه‌مخۆردا خۆی ڕاپه‌ڕاند، ئه‌مه‌یش هه‌مان بنبه‌سته، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه كۆتاییان پێنایه‌ت و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێنه‌وه،
بۆ ماوه‌یه‌ك له نائاگاییدا كپ ده‌بن، به‌ڵام به ده‌یان شێوه و جۆریتر دێنه‌وه.
جیاوازییه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره خۆپیشانده‌ران پێویستیان به مه‌لا و
ڕۆشنبیره‌كان نه‌بوو خوتبه‌یان بۆ بده‌ن و گرژییه‌كان سارد بكه‌نه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه
بخه‌سێنن. له‌نێو ئه‌م گرژییانه‌دا حه‌ماسه‌تێك و وزه‌یه‌كی ده‌رپه‌ڕیو هه‌یه كه
ده‌شێت گه‌ر ئاراسته‌ی پنت و میكانیزمی ستراتیژیی ده‌سه‌ڵات بكرێت زه‌بری گه‌وره
به‌ر ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویستمان به كاری درێژیی
تیۆریی هه‌یه.
- ئایا پێتانوایە گۆڕان پاش ئەوەی چوویە نێو دەسەڵات بەشێوەیەک لە شێوەکان شەقامی کوردی فرۆشت؟
پێشتر وتم ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان وه‌ك خه‌ڵات بۆ خۆیان له خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌ڕوانی، پاش چوونیان بۆ نێو حكومه‌ت به ناوی چوار ساڵی ئارامییه‌وه نه‌یتوانی متمانه‌ی خه‌ڵك بپارێزێت. ڕه‌نگه به‌ڵێنه‌كان به‌رده‌وام وابن و نه‌برێنه سه‌ر، به‌ڵێن په‌یوه‌سته به متمانه‌وه، متمانه‌یش هه‌میشه له به‌رده‌م خیانه‌تدایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه خیانه‌تی لێ بكرێت. به‌شێك له خه‌ڵكی ناڕازی و ده‌نگده‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌م خیانه‌ته ئاگادارن.
- ئایا پێتانوایە گۆڕان پاش ئەوەی چوویە نێو دەسەڵات بەشێوەیەک لە شێوەکان شەقامی کوردی فرۆشت؟
پێشتر وتم ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان وه‌ك خه‌ڵات بۆ خۆیان له خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌ڕوانی، پاش چوونیان بۆ نێو حكومه‌ت به ناوی چوار ساڵی ئارامییه‌وه نه‌یتوانی متمانه‌ی خه‌ڵك بپارێزێت. ڕه‌نگه به‌ڵێنه‌كان به‌رده‌وام وابن و نه‌برێنه سه‌ر، به‌ڵێن په‌یوه‌سته به متمانه‌وه، متمانه‌یش هه‌میشه له به‌رده‌م خیانه‌تدایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه خیانه‌تی لێ بكرێت. به‌شێك له خه‌ڵكی ناڕازی و ده‌نگده‌رانی ئۆپۆزسیۆن له‌م خیانه‌ته ئاگادارن.
- هەروا کە ئاگادارن مەسعوود بارزانی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بڵاوکردۆتەوە، پێتانوایە ئەو پەیامە
گرژییەکان زیاد دەکا یان بشێوییەکە دادەمرکێنێت؟
بارزانی له‌كاتی گرژییه‌كاندا په‌یامی جیاواز ده‌رده‌كات، جاری وا هه‌یه به ئه‌سته‌م قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌یت كه یه‌ك كه‌س ئه‌و په‌یامانه‌ی نووسیبێت، به هه‌رحاڵ جاری وا هه‌یه به‌شێك له‌م په‌یامانه به زمانێكی نه‌رم نووسراون و به‌ربێژه‌كه‌یان سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بووه، به‌ڵام پێموایه زۆرجار بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێك مامه‌ڵه‌ی كردووه و به‌ڵێنی ئه‌و به‌یاننامانه كاریان پێكراوه كه به جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و توندوتیژبوون، ئه‌و به‌یاننامانه كاریگه‌رییان هه‌بووه و په‌یامی خۆیان گه‌یاندووه كه گرژییه‌كانیان زیاتر كردووه. به‌ڵام له هه‌موو دۆخه‌كاندا به‌یاننامه په‌یامێكی فه‌رمییه و ده‌ره‌نجام نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌مه گرنگتره ئه‌و به‌یاننامانه‌یه كه هه‌رگیز بڵاوناكرێنه‌وه و له ناوه‌وه كاریان پێده‌كرێت. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌كێتی نایه‌نه‌وێت ئه‌م دۆخی گرژ و ئاڵۆزییه وه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوونی بیست و چوار ساڵی ڕابردوو ببینن، به‌ڵكو هه‌میشه یان ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆ ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یده‌نه پاڵ لایه‌نێكی دیاریكراو، یان به پیلان و موئامه‌ره لێكی ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش كارتێكی سووتاوه و قسه‌یه‌كی سواوه، چونكه ئیتر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و گرژییه‌كان له‌وه زیاترن كه ته‌نانه‌ت خۆیشیان قه‌ناعه‌ت به‌م پاساوه بكه‌ن.
بارزانی له‌كاتی گرژییه‌كاندا په‌یامی جیاواز ده‌رده‌كات، جاری وا هه‌یه به ئه‌سته‌م قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌یت كه یه‌ك كه‌س ئه‌و په‌یامانه‌ی نووسیبێت، به هه‌رحاڵ جاری وا هه‌یه به‌شێك له‌م په‌یامانه به زمانێكی نه‌رم نووسراون و به‌ربێژه‌كه‌یان سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بووه، به‌ڵام پێموایه زۆرجار بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێك مامه‌ڵه‌ی كردووه و به‌ڵێنی ئه‌و به‌یاننامانه كاریان پێكراوه كه به جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و توندوتیژبوون، ئه‌و به‌یاننامانه كاریگه‌رییان هه‌بووه و په‌یامی خۆیان گه‌یاندووه كه گرژییه‌كانیان زیاتر كردووه. به‌ڵام له هه‌موو دۆخه‌كاندا به‌یاننامه په‌یامێكی فه‌رمییه و ده‌ره‌نجام نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌مه گرنگتره ئه‌و به‌یاننامانه‌یه كه هه‌رگیز بڵاوناكرێنه‌وه و له ناوه‌وه كاریان پێده‌كرێت. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌كێتی نایه‌نه‌وێت ئه‌م دۆخی گرژ و ئاڵۆزییه وه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوونی بیست و چوار ساڵی ڕابردوو ببینن، به‌ڵكو هه‌میشه یان ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆ ده‌دۆزنه‌وه و ده‌یده‌نه پاڵ لایه‌نێكی دیاریكراو، یان به پیلان و موئامه‌ره لێكی ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش كارتێكی سووتاوه و قسه‌یه‌كی سواوه، چونكه ئیتر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و گرژییه‌كان له‌وه زیاترن كه ته‌نانه‌ت خۆیشیان قه‌ناعه‌ت به‌م پاساوه بكه‌ن.
- بەگشتی ئەگەر بتانهەوێ خەسارناسیەکی ئەم رووداوە بکەن زیاتر چی بە
خاڵی بەهێز و چی بە خاڵی لاواز دادەنن؟
خاڵی به‌هێز و لاواز هێشتا زووه دیاریی بكرێن،
راستییه‌كه‌ی ده‌بێت شته‌كان ڕوونتر ببنه‌وه و بزانین ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌گه‌ن
به كوێ. گه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به ده‌ستكه‌وتی كه‌م [وه‌ک مووچه و قووتی
ڕۆژانه و ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و حكومه‌تی بنكه‌فراوان و ..هتد] ڕازی ببێت
واتای ئه‌وه‌یه ده‌چێته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی دۆخی باو و ناتوانێت شتێك بگۆڕێت.
خاڵێكی به‌هێز له‌م ڕووداوانه‌دا ئه‌وه‌یه به جۆرێك نیگه‌رانی و نائومێدی بوو له
پۆئۆزسیۆنیش، هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به زۆری نه‌وه‌ی نوێن و گه‌نجن و خاوه‌نی
وزه و توانایه‌كی زۆرن و ده‌شێت خه‌ون به دنیایه‌كی باشتره‌وه ببینن، له‌مه‌یش
گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له شێوه‌ی عه‌سابه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، واته ئه‌زموونی مه‌ترسیدارترین
دۆخ ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی په‌رش و بڵاو و بێ ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو ئه‌كت
ده‌نوێنن. خاڵی لاواز ئه‌وه‌یه كه نه‌كراوه‌ته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
حیزب و لایه‌نه‌كان و دژ به كۆی دۆخی باو و هێزه گه‌مه‌كاره‌كان نییه، ئه‌گه‌رچی
به‌جۆریك په‌یامه بۆ ئه‌وانیش، له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا ده‌بێت ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه
تیۆریزه بكرێن.
- بۆچی ژنان حزوریان نییه، نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردیی له كوێیه؟
له هه‌ر خه‌باتێكی سۆسیالیستی‌دا ناكرێت هیچ
گروپێك بكه‌یته ده‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ی زۆرینه‌ی گروپه‌كان
به سیاسی بكه‌یته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمه‌ڵێك گروپی فه‌نده‌مێنتالیست هه‌ن
كه ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌بنه سوبێكتێكی سیاسی، بۆ نموونه مه‌لاكان. من پێموانییه
له "مه‌لا"وه سوبێكتێكی نوێ له‌دایك ببێت، له هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كدا
مه‌لاكان و پیاوانی ئایینی دێنه ناوه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌هاتنیان باشتر بێت،
به‌و حاڵه‌یش ده‌بێت ڕۆڵێكی ئه‌وتۆ به مه‌لا و خاوه‌ن پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیتر
وه‌ك شێخ و سه‌رۆك هۆز و ..هتد نه‌درێت. به‌ڵام ژنان له‌م حوكمه به ده‌رن.
ناسیۆنالیزم به‌رده‌وام كه‌ڵكی له ژن وه‌ك هاوخه‌باتی پیاوان وه‌رگرتووه،
ویستیوویه‌تی له ڕێگه‌ی یه‌كسانییه‌كی درۆزنانه‌وه وای پیشان بدات كه ژنانیش له
خه‌باتدا به‌شدار و هاوشان بوون، ئه‌مه‌یشی بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی دابه‌شكاریی ژنان و
پیاوان كردووه، بۆ نموونه ڕێكخراوه‌كانی ژنانی سه‌ر به حیزبه‌كانی دروستكردووه.
له جوڵانه‌وه‌ی ڕادیكاڵدا گروپه‌كان شوناسی چكۆله و وه‌همی و دروستكراوه‌كانیان
وه‌لا ده‌نێن و ئامانجی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه. ناسیۆنالیزم شوناس به گروپه‌كان
ده‌به‌خشێت [ژنان، لاوان، شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، جیاوازی ئایینی و ..هتد]. له خه‌باتی
سۆسیالیستی‌دا گروپه‌كان ئه‌م شوناسانه وه‌لا ده‌نێن و سه‌یری شتێكی جه‌وهه‌ریتر
ده‌كه‌ن، گه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ موسوڵمانێك و مه‌سیحییه‌ت، بۆ ژنێك و
پیاوێك، بۆ گه‌نجێك و پیرێك هه‌مان دۆخه و چه‌وسێنه‌ره‌كه‌یان یه‌كێكه. ئه‌مه‌وێت
بڵێم ده‌بێت ژنان و پیاوان وه‌ك هاوڕێ به‌شدار ببن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌ك
وه‌ك دوو ڕه‌گه‌ز و شوناسی جیاواز. له ئێستادا من زۆر گه‌شبین نیم به ڕۆڵی ژنان.
ئه‌وان له ئێستادا پاسیڤترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ن، زۆربه‌یان به مه‌تبه‌خ و
مه‌سره‌فگه‌راییه‌وه سه‌رقاڵ كراون، به‌شێكیان نه‌ریت گیرۆده‌ی كردوون و به‌شێكیشیان
ته‌نیا بوونه‌ته زار و به‌رده‌وام قسه ده‌كه‌ن و باسی مافی ژنان و فێمێنیزم ده‌كه‌ن،
به‌مه‌یش دابه‌شكارییه‌كان تۆخ ده‌كه‌نه‌وه و دواتریش به‌شدارده‌بنه‌وه له
قایمكردنه‌وه‌ی ژێرپێی پیاواندا. ژنان له ئێستادا له نێو جوڵانه‌وه‌كاندا
نابینرێن به‌ڵام سه‌رمایه‌یه‌كی نووستوون، وه‌زه‌یه‌كن كه هێشتاكه نه‌خراونه‌ته‌گه‌ڕ
و تێكه‌ڵ به گرژییه‌كان نه‌بوون. ده‌بێت ژنان بچنه نێو "صیروره‌ی
شۆڕشگێڕیی"ـیه‌وه و بگره به‌رده‌وام له نێو "صیروره‌ی
شۆڕشگێڕیی" دابن، پێموایه گه‌ر ئاڵۆزۆییه‌كان فراوانتر ببن و گروپه‌كان
زیاتر به‌شداریی بكه‌ن ئه‌وا بێگومان ژنانیش تێكه‌ڵ به دۆخه‌كه ده‌بن. ناكرێت ژن
هه‌میشه باوه‌شی میهره‌بان و ئارامكه‌ره‌وه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت جاروبار دڵڕه‌ق و
گرژیش بێت.
پێتانوایە ئەگەر ئەو گەنجە توورە و یاخیانە
وەڵاتیان جێنەدەهێشت، دۆخەکەی ئێستە بۆ خۆپیشاندان هەموارتر نەدەبوو؟
ئه‌وانه‌ی كه ڕۆیشتن گه‌ر بڕژانایه‌ته سه‌ر شه‌قام
بێگومان ئه‌م دۆخه زۆر ئاڵۆزتر و به‌رهه‌مدارتر و ئومێدبه‌خشتریش ده‌بوو. به‌ڵام
ده‌بێت بزانین كۆچ دۆخێكی نائومێدییه و گه‌ڕانی مرۆڤه به دوای ژیانێكی باشتردا.
ژیانی باشتر ته‌نیا كار و ده‌ستكه‌وتی مانگانه و بوونی شوقه و ئۆتۆمبێل نییه،
به‌ڵكو یه‌كسانی و ئازادی و ئارامییشه. هه‌ڵبه‌ت هیچ ئارامی و ئاساییشێك له‌م
كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بوونی نییه و بگره و ده‌كرێت له هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن
ده‌زگایه‌ك یان لایه‌نێكه‌وه بكوژرێیت، له‌وه‌یش زیاتر ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كانیش
بوونیان نییه، تا ئێستایش كوڕ و كچێك ناتوانن بێ دڵه‌ڕاوكێ له پاركێكدا و بگره
له ده‌ستێكی چۆڵیشدا به ئاسووده‌یی یه‌كتری ماچ بكه‌ن، وه‌ك شوان كه‌ریم له
شانۆیه‌كدا ده‌ڵێت "له‌م شاره‌دا شوێنێكیان بۆ عه‌شق نه‌هێشته‌وه". هه‌ڵبه‌ت
ده‌بێت خه‌ونی نه‌وه‌ی نوێ له بوونی ئازادیی و ئارامیی كه‌سیی فراوانتر بێت و
ببێته خه‌ونی گشتی و ئامانجی هاوبه‌ش، واته له ئازادییه‌كی لیبرالییه‌وه ببێته
ئازادییه‌كی سۆشیالیستی. له‌و لایشه‌وه ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ت زۆر به‌خێرایی گه‌شه
ده‌كات و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داخران و ئیسلامگه‌راییه‌كی ترسناك ده‌ڕوات، هه‌موو
ئاسانكاریی و هاوكارییه‌كی مادیی و دارایی‌ش ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئه‌م ڕه‌وته.
بۆیه ڕه‌نگه ئاسۆی داهاتوو بۆ گه‌نجێك له‌م وڵاته‌دا زۆر نائومێدكه‌ر بێت، دوا
ده‌ره‌نجام لای ئه‌و ئه‌وه‌یه شوێنێك كه نه‌توانیت بیگۆڕیت به‌جێی بهێڵیت باشتره.
ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه ڕۆشنبیران و هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ئیراده‌ی گۆڕانكارییه
دروست بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت ترس له مه‌حاڵ تێك بشكێنین، مرۆڤ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌دوای
به‌هه‌شتێكدا ده‌گه‌ڕێت كه زۆر ده‌مێكه ونی كردووه، ئیتر وه‌ختی ئه‌وه نه‌ماوه
به‌دوایدا بگه‌ڕێین، به‌ڵكو ده‌بێت كار بۆ دامه‌زراندنی بكه‌ین، مه‌رجیش نییه به‌هه‌شت
یان مه‌له‌كوتی مه‌سیحییه‌ت دروست بكه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین لایه‌نیكه‌م ژیانێكی
باشتر له‌مه‌ی كه هه‌یه دابمه‌ررێنین.
-رۆڵی سۆشیاڵ ميدیا لەم نێوەدا چۆن دەنرخێنن؟
-رۆڵی سۆشیاڵ ميدیا لەم نێوەدا چۆن دەنرخێنن؟
ڕاستییه‌كه‌ی پێموانییه سۆشیال میدیا كایه‌یه‌كی
جددی بێت. له‌م كایه مه‌جازییه‌دا یان واقیع ون ده‌بێت و داده‌پۆشرێت یان
واقیعێكی ساخته به‌رهه‌م دێت. زیاتر له فه‌زای خۆخالێكردنه‌وه و خۆڕه‌حه‌تكردن
ده‌چێت نه‌ك وه‌ك میكانیزم و پانتاییه‌كی جددی بۆ كاری تیۆری. ڕاسته ده‌توانێت
ڕۆڵێك بگێڕێت و له‌م ڕێگه‌یه‌وه وێنه‌كان بگوازرێنه‌وه به‌ڵام زۆرجار كاره‌كته‌رێكی
زۆر لاواز ده‌كرێته ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕادیكاڵ و، جنێو و قسه‌كانی وه‌ك تیۆر لێك ده‌درێته‌وه.
بۆ نموونه فیسبووك فه‌زای شیعر و هاوسۆزییه‌كی دووره‌په‌رێزه، فه‌زای هه‌ستكردن
به‌تاوان و خۆڕزگاركردنه له هه‌ستكردن به تاوان. له كاتی مه‌رگی ئایلاندا هه‌زاران
وێنه بڵاوكرانه‌وه. ئایلان ئیدی بووه ئه‌ستێره‌ی فیسبووك و ئێستاتیكا، وه‌ك چۆن
ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌كان ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و وه‌زرشی به‌رهه‌م دێنن، به‌م
جۆره مه‌رگ ئێستاتیك كرایه‌وه. له فه‌زای مه‌جازیدا ڕووداوه‌كان هه‌ر به
ئێستاتیك ناكرێن، به‌ڵكو به كۆمیدییش ده‌كرێن، بۆ نموونه "مه‌عاشه‌كه‌ت
جوانه"، ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه له تیۆرێك زیاتر گرنگی پێدرا و بڵاوبوویه‌وه،
له ڕێگه‌ی كۆمیدیایه‌كی پاسیڤه‌وه ڕووداوه‌كان له ڕووداو ده‌خه‌ین و ده‌یانكه‌ینه
شانۆی سه‌رگه‌رمی. به كورتی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرین یان شێت نه‌بین پێویستمان به فه‌زای
مه‌جازییه، هه‌موو جارێك ئه‌و شۆكه‌مان ئارام ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنمان
به‌و چاڵ و بۆشاییانه‌ی وا له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ماندا بوونیان هه‌یه، تووشی
ده‌بین. له‌مه‌یش زیاتر بۆدریار پێی وایه فه‌زای مه‌جازی خۆی حه‌قیقه‌ته‌كان
دروست ده‌كات و وێنه‌كان فۆڕمه‌كان ساغ ده‌كه‌نه‌وه. فه‌زای مه‌جازی فه‌زای وێنه‌یه
و تاڕاده‌یه‌كی زۆر سوبێكت تێیدا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌وه هه‌ست به خۆی ده‌كات
و خۆی ده‌ناسێت.
- بە بۆچوونی ئێوە دەسەڵات دەبێ چی بکات، ئەی خەڵک و لەم نێوەدا رۆشنبیران چە رۆڵێک دەگرنە ئەستۆ؟
- بە بۆچوونی ئێوە دەسەڵات دەبێ چی بکات، ئەی خەڵک و لەم نێوەدا رۆشنبیران چە رۆڵێک دەگرنە ئەستۆ؟
ڕاستییه‌كه‌ی نابێت داوا له ده‌سه‌ڵات بكه‌ین
شتێك بكات، چونكه له بنه‌مادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی باش بوونی نییه و ده‌سه‌ڵات هیچ
بۆ خه‌ڵك ناكات، به‌ڵكو هه‌میشه داوا له خه‌ڵك ده‌كات شتێكی بۆ بكه‌ن. ده‌سه‌ڵات
ده‌یه‌وێت هه‌رچی پۆتێنشیه‌ل هه‌یه له خزمه‌تی خۆیدا بیخاته‌گه‌ڕ و سوبێكت له
كۆی پۆتێنشیه‌له‌كانی خاڵی بكاته‌وه، به‌م مانایه یه‌كه‌م شتێك كه خه‌ڵك بیكات
ئه‌وه‌یه به‌شێك له پۆتێنشیه‌له‌كانی خۆی بپارێزێت و به ته‌واوه‌تی ملكه‌چ نه‌بێت،
به‌و مانایه‌ی سڵ نه‌كاته‌وه بۆ ده‌ستبردن له هه‌ر شتێك كه له بارودخێكدا ده‌توانێت
به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مه‌رج
نییه هه‌میشه به مانای خاپووركردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێت كه هه‌یه، به‌ڵكو
جاری وا هه‌یه به هه‌ڵپه‌ساردن و ته‌جاوزكردنییه‌تی. خه‌ڵك ده‌بێت ئومێدبڕ نه‌بن
و ته‌نانه‌ت بڕوایان به مه‌حاڵیش هه‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مه‌حاڵییش ببێته
مومكین ده‌بێت له واقیعی باودا هه‌لومه‌رج و میكانیزم و زه‌مینه‌سازیی بۆ
بدۆزرێته‌وه، به‌و واتایه‌ی ئومێدیش خۆی ئومێدێكی كوێرانه و پاسیڤانه نه‌بێت،
به‌ڵكو ئومێدێكی چالاكانه بێت، هه‌ر له‌م ڕووانگه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵك ده‌بێت به‌رده‌وام
بن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و گرژی، ناڕه‌زایه‌تیش ئه‌وه نییه كه
ڕازیی ده‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ڕازیی ناكرێت، ناڕه‌زایه‌تی نابێت به به‌ڵێن
و پێدانی به‌شی كه‌م و بچووک ڕازیی ببێت، به‌ڵكو ده‌بێت بگاته ئاستێك كه به هیچ
شتێك ڕازیی نه‌بێت ته‌نیا به گۆڕینی دۆخی باو نه‌بێت، گروپه ناڕازییه‌كان نابێت
ئامانجێكی وا بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت دابنێن كه حكومه‌ت پێی دابین بكرێت، ئامانج
ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت بیهێنێته دی، به مانایه‌كیتر ده‌بێت ئامانج
له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان چاكسازیی نه‌بن، به‌ڵكو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تێپه‌ڕاندنی
دۆخی باو بن. ڕۆشنبیرانیش له‌م دۆخه‌دا ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه تیۆره‌كان بهێنن و
تیۆریزه‌یان بكه‌ن، له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا ده‌ست بكه‌ن به نواندنی ئه‌كت و كردار،
تیۆره‌كان ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر واقیع بكه‌ن و خۆیان له خه‌ڵک جیا نه‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت
وه‌ك چۆن دۆلۆز له شۆڕشی 68دا به‌ردی ده‌ته‌قاند ڕۆشنبیرانی ئێمه‌یش بێنه نێو ئه‌كته‌كانه‌وه،
ده‌بێت وه‌ك چۆن سارته‌ر پۆسته‌ری دابه‌ش ده‌كرد، چۆن فۆكۆ له خۆپیشاندانه‌كاندا
به‌شداریی ده‌كرد و وتاری ده‌خوێنده‌وه، ده‌بێت به‌شداربن له دروستكردنی ئه‌كتدا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یش ببێت ده‌بێت كایه‌ی ڕۆشنبیری خۆی له دوو كایه‌ی پاسیڤ
دابماڵێت، یه‌كه‌میان "ئه‌ده‌بیات" و به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی ناڕادیكاڵ
و غه‌مگین، دووه‌میان "عیرفان"، واته دووره‌په‌رێزی و به‌رهه‌مهێنانی
ئارامی تایبه‌ت. ڕاستییه‌كه‌ی ده‌بێت ڕۆشنبیران كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه یه‌ك
دۆخی هاوبه‌ش بوونی هه‌یه ئه‌ویش دۆخی چه‌وساندنه‌وه و نایه‌كسانییه، ده‌بێت ئه‌م
دۆخه زاڵ و باڵاده‌سته بگۆڕدرێت. لێره‌وه‌یه ده‌بێت كایه‌كان به سیاسیی بكرێنه‌وه،
ئه‌ده‌بیات به سیاسی بكرێته‌وه، ئێستاتیك به سیاسیی بكرێته‌وه، هونه‌ر به
سیاسیی بكرێته‌وه. واته به سیاسیكردنه‌وه‌ی ئه‌و كایانه‌ی كه له سیاسه‌ت
داماڵراون. سیاسه‌تیش واته سیاسه‌تی ڕادیكاڵ كه مه‌رج نییه هه‌میشه شۆڕش بێت،
به‌ڵكو ده‌یان فۆڕمی سیاسه‌ت و شێوازی ئه‌كتی ڕادیكاڵ بوونی هه‌یە.
پێشبینی و خوێندەوەت چییە بۆ رۆژانی داهاتوو؟
دوو جۆر پێشبینی هه‌یه، پێشبینیی زانستی و
پێشبینیی تیۆلۆژی. من نه زانام نه تیۆلۆژیست. به بڕوای دۆلۆز هه‌موو شتێك له
صیروره و ده‌رچوون و لاداندایه و ده‌شێت ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌یت یان
پێشبینیی ده‌كه‌یت ڕوونه‌دات. به‌و حاڵه‌یش پێموایه له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌سه‌ڵات
توندتر و پێداگرتر ده‌بێت له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئارامی و ئاساییشی خۆی، ڕه‌نگه
هێزه ئه‌منییه‌كان له نێو شار‌و شارۆچكه‌كان بڵاوه پێبكه‌ن، پێموایه له ژێر
فشاردا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مانگرتن ده‌شێكنن و دۆخه‌كان ئارام ده‌بێته‌وه،
به‌ڵام بێگومان له وه‌ختیتر و دۆخ و ده‌رفه‌تیتردا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها پێموایه سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو
له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ململانێی پارتی و گۆڕان ساغ ده‌كه‌نه‌وه. داهاتوو ڕووبه‌ڕێكی
زۆر ڕوون نییه، به‌ڵام هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ناڕوونییه‌شییه‌وه ده‌شێت ئومێدی له‌سه‌ر
هه‌ڵچنین. ئه‌و پانتاییه تاریكه‌ی وا له به‌رده‌وامماندا پڕیه‌تی له ئه‌گه‌ر و پۆتێنشیه‌ل،
ڕه‌نگه له ناكاو بێگانه‌یه‌ك لێیه‌وه بێته ده‌رێ كه هه‌موو سیسته‌م و
ڕێساكانمان تووشی قه‌یرانی قوڵتر بكاته‌وه.
تێبینى: ئەم دیمانەیە لە سەروەختى ناڕەزایەتییەکانى
ساڵى 2015ـەدا کاک "زانیار عومرانى" لەگەڵ من و چەند ڕۆشنبیرێکى دیکەدا
ئەنجامیداوە و لە سایتى "ناوەندى نوچە و شرۆڤەى ڕۆژ" بڵاوبۆتەوە. بۆ
بینین کلیلک لەسەر ئەم لینکە بکە:
No comments:
Post a Comment