هاوار محەمەد
یه‌كه‌م جیابوونه‌وه‌ی مرۆڤ له ڕووتیی جه‌سته‌ی
خۆی له رێگه‌ی ئایینه‌وه به ئێمه گه‌یشتووه واته چیرۆكه‌كه‌ی ئاده‌م, ئه‌وه‌یش
ئه‌و ساته بوو كه مرۆڤ له جه‌سته‌ی خۆی به‌ئاگا هاته‌وه. ڕه‌نگه تیۆلۆژیا
حیكایه‌تێكی تر بگێڕێته‌وه و زانستیش ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه به نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی
عه‌قڵی مرۆڤ له شێوه ژیانی نیمچه ئاژه‌ڵییه‌وه و بۆ شێوه ژیانی نیمچه
شارستانی لێكده‌داته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌كرێت له ڕووی ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌وه قسه‌ی دیكه
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین, به‌ڵام له‌م تێبنییه كورته‌دا ئه‌مه نیازی ئێمه
نییه, به‌ڵكو سه‌رنج له سووچێكی دیالێكتیكی
جه‌سته و جل ده‌ده‌ین.
یه‌كه‌م ساتی مێژووی مرۆڤ به ڕووتی ده‌ست پێده‌كات,
وه‌ك چۆن مرۆڤ له یه‌كه‌م ساتی له دایكبوونییه‌وه بوونه‌وه‌رێكی ڕووته. ڕووتی
ئه‌گه‌ر له دۆخه سروشتییه‌كه‌یدا به نێو ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤدا درێژبووایهتهوه
ئه‌وا شتێك نه‌بوو له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جێی سه‌رنج بێت, به‌ڵام جه‌سته‌ی
ڕووت ئه‌و كاته ده‌بێته جێی سه‌رنج كه پۆشاك ئاماده‌یی هه‌بێت و پۆشین به‌شێك
بێت له كولتووری مێژوویى مرۆڤ و به‌شێك بێت له كۆ خه‌یاڵدان و ڕه‌فتاریی ده‌سته‌جه‌معی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك, واته كولتووری جل پۆشین دۆخی گشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت, لایه‌نی كه‌م
له نێو بواره گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ژیانی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.
له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییدا (به چه‌مكه كۆمه‌ڵناسی و ئهنترۆپۆلۆژییهكه) سه‌رنجدان
له جه‌سته ده‌چێته ئه‌ودیوی ڕووتییه‌وه وه‌ك دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریتی, وه‌ك
شتێك شایه‌نی لۆمه و تانه. به‌رهه‌حاڵ ئه‌مه دۆخی كۆمه‌ڵگه شارستانییه‌كانی ئه‌مڕۆ
نییه, ئه‌گه‌ر هه‌یشبێت وه‌ك حه‌قیقه‌تی سروشتی جه‌سته‌یی نییه, به‌ڵكو
ئایدیۆلۆیا ته‌وزیفی ده‌كات, بگره ئایدیۆلۆژیا هه‌ردوو جه‌مسه‌ری گه‌مه‌كه ته‌وزیف
ده‌كات, واته گه‌مه‌ی داپۆشین/ ده‌رخستن. له كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیدا پۆشاك
جێگای پێست ده‌گرێته‌وه, جل ده‌بێته دیوی ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته, پۆشاك ئه‌ندامه‌كانی
جه‌سته ده‌شارێته‌وه به‌ڵام خۆی وه‌ك به‌شێك له جه‌سته ده‌رده‌خات, وه‌ك
ئه‌وه‌ی جه‌سته ده‌بێته هه‌میشه له‌نێو پۆشاكدا بێت, ته‌نیا له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت
كه كۆمه‌ڵگه (ئایدیۆلۆژیا) ڕێگه به ده‌ركه‌وتنی ده‌دات.
