هاوار محه‌مه‌د
له
ته‌وراتدا هاتووه: "خودا به ئاده‌می فه‌رموو له هه‌موو دره‌خته‌كانی به‌هه‌شت
بخۆ, به‌ڵام له دره‌ختی زانینی چاكه و خراپه مه‌خۆ, چونكه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه
لێی ده‌خۆیت, ده‌مریت" (سفری په‌یدابوون 2، ئایه‌تی 16-18). له ئایه‌تی
25یشدا هاتووه: "ئاده‌م و ژنه‌كه‌ی ڕووت بوون, بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی له دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه ده‌خۆن: "چاویان كرایه‌وه
و زانییان كه ڕووتن, بۆیه گه‌ڵای ههنجیرییان به‌یه‌كدا چنی و دامێنپۆشیان بۆ
خۆیان دروست كرد" (سفری په‌یدابوون 3، ئایه‌تی7).
له‌م
حیكایه‌ته ئایینییه‌دا ئه‌م سێ ڕه‌گه‌زه به نێو یه‌كداچوون"جه‌سته",
"مه‌عریفه", "گوناهـ". بە گوێرەى حیکایەتە تیۆلۆژییەکە ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شتی عه‌ده‌ندا
به‌رله‌وه‌ی له دره‌ختی زانین بخۆن مه‌عریفه‌یان له‌باره‌ی جه‌سته‌ی خۆیانه‌وه
نه‌بوو, خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و نه‌مر بوون, یان باشتر بڵێین جه‌سته‌یان
هێشتا یه‌كه‌یه‌كی ڕوحی بوو, ته‌نیا دوو مه‌خلوقی ئه‌بستراكت له‌نێو گوڵ و گوڵزاره‌كانی
به‌هه‌شتدا, نه ده‌مردن, نه پیسی و پاشه‌ڕۆیان و نه هه‌ستیان به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ی
خۆیان هه‌بوو, به مانایه‌كی تر مه‌عریفه‌یان به جیهان نه‌بوو. باوك و دایكمان له
به‌هه‌شتدا خه‌وتبوون, ئه‌بێ شتێك خه‌به‌ریان بكاته‌وه, ده‌ستێك ڕایان بچڵه‌كێنێت:
گوناهـ.. ئه‌وان به گوناهـ بێ‌دار ده‌بنه‌وه. گوناهه‌كه ئه‌وه‌بوو كه مرۆڤ
بزانێت جه‌سته‌ی هه‌یه, تا ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤ له جه‌سته‌ی بێ ئاگا بێت ئیدی جه‌سته‌یشی
نییه, به‌ڵام به‌ئاگاهاتن له جه‌سته ته‌نیا له ڕێگه‌ی گوناهه‌وه ده‌بێت,
له ڕێگه‌ی خواردنی میوه قهدهغهكهوه. زانین به‌ره‌نجامی گوناهه،
گوناهیش ڕێك به هۆی زانینه‌وه دروست ده‌بێت, واته له ساتی زانیندا، زانینیش
ئاگامه‌ندییه له جه‌سته, به‌وه‌ی كه من خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ڕووتی ناشیرین و
شه‌رمهێنه‌ر و فانییم. به ئاگاهاتن له جه‌سته جه‌سته ده‌كاته بوونێكی فانی،
ئینجا به‌رهه‌مهێنه‌ریی پاشه‌ڕۆ و پیسی: "به‌هه‌شت نابێت به پاشه‌ڕۆ پیس
ببێت"!. به‌م مانایه مرۆڤ هه‌تا له جه‌سته‌ی بێ ئاگا بێت ناشیرینی و پاشهڕۆیشی
نییه, یه‌كه‌م كاری مه‌عریفه ئه‌مه بوو: ئاگامه‌ندی به‌رامبه‌ر جه‌سته, به‌رهه‌مهێنانی
ناشیرینی و پاشه‌ڕۆ, پاشان داپۆشینی جه‌سته بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌رم و شوره‌یی. ئه‌م
سێ كاره‌یش پێكه‌وه واتا مه‌عریفه به گوناهـ, یان به زمانه تهوراتییهكه
زانینی چاكه و خراپه. ئاده‌م و حه‌وا ڕاسته‌وخۆ له دوای ئه‌نجامدانی گوناهه‌كه‌یان
زانییان كه ڕووتن. گوناهه‌كه‌یان مه‌عریفه‌ی به‌رهه‌مهێنا, به‌ڵام مهعریفهكهیان
كتومت مه‌عریفه بوو به گوناهه‌كه‌یان, له ڕێگه‌ی بینینی جه‌سته‌یانه‌وه.
هه‌ر
له گوناهی یه‌كه‌مه‌وه جه‌سته مه‌حكومه به گوناهـ, به ئه‌نجامدانی تاوان, به
شكاندنی فه‌رمانی خودا. جه‌سته ئه‌و كه‌لێنه‌یه كه شه‌یتان لێوه‌ی دزه ده‌كاته
ناو ده‌روونه‌وه, ده‌روازه‌ی ئه‌هریمه‌نه و هاوپه‌یمانی ئیبلیسه. له ئاده‌مه‌وه
گوناهـ شوناسی جه‌سته‌یه, به‌ڵام مه‌عریفه‌ی سوبێكتیشه به جه‌سته‌ی خۆی. ئه‌م
چركه‌ساته ئاده‌مییه ساتێكی ئه‌به‌دییه, چركه‌یه‌كه به‌رده‌وام ده‌خزێته چركه‌ی
دوای خۆیه‌وه, ڕووداوێك نییه ڕوویدابێت و كۆتایی هاتبێت, به‌ڵكو نه‌وه‌كانی ئاده‌م
بۆ ئه‌به‌د مه‌حكومن به‌وه‌ی جه‌نگی
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌هه‌شت بكه‌ن. گوناهی یه‌كه‌م یه‌كه‌م گوناهـ بوو به‌ڵام له‌نێو
هه‌ر گوناهێكی دیكه‌دا به‌شێكی هه‌یه, هه‌موو گوناهه‌كانی دوای ئه‌م گوناهه گه‌وره‌یه
به‌شێكن له گوناهی یه‌كه‌م, درێژكراوه‌ی گوناهی یه‌كه‌من, یان به جۆرێكی تر
بیڵێین گوناهی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م چركه‌ساته ئه‌به‌دییه‌دا
جه‌سته‌یش مه‌حكومه به نه‌فره‌تێكی ئه‌به‌دی. جه‌سته وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پیسی,
وه‌ك زیندانیكهری ڕۆح, وه‌ك ماتریالێكی فانی.
به
پێی ته‌فسیره ئایینییه‌كان جه‌سته شه‌یدای جیهانی مادییه, له نێو جیهانی
دنیادا و نوقم ده‌بێت و جیهانی باڵا له یاد ده‌كات, ده‌كه‌وێته نێو فریوی وه‌سوه‌سه‌كانی
شه‌یتانه‌وه, به توێكڵ و ڕووكه‌ش دهخهڵهتێ, شه‌یدای چێژ و له‌زه‌ت و
ڕابواردنه و پریه‌تی له شه‌هوه‌ت و غه‌ریزه و ئاره‌زووی ترسناك. دووركه‌وتنه‌وه
له خودا تێركردنی غه‌ریزه‌كانی جه‌سته‌یه و گوێڕایه‌ڵیی ئاره‌زووه‌كانه,
نزیكبوونه‌وه له خودایش به ئه‌ندازه‌ی دووركه‌وتنه‌وه ده‌بێت له جه‌سته و غه‌ریزه‌كانی
و ئاره‌زووه‌كانی و ختوكهكانی. له‌بیركردنی جه‌سته یادكردنه‌وه‌ی خودایه, فه‌رامۆشكردن
و سه‌ركوتكردنی شه‌هوه‌ته‌كان چاكه‌یه و سڕینه‌وه‌ی باری تاوان و گوناهه‌كانه.
ئه‌م تێڕوانینه وه‌ك له‌نێو ئایین و شه‌ریعه‌تدا باوه, له‌نێو ئه‌خلاق و فهزیلهتگهراییشدا
به‌رهه‌م هێنراوه‌ته‌وه, ئه‌وانه‌ی كه نیچه ناویان ده‌نێت "ئیهانهچییهكانی
جه‌سته". ئه‌م ئیهانهچییانه جه‌سته وه‌ك كاره‌ساتی مرۆڤ تێده‌گه‌ن, له
میراتی شه‌ریعه‌ت (و بگره عیرفانیشدا) گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا ته‌نیا به له‌یادكردنی
جه‌سته ده‌بێت, به‌وه‌ی من خاوه‌نی جه‌سته نیم, ته‌نیا ڕوحێكم كه هه‌وڵی یه‌كگرتنه‌وه
ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆم, ده‌توانم جه‌سته‌م به جێ بهێڵم و سه‌ربكه‌وم
بۆ جیهانی سه‌رووتر, له‌گه‌ڵ ڕوحی ڕه‌هادا ببمه‌وه به یه‌ك. جیهانی جه‌سته و
ماده جیهانی ساخته و وههم و فره‌ییه, ئه‌مانه هیچ نین جگه له توێكڵ, جیهانی
ژێره‌وه و كۆتا, جیهانی چێژی بچووك و زوو تێپه‌ڕ. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌یش
بێت كه هه‌میشه خودای له سه‌ره‌وه وێنا كردووه, هه‌میشه خودای كردووه به
نور.
سەرنج: لە دنیاى نوێ‌دا سەرمایەدارى جەستە لە ئایین وەردەگرێتەوە و دەیخاتە بازاڕەوە، ئەم جارەیان لەنێو ئۆقیانووسى کاڵا و وێنەدا نوقم دەبێت. ئەم جارەیان جەستە هەڵگرى گوناهـ نییە، بەڵکو هەڵگرى ناشیرینییە بە واتا بەرتەسکەکەى، ناشیرینى ڕوخسار و لەشولار. بەم هۆیە، خەباتى نوێ بە ناچارى ناتوانێت خۆى لە خەباتکردن بۆ گێرانەوەى ڕێز بۆ جەستە لابدات. ئایا لە کۆمەڵگەى ئێمەدا سوبێکتى ئەم خەباتە دەشێت کێ بێت و دەشێت چۆن بکرێت
تێبینى: ئەم فراگمێنتە لە وتارێکى درێژتردا لە کتێبى "کێشەى سوبێکت"، کتێبى یەکەمى پرۆژەى نێگەتیڤدا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment