ده‌سه‌ڵات، گوتار، سوبێكت
بەشى یەکەم
محه‌مه‌د عه‌لی كوبه‌یسی
و. هاوار محه‌مه‌د
میشێل
فوكۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه كه وا ته‌فسیری ده‌سه‌ڵاتی ده‌كرد گوایە
زۆرلێكردن و سه‌ركوتكردنه. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه فوكۆی خسته نێو ئه‌و
ناكۆكییه apporie
ناچارییه‌وه كه ده‌سه‌ڵات –هه‌موو جۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات- ته‌نیا ئه‌و گوتارانه‌ی
قه‌بووڵه وا له‌گه‌ڵ ناوكۆییه گشتییه‌كه‌یدا ده‌سازێن. وێڕای ئه‌وه‌یش فوكۆ هیچ
پاساوێكی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌م ناچارییه نه‌بوو. قسه‌كردن دەربارەى گوتار و چڕبوونه‌وه‌ی
ئه‌م گوتاره له ده‌سه‌ڵاتدا توانای ئه‌وه‌ی به فوكۆ دا ته‌فسیری په‌یوه‌ندی
دووسه‌ره‌ی مه‌عریفه/ده‌سه‌ڵات بكات, ئه‌مه‌ش لەو كاته‌دابوو كه ئەو ده‌سه‌ڵاتی
كرد به ده‌ق (گوتار). وەها گوتارێك لەو دركهیهكه (كنایه) ده‌چێت وا پروست
باسی ده‌كات. ئه‌م وهبهرهێنانهوهیهی گوتار ده‌سه‌ڵات ده‌كات به چڕبوونه‌وه-
به واتا فرۆیدییه‌كه‌ی وشه‌كه- واته وزه‌یه‌ك كه هەم به شێوه‌یه‌كی دووپاتەوەبوو
و هەمیش پێشوه‌خت چڕ ده‌بێته‌وه. جه‌سته هه‌میشه هه‌ڵگری جێكه‌وته‌كانی
ئه‌م چڕەوەبوونهیە, به‌و مانایه‌ی هه‌میشه هه‌ڵگری شوێنه‌واره‌كانی گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاته.
بۆ ده‌رچوون له‌م ناكۆكییه، فوكۆ ده‌په‌رژێته سه‌ر ده‌ستكاریكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان
هه‌ر سێ چه‌مكه‌كه‌دا، بۆیه ده‌ڵێت: "له لێكۆڵینه‌وه‌كانمدا ده‌رباره‌ی دوورخستنەوە
و زیندان و تێماکانى تر جه‌ختم له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆژیای ملپێكهچكردن كردۆته‌وه، به‌ڵام
من ده‌مه‌وێت لهمەبەدوا توێژینه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌م به
له‌به‌رچاوگرتنی ته‌كنۆلۆژیای سوبێكتیش" . ئه‌وه‌ی ئه‌م دانپێدانانه ساغی ده‌كاته‌وه
ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات لای خۆیه‌وه ده‌گۆڕێت و ده‌بێته ده‌ق، به هه‌مان شێوه
پێش ئه‌میش گوتار گۆڕاوه بۆ ده‌قێكی تر، به‌ڵام ئه‌م ده‌قه چییه كه ده‌سه‌ڵات
بۆی ده‌گۆڕێت؟
ئه‌وه
سوبێكتە، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات گوزارشته له سوبێكت، به‌ڵكو به‌و
مانایه‌ی سوبێكت ده‌یه‌وێت ده‌قی ده‌سه‌ڵات ده‌قی خۆی بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه شیاو
بێت پێویستە دیسان بیشارێته‌وه، هەر بەو جۆرەى کە یه‌كه‌مجار له گوتاردا شاراوه‌بوو,
به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ئه‌م شاردنه‌وه‌یه چۆن چۆنییە؟
له
سه‌رده‌می بۆرژوازییه‌وه –وه‌ك فۆكۆ به شێوازێكی قه‌شه‌نگ باسی ده‌كات- شیكاریی
سیاسی بۆ جه‌سته (ئه‌ناتۆمی سیاسی anatomie politique) سه‌ری هه‌ڵدا، به‌و واتایه‌ی ئێمه له ئیپستیمهیهكدا ده‌ژین
كه كولتووری جه‌سته به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌وه‌یش دوا ماسكی ده‌سه‌ڵات –لایه‌نی
كه‌م له‌و قۆناغه‌دا- شێوه‌ی گرت، ئیدی چێژ و ده‌سه‌ڵات لێكدژی یه‌كتر نه‌بوون به‌ڵكو
بوونه شوێنكه‌وته‌ی یه‌كتری. یه‌كه‌میان وروژاندنه و دووه‌میان دنه‌دان. به‌م
جۆره ده‌سه‌ڵات له چێژ (واته جه‌سته)دا قه‌رار ده‌گرێ و ده‌بێته پشتیوانێك
له پشتیوانه شاراوه‌كانی كه جارێكیان سپینۆزا هه‌ولێ دا كه‌شفی بكات، بگرە ده‌بێته
مێژووه نهێنییهكهیشی.
ده‌توانین
ڕایه‌كی ناكۆك له بۆچوونه‌كه‌ی Jose
Guilheme Merquior بخه‌ینه ڕوو، جینالۆژیای سێكسوالێتی هێندەى
ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات جه‌سته‌ی من دروست ده‌كات و دیسانیش دروستی
ده‌كاته‌وه، هێندە دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی نوێ نییه تا جه‌سته شوێنه‌كه‌ی خۆی
داگیر بكاته‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتریش بدوێین ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات هونه‌ری
دروستكردنی جه‌سته‌كانه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌ستانه نه‌بن (شێت، گه‌وج، دامیانی
به‌ندكراو، نه‌خۆشی ئیعترافكردوو.. هتد) ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیش حزوری نابێت.
تۆ
بڵێی بتوانین بڵێن ده‌سه‌ڵات ئه‌و بیرلێنهكراوهیه كه گوتار تێیدا كۆبۆته‌وه؟
له دیدگای فوكۆییهوه كه له ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ركه‌وتنی ئاره‌زوو و چێژ ده‌بینێت،
له‌وه تێده‌گه‌ین سوبێكت چۆن چۆنی بۆته "بوونه‌وه‌ری ئاره‌زوومه‌ند".
هاوكاتیش ئه‌مه ده‌ستنیشانكردن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یه كه میشێل فوكۆ لۆژیكی
بیرلێنهكراوهی به‌جێنه‌هێشتووه؛ ئه‌و زیاتر بەدواداچوونى بۆ پرۆسەى جەستەسازی
کرد لە لایەن دامەزراوەگەلى وەکو به‌ندیخانه
یان زیندان، یان كلینكیكی، یاخود کۆبین ]پانۆپتیكۆن[ـەوە،
نەک تۆمارکردنى په‌ره‌سه‌ندنی
ئەم دامودەزگایانە، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هونه‌ری جهستهسازییە بۆیە فوكۆیش
پاساوی ئه‌مه ڕه‌ت ناكاته‌وه. ئەو بایه‌خ به جه‌سته ده‌دات، به هه‌موو
ڕیتواڵهكانی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردان و پاكژكردنه‌وه و بەشبەشکردنى بەخاترى ئه‌وه‌ی
به‌دواداچوون بۆ چیرۆكی ده‌سه‌ڵاتێك بكات كه تژییه له تێكه‌ڵه‌ی زانین و هێز.
قسه‌كردن
له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕێ خۆش ده‌كات بۆ قسه‌كردن دەربارەى ئه‌و جه‌سته‌یه‌ش
كه ده‌سه‌ڵات كۆتوبه‌ند و زیندانیی ده‌كات و وه‌ك نیشتمانێك [بۆ موماره‌سه‌كانی
خۆی] ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێت. جه‌سته پانتایی به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌م و ڕێكخستنه،
نیشتمانی موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سه‌ڵاته له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای
زمانه‌وه (گوتار). ده‌توانێن بڵێن ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی گوتاره‌وه ده‌قی خۆی له‌سه‌ر
جه‌سته ده‌نووسێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی غایبیشه هه‌ر ئاماده‌یه و بەهۆى
قسه‌وه دەست بەسەر جەستەدا دەگرێت و خۆى تێدا دادەمەزرێنێت. ده‌سه‌ڵات له‌نێو
گوتاردا جه‌سته تووشی وههم ده‌كات و ده‌یكاته دیل و كۆنترۆڵی ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی
جه‌سته بریتییه له ئاره‌زوو و جوانی و به‌دوای چێژدا ده‌گه‌ڕێت كه‌واته گوتار
ده‌بێته وه‌دیهێنانی شتێكی له‌م جۆره.
به‌ڵام
ئه‌م دۆخه له هه‌مان كاتدا سهركوتكردنیشیهتی. سه‌ركوتكردن لێره‌دا مانای له‌نێوبردن
نییه، به‌ڵكو به مانای نغرۆکردن و ههڵلوشینییهتی لە ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی
فۆرمه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه. له سه‌ده‌ی هه‌ژده بەدوا ئیدى ده‌ستوه‌ردانی
پزیشك له زیندان ده‌ستوه‌ردانی زانست یان ده‌سه‌ڵاتی مه‌عریفه نییه، به‌ڵكو ده‌ستوه‌ردانێكی
گوتارییانه‌ی زمانه. پزیشك له‌پاڵ زانسته‌كه‌یدا ده‌بوو هونه‌رێك له هونه‌ره‌كانی
ده‌سته‌مۆكردنی جه‌سته‌یش بزانێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی گوتاره‌وه.
له‌م
پێشهكییانهوه وا پێده‌چێت بەردى بناغەى هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵات، وەختێ
ده‌كه‌وێته هەڵوەشاندنەوەى گوتار و میكانیزمهکانی گوتاره‌كان، به‌نێو هەڵوەشاندنەوەى
نه‌خشه‌ی جه‌سته‌دا تێده‌په‌ڕێت. وایش پێده‌چێت به‌دواداچوونی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه
شیكردنه‌وه‌ی میكانیزمی ده‌وڵه‌ته‌وه گونجاو نییه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی
جه‌سته و شیكردنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای له قاڵبدانی و ڕێكخستنی و فۆرمولهكردنییهوه
شیاوتره. فوكۆ له كتێبی "مێژووی شێتی"ـدا لە ڕوانگەى ده‌ركردن و نهفیكردنهوه،
به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م تەکنیکانەدا ده‌چێت، ئه‌مه‌یش ناكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
شیكردنه‌وه‌ی فوكۆ بۆ گوتار، لێرەدا ده‌سه‌ڵات هه‌ر جه‌سته‌یه‌كی یاخی ده‌گرێت و
دهریدهپهڕێنێته ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانی خۆی، چ له ڕێگه‌ی ته‌سلیمكردنی به
حاجییه‌كان یان كڕیاره‌كان یان له ڕێگه‌ی گهشتپێكردنیان به ده‌ریادا تا جارێكی
تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو "شار و ماڵان" . بۆیه ده‌بوو جه‌سته‌كان دابه‌ش
بكرێن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی پاكژ و پیسدا، زۆرجاریش جه‌سته‌ی عاقڵ و جه‌سته‌ی شێت، ئه‌م
دابهشكارییهش دەچێتەوە سەر هەمان ئەو دابه‌شكارییه‌ی وا گوتارى دابه‌شكردنی
(ڕۆڵ)ـه‌كانى لەسەر دامەزراوە، ئینجا ئەم گوتارە قسه‌یش دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر قسه‌ی
ڕاسته‌قینه و قسه‌ی هه‌ڵه‌دا، فوكۆ له "ڕیزبه‌ندیی گوتار"دا ئه‌مه
ڕوون ده‌كاته‌وه. ئینجا له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی "نه‌خۆشخانه‌ی گشتی" له
ساڵی 1657دا شێوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات په‌ره‌ده‌ستێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ به جه‌سته‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌دات كه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه و ده‌ركردن دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر
به‌ندكردن دامه‌زراوه، به‌ندكردنیش پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی نوێیه و
بەستراوە بە تازه‌كردنه‌وه و پاراستنی سیسته‌م لە ڕێگاى چاودێریکردنى هەموو
شتێکەوە. جا ئه‌م گوتاره كامه‌یه ئه‌گه‌ر ملپێكه‌چكردنی گوتراوەکان نه‌بێت بۆ
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندییه‌ك كه هه‌م گوتاره‌كه ده‌پارێزن و هه‌م ملكه‌چی ده‌بن؟
دواجار فوكۆ دوا قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆژیای ڕامکردنى جه‌سته وه‌ك دوا
وێستگه، له پاش هه‌ردوو قۆناغی جه‌سته/ دوورخستنه‌وه و جه‌سته/ به‌ندكردن
دیاری ده‌كات، ئه‌ویش قۆناغی جه‌سته/ دانپێدانانـە. له‌وێدا گوتار به
ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت و پانتایی كۆنترۆڵ دەگرێتەوە، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای
كۆت و زنجیر و ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌كان، كه به گوێره‌ی یاسا ناوه‌كییه‌كانی
خۆیان ئه‌نجام ده‌دران، ده‌سڕێته‌وه و ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی شاراوه‌تر و بێ ده‌نگتر
و دوور له زۆرلێكردن و سهركوتكردنیش. چاو‌دێر مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌كاندا ده‌كات
بێ ئه‌وه‌ی "ده‌ستوه‌ردان بكات و بێ ئه‌وه‌ی چه‌كی پێ بێت و بێ ئه‌وه‌ی
ئامرازه‌كانی زۆرلێكردن به‌كار بهێنێت، به‌ڵكو ته‌نیا نیگاكانی و زمانی ده‌خاته‌گه‌ڕ"
.
له
دوا شیكاریدا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه میكانیزمه‌كانی گوتار و میكانیزمه‌كانی جه‌سته،
به گوێره‌ی لۆژیكی په‌یوه‌ندیی هێزه‌كان ڕێكده‌خرێن، جه‌سته ده‌بێته میدیۆم و
گوتاریش ده‌بێته چاو‌دێر و ده‌سه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی خۆی توانای پێده‌دات، ئیدی به‌نێو
ده‌سته‌مۆكردن و كۆنترۆڵكردنی هه‌موو شتێك‌دا په‌خش ده‌بێته‌وه: سیسته‌می خوێندن,
سیسته‌می نووسین, سیسته‌می دادوه‌ری، سیسته‌می پزیشكی.. هتد. "با به یه‌ك
وشه بڵێین ئه‌مانه ڕێوشوێنه گه‌وره‌كانن بۆ ملپێكه‌چكردنی گوتار. ئه‌ی دواجار
سیسته‌می فێركاری چییه ئه‌گه‌ر ملپێكه‌چكردنی قسه نه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵێك ڕیتواڵ، تەنانەت
لایەنیکەم ئەگەر پێكهێنانی كۆمه‌ڵێكی مه‌زهه‌بی بەربڵاویش نه‌بێت، ئه‌گه‌ر دابه‌شكردن
و خاوه‌ندارێتی گوتاریش نه‌بێت به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و زانینهكانییهوه. ئه‌ی
"نووسین" چییه ئه‌گه‌ر هه‌مان سیسته‌می ملپێكهچكردن نه‌بێت كه ده‌توانێت
به جۆرێك له جۆره‌كان فۆرمی جیاواز وه‌ربگرێت كه‌چی دابه‌شبوونه گه‌وره‌كانی هه‌ر
هاوشێوه‌یه؟ تۆ بڵێی سیسته‌می دادوه‌ری و سیسته‌می داموده‌زگایی پزیشكی هه‌مان
سیسته‌می هاوشێوه‌ی ڕامکردنى گوتار (لایه‌نی كه‌م له هه‌ندێك ڕواڵهتیاندا) پێك
بهێنن؟ ئه‌گه‌ر گوتارێك له ئارادایە، تۆ بڵێی ڕهوایهتییهكهی چی بێت جگه له
خوێندنه‌وه‌یه‌كی شاراوە؟ ئه‌م شاراوەییە بریتییه له داپۆشینی ده‌سه‌ڵات و
شاردنه‌وه و بێ ده‌نگكردنی؛ گوتار ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌مۆكردن و
كۆنترۆڵكردن به كه‌مترین ده‌رده‌سه‌ری و زۆرترین دڕهندهیهتیی مومارەسەرکراو
لەسەر جه‌سته دامه‌زراوه، بۆیە ئاساییه كه جیهانی ئه‌م ئه‌ركه له‌نێو جیهانی
گوتاردا بێت و له‌نێویدا ڕووت بێته‌وه و هیچ به‌رگێكی تری نه‌بێت جگه له به‌رگی
قسه" .
دواجار
ده‌توانین بڵێین چه‌مگی گوتار به‌و شێوه‌یه‌ی فوكۆ ڕوونی كردۆته‌وه ئه‌و تۆوه‌یه
كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌كه‌ره ده‌كات تا له‌دایكبوونی میكرۆ/ ده‌سه‌ڵات
ڕابگه‌یه‌نێت كه له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جه‌سته‌كاندا پێشده‌كه‌وێت
و له میانه‌ی ململانێى زیاتر له‌گه‌ڵیدا/ به‌سه‌ریدا خۆی ده‌رده‌خات. میكرۆ-ده‌سه‌ڵات
سیاسه‌تی ئه‌و جه‌سته‌یه كه سه‌رله‌نوێ مێژووه‌كه‌ی ده‌نوسرێته‌وه، نه‌ك وه‌ك
جه‌سته/ ئاگایی به‌ڵكو وه‌ك جه‌سته/ ڕێكخراو. یه‌كه‌م شتێك كه ده‌بێت قه‌بووڵی
بكه‌ین ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له ئامرازی ده‌وڵه‌تدا كورت نابێته‌وه، شتێكی ئه‌وتۆیش
له كۆمه‌ڵگه ناگۆڕێت ئه‌گه‌ر بێت‌و میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه له ده‌ره‌وه‌ی
یان له ژێره‌وه‌ی یان به ته‌نیشت ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه كار ده‌كه‌ن، ده‌ستكارییان
تێدا نه‌كرێت. له ئاستێكی خوارتردا یان له ئاستی ڕۆژانه‌دا ئه‌م ئاستانه له جه‌سته‌دا
ده‌لاله‌ت له‌و دیدگا یان گره‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌دا
كۆده‌بێته‌وه كه جه‌سته به‌كارده‌هێنێت و خاوه‌ندارێتی ده‌كات. خاوه‌نداریكردنی
جه‌سته‌یش به حه‌تمی و ناچاری به خاوه‌ندارێتی گوتاردا ده‌ڕوات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یش
فوكۆ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی گوتاری هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌یه، دهركبردن به‌م په‌یوه‌ندییه
دنه‌مان ده‌دات بۆ گۆڕینی تێڕوانینمان ده‌رباره‌ی خۆمان و مێژوومان. له‌مه‌وه ده‌رك
به‌وه ده‌كه‌ین "ئێمه كێین ئه‌مه‌یش وا له فه‌لسه‌فه ده‌كات كه به
ته‌واوی سیاسی و مێژوویی بێت، سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌ی مێژوو، مێژوویه‌كی په‌یوه‌ست
به سیاسه‌ت" .
له
خستنه‌ڕووی ئه‌م سه‌رنجانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه موماره‌سه‌ی
فوكۆیی به‌نده له‌سه‌ر كرده‌ی قسه‌كردن (گوتار) كه وه‌ك كرده‌یه‌كی دیار ده‌رده‌كه‌وێت
و له هەندێ ئاستى گوتارەوە سەرچاوە دەگرێت كه –ئه‌ویش لای خۆیه‌وه- له‌و
ڕێسایانه‌وه سه‌ربه‌ره‌وخوار ده‌بێته‌وه كه بهرمهبنایان ئیش ده‌كات، ئه‌م
ڕێسایانهیش كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مهێنانی سیاسی ده‌نوێننه‌وه كه ته‌لار و بینای
تایبه‌ت به جه‌سته كۆیان ده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌مه فوكۆ له "دیسپلین
و سزا"دا ده‌ڵێت: ئه‌وی ده‌مه‌وێ مێژووه‌كه‌ی بنوسمه‌وه ئه‌و زیندانه‌یه
كه له‌نێو ته‌لارێكی داخراودا له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رهه‌مهێنانه سیاسییه‌كانی جه‌سته‌دا
كۆبۆته‌وه". خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌لاره داخراوه زیندان بێت ئه‌وا ته‌لارسازییه‌كه‌ی
هیچ نییە جگە له ته‌لارسازیی گوتار و هه‌ردووكیان كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مهێنراوی
سیاسین: جه‌سته میدیۆمی نێوانیانه و هه‌ر یه‌كێكیان پێیدا/له ڕێیه‌وه تێپه‌ڕیوون
تا سەربوردەى ده‌سه‌ڵات بگێڕنه‌وه. فوكۆ ده‌ڵێت: ''ڕاسته خولیای ئه‌وه‌م هه‌بوو
له نزیكه‌وه بایه‌خ به پرسی ده‌سه‌ڵات بده‌م، به‌ڵام به زووییش بۆم ڕوون بوویه‌وه
کە وەک چۆن سوبێكت په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و تۆڕی ماناوە،
ئاوا به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه گرێدراوه، كه زۆر ئاڵۆزه''.
فوكۆ
نزیك له هێڵە بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه، نموونه‌ی ئه‌و گوتاره‌ی كه ئه‌و
شیكاریی بۆ ده‌كات هیچ نییه جگه له میدیۆمێك كه بابه‌ته دڵگیره‌كه‌ی خۆی به
شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاته. جه‌سته و نه‌خۆشخانه‌كان
و زیندانه‌كان و زانسته‌كان (بایۆلۆژیا، گرامەرى زمان، ئابووری) و فه‌رمانبه‌ره‌كان
و كه‌شیشه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان هیچ نین جگه له پێكهاته‌كانی ئه‌و میدیۆمهی كه
ناوی گوتاره. ئه‌وانه مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كین بۆ تێگه‌یشن له ده‌سه‌ڵات چونكه هه‌لی
دامه‌زراندنی گوتارهكانیش ده‌ڕه‌خسێنن, به‌و مه‌رجه‌ی له "مه‌رجه‌عییه‌ت"
لای فوكۆ به مانایه‌كی جیاواز له‌و مانا باوانه‌ی كه له هزری فه‌لسه‌فی و
مێژوویی و ئایینی و زانستیدا هه‌یه، تێبگه‌ین. چونكه ئه‌م بوارانه‌ی دیكه
خوازیاری هێرمینیۆتیكن وه‌ك موماره‌سه‌یه‌كی جێی بایه‌خ له‌كاتێكدا فوكۆ
هێرمینۆتیك به ڕه‌گه‌زێكی موماره‌سه‌ی گوتار داده‌نێت، لێرەوە گوتار هیچ مهرجهعیهتێكی
نییه جگه له ڕه‌گه‌زه‌كانی خۆی، به‌و مانایه‌ی گوتار ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك
جگه له کایەکەى خۆی و خودی خۆی، كتومت وه‌ك مۆنیومێنت monument كه پێویستی به لێكدانه‌وه و ئه‌زموون نییه بەڵکو تەنیا
دەیەوێت دیار و قسهلێکراو بێت. ئه‌م "دیار" Le
visible و
قسهلێکراوە recite
ئه‌وه‌یه كه ئاركیۆلۆژیا له‌سه‌ری داده‌مه‌زرێت و فوكۆیش وەها وه‌سفی ده‌كات کە
"جگه له دووباره نووسینه‌وه و هیچی تر نییه" و فێریشمان ده‌كات خۆمان له وه‌همه‌كانی زانست
و مه‌عریفه داببڕین و ئەوەندە بە جددی وه‌ری نه‌گرین کە لامانوابێ میكانیزم یان
ڕێچكه‌یه‌كه بۆ گۆڕانکارى. به‌ڵام گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه وه‌همن ئه‌ی بۆچی فوكۆ له‌باره‌یانه‌وه
ده‌نووسێت؟ ''جگه له وههم هیچ شتێكی ترم نه‌نووسیوه و خۆیشم زۆر باش ئاگاداری
ئه‌مه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نامه‌وێت بڵێم ئه‌م وه‌همانه له حه‌قیقه‌ت
دوورن، پێم وایه ده‌كرێت وههم له‌نێو حه‌قیقه‌تدا بخەینە ئیش و ده‌ره‌نجامه‌كانی
حه‌قیقه‌تیش ببه‌ینه نێو گوتارێكی وه‌همییه‌وه و ئینجا ده‌ره‌نجام وا له گوتاره‌كه
بكه‌ین شتێك به‌رهه‌م بهێنێت یان بسازێنێت''.
ئێمه
ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌باره‌ی گوتاره‌وه بمانپه‌ڕێنێته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و له‌سه‌ر جه‌سته ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه گوتار، به ده‌ربڕینه
لۆكاچییهكه، چه‌مكێكی گرفتئامێزه و ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه ته‌نیا به گوێره‌ی
ئه‌وه‌ی قسه ده‌ریده‌خات باسی لێوه بكه‌ین، بەڵکو پێویستە ئەوەیش ببینین کە له
ستراتیژیه‌تی فۆرمولهكردن و دووباره فۆرمولهكردنهوهی شته‌كان و وشه‌كاندا، به
گوێره‌ی یاسا تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی داده‌به‌زێت، به‌وه‌یش گوتار ده‌بێته ڕه‌گه‌زێكی
سیاسی، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێته ڕه‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بی، ئیدی دواجار ئه‌مه‌یش دەبێتە
مایەى ئەوەى ده‌سه‌ڵات شتێك بڵێت و گوتاریش وا لێ ده‌كات به‌دوای جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی نهێنییه‌وه بێت.
كه‌واته
واپێده‌چێ موماره‌سه‌ی گوتار له قسه‌كردن دەربارەى گوتار و له میانه‌ی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ زماندا پهرهناسێنێت، چونكه ئاسته‌كانی زمان سوبێكت له پرۆسه‌ی قسه‌كردندا
دەسڕێتەوە و ته‌نیا وه‌ك توخمێكی بێ ده‌نگ له‌نێو سیسته‌مه‌كه‌یدا ده‌یهێڵێته‌وه.
بكه‌ری زماندوو سوبێكت نییه چونكه ئه‌و لایەنە "حەقیقییە"ـەی لەدەستداوە
کە دەبوو هەیبێت و ]لەبرى ئەوە[ ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌می ده‌هێنێت. ئه‌مه سه‌یر
نییه كه سوبێكت پێگه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات. لێره‌دا گوتار له‌گه‌ڵ سوبێكتدا یه‌كترده‌بڕن
و ئه‌م یه‌كتر بڕینهیش یه‌كتربڕینی ئه‌و پێگه‌یه‌یه كه مرۆڤی گوتارساز دەسڕێتەوە،
بەمەیش سوبێكت له سوبێكتێكی قسه‌كه‌ره‌وه ده‌كاته سوبێكتێكی قسهگوێزهرهوه، دەربڕین
و گوتراوەکانیشى لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا وا بەسەرییەوە باڵادەستە، کۆک و تەبا
دێنەوە.
No comments:
Post a Comment