جه‌سته‌ی ڕووت دۆخه سروشتییه‌كه‌ی جه‌سته‌یه, جه‌سته‌ی
ڕاسته‌قینه جه‌سته‌یه‌كی ڕووته, به‌ڵام ڕاستییه‌كیشه كه هه‌میشه هه‌وڵی
شاردنه‌وه‌ی دراوه. مرۆڤ ویستوویه‌تی له زۆر لایه‌نه‌وه خۆی له ئاژه‌ڵ
جیابكاته‌وه, ژیان به ڕووتی شێوه ژیانی ئاژه‌ڵانه‌یه, ده‌بێت مرۆڤ خۆی
دابپۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی "ناشیرینییه‌كان"ـی ده‌رنه‌كه‌وێت و "عه‌وره‌ت"ـی
خۆی بشارێته‌وه, كه‌م و كورتییه‌كانی بكات به‌ژێر پۆشاكه‌وه. دواجار داپۆشین ته‌نیا
له‌و ئاسته‌دا ناوه‌ستێت كه عه‌وره‌تی مرۆڤ و نوقسانییه‌كانی بشارێته‌وه به‌ڵكو
ده‌بێت زۆربه‌ی به‌شه‌كانی له‌ش دابپۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی "جوانییه‌كان"ـی
له‌شولار ده‌رنه‌كه‌وێت, چونكه حزوری جه‌سته حزورێكی شه‌یتانییه و مرۆڤ ده‌خاته
نێو خرۆشان و مه‌ستی و فه‌ساده‌وه. جل و به‌رگ و پۆشاك ته‌نیا جه‌سته داناپۆشن,
به‌ری عه‌وره‌ت ناگرن و ته‌نیا پێشت ناشارنه‌وه, چونكه ئه‌مه ئه‌شێت به گۆڕینی
ڕه‌نگی پێست له ڕێگه‌ی ڕه‌نگی ده‌ستكرد یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌وه ئه‌نجام
بدرێت, ئایدیۆلۆژیای پۆشین ئامانجی ته‌نیا شاردنه‌وه‌ی ڕه‌نگی جه‌سته و پێستی
مرۆڤ نییه, به‌ڵكو مه‌به‌ستی له داپۆشینی به‌رز و نزمییه‌كانی له‌ش, چاڵی و دهرپهڕینهكان
و ڕێكی و چهمانهوهكانی له‌شیشه, وه‌ك بڵێی ده‌بێت جه‌سته جه‌سته‌یه‌كی فلیم
كارتۆنیی بێت، جه‌سته‌یه‌كی لاكێشه‌یی و گۆشه‌دار. له زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكان
جل و به‌رگی ژنان له هی پیاوان فشۆڵتر و به‌رینتر و دیسپلینكراوترن. هۆكاره‌كه‌ی
ساده‌یه, جه‌سته‌ی ژن به‌رز و نزمی و دهرپهڕینهكانی له هی پیاو زیاترن. هه‌ر
ئه‌ندامێكی له‌شی ژن شێوه‌یه‌كی نیمچه بازنه‌یی و چه‌ماوه‌ی هه‌یه, له كاتێكدا
ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی پیاو به زۆری درێژكۆله و ڕێك و ته‌ختن. ده‌بێت پۆشاك به‌رز
و نزمییهكان بشارێته‌وه و شێوه‌یه‌كی ڕێك به جه‌سته ببه‌خشێت, به مانایه‌كی
تر پۆشاك ببێته پاكێجی جه‌سته نه‌ك قاڵب، جه‌سته بخرێته ناو پاكه‌ته‌وه.
شتی ناو پاكه‌ت هه‌میشه به نوێیی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵ دهپچڕدرێت،
ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌یه بێت كه پێی وایه جه‌سته‌ی ناو حیجاب جه‌سته‌یه‌كی
پارێزراو و تازه و نوێیه‌ی تا ئه‌و ده‌مه‌ی جه‌سته له ژووری خه‌وتنی حه‌ڵاڵدا
له‌م پاكه‌ته دێته ده‌ره‌وه. جل و
به‌رگی قاڵبی و ته‌سك كه به جه‌سته‌وه بنوسێت هه‌ر جه‌سته‌یه به ڕه‌نگێكی تر,
هیچی دانه‌پۆشیوه ته‌نیا ڕه‌نگی جه‌سته‌ی گۆڕیوه, ئه‌مه‌یش پۆشاك نییه به‌ڵكو
بۆیاغه. ئامانجی ئایدیۆلۆژیای حیجابگهرا ئه‌وه‌یه "شێوه‌یه‌كی لاكێشه‌یی"
به جه‌سته بدات، واته بیخاته ناو جۆرێك له تابوته‌وه كه له قوماش دروست
كراوه، به‌رز و نزمی و چه‌ماوه‌كانی دابپۆشێت و فۆڕمێكی ڕه‌ق به جه‌سته بدات.
ڕه‌نگه ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بۆ داپۆشینی جه‌سته خوێندنه‌وه‌یه‌كی ساده و ساكار
بێت ئه‌گه‌ر بێتوو تێبینییه‌كی دیكه نه‌خه‌ینه ڕوو كه به بۆچوونی من خوێندنه‌وه
ته‌قلیدییه‌كه‌ی ڕووتی و پۆشاك, داپۆشین و ده‌رخستن تێده‌په‌ڕێنێت.
پۆشاك چۆن ده‌بێته جه‌سته؟ جه‌سته كه ده‌شاردرێته‌وه
به ڕه‌هایی نابێته جه‌سته‌یه‌كی شاراوه, به‌ڵكو جه‌سته نیشانه‌كانی خۆی ده‌نێرێت
بۆ سه‌ر پۆشاك. پۆشاك ده‌بێته سهتحێك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته خۆیی له‌سه‌ر بنه‌خشێنێته‌وه,
جه‌سته دێته‌وه سه‌تح, له‌سه‌ر پۆشاك ده‌رده‌كه‌وێته‌وه, ماسك نیشانه‌كانی
ڕواڵه‌ت ده‌نوێنێته‌وه, به‌مه‌یش ده‌توانین ڕواڵه‌ت بناسینه‌وه, پۆشاك ده‌بێته
شانۆی جه‌سته. سه‌رنج ڕاكێشیی جه‌سته ده‌خرێته نێو سه‌رنج ڕاكێشی پۆشاكه‌وه,
ڕازاندنه‌وه و گرنگیدانی زۆر به جل و به‌رگ و شێوازی دروستكردن و جل پۆشین به
شێوه‌یه‌كی سێكسی و سه‌رنج ڕاكێش خۆی هیچ نییه جگه له ئاماژه‌كانی لادانى جه‌سته,
یان ئاماژه‌ى لابەلا بۆ جه‌سته, به‌ڵام جه‌سته‌یه‌ك نا كه چێژێكی ڕاسته‌وخۆ و په‌تی
دروست بكات, به‌ڵكو جل خۆی ده‌خاته ئاستی بینین و جازبیهتهوه و ئیغرا و
فریودان به‌رهه‌م دێنێت، سێكس هه‌میشه پێویستی به‌وه نییه جه‌سته خۆی حزوری
هه‌بێت، ئه‌وه‌نده به‌سه جه‌سته نیشانه‌كانی خۆی بنێرێت. ئه‌م شێوازی
ڕازاندنه‌وه‌یه كه سێكس نیشانه‌كانی خۆی له شوێنێكی تر داده‌نێت ته‌نانه‌ت له‌م
چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و جۆره پۆشاكهیشی گرته‌وه كه پێی پێشتر باسمان كرد،
واته (حیجاب). حیجاب هه‌ر ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه به‌رهه‌می دێنێت كه نایه‌وێ به‌رز
و نزمییه‌كانی جه‌سته ده‌ربكه‌وێت, واته شێوه‌یه‌كی لاكێشه و گۆشه‌یی به جه‌سته
ئه‌به‌خشێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌م تابوته قوماشییه نه‌یتوانیوه له نیشانه‌كان
ڕزگاری ببێت، ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه ده‌شاردرێته‌وه، له ڕێگه‌ی تره‌وه و به
فؤرمی دیكه دێته‌وه ده‌ره‌وه. ده‌بێت لێره‌دا به‌سه‌رپێی ئه‌م تێبنییهش بخه‌ینه
ڕوو: ئایدیۆلۆژیایه‌كی تر هه‌یه جه‌سته داناپۆشێت به‌ڵكو ڕووتی ده‌كاته‌وه،
ڕووتبوونه‌وه و داپۆشین له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا له‌خۆیاندا مانایه‌كیان
نییه، به‌ڵكو له هه‌موو بارێكدا ده‌بێت له خزمه‌تی ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه‌دا بێت. سه‌رمایه‌داریی
چۆن عه‌بای خلیجی به هه‌زاران زه‌نگیانه و نقێم دهڕزاێنێتهوه و جه‌سته‌ی پێ
داده‌پۆشێت باكی به‌وه نییه له چركه‌ساتێكدا جه‌سته‌یش ڕووت بكاته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه
ئایدیۆلۆژیاكه‌ی له نێو هه‌موو دۆخه‌كاندا ئیش بكات. بۆ نموونه سه‌رمایه‌داریی
له ڕێگه‌ی فیلمه پۆرنۆكانییهوه جه‌سته به ته‌واوه‌تی ڕووت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام
ئه‌م ڕووتبوونه‌وه ته‌واوه‌تییه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان جه‌سته خۆی
بۆته جل، جه‌سته بۆته كاڵا. فیلمی ڕووت مانای ئه‌وه نییه جه‌سته گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ دۆخی سروشتیی خۆی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جه‌سته ڕووت ده‌كاته‌وه به‌ر له هه‌موو شتێك
جه‌سته‌ی له جه‌سته خستووه و كردوویه‌تی به كاڵای پیشاندان و ئۆبێكتی تیڤییه‌كان
و سایته‌كانی پۆرنۆ. فیلمی ڕووت جه‌سته ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخه ئاژه‌ڵییه‌كه‌ی
به‌ڵكو ده‌یگۆڕێت بۆ شت، جهسهیش ده‌بێته ئامێرێك له‌نێو ئه‌و سه‌دان جۆر
ئامێرانه‌ی تر كه باس له ته‌نیاییه‌كی كوشنده‌ی مرۆڤی نوێ ده‌كه‌ن و بۆ خۆڕه‌حه‌تكردن
و ده‌ستپه‌ڕ به‌كارده‌هێنرێن، ئیتر جه‌سته له‌گه‌ڵ ئامێره ده‌ستكرده سێكسییه‌كاندا
جیاوازییه‌كی نییه!.
ئه‌گه‌ر له ئاستی ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
بوه‌ستین ئه‌وا ده‌كه‌وینه نێو تێڕوانینه ته‌قلیدییه‌كه‌وه، واته وه‌ك بڵێی
ئایدیۆلۆژیایه‌ك هه‌یه جه‌سته داده‌پۆشێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئایدیۆلۆژیای سه‌رمایه‌داری
ڕووتی ده‌كاته‌وه. پێشتریش وتمان سه‌رمایه‌داری نایه‌وێت خۆی به دۆخێكه‌وه
بگیرسێنێته‌وه، ئامانجی ئه‌و ئه‌وه‌یه له هه‌موو دۆخێك‌دا ئیش بكات، یان هه‌موو
دژ یه‌كه‌كان له خۆیدا قووت بدات. به‌م مانایه سه‌رمایه‌داریی ته‌نیا جه‌سته
ناكاته كاڵای نێو فیلمه پۆرنۆكان، به‌ڵكو ده‌یكاته ئۆبێكتی پۆشاكه‌كانیش، به‌ڵام
ئه‌بێ ئه‌م پۆشاكانه بكرێنه مۆده و بابه‌تی مه‌سره‌فكردنی ڕۆژانه. وه‌ك بڵیی ئه‌بێت
شێوازێكی عه‌با یان شۆرت و ستیانیش ببێته مۆده. سه‌رمایه‌داریی وه‌ك چۆن له
خلیج مۆده‌ی عه‌بای چه‌ند هه‌زار دۆلاریی به‌رهه‌م دێنێت، له ڕۆژئاوایش ته‌نانه‌ت
گۆره‌ویی سێكسیش ده‌كاته مۆده. ئایدیۆلۆژیای زاڵ له ڕۆژئاوا پۆشاكه‌كان ته‌سكتر
و شه‌فافتر ده‌كاته‌وه, كورتیان ده‌كاته‌وه, ده‌یانكات به تۆڕ و چه‌ند به‌شێك
له جه‌سته ده‌رده‌خات و چه‌ند به‌شێكیش داده‌پۆشێ، یاخود ئیتر پۆشاكی ساغ و ته‌سك
و ته‌نك مۆدی نییه، به‌ڵكو جل به‌رگی فشۆڵی ڕاپهرهكان و كابۆی دڕاوی گه‌نجه‌كان
پڕفرۆشترینه. ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه جه‌سته ده‌خاته خزمه‌تی پۆشاكه‌كانه‌وه، له
ڕێگای ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كان و گۆرانبێژه‌كان و نماییشه‌كانی جل و به‌رگه‌وه
بره‌و به جۆره پۆشاكێك ده‌دات كه گه‌مه‌ی داپۆشین/ده‌رخستن ده‌ستكاری ده‌كات,
ئیتر پۆشاك بۆ داپۆشین نییه، به‌ڵكو بۆ بره‌ودان به مۆدێل و به‌رهه‌می
كۆمپانیاكانه. جل و به‌رگ هیچ نییه جگه له میكانیزمێكی ئیغرا و فریودان, چێژ له‌وه
ده‌رده‌چێت سوبێكت ڕاسته‌وخۆ له جه‌سته‌وه وه‌ری بگرێت، چێژ له‌وه‌دایه
سوبێكت چ پۆشاكێكی پۆشیوه، چ ماركه‌یه‌كی له‌به‌ردایه, ئه‌توانێ سه‌رنجی چه‌ند
كه‌س ڕابكێشێت و بۆ چه‌ند كه‌س ببێت به مۆدێل، ئیدی له‌ززه‌ت له ڕووتبوونه‌وه
سه‌رجه‌می له‌شدا نییه, وه‌ك چۆن له شاردنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌شیشدا، ئه‌وه‌ی چێژت
پێ ده‌دات و سه‌رنجت ڕاده‌كێشێت و فریوت ده‌دات پۆشاكه‌كه‌یه نه‌ك له‌ش. لەنێو
ئەم ئایدیۆلۆژیا بەرخۆرى و مەسرەفییانەدا جەستە بووە بە چەندین پارچەوە، هەزاران
ڕەنگى بەسەردا سواغدراوە و لەنێو تەکنیکە نوێیەکانى بینین و جەستەسازیدا ونکراوە. مێژووى
شارستانیەت مێژووى ستەمە لە جەستە؛ بەڵام ئاخۆ، سپینۆزا وتەنى، جەستە خۆى دەتوانێت
چى بکات؟
تێبینى: ئەم فراگمێنتە بەشێکە لە وتارێکى درێژتر، لە کتێبى "کێشەى سوبێکت"، کتێبى یەکەمى پرۆژەى "نێگەتیڤ"ـدا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment