وتارێک دژ بە عەقڵى ڕسواگەرى
هاوار محەمەد
پرسیاره دروسته‌كه زیاتر شكسپیرییانهیه: ببیت یان نه‌بیت؛
ڕوونتر بڵێین، فاشیست بیت یان فاشیست نه‌بیت، ئا ئه‌مه‌یه مه‌سه‌له‌كه. سۆشیالیستبوون
قه‌ڵغان نییه به‌ڕووی فاشیستبووندا، چونكه هه‌ر به ساده‌یی فاشیزم (لایه‌نیكه‌م له
هه‌ندێ تیۆری نوێ‌دا) ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو نییه كه بتوانیت به ئایدۆلۆژیایه‌كی
دیكه ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه، ده‌وڵه‌تێك نییه كه به سوپای ده‌وڵه‌تێكی دیكه بیڕوخێنیت،
به‌ڵكو ڕه‌نگه خۆی ئه‌و شته بێت كه به ئیمانانس له هه‌ناوی هه‌موو ئایدیۆلۆژیایه‌كدا
هه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌یش دژایه‌تیكردنی فاشیزم ده‌كاته ئه‌ركێكی سه‌خت. له هه‌ندێ وڵاتانی
خۆرهه‌ڵات، هێڵی شۆڕشگێڕی هه‌ر هه‌مان هێڵی فاشیزمه، خه‌باتگێڕه‌كان هه‌مان ئه‌و دۆخه
به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه كه له دژی ده‌جه‌نگن، هه‌مان ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌كارده‌هێننه‌وه
كه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا هه‌ن؛ ''ڕسواكردن'' یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌ستانه.
به‌ڵام عه‌قڵی ڕسواگه‌ری خۆی شۆڕشگێڕانه نییه.
ئه‌م نامیلكه‌یه له ڕوانگه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندیی كێشه‌ئامێزی چه‌پ و فاشیزم ده‌كات له دنیای ئاڵۆزی ئه‌مڕۆدا، به تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیدا به كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه نا سه‌رپێیی حوكمی ئه‌وه بدات كه چه‌پ فاشیسته، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی بكاته‌وه كه چه‌پ به زه‌روره‌ت نافاشیست نییه، هاوكات ئه‌گه‌ره‌كانی نافاشیستبوون، نا ده‌سه‌ڵاتخوازی، گۆڕان و ڕزگاری هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
لێرەوە فایلەکە بە pdf داونلۆد بکە:

No comments:
Post a Comment