ده‌سه‌ڵات، گوتار، سوبێكت
بەشى دووەم
محه‌مه‌د عه‌لی كوبه‌یسی
و. هاوار محه‌مه‌د
ئیدى
لەوە بەدوا گوتراوەکانى گوتار ڕێك بوون بە گوتراوەکانى ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه ئه‌و
تۆوه‌یه كه لێیه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردوه و له‌نێو خۆیدا په‌یوه‌ندییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی بۆ پانتاییه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرتووه و ئینجا ویستی مه‌عریفه
)گوتاره‌كان)
بریتییه له ویستی هێزه‌كان (ده‌سه‌ڵات). ئه‌مه ئه‌و ڕووداوه‌یه كه
ئاركیۆلۆژیا وه‌ك هونه‌رێك له هونه‌ره‌كانی هه‌ڵكۆڵین کەشفى دەکات، چیتر پاساوى
ئەوە نەماوەتەوە گوایە ده‌سه‌ڵات خولقێنه‌ری بێ ده‌نگییه و یه‌كه‌م ڕه‌گه‌زیش كه
گیرۆدەى ئەم بێدەنگکردنەیە سوبێكته؛ بە گوێرەى ئەمە ده‌سه‌ڵات، وێڕای ئەوەى مه‌عریفه
و حه‌قیقه‌ت وه‌ك فۆرمێك له فۆرمه‌كانی بوون و ژیان بەرهەمدێنێت، كه‌چی خۆی نه بوونه و نه ژیان به‌ڵكو
چوارچێوه‌یه‌كی دیکۆرەیشنە كه سوبێكت له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی هه‌ڵده‌كۆڵێت.
ئه‌م
سۆراغکردنەى سوبێكت له‌نێوان زمان و دامه‌زراوه‌دا، له‌لایه‌كه‌وه شاهیده له‌سه‌ر
مه‌ترسی ویستی هێزی چڕەوەبوو و شاراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه شاهیده له‌سه‌ر
ده‌سته‌وه‌ستانی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی كه ببێته نیشتمانی سوبێكت. بۆیه فوكۆ هه‌وڵده‌دات
به دوای نیشتمانێكدا بگه‌ڕێت له ده‌ره‌وه‌ی "داموده‌زگا"وه، لەم
پێناوەدا سه‌رله‌نوێ بایه‌خ به تاوتوێكردنی سێكسوالێتی ده‌داته‌وه له‌ڕێگەى
هەڵکۆڵینى موماره‌سه گوتارسازییه جیاوازه‌كانی پێكهێنه‌ری سوبێكتەوە، ئه‌ویش وه‌ك
له مێژووی "سێكسوالێتی"ـدا ڕوونی ده‌كاته‌وه، به‌نده له‌سه‌ر کۆدەزگاکان
]ئەپاراتووسەکان[ و ستراتیژییه‌كان كه لای خۆیانه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز
پێكهاتوون و شێوه‌ی ڕیزبه‌ندیی گوتارێكی مه‌عریفی وه‌رده‌گرن. به‌ڵام دانبهوهیشدا
ده‌نێت كه گوتاری سێكسوالێتی نه‌چووەته نێو داموده‌زگاوه و بەدامهزراوهیی نه‌بووه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌زگای كه‌نیسە گوتار له‌باره‌ی جه‌سته‌وه مۆنۆپۆل ده‌كات و ده‌یگۆڕێت
بۆ جه‌سته/دانپێدانان، كه‌چی سه‌رده‌می پیشه‌سازیی ڕۆژئاوایی دووباره له تاقیگه‌كانی
ده‌روونناسی و پزیشكی و دیمۆگرافیادا کەوتە توێژینەوە لە جەستە. له سه‌ده‌ی شازده‌وه
نیشانه و بەڵگە له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه به‌هایه‌ك ده‌ركه‌وت كه لای تاكه‌كان پهرهیاندهسهند
تاوەکو پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵهێنجانی ڕه‌فتاری سێكیوالێتی دابڕێژێت، ئه‌مه‌ش دواجار
ده‌گات به گوتارێك كه بریتییه له ته‌كنۆلۆژیای سوبێكت و بۆرژوازییهتیش به‌كاری
هێناوه تا سوبێكت ''له‌نێو ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه تایبه‌ته‌ی سێكسكدا و لە ڕێگەى
ته‌كنۆلۆژیاكانی ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه‌وه كه به‌رهه‌می بۆرژوازییه‌ت بوون، له‌سه‌ر
وێنه‌ی خۆی ههڵبكۆڵێت ئینجا خوازیاری ساغی و مانه‌وه‌یشی بێت. له نێو ئه‌م
ڕێوشوێنانه‌دا نابێت هه‌موو ئه‌و شتانه دووربخه‌ینه‌وه كه ده‌شێت ببنه مایەى پابه‌ستی
و شه‌رم و دووره‌په‌رێزی یان بێده‌نگی تا بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ قهدهغكرن یان چهپاندنێكی
بونیادنه‌ر، یان غه‌ریزه‌ی مه‌رگ، چونكه ئه‌مه حوكمدانێكی سیاسییانه‌ی ژیانه كه
له‌سه‌ر سه‌لماندنی سوبێكت دامه‌زراوه نه‌ك له‌سه‌ر نیمچه بهكۆیلهكردنێك... به‌ڵكو
ده‌بێت وێنای ئه‌وه بكرێت كه به‌كارهێنانی ئه‌م میكانیزمانه له لایه‌ن
بۆرژوازییهته، هه‌ر له ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه، بۆ هێنانه
كایه‌ی سێكسوالێتی بووه. به‌هۆی ئه‌مه‌یشه‌وه جه‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت دروست كرا،
جه‌سته‌ی "چینێك"ـی خاوه‌ن ته‌ندروستی و خۆپارێزی، چینێكی خاوه‌ن نه‌وه
و ڕه‌چه‌ڵه‌ك" .
وه‌ك
پێشتر بینیمان له‌به‌رئه‌وه‌ی گوتار ڕیزبه‌ندكردنی ئه‌زموونه په‌رتوبڵاوه‌كان ده‌نوێنێته‌وه،
ئه‌وا بۆرژوازیهت – له‌ڕێگه‌ی گوتاری سێكسییه‌وه- به‌رپرسیارى ڕێكخستنی ئه‌و جه‌سته‌یه
وەردەگرێت كه له ئهرستۆكراسیهت بۆى مابوویەوە، ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی كه ده‌زگای كڵێسا
گۆڕیبووی بۆ جه‌سته/ دانپێدانان. وه‌كو میشێل فوكۆ ئاماژه‌ی پێداوه مرۆڤ ئاژه‌ڵێكی
دانپێدانهره، یان بۆته ئاژه‌ڵێكی دانپێدانه‌ر L'homme
est devenu d'aveu. ده‌بوو گوتار به گوێره‌ی زانسته مرۆییه‌كان
درێژه به گه‌مه‌ی دانپێدانان بدات. ئه‌م به‌ڵگه نهێنییانه له‌باره‌ی مێژووی
سوبێكته‌وه، چ له نێو دامودەزگادا بووبێت یان له ده‌ره‌وه‌ی دامودەزگا، گریمانه‌ی
ئه‌وه ده‌كات كه سوبێكت هێشتا نادیاره، هێشتا ده‌ركراوه، هێشتا دیسپلین كراوه
و گرێدراوه به هێزی ده‌سه‌ڵاته‌وه. تۆ بڵێی ئه‌مه چاره‌نووس و ئاسۆكه‌ی بێت
یان پرۆژه‌ی ئاركیۆلۆژی دەگاتەوە به بنبه‌ستی نا-گووته و بێ ده‌نگی؟ ئایا ده‌توانین
بڵێین ئاركیۆلۆژیا وه‌ڵامێكی هه‌ڵه‌یه بۆ پرسیارێكی دروست؟
به‌م
جۆره ئێمه كاتێك ئاركیۆلۆژیای فوكۆ ده‌خوێنێنه‌وه و گوتاره‌كه‌ی به‌م فۆرمه
ورددهكهینهوه ئه‌وا ده‌لاله‌ته جه‌سته‌ییه‌كان
بۆ ئه‌زموونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کەشف ده‌كه‌ین كه گوتاره‌كه ده‌یشارێته‌وه، جا چ
به ڕێكخستنی جه‌سته و دیاریكردنی ئاراسته‌كانی په‌روه‌رده بێت، یان به قەتیسکردن
و نه‌فیكردن، یاخود بە ئه‌شكه‌نجه‌دانی. له‌نێو ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا سیاسییه‌ی جهستهدایە،
كه به دڵنیاییه‌وه دابه‌شی کردووە و به ده‌گمه‌نیش له گوتارگه‌لی سازگار و
سیستهماتیكدا دایڕشتووە، جەستە پێکدەهێنرێت. هه‌ر كرده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخوازانه
ته‌نیا ئەو وەختە دەسەڵاتخوازانەیە کە كرده بێت له‌سه‌ر جه‌سته و له جه‌سته‌دا.
جه‌سته
میدیۆمێكه جیهانی گوتار و جیهانی ده‌سه‌ڵات به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیزیش هه‌ڵگری
حه‌قیقه‌ت نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ڵگری ده‌سه‌ڵاته و ده‌سه‌ڵات له‌نێویدا ئاماده‌یه.
له‌به‌رئه‌مه جه‌سته نابێته ئه‌و شته‌ی كه به‌هۆیه‌وه ده‌ركی جیهان ده‌كه‌ین،
وه‌ك میرلۆپۆنتی بۆی ده‌چو، به‌ڵكو به‌هۆیه‌وه ده‌رك به ده‌سه‌ڵات ده‌كەین و لەمیانەیەوە
دەسەڵات داده‌مه‌زرێت.
لێرەوە
ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه دواجار ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هونه‌ری دروستكردنی ئه‌و جه‌ستانه‌ی
كه دژی خۆی ده‌وه‌ستنه‌وه، یان باشتر بڵێین وایان لێكراوه دژی خۆی بوه‌ستنه‌وه
–به‌تایبه‌تیش له سه‌رده‌می بۆرژوازییهتدا- ئه‌مانه مهحكومكراون به هه‌ڵگرتنی
باری بۆرژوازییهتێك كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شوناسی خۆی بسه‌لمێنێت، ده‌یه‌وێت خۆی
–وه‌ك چینێك- له‌به‌رامبه‌ر چینی فیۆدالدا بسه‌لمێنێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌ی
بۆرژوازییه‌ت خۆی و سهردهمهكهیشی ئامانجیان خودى جه‌سته بوو، بگره دوای
ئەوەى دەستەمۆیان کرد و بەکاریانهێنا، له‌و توانا زۆروزهوهندانهیشیان بێ به‌ش
كرد كه هه‌یبوو، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و زانستانه‌یش كه له‌به‌رده‌ستیاندا بوون –وه‌ك
ئابووری و سیاسه‌ت- هێزی ژیانیان لێكرده
ده‌ره‌وه و له نێو ڕیزبه‌ندییه‌كی گوتاری و دامه‌زراوه‌ییدا بهندیانكرد و
گۆڕیان بۆ جه‌سته‌یه‌كی به‌رهه‌مهێن/ گوێڕایه‌ڵ: ''له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا
ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌شكه‌نجه به جۆرێك له "ئابووریی سیاسی"ی جه‌سته قهرهبووكراوهتهوه:
وێڕای پهنانهبردنیان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی پڕ زهبوزهنگ یان خوێناوی و وێڕای به‌كارهێنانی
میتۆده "نه‌رمه‌كان"ی به‌ندكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن كه‌چی جه‌سته هه‌میشه
مانا بووه.. و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یمه‌نه‌ی
له‌سه‌ر پیاده ده‌كات، ده‌یقۆزێته‌وه و به‌كاری ده‌هێنێت، شه‌قڵی به‌سه‌ره‌وه
جێده‌هێڵێت، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت، كۆتوبه‌ندی ده‌كات و ناچاری ده‌كات كاری جۆراوجۆر
بكات، ریتواڵی له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێت و ئاماژه‌ی لێی ده‌وێت.. جه‌سته تەنیا ئەو
وەختە دەبێتە هێزێكی به‌سوود كه هاوکات له خۆیدا هه‌م جه‌سته‌یه‌كی به‌رهه‌مهێن
و هه‌میش جه‌سته‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵ (بەكۆیلهبوو) بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئیدی جه‌سته
بابه‌تی مه‌عریفه یان وه‌سف نییه، پتر ئه‌و پانتاییه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی
هێز و ستراتیژییه‌كان و ڕێساكان تێیدا به یه‌ك ده‌گه‌ن، بگرە ئیدی هێندەى لە گره‌وی
كرده و موماره‌سه و هه‌ڵبژارده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدایه هێندە کەیسێکى تایبەت بەخۆى
نییە. كتێبی مێژووی شێتی لە ڕێگەى پزیشكی/ كلینیكییهكانهوه زانیاریمان
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كۆنترۆڵكردنی جه‌سته‌ی شێته‌وه پێده‌دات. كتێبی دیسپلین و
سزایش لای خۆیه‌وه لەڕێى دامه‌زراوه‌كانی په‌ناگه/ زیندانه‌وه زانیاریمان
له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی جه‌سته/ تاوانباره‌وه پێده‌دات. به‌ڵام هه‌ردوو كتێبی به‌كارهێنانی
چێژه‌كان و بایه‌خ به‌خۆدان له ڕوانگه‌یه‌كی ئهخلاقگهرییهوه
شاهیدن له‌سه‌ر ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی كه چۆن به‌ڕێوه‌بردن و حوکمکردنى خود Self په‌یوه‌ستن به حوکمکردنى ئه‌وانی دیكه‌یشه‌وه.
لێره‌دا
ده‌بێت ئه‌وه بڵێین ئه‌و تێبینییانهی كه فوكۆ له كتێبه‌كانیدا ده‌یانخاته پێشچاو
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه جه‌سته، چ خرابێته بواری سیاسییه‌وه و چ
خرابێته بواری ئه‌خلاقییه‌وه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی دهستهمۆبوونێكی هه‌مه‌كی و ته‌واوه‌تییه‌وه
دەتوانێت ئاماده‌یی خۆی و بوونی خۆی بسه‌لمێنێت، واته له ڕێگه‌ی گۆڕانییەوە بۆ
جه‌سته‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵ.
ئه‌م
به‌ڵگه نهێنییانه‌ی مێژووی سوبێكت گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه سوبێكت هێشتایش
نادیار و دوورخراوه‌یه، هێشتایش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چاودێریكراو و ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه.
جه‌سته ئه‌و ئامرازه‌یه كه به‌هۆیه‌وه فه‌رمانی شوێنكه‌وته‌یی و مه‌رگ له‌سه‌ر
سوبێكت جێبه‌جێ ده‌كرێت. فوكۆ واى بۆ دەچێت ئه‌مه تێپه‌ڕاندنی تێزه ته‌قلیدییه‌كه‌ی
ده‌سه‌ڵات و جه‌سته‌یه، تۆ بڵێی وا بێت؟ تۆ بڵێی سڵكردنه‌وه‌ی و داننان به جووت
چه‌مكی جه‌سته/ ده‌سه‌ڵاتدا داننانیش بێت به مهحاڵێتیى ڕزگارییدا؟ خۆ ئه‌گه‌ر-
گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه فوكۆ به ڕاشكاوی مه‌حاڵێتی ڕزگاریی ڕانه‌گه‌یاندووه-
ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دواجار ناگاتەوە بە نا- گووتن؟ ئایا دەشێت له‌گه‌ڵ Jose Guillerme Merquior دا بڵێین ئاركیۆلۆژیا عه‌ده‌میه‌تی نوێیه!؟
له
ژێر ڕۆشنایی ئه‌م پرسیارانه‌دا جه‌سته‌ی من به‌ناوی گه‌ڕان به‌دوای خوددا ون ده‌بێت،
سوبێكتیش له په‌ناگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا دەسڕدرێتەوە، پرۆژه‌كه‌ی میشێل فوكۆیش به
ڕاده‌یه‌ك مه‌ترسیی له‌به‌ینچوون له پرسیاری جه‌سته‌دا ده‌رده‌خات كه هه‌موو
شتێك له‌نێو ده‌بات، چونکە لایوابووە هه‌موو شتێك ده‌سه‌ڵاته. ئیدی نایشزانین كێ
فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات: زانا یان زیندانییه‌كان؟ قه‌شه یان پۆلیس؟ دەروونشیکار
یان حیزب؟ له میانه‌ی ئاماده‌یی چه‌مكه زبر و لێكچووهكانهوه هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ
هه‌موو شتێك‌دا له جه‌سته‌یه‌كی ده‌ستكرددا یه‌كتر ده‌بڕن. ئه‌مە ئاره‌زووى
دووباره نووسینه‌وه‌ی جه‌سته و ده‌سه‌ڵات و گوتاره به بێ لێكچوون له‌گه‌ڵ
میكانیزمه‌كانی فیكری لیبراڵی یان میكانیزمه‌كانی فیكری ماركسیدا، به‌ناوی هه‌ڵكۆڵینی
ئاركیۆلۆژییهوه جه‌سته و ده‌سه‌ڵات سروشتی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ده‌سه‌ڵات
تواناگه‌لێكی بێ سنووری بۆ ڕه‌خساوه كه گۆڕیویه‌تی بۆ موگناتیسێك زیاتر له
دارعه‌ساكه‌ی مو‌سا ده‌چێت و به ویستی خۆی هه‌موو شتێك بە خۆى بارگاوى دەکات. بۆیه
سه‌یر نییه كه نه‌توانین ده‌سه‌ڵات و جه‌سته و گوتار به‌ده‌ست بهێنینەوە،
پاشانیش دەشڵەژێین و تووشی قه‌یران ده‌بین و ئینجا به ئاشكرا به جۆرێكی دیكه ده‌یانخوێنینه‌وه
و ده‌لاله‌ته ڕاسته‌قینه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سوبێكت و گوتار ده‌ستده‌خه‌ین، به‌ڵام
وشه‌كان و شته‌كان و زانسته‌كان و ئیپستیمهكان و نه‌خۆشخانه‌كان و زیندانه‌كان و
ئه‌وانی تریش یه‌كتر ده‌بڕن و له‌سه‌ر یه‌كتر چڕده‌بنه‌وه و هارمۆنیایان ده‌شێوێت،
ئینجا ئه‌و فه‌زایه‌مان لێدەشارنەوە كه له نێویدا ده‌بزوێن و ناهێڵن به‌نێویدا
سه‌فه‌ر بكه‌ین، بۆیه هه‌ست به بێزاری و پیسی و خنكان و زیندان ده‌كه‌ین؛ به
بۆچوونی فوكۆ ئیدی گوتار ون ده‌بێت و خۆرى ده‌سه‌ڵاتی مەیلەو سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه
ئاوا ده‌بێت و پانتایى دیکە شوێنیان ده‌گرنه‌وه كه بابه‌ته‌كانی مه‌عریفه و سێكس
و به‌رهه‌مهێنانی دوو لایه‌نه دابه‌شی ده‌كه‌ن. ئێسته ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی
میشێل فۆكۆ گوتوویه‌تی و ده‌یگو،ت وێڕای هه‌موو شێوازه‌كانی هونه‌رسازی و ڕه‌وانبێژیی
و پاراستنی كۆتهیشنهكان، ته‌نیا یه‌ك شت ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌رده‌می
شۆڕشه‌كان كۆتاییان پێهاتووه، یان باشتر بڵێین فوكۆ مه‌رگی سیاسه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت
وه‌ك چۆن پێشتریش مه‌رگی مرۆڤی ڕاگه‌یاندبوو.
ڕاسته
فوكۆ ڕه‌خنه‌ی له زانسته مرۆییه‌كان گرت، به‌ڵام پێی نه‌گوتین ئه‌و زانستانه
كامانه‌ن كه ساخته نین و ده‌توانین متمانه‌یان پێ بكه‌ین. ئه‌وه‌یش ڕاسته ڕه‌خنه‌ی
له عه‌قڵانیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای ڕۆژئاوایی گرت به‌ڵام پێی نه‌گوتین كێ له
پشتی ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته‌وه وه‌ستاوه و پشتیوانییه‌تی كه خۆیشى به ناماقووڵ وه‌سفی
ده‌كات؟ هه‌روه‌ها، ئه‌و یاسایه‌ی بۆ شرۆڤه كردووین كه ده‌سه‌ڵات پشتی پێ ده‌به‌ستێت
تاوەکو بەهۆیەوە ڕه‌وایه‌تی به دیسپلین و سزا بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ
ڕوون نه‌كردووینه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵات چییە؟ وێڕای ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌ی كه
هابرماس له به‌رامبه‌ر وردی فوكۆدا بۆ شیكردنه‌وه‌ی بایۆ-پۆلەتیک (bio-
politique) پیشانی ده‌دات، كه‌چی ئێمه ناتوانین له
هه‌موو كتێبه‌كانیدا چه‌مكی ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست بخه‌ین. ئه‌وه‌نده به‌س نییه
بڵێین ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شتێكه‌وه دێت و له هه‌موو شتێكه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته
هه‌موو شتێكیش و ئیدی پێمانوابێ ده‌سه‌ڵاتمان ناسیوه، ئه‌وه‌یش به‌س نییه بڵێین
ده‌سه‌ڵات بۆته كۆمه‌ڵێك ورده ده‌سه‌ڵات كه "دامیان" یان "جه‌سته‌ی
دامیان" و بگره جه‌سته‌ى دانپێدانهری تێدا نییه. یه‌كه‌میان وێنه‌یه‌كی
ڕووزه‌ردی لۆژیكی مهقسهلهیه و ئه‌وی دیكه‌یشیان تابلۆیه‌كی شێواوی ده‌ره‌نجامه‌كانی
زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، هه‌ردووكیشیان دوو دۆخی بوونی ده‌سه‌ڵاتن، نه‌ك ڕه‌وته
ئاساییه‌كه‌ی یان سروشتیه گشتییه‌كه‌ی.
فوكۆ
هه‌رچۆنێك ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی (دامیان)ـی بۆ وێنا كردبین، هه‌ر چۆنێك هه‌مه‌ڕه‌نگی
و فرهشێوازیی دیسپلین و سزای بۆ وێنا كردبین، هه‌رچۆنێك له‌سه‌ر پانۆپتیكۆن (Panopltique) هه‌ڵوه‌سته‌ی كردبێت، هه‌رچۆنێكیش په‌یدابوونی نه‌خۆشخانه‌كان و
زیندان و خۆشاردنه‌وه‌ی جه‌للاد له به‌رگی پزیشك و خۆشاردنه‌وه‌ی قه‌مچی یان
شمشێر له كیسه‌ی ده‌رمانه‌كان یان له به‌كارهێنانه‌كانی گوتارداى بۆ وەسف کردبین،
هێشتا نه‌یتوانیوه ته‌فسیری ئەوە بکات کە بۆچى خەڵک "ده‌سه‌ڵات"ـیان
قەبووڵە. خۆداپۆشین یان تەفرەدان گریمانه‌یه‌كه کە له مه‌ودای مێژوویی مرۆیی‌دا
بستێك بڕی نه‌كردووه. بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات پێكهاته یان سروشتێكی تایبه‌تی ئه‌وتۆی
هه‌بێت كه هێشتاكه نه‌خشه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه. بۆئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین ده‌بێت
پەى به‌وه ببەین كه خه‌سڵه‌ته‌كانی ترسی تاک لە نەمانى ده‌سه‌ڵات، وێڕای
هۆشیاریی تاکەکە لە سه‌ركوتكاری و سته‌مه‌كه‌ی، چۆن دروست ده‌بێت، ئه‌م ترسه ته‌نانه‌ت
لای ڕێبازه ئەنارشیستەکانیش ده‌بینینه‌وه، ئه‌مانیش تەنیا بۆ ماوەیەکى کاتى
دەتوانن دروشمی بێ ده‌وڵه‌تی یان بێ ده‌سه‌ڵاتی به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه سه‌رله‌نوێ
بونیادنانه‌وه پێویستی به ده‌سه‌ڵاته، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته،
هاوسه‌نگیی نێوان هێزه‌كانیش بێت بەو جۆرەى کە فوكۆ باسی كردووه، له‌به‌رئه‌مه
بۆچوونی ئێمه جیاوازه له بۆچوونی هابه‌رماس كه پێیوایه داهێنانی فوكۆ ته‌نیا
له شیكردنه‌وه‌ی میكرۆ-ده‌سه‌ڵاتدا گیرى خواردووە؛ ئەو ده‌ڵێت ئه‌و شیكارییه
سیاسییه كه فوكۆ بۆ جه‌سته‌ی ده‌كات به‌شێك له سروشتی ده‌سه‌ڵات ده‌نوێنێته‌وه
چونكه وەها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌سته‌دا كردووه کە جه‌سته‌یه‌كی (ملكه‌چ)ـە. ئه‌مه
له‌كاتێكدا ئێمه نهێنییه‌ك نادركێنین ئه‌گه‌ر گوتمان ئه‌م جه‌سته‌یه یاساكانی
نائاگایی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئینجا ده‌بێت هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی شیكردنه‌وه‌ی سیاسی
ئاگای له‌م ڕه‌هه‌نده بێت. ئه‌ی كه‌واته ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌یان چی؟ یان
با بڵێن چی له‌باره‌ی شیكردنه‌وه‌ی نەستى سیاسیی جه‌سته‌یی؟
نابێت
ئه‌م پرسیاره‌مان ڕه‌هه‌ندێكی ده‌روونیی وه‌ربگرێت، واته ئێمه كاری دەروونشیکار
ناكه‌ین. پرسیاره‌كه‌مان له‌باره‌ی نەستى سیاسیی جه‌سته‌یی لێكۆڵینه‌وه نییه له
نیرۆس و حه‌په‌سان یان ئه‌و مه‌یله شه‌ڕخوازانه‌ی كه له ئه‌نجامی خه‌له‌لێكی وه‌زیفیی
له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یان ئه‌و كه‌سی سیاسییه‌وه، لە جەستە جیاوازەکاندا سەریهەڵدا
بێت، به بڕوای ئێمه نەستى سیاسیی جه‌سته‌یی دۆخی نه‌خۆشین نییه، بۆیه خوازیاری
ئه‌و شیكارییه پهرچهكردارئاسایە نین كه به‌هۆیه‌وه به منداڵێتی شته‌كاندا هەڵشاخێین.
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ناچاریشین له‌مه دوورتر بڕۆین، بگره ناچارین بگه‌ینه شیكردنه‌وه‌ی
ملپێكه‌چكردنی جه‌سته بۆ خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و شه‌قڵه‌ی كه پێش مێژووه تایبەتەکەى
خۆى ده‌كه‌وێت، وه‌ك بڵێى پێدراوێكی سه‌ره‌تاییه كه هه‌ر لێكۆڵه‌ر و تێڕامێنێكى
په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و تاك ده‌ركی پێ ده‌كات. هه‌ر ته‌ماشاكه‌رێك له یه‌كه‌م
نیگاوه ده‌زانێت ده‌سه‌ڵات چۆن موماره‌سه‌ی تەفرەدان ده‌كات، هەم لەسەر ئه‌و كه‌سه‌ی
كه پیاده‌ی ده‌كات و هەمیش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ری پیاده ده‌كرێت. هەر
بەم شێوازە موماره‌سه‌ی ترسیش له‌سەر بكه‌ره‌كانی و ملكهچهكانیشی ده‌كات. ئه‌م
بهرهنجامهمان وەک پێدراوێكی سه‌ره‌تایی مەزەندەکرد. بۆ ڕاڤهكردنیشى ده‌بێت وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه: چ ڕازێکە تاك ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بیر
بكاته‌وه؟ به ده‌ربڕینێكی دیكه، ئه‌وه چییه گۆڕاوه و ئه‌وه چییه وا دەکات
دەسەڵات بەرهەمهێنەرى ئەو خولیایانه بێت كه بەحیسابى خۆمان له‌نێوماندا ڕه‌سه‌نن؟
بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ناكه‌ین له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه، ئێمه
خۆڕاگری و پشوودرێژییه‌كی زۆرمان پیشاندا بۆ شیكردنه‌وه‌ی فیكر و لۆژیكی فوكۆ به
ڕێگایه‌كی نوێ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌یش ده‌روازه‌یه بۆ تێزێكی نوێ كه
په‌یوه‌سته به فیكری سیاسی گشتییه‌وه، بۆیه ناكرێت ئه‌وه‌ی پێشتر شییمان
کردەوە ده‌روازه‌ی وەڵامدانەوەى ئه‌م پرسیاره بێت، به‌ڵكو ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی وا
له‌باره‌ی چه‌مكی جه‌سته و گوتار و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجاممان داوه، تەنیا خستوویه‌تییه
ڕوو. وێڕای ئه‌وه‌ی بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌مان دیاری كرد به‌ڵام دواجار ناچار
بووین پرسیارگه‌لێك هەڵبگۆزین كه لە ناوەڕۆکى ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا جێیان نابێتەوە،
تاوەکو به خوێنه‌ر بڵێین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌كی دریاریكراو و ورد
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ستده‌كه‌وێ كه خه‌ریكه ئاماده ده‌بێت و له ڕواڵه‌تدا
لێكۆڵینه‌وه‌یه له چه‌مكی مۆدیرنیته و ڕێنسانس، به‌ڵام به‌شاراوه‌یی هه‌لومه‌رجی
دامه‌زراندنی ئیمکانیەتى زانستێك بۆ ده‌سه‌ڵات به شێوازێكی جیاوازیش ده‌پشكنێت.
سەرچاوە:
محمد علي الكبيسى: ميشيل فوكو، دار الفرقد للطباعة و
النشر و التوزيع، سوريا 2008.
تێبینى: ئەم وتارە لە گۆڤارى "ڕۆشنگەرى"، لە فایلى "میشێل فۆکۆ"دا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment