ناوى کتێب: کێشەى سوبێکت
نووسەر: کۆمەڵێک نووسەر
وەرگێڕانى دەقەکان: پێشڕەو محەمەد، وەلید عومەر، هاوار محەمەد
چاپخانە: دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم
ساڵ و شوێنى چاپ: 2014 سلێمانى.
پرۆژەى نێگەتیڤ:
یه‌ك: كاره‌سات لێ ده‌گه‌ڕێ
شته‌كان به زمانی خۆیانه‌وه بدوێن، له چركه‌ی كاره‌ساتدا زیاده‌كان له ئینسان
ده‌بێته‌وه،دیارده‌كان وه‌ك خۆیان ده‌رده‌كه‌ون، واته له چركه‌ی دروست بووندا
نا، به‌ڵكو له چركه‌ی وێرانبووندا، ئه‌و كاته‌ی هیچ نامێنێته‌وه جگه له غه‌می
مانه‌وه.. بیركردنه‌وه له‌و چركه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه كه شته‌كان له بینینی په‌تیی
تێده‌په‌ڕێنن و به‌ر ئاگایی سوبێكت ده‌كه‌ون. كاره‌سات لێكدژی ده‌خاته نێوان
بینینی په‌تی و ئاگاییه‌وه، ده‌یخاته نێوان نیگا و زمانه‌وه، ئەو ساتەى زمان ناتوانێت بدوێت. بیركردنه‌وه له‌م كه‌لێنه‌دا دروست ده‌بێت،
ییركردنه‌وه واته بینینی كه‌وڵه زیاده‌كان له دۆخی لێبوونه‌وه‌دا، بینینى جیهان
و خۆت لە دۆخى شکستدا و پرسیار لە دۆخى شکست. فیکر واتە بیرکردنەوە لە کەوتن
ئەمەیش سەرەتاى بەگەڕخستنەوەى
زمانە.
دوو: گه‌مژه‌یی ئه‌وه‌یه
نییه كه مرۆڤ تووشی شۆك نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له دۆخی شۆكدا
بمێنێته‌وه. كاره‌سات ده‌شێت تا دوا سنووری ئیمكان وێرانبوون درێژبكاته‌وه،
بیركردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه له پێشه‌وه و ڕووبه‌ڕوو ته‌ماشای ئه‌م ئیمكانه ده‌كات
و دەستەپاچە دامێنێ، بەڵام هێزى بیرکردنەوە لەوێدا نییە بمانتۆقێنى، بەڵکو
لەوێدایە تاریکییەکان ببینێت و ڕۆشناییەکان تاقى دەکاتەوە.. چه‌نده كاره‌سات
دوورتر بڕوات بیركردنه‌وه‌یش هێنده توانای به‌رگری زیاد ده‌بێت بەڵام ڕەنگە لە
دواتر و دواى کار لەکار دەترازێت... كاره‌ساتى ڕاستەقینەى دژە کارەسات، کارەساتێک
دژ بە سیستەم و کارەساتەکانى، ئەوەیە کە خەلەل لە ڕیتمى جیهاندا دروست دەکات، بیركردنه‌وه‌ى ڕادیکاڵ حزورە لەم پانتاییەى خەلەلدا
کە ئاوەڵا بووە، سوبێكت به‌رهه‌می دەسەڵاتە، بەڵام بەرهەمى خەلەلى دەسەڵاتیشە.
ئه‌م پرۆژه‌یه به ئومێدی
دروستكردنی خه‌له‌لە.
هاوار محەمەد
No comments:
Post a Comment