بۆ مه‌رگی م. كلافیل
میشێل فۆكۆ
و. هاوار محه‌مه‌د
( 1 )
له سه‌رده‌مه‌كه‌ی ئێمه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن هه‌بوون كه
وه‌ختیان به‌سه‌رچوو، ڕێگایه‌كی ناوازه‌ی چاوه‌ڕوانیكردن بوون. ئه‌و ته‌نها بۆ ئه‌وكه‌سانه
"په‌یامبه‌ر" بوو كه لێی تێده‌گه‌یشتن. ئه‌و چاوه‌ڕوانی ساتی كۆتایی،
كاره‌سات، ڕزگاریی نه‌بوو، جا كێ ده‌زانێت؟ ئه‌و "چاوه‌ڕوانی ..........
بوو"، به بێ ئه‌وه‌ی گوزاره [خه‌به‌ر]ی ئه‌م ڕسته‌یه به ده‌سته‌وه بدات.
ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌كی په‌تیی بۆ یهقینهكهی دروست كردبوو، ئایا ئه‌مه نزمترین
هه‌ڵوێستی مێژووییه؟ به هه‌رحاڵ ئه‌مه بوو كه وای له‌و ده‌كرد به‌رامبه‌ر هه‌ر
ڕووداوێكی مێژوویی، جا چ نزیك بێت یان دوور، بچووك بێت یان گه‌وره، بێده‌نگ بێت. "چاوه‌ڕوانی"
ئامرازی هه‌موو ئه‌و شتانه بوو كه زه‌مه‌ن بۆی ده‌هێنا، تاوه‌كو هه‌م پێشوازیی
لێ بكات و هه‌میش ده‌ستبه‌جێ بیسوتێنێت.
( 2 )
سپی هه‌ڵگه‌ڕاو، ڕه‌نگ په‌ڕیو، داهێزراو، له ڕوناكیی
ڕۆژدا چاوه‌ڕوانی ڕۆژێكی گه‌شتر بوو، چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵێك نیشانه بوو كه ته‌نها
له‌و جوڵه‌یه‌دا ما‌نایان هه‌بوو كه ده‌یسڕینه‌وه. كلافیل، په‌ڕۆش و شه‌یدای
بچووكترین ده‌نگ بوو، كه له تاریكییه‌كی سوكدا هاوار بكات و بۆ هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوول
بپاڕێته‌وه. چۆن بتوانین وا وێنا بكه‌ین ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانه له ئێمه
جیاوازترن؟ ئه‌وان تاكه نیگه‌رانییه‌كیان خسته نێو ئه‌م جیهانه‌ی وا ئێمه‌یش
تێیدا ده‌ژین و له هه‌ر دره‌وشانه‌وه‌یه‌ك خاڵیی بوو، نیگه‌رانییه‌ك كه ئیدی
نامانخاته پێكه‌نین و گریان: ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی كه په‌تیی زه‌مه‌ن ده‌پچڕێنێت.
( 3 )
هه‌رگیز نه بۆ ئه‌وه كاری ده‌كرد ئه‌وه بسه‌پێنێت كه
بڕوای پێیه‌تی و، نه ده‌بووه كۆیله‌ی باوه‌ڕی خۆیشی، یان نه‌ده‌بووه كه‌سێكی
داخراو به‌سه‌ر خۆیدا. ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو ئه‌وه‌بوو كه ئیمان به‌لای ئه‌وه‌وه
ڕێگایه‌ك بوو بۆ هه‌ژاندنی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان، بۆ هێنانه له‌رزه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌ی
كه به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆین. ئیمانه‌كه‌ی درزی تێكه‌وتبوو، كه‌چی ئهمهكدارێتییهكهی
به‌ڵگه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی بوو، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها وه‌ك
ئیماندارێك ده‌یانناسی ده‌یانتوانی خه‌یالی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕیش
بێت هه‌ر كه‌سێكی دۆگمایه. به‌ڵام ئهتهیستهكان به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كرد كه
ته‌نها له‌به‌رئه‌وه به‌و ڕاده توندوتیژه ئیماندار بووه تاوه‌كو جیهان زیاتر
بخاته به‌ر گومانه‌وه، لاوازییه‌كه‌ی زیاتر ده‌ربخات و ئه‌وه پیشان بدات كه
زیاتریش له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه.
( 3 )
كانت و مه‌سیح هه‌رگیز یه‌كترییان نه‌بینیووه. كانت وا
له‌خۆی ده‌ڕوانی كه ئاسمانی له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی یه‌قینین، خاڵیی كردۆته‌وه،
كلافیلیش هه‌ر ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌ی به‌كارهێناوه بۆ سووككردنی زه‌مین له سه‌رجه‌م
بار و قورساییه‌كانی. به‌لای كلافیلهوه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌بوو زیاتر له‌وه‌ی كه
میتافیزیك له‌سه‌رده‌می كانتدا كردبووی، مرۆڤی ئه‌مڕۆ بخاته به‌ر گومان و ژێر
پرسیاره‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ بێبایه‌خكردنی و كه‌مكردنه‌وه له به‌هاكه نا، بۆ ئه‌وه
نا مرۆڤ له سروشتدا نغرۆتر بكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وای لێ بكات
كراوه بێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌دا كه ده‌توانێت كۆنترۆڵیان بكات و له
ترانسێندێنتهوه بیانهێنێته خوار.
به باشی نازانم زاناكان، له ئێستادا یان له
داهاتوودا، چۆن له‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه كتوپڕه‌ی "شۆڕشه" كانتییهكه
تێده‌گه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێك كات له بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر قۆناغێكدا گۆڕانی قووڵی له‌م
جۆره ڕووده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵێك بزووتنه‌وه‌ی" سه‌ره‌كی" هه‌ن كه وامان
لێده‌كه‌ن به جۆرێكیتر بیربكه‌ینه‌وه.
( 4 )
پرسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، وه‌ك دۆخی هه‌موو فه‌یله‌سوفێكی
ڕاسته‌قینه، پرسی ئازادی بوو. ئه‌و به هه‌موو ساده‌یی و بوێرییهكهوه به پله‌ی
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی شیكار ده‌كرد كه ڕوویده‌دا، تاوه‌كو نكوڵی لێ بكات [ئه‌و دۆخه‌ی
كه ڕوویده‌دا و ئازادیی تێدا نه‌بوو] و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه زیاتر له‌ناوی به‌رێت. به ناڵه‌ی بروسكه‌یه‌كدا، به
چه‌خماخه‌یه‌كی خوداییدا، كه خودی مرۆڤ له مرۆڤ هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه، هه‌ڵیواسیبوو.
به‌لای ئه‌وه‌وه ئازادی نه له قوڵاییه‌كانی بیركردنه‌وه‌دایه و نه له حیكمه‌تی
كۆیله‌یه‌كی كۆت و به‌ندكراودا و نه له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌دا كه
پێی وایه ئازادیی له‌ژێر ڕوخساری زهرورانهی تۆتالێتی [گشتێتی]ـی‌دا ناسیوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئازادی له‌و ڕووداوه حهتمییهدا ده‌بینی كه به‌سه‌ر هه‌موواندا دێت. مرۆڤ
ئه‌و كاته ئازاده كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌ڕی ئیراده‌ی خودا ببێته‌وه. وه‌ك
تیۆلۆگێكی وشك و قسه‌ڕه‌ق، ئه‌و هێزی چاودێرییه خوداییه‌ی كه تێك ناشكێنرێت،
كرده چركه‌ساتی ئازادی.
( 5 )
به‌م جۆره بڕوای وا بوو ئه‌وه‌ی له مێژوودا مێژووی ئیكسپایه‌ر
كردووه گشتێتی [تۆتالێتی]، جێگیرێتی یان ئه‌و شته‌ی كه هه‌موو خه‌ڵكی له هه‌موو
سه‌رده‌مێكدا ده‌توانن بیری لێ بكه‌نه‌وه یان بیڵێن یان ئیراده‌ی بكه‌ن، نییه.
ئه‌وه‌ی مێژووی ئیكسپایه‌ر كردووه ئێستا، درزتێكهوتن، شه‌قبردن، پچڕان و دابڕانه.
چاودێریی خودایی به یاخیبوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
شۆڕش به گوێره‌ی ئابووریی ناوه‌كیی زه‌مه‌ن ڕووده‌دات: به پێی ڕه‌وش و به‌ڵێن و
پێویستییه‌كان، له‌مه‌یش زیاتر شۆڕش له مێژوودا نیشته‌جێیه و دواجار ده‌یكاته
ته‌خته‌ی ڕاكشان و درێژبوونه‌وه‌ی خۆی. به‌ڵام یاخیبوون زه‌مه‌ن ده‌پچڕێنێت و، خه‌ڵكی
وا لێده‌كات به شاقوڵی له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌كه‌یان و مرۆڤبوونهكهیاندا ڕابوه‌ستن.
بۆیه ئه‌م پیاوه مه‌سیحییه، وه‌ك زۆر كه‌سی تر، حه‌زی
له كه‌نیسه نه‌بوو، هه‌رگیزیش خولیای "گه‌ڕانه‌وه بۆ ئەسڵەکان"ـی له
سه‌ردا نه‌بوو. ئه‌ی ئیتر چۆن هه‌ست به غهریبهیی ناكات له‌و مه‌سیحییه‌ته‌ی كه
ده‌یه‌وێت لینك له‌نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی پاكژێتی ئینجیلی و به‌ڵێن به سیاسه‌تێكی
مرۆڤانه‌تردا دروست بكات؟ كێشه‌ی كلافیل ئه‌و سووڕ و خوله گه‌وره‌ی زه‌مه‌ن نه‌بوو
كه تێیدا ڕابردوو و ئێستا خۆیان له یه‌كتریدا ده‌بیننه‌وه، ئه‌و ته‌نها ده‌یویست
جیابوونه‌وه و ترازانی ئێستا ببینێت، به‌هۆی كرده‌یه‌كی نا-زه‌مه‌نییه‌وه.
( 6 )
ئه‌و له دڵی ئه‌و شته‌دا ده‌ژیا كه بێگومان له سه‌رده‌می
ئێمه‌دا گرنگترین شت بوو: [واته] ئه‌و فه‌ساد و گهندهڵبوونه گه‌وره و زۆر
قووڵه‌ی ئاگایی كه ڕۆژئاوا هێدی هێدی ده‌رباره‌ی مێژوو و ده‌رباره‌ی زه‌مه‌ن
دروستی كردبوو. ئه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پارچه پارچه كرد كه ئه‌م ئاگاییه‌ی
ڕێكده‌خست، هه‌موو ئه‌و شتانه‌یشی هه‌ڵوه‌شاند كه به‌رده‌وامییان به‌م ئاگاییه
ده‌دا و ڕێیان بۆ خۆش ده‌كرد [ئه‌م ئاگاییه گه‌نده‌ڵبووه] بگاته كه‌ماڵی خۆی.
ئه‌و ئاگاییه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س ده‌یانویست پینه و ئارایشی بكه‌ن. كه‌چی ئه‌و
پێی ده‌گوتین پێویسته و ده‌بێت له‌مڕۆدا به‌جۆرێكی تر له زه‌مه‌ندا بژین و ئه‌زموونی
بكه‌ین، به تایبه‌تیش زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆ.
سه‌رچاوه:
ميشيل
فوكو: فوكو صحفيا (أقوال و كتابات), نقلها الى العربية: البكاي ولد عبدالمالك,
جداول للنشر و التوزيع, الطبعة الأولى, الكويت, 2012.
No comments:
Post a Comment