هاوار
محەمەد
تێڕوانینێك
هه‌یه پێیه‌كی له‌نێو ڕیشه‌كانی فه‌لسه‌فه‌دایه و پێیه‌كی له‌نێو عیرفاندایه و
پێیه‌كیشی له‌نێو عه‌وامدایه, ئه‌م تێڕوانینه عه‌شق وه‌ك كرده‌یه‌كی ڕوحی په‌تی
ده‌بینێت و زۆر جار له گوزاره‌كانی ڕۆژانه‌دا ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و گوێمان لێیان
ده‌بێت: "من به ڕوح تۆم خۆشده‌وێت", "له‌نێو ڕۆحمایت",
"ڕۆحه‌كه‌م", "من و تۆ بووینه‌ته یه‌ك كه‌س", "با
ڕوخساریشی جوان نه‌بێت, گرنگ ئه‌وه‌یه ڕوحی جوانه" و..هتد, عه‌شق له‌نێو ئه‌م
بازنه‌یه‌دا واته خۆ داماڵین له جه‌سته, سڕینه‌وه و جێهێشتن و بێ ده‌روه‌ستبوون
به‌رامبه‌ر جه‌سته. جه‌سته له عه‌شقدا كوتله‌یه‌كی زیاده و ناشیرین و
نامۆیه, توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌شدار بێت له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا, هه‌تا عه‌شق
له ئاستی جه‌سته بمێنێته‌وه ئاره‌زوو و غه‌ریزه و شه‌هوه‌ته, خۆشه‌ویستیی
ڕاسته‌قینه‌یش ده‌چێته ئه‌ودیوی ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ت و غه‌ریزه‌كانه‌وه. عه‌شق له
ئاستی جه‌سته‌دا حه‌زه, حه‌ز نه‌ك ته‌نیا به‌شێك له عه‌شق نییه به‌ڵكو به‌ر‌به‌رستی
به‌رده‌م عه‌شقیشه, حه‌ز عه‌شق كوژه.
هه‌ندێك
ڕۆشنبیر پێشتر پۆلێنێكی كلاسیكیی له‌م جۆره‌یان بۆ ئه‌م ئاستانه‌ی په‌یوه‌ندی "من
و ئه‌ویتر" كردووه: "عه‌شق- خۆشه‌ویستی-حه‌ز". عه‌شق خۆشه‌ویستی
ڕوحییه و دروستكردنی یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ مه‌عشوقدا, حه‌ز مانه‌وه‌یه له ئاستی
جه‌سته‌دا و هه‌ستكردنێكی كاتییه به ئه‌ویتر وه‌ك له‌شێك بۆ سێكس و په‌یوه‌ندییه‌كی
كورتخایه‌ن. خۆشه‌ویستیش سه‌نتێنزی ئه‌م دووانه‌یه و هه‌ردووكیان له‌خۆیدا كۆده‌كاته‌وه,
نیوه‌ی عه‌شقه و نیوه‌ی حه‌ز به‌ڵام هه‌ردووكیشیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كات. له
ڕوانگه‌ی ده‌روونشیكارییه‌وه ئه‌مانه هه‌موویان ناوی جیاجیان بۆ یه‌ك ناولێنراو
كه هه‌رگیز ناچێته ده‌ره‌وه‌ی غه‌ریزه و ئاره‌زووه‌كان, عه‌شق و خۆشه‌ویستی
و حه‌ز سێ چه‌ماوه‌ن كه ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك خاڵ.
ده‌توانین
بیرۆكه‌كه به‌م جۆره دابڕێژینه‌وه: عه‌شق خۆشه‌ویستییه‌كی پاك و ساف و بێ
نیازه, هه‌ستكردنێكی ڕاسته‌قینه‌یه به ئه‌ویتر, به گه‌وره‌یی و جوانی و نوری
ئه‌ویتر, بینینی جوانی و ڕووناكی ڕه‌هایه له ئه‌ویتردا كه به چاوی سه‌ر
نابینرێن, چونكه چاوی سه‌ر ته‌نیا جه‌سته و ڕواڵه‌ت ده‌بینێت, ئه‌وه‌ی ئه‌م
جوانی و ڕووناكییه ده‌بینێت چاوی دڵه. دڵ ڕه‌مزی ڕوحه, ده‌بێت دڵیش مه‌دلولی
دیكه‌ی پێ ببه‌خشرێت تا وه‌ك ئۆرگانێكی جه‌سته‌یی نه‌مێنێته‌وه. ئه‌م عه‌شقه
عیرفانییه كه ته‌نیا له ئاستی عه‌شقی ئیلاهی و په‌یوه‌ندی نێوان خودا و به‌نده‌دا
نه‌ماوه‌ته‌وه, به‌ڵكو له‌نێو موماره‌سه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا خۆی به‌رهه‌م
هێناوه‌ته‌وه جه‌وهه‌ره‌كه‌ی بریتییه له جێهێشتنی جه‌سته و تێكه‌ڵبوون و یه‌كگرتنی
ڕوحی, جه‌سته زیندانه‌كه‌ی ڕوحه و ده‌بێت ڕوح خۆیی لێ ئازاد بكات. عه‌شق جه‌سته
ده‌سڕێته‌وه و تا ئاستی سفر دایده‌به‌زێنێت: عه‌شق پله‌ی سفری جه‌سته‌یه. په‌یوه‌ندییه‌كه
له ئاستی ڕوحدا ئه‌بستراكت ده‌بێته‌وه!. تۆ بڵێی نیچه هه‌ڵه‌ی كردبێت كه له (ئه‌نتی مه‌سح)ـدا
ده‌ڵێت: "ڕوحی په‌تی, گه‌مژه‌ییه‌كی په‌تیشه"؟ به هه‌رحاڵ...
پله‌ی
سفری جه‌سته پله‌ی باڵای ڕوحه, وه‌ك بڵێی هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه
ده‌گۆڕێت, هه‌تا گه‌شتی ڕوح بۆ لای مه‌عشوق به‌رزتر ببێته‌وه پله‌ی جه‌سته نزمتر
ده‌بێته‌وه. له‌دۆخی یه‌كێتی عاشق و مه‌شوقدا جه‌سته ده‌بێته شتێكی زیاد, به
توانه‌وه‌ی عاشق له مه‌عشوقدا جه‌سته‌ی ده‌بێته بێگانه.
له‌م
ڕوانگه‌یه‌دا جه‌سته به‌ربه‌ستی به‌رده‌م عه‌شقه, ماتریالێكی ئێس قورسه و پڕیه‌تی
له غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵی و ئاره‌زووی ترسناك كه مرۆڤ به شوێنی خۆی و زه‌مینی خۆیه‌وه
گرێ ده‌ده‌نه‌وه و ناهێڵن ڕوح ئازاد بێت, شتێك پیسی ده‌خاته نێو بێگه‌ردییه‌وه
و هه‌میشه‌ی مایه‌ی شێواندنی خۆشه‌ویستی حه‌قیقییه و بگره مایه‌ی شێواندنی حه‌قیقه‌تیشه،
خۆشه‌ویستی مه‌جازی ته‌نیا پلیكانه‌یه و ده‌كرێت به ژێر پێیه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی
عاشق له مه‌عشوقه ئینسانییه‌كه‌یدا خۆشی ده‌وێت جوانی مه‌عشوقه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو
ئایدیای "جوانی"ـیه. جه‌سته نوقمی نێو دنیای فره‌ییه, فره‌ییش
ئاماژه‌یه به جیاوازی و لێكیجیایی, جیاوازیش واته بوونی مه‌ودا له‌نێوان
"من" و "تۆ"دا, واته پاراستنی مه‌ودای نێوان سوبێكت و ئه‌وانیتر.
عه‌شقیش كتومت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یه, واته هه‌ڵگرتنی مه‌ودا له‌نێوان
"من" و "تۆ"دا, واته سڕینه‌وه‌ی جیاوازیمان، بوونمان به یه‌ك
ئایدیاڵ. پارادۆكسه‌كه ئه‌وه‌یه سڕینه‌وه‌ی جیاوازی به‌ناوی عه‌شقه‌وه ئه‌شێت
سه‌ربكێشێت بۆ سڕینەوە و فاشیزم, فاشیزم به‌رامبه‌ر به جه‌سته. تۆ بڵێیی ڕه‌وا
بێت ئه‌م دوو چه‌مكه سیاسییه بۆ په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان به‌كاربهێنین؟ ئایا
ده‌كرێت باس له فاشیزم به‌رامبه‌ر به جه‌سته وه‌ك كوتله‌یه‌كی ڕه‌ش، بكه‌ین؟ گه‌ر
به شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵتر بپرسین: ئایا ده‌كرێت "عیرفان" یەکێک لە
ڕیشەکانى سیاسەتى فاشیستى بێت؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره ئاسان
نه‌بێت, به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م تێبینییه بخه‌ینه ڕوو: بیرۆكه‌ی یه‌كێتی و هه‌ڵگرتنی
مه‌ودا و جیاوازی له‌نێوان عاشق و مه‌عشوقدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بەناوى
تۆتالیتێوە هەنگاوێک بچێتە پێشەوە و ببێتە مایەى سڕینەوەى "ئەویتر"
هێنانه خواره‌وه‌ی جه‌سته‌یش بۆ ئاستی سفر و بێ به‌هاكردنی جه‌سته ده‌شێت
ناڕاسته‌وخۆ یان ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وایه‌تی به سڕینه‌وه و پاكتاوكردنی جه‌سته بدات،
عه‌شقى یەکخوازانە به‌م تێگه‌یشتنه‌ی سه‌ره‌وه مه‌یل و پۆتێنشیه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه
كه‌سی فاشیست و تۆتالیتا‌ر له ئاستی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌رهه‌م
بهێنێت. مرۆڤ ئه‌كرێت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هه‌م تۆتالیتا‌ر بێت و هه‌میش فاشیست.
تێبینى: ئەم فراگمێنتە بەشێکە لە وتارێکى درێژتر کە لە کتێبى "کێشەى سوبێکت"، کتێبى یەکەمى پرۆژەى "نێگەتیڤ"ـدا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment