پێشه‌كی كتێبی "كورته مێژووی نیولیبرالیزم"
داڤید هارڤه‌ی
وەرگێڕانی: هاوار محه‌مه‌د
مێژوونووسه داهاتووگه‌راكان1
ساڵانی 1978-1980 به خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی شۆڕشگێڕانه له مێژووی جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوری، داده‌نێن. له ساڵی 1978 دا، "دینگ خیاوبینگ"2 یه‌كه‌م هه‌نگاوی
یه‌كلاكه‌ره‌وانه‌ی به‌ره‌و لیبرالیزه‌یشن هه‌ڵگرت بۆ ئازادكردنی ئابورییه‌ك، كه
كۆمۆنیزم له وڵاتێكدا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، كه پێنج له‌سه‌ر یه‌كی دانیشتوانی
جیهانی پێكده‌هێنا. ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی كه دینگ گرتبوویه به‌ر، ئامانجی ئه‌وه بوو
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌دا، چین له ده‌وڵه‌تێكی دواكه‌وتووی دووره‌په‌رێز و به‌سه‌رخۆدا
داخراوه‌وه بگۆڕێت بۆ ناوه‌ندێكی كراوه به‌سه‌ر دینامیكییه‌تی سه‌رمایه‌داریدا،
ئه‌وه‌یش به تێكڕای گه‌شه‌كردنێكی خێرا و به‌رده‌وام، كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا
نموونه‌ی نه‌بێت. له‌به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌ریای ئارام‌دا و له هه‌لومه‌رجێكی ته‌واو
جیاوازدا، پاۆل ڤۆلكه‌ر3، كه له‌و كاته‌دا كه‌سێكی زۆر دیار نه‌بوو (له ئێستادا
ناوبانگی بڵاوه)، سه‌ركردایه‌تی بانكی یه‌ده‌گیی فیدراڵی ئه‌مریكی، له مانگی ته‌موزی
1979دا گرته ده‌ست، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا گۆڕانكارییه‌كی دراماتیكی له
سیاسه‌تی دراوی ئه‌مریكیدا دروست كرد، له‌و كاته‌یشه‌وه بانكه‌كه پێشه‌نگیی جه‌نگێكه
كه دژ به هه‌ڵاوسان به‌رپای كردووه به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج له ئاكامه‌كانی بدات
(به تایبه‌تیش ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بێكارییه‌وه هه‌یه).
له به‌ری ئه‌تڵه‌سیشدا، مارگرێت تاتچه‌ر4 له مانگی نیسان/ئه‌پریلی 1979 دا، كه
تازه به سه‌رۆك‌وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرابوو، ویلایه‌ته‌كه‌ی ده‌ستی
پێكرد و ئه‌مه‌یش هێزی ئه‌وه‌ی پێدابوو سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان
دابنێت و كۆتایی به حاڵه‌تی نه‌خوازراوی ئه‌و داكشانه هه‌ڵئاوساوییه5 بهێنێت كه
له ده‌یه‌ی پێشوودا وڵاته‌كه‌ی گرتبووه‌وه. پاشان له ساڵی 1980دا ڕۆناڵد ڕه‌یگان6
به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژێردرا، به بلیمه‌تی و كاریزمایی كه‌سییانه‌ی
خۆی توانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رله‌نوێ بخاته‌وه سه‌ر ڕێگای بوژانه‌وه
و هه‌ستانه‌وه‌ی ئابوری، ئه‌وه‌یش له ڕێگه‌ی پشتیوانیكردن له هه‌نگاوه‌كانی
فۆلكه‌ر، له بانگی یه‌ده‌كی فیدراڵیدا و تێكه‌ڵكردنی به‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ئامانجیان
ئه‌وه‌بوو سنورێك بۆ هێزی كار دابنێن، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ستكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی
و كشتوكاڵ و ڕزگاركردنی سامان و سه‌روه‌ته‌كان له‌و كۆتوبه‌نده ڕێكخه‌رییانه‌ی كه
به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو، ئینجا ئاگاداریكردن و پاراستنی هێزی پاره، له یه‌ك
كاتدا، هه‌م له ناوه‌وه و هه‌م له‌سه‌ر شانۆی جیهانی. له‌م سه‌نته‌ره زۆروزه‌به‌نده
هه‌ژێنه‌رانه‌وه، شتێكی وه‌ك پاڵهێزی شۆڕشگێڕیی له‌پانتاییه‌كی به‌رفراواندا
بڵاوبوویه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌مه‌وه‌چوونیشی سه‌رله‌نوێ جیهانی ده‌وروبه‌رمانی
به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز داڕشته‌وه.
وه‌رچه‌رخانی وه‌ها به‌رفراوان و
قووڵ به ڕێكه‌وت ڕووناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌یه گه‌ڕانه به‌دوای
چییه‌تی ئه‌و كه‌ره‌سته و ڕێگایانه‌دا كه به‌هۆیه‌وه پێكهاته‌ی ئابوری نوێ –كه
زۆر جار ده‌خرێته ژێر ده‌سته‌واژه‌ی "جیهانگیری"ـیه‌وه-، له هه‌ناوی
قۆناغه كۆنه‌كانی پێشترییه‌وه، هێنرایه ده‌رێ. هه‌ریه‌كه له فۆلكه‌ر و ره‌یگان
و تاتچه‌ر و دینگ خیاوبینگ ئه‌و ئه‌رگومێنتانه‌ی كه‌مینه7یان وه‌رگرت، كه سه‌رده‌مێكی
درێژبوو بڵاوبووبوونه‌وه، ئه‌مان گۆڕیان به ئه‌رگومێنته‌كانی زۆرینه8 (له هه‌موو
حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌مه به بێ ململانێیه‌كی درێژ ڕووینه‌دا). ره‌یگان نه‌ریتی كه‌مینه‌ی
له‌نێو حیزبی كۆمارییدا زیندوو كرده‌وه، كه مێژووه‌كه‌ی هی سه‌رده‌می باری گۆلد
وۆته‌ر9 بوو له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا. بینگیش قه‌ڵه‌مڕه‌ویی سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ڵكشاوی له یابان و هۆنگ كۆنگ و سه‌نگافوره و كۆریای باشوودا ده‌بینی، بۆیه
له‌بری پلانی ئابوریی سه‌نتراڵی، كاری كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كۆمۆنیزمی
بازاڕ و هه‌وڵیدا بیقۆزێته‌وه و به‌كاری بهێنێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
ده‌وڵه‌تی چینی و هه‌نگاوێك بیباته پێش. فۆلكه‌ر و تاتچه‌ریش له سایه‌ی ئاڵۆزییه‌كی
ڕێژه‌ییدا، دۆكترینێكی دیاریكراویان به‌رهه‌مهێنا، كه به "لیبرالیزمی
نوێ"10 ناوزه‌د كرا و كردیانه بنه‌مای سه‌نتراڵ بۆ ئاراسته‌كردنی فیكری ئابوری
و به‌ڕێوه‌بردن. ڕێك ئه‌م دۆكترینه -ئه‌سڵه‌كانی و هه‌ڵكشانی و ناوه‌ڕۆكه‌كانی-
ئه‌و شته‌یه كه له‌م كۆنتێكسته‌دا بایه‌خی پێده‌ده‌م.
نیولیبرالیزم به‌ر له هه‌ر شتێك
تیۆرێكه ده‌رباره‌ی پراكتیكی سیاسی و ئابوری، بڕوای وایه باشترین ڕێگا بۆ
باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی دۆخی مرۆیی وا له ئازادكردنی ئازادی و لێهاتووییه
داهێنه‌رییه بازرگانییه‌كانی تاكه‌كه‌سدا11، له‌نێو چوارچێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی
گشتیدا، كه به تووندی پارێزگاری له مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و ئازاديی بازرگانی و ئازاديی بازاڕه ئابورییه‌كان، ده‌كات. له‌م
تیۆره‌دا ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت وا له دۆزینه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی ئه‌و چوارچێوه دامه‌زراوه‌ییه‌دا
كه بۆ ئه‌و پراكتیكانه گونجاوه. بۆ نموونه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته گره‌نتی
به‌ها و سه‌لامه‌تیی سامانه داراییه‌كان بكات، ده‌بێت په‌یكه‌ربه‌ندی و وه‌زیفه
سه‌ربازی و به‌رگری و ئاساییشی و دادوه‌رییه‌كان دابمه‌زرێنێت بۆ پاراستنی مافه‌كانی
موڵكایه‌تی تایبه‌ت و له كاتی پێویستیشدا هێز به‌كاربهێنێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی
كاری بازاڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو. هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌وڵه‌ت، له دۆخێك‌دا كه
بازاڕی ئابوری (له بواره‌كانی وه‌كو زه‌وی و ئاو و فێركردن و چاودێریی ته‌ندروستی
و ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی یان پیسبوونی ژینگه‌دا) له ئارادا نه‌بێت، بازاڕ په‌یدا
بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆوه ئه‌م
كاره بكات. له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز بۆی
نییه سه‌ركێشی و ده‌ستێوه‌ردان بكات. به تایبه‌ت له بواری ئابوری‌دا پێویسته ده‌وڵه‌ت
به‌رده‌وام كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردانی پێویست له بازاڕه‌كاندا بكات (دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌م بازاڕانه داده‌مه‌زرێنێت یان په‌یدایان ده‌كات)، چونكه به پێی ئه‌م تیۆره،
ده‌وڵه‌ت ناتوانێت زانیاری پێویست به‌ده‌ست بهێنێت كه توانای ئه‌وه‌ی پێبدات
لێكدانه‌وه و خه‌مڵاندن بۆ ئاماژه‌ده‌ره‌كانی بازاڕ (نرخه‌كان) بكات، یان
پێشبینیان بكات؛ هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی گروپه‌كانی فشار و به‌رژه‌وه‌ندییه به‌هێزه‌كان
(به‌تایبه‌تیش له ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كاندا) هه‌میشه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ده‌شێوێنن و ده‌قۆزنه‌وه.
له حه‌فتاكانه‌وه، هه‌ردوولایه‌نی
بیركردنه‌وه و پراكتیكی سیاسی-ئابوری، سه‌رله‌به‌ر وه‌رچه‌رخانێكی ڕوون و ئاشكرا
و به‌هێزیان به‌ره‌و نیولیبرالیزم به‌سه‌ردا هات. به‌ربه‌ره‌ڵایی و سه‌ربه‌ستكردنی
ئابوری له كۆتوبه‌ند و ڕێكخستنه‌كان و كشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی چه‌ندین بواری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موو شوێنێكی جیهاندا و له
به‌رفراوانترین پانتایدا باو و به‌ربڵاوبوو. زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ده‌وڵه‌تان – هه‌م
ئه‌وانه‌ی كه تازه "له سككه‌درابوون"12 دوای ڕوخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت
و هه‌میش ده‌وڵه‌تانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆشیال دیموكراتی ته‌رزی كۆن، وه‌كو
سوید و نیوزله‌ندا- نوسخه‌یه‌كی چاككراوی تیۆری نیولیبرالیزمیان هه‌ڵگرته‌وه، هه‌ندێجار
به خۆشی خۆیان و هه‌ندێجاریش له ژێر فشاره ناچاركه‌ره‌كاندا، به‌م هۆیه‌شه‌وه
لایه‌نیكه‌م هه‌ندێك سیاسه‌ت و پراكتیكی خۆیان گۆڕی. ته‌نانه‌ت باشوری ئه‌فریقای
پاش ئاپارتاید13، به‌خێرایی باوه‌شی بۆ نیولیبرالیزم گرته‌وه، وایش پێده‌چێت، وه‌ك
دواتر ده‌بینین، كه وڵاتی چینیی نوێیش به هه‌مان ئاراسته‌دا ده‌ڕوات. وێڕای ئه‌مه‌یش،
له‌مڕۆدا بانگه‌شه‌كارانی نیولیبرالیزم له بواره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن
(زانكۆكان و چه‌ندین په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه)، ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن، هۆڵه‌كانی
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كان و دامه‌زراوه
داراییه جیاوازه‌كان، دامه‌زراوه‌كانی هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت (وه‌زاره‌ته‌كانی
خه‌زێنه و بانكه ناوه‌ندییه‌كان)، دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌كو سندوقی
دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) و ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی (WTO) و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندین
دامه‌زراوه‌ی دیكه‌دا، كه جوڵه‌ی دارایی و بازرگانیی جیهانی ڕێكده‌خه‌ن، پێگه‌ی
زۆر كاریگه‌رییان گرتووه. به كورتی، نیولیبرالیزم وه‌ك مۆدێلێكی گوتار هه‌ژموونی
خۆی سه‌پاندووه و كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر شێوازه‌كانی بیركردنه‌وه هه‌یه،
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئاوێزانی هه‌ستی سه‌لیم14 بووه و بۆته كڵێشه‌یه‌ك بۆ ته‌فسیركردن
و تێگه‌یشتن له جیهان و شێوازی ژیان له‌و جیهانه‌دا.
به‌ڵام وا پێده‌چێت پرۆسێسی
نیولیبرالیزم ئاكامی زۆر "خاپووركردنی داهێنه‌رانه"15ی له‌گه‌ڵدا بووه،
نه‌ك ته‌نیا شكاندنی چوارچێوه و هێزه دامه‌زراوه‌ییه‌كانی پێشتر (كه ته‌نانه‌ت
ته‌حه‌دای فۆڕمه ته‌قلیدییه‌كانی ده‌وڵه‌تی حاكمیه‌تی16 كردووه)، به‌ڵكو شكاندنی
دابه‌شكردنه‌كانی كار، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی
چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهاته ته‌كنۆلۆژییه جیاوازه‌كان، شێوازه‌كانی ژیان،
بیركردنه‌وه، چالاكی به‌رهه‌مهێنانه‌وه و زۆربوون، په‌یوه‌ندی به زه‌وی و نه‌ریته
هه‌سته‌كی و ویژدانییه‌كانیش. نیولیبرالیزم پێیوایه په‌یوه‌ندییه ئاڵوگۆڕكارییه‌كان
له بازاڕی ئابوری‌دا »له‌خۆیدا به‌هایه‌كی ئه‌خلاقییه،
ده‌توانێت ببێته ڕێنمای كار بۆ كرده‌ی مرۆیی به‌سه‌رجه‌م شێواز و فۆڕمه‌كانییه‌وه
و، جێگیره‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه ئه‌خلاقییه‌كانی پێشتریشه)، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یش
جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه گرێبه‌ستییه‌كان17 له مه‌یدانی بازاڕدا، ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی خێروبێره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه
تا دوا سنووری خۆی، ئه‌وه‌یش له ڕێگه‌ی به‌رفراوانكردنی ته‌وه‌ری مامه‌ڵه‌كانی
بازاڕه‌وه تا دوایین ڕاده‌ی خۆی، بۆیه هه‌وڵده‌دات سه‌رجه‌م شێوازی كرده‌ی مرۆیی
بخات نێو پانتایی بازاڕه‌وه. ئه‌مه‌یش به زه‌روره‌ت پێویستی به داهێنانی ته‌كنۆلۆژیای
جیاوازی زانیاری و دۆزینه‌وه‌ی تواناكانی كه‌ڵه‌كه‌ڵكردن و خه‌زنكردن و گۆڕین و
شیكردنه‌وه و به‌كارهێنانی ڕێسای زانیارییه زۆروزه‌به‌نده‌كان هه‌یه، بۆ
ڕێنماییكردن و ئاراسته‌كردنی بڕیاره‌كان به درێژایی مه‌یدانی بازاڕی جیهانی، ڕێك
لێره‌دایه كه نیولیبرالیزم بایه‌خێكی ئێجگار زۆر به ته‌كنۆلۆژیای زانیاریی ده‌دات
(ئه‌مه‌یش وای له هه‌ندێكیان كرد كرد، كه سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی جۆرێكی نوێی
"كۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری" ڕابگه‌یه‌نن). ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایانه پشتیان به‌ست
به چڕبوونه‌وه‌ی زیاتری مامه‌ڵه شوێنی و كاتییه‌كانی بازاڕ، بۆیه پاڵهێزێكی به‌هێزیان
به‌رهه‌مهێنا به‌ره‌و ئه‌و شته‌ی، كه له جێیه‌كی تردا ناوم ناوه "چڕبوونه‌وه‌ی
كاتی-شوێنی"، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ به‌فراوانبوونی مه‌ودای جوگرافی (له‌به‌رئه‌مه‌یه
كه ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خی "جیهانگیری" ده‌كرێته‌وه) و
كورتبوونه‌وه‌ی كاتی گرێبه‌ستی بازاڕدا، سوود زیاتر ده‌بێت. ئه‌م له‌پێشترێتییه‌ی
كه كاتی ماوه كورت هه‌یه‌تی ته‌ریب و هاوتایه به وه‌سفه به‌ناوبانگه‌كه‌ی
لیوتار بۆ حاڵه‌تی "پۆست مۆدێرنیتی"، كه تێیدا "گرێبه‌ستی ده‌ستبه‌جێ
و كاتی" جێگای "دامه‌زراوه هه‌میشه‌ییه پیشه‌یی و عاتیفی و ڕه‌گه‌زی و
كولتوری و خێزانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئینجا دامه‌زراوه‌ی كاروباری
سیاسییش" ده‌گرێته‌وه. وه‌ك پێشتر له كتێبی "دۆخی
پۆستمۆدێرنیتی"دا وتوومه، ئه‌و ئاكامه كولتورییانه‌ی كه له‌م هه‌ژموونه
ئه‌خلاقییه‌ی بازاڕ ده‌كه‌ونه‌وه، زۆروزه‌به‌ند و پێكه‌وه‌به‌ستراون.
له كاتێكدا له‌مڕۆدا چه‌ندین
گیڕانه‌وه‌ی گشتی هه‌یه ده‌رباره‌ی گۆڕانه جیهانییه‌كان و شوێنه‌وار و كاریگه‌رییه‌كانی
ئه‌م گۆڕانانه، ئه‌وه‌ی به گشتی نیمانه‌و نوقسانه چیرۆكێكی سیاسی/ئابوریی
نیولیبرالیزمه: له كوێوه هاتووه و چۆن به وه‌ها گشتگیرییه‌ك له سه‌ر شانۆی
جیهانی بڵاوبۆته‌وه؟ هه‌روه‌ها به ئومێدم به‌یه‌كداچوونه ڕه‌خنه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ
ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا ئاماژه بده‌ن به‌بوونی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دیاریكردن و دامه‌زراندنی
ڕێككارییه سیاسی و ئابورییه ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كان.
له‌م دواییانه‌دا سوودم وه‌رگرت له‌و
گفتوگۆیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ "جیرار دومینیل" و "سام گیندن" و
"لیۆ پانچیچ"ـدا ئه‌نجاممداون، قه‌رزی ماوه‌یه‌كی پێشتریشم له‌ئه‌ستۆیه،
هی "ماسیۆ میوشیی" و "جیۆڤانی ئه‌ریگی" و "پاتریك
بۆند" و "سیندی كاتز" و "نیل سیمیس" و "پیتره‌ل
ئۆلمان" و "ماریا كایكا" و "ئیریك سۆنگیدۆ"یه، كه له
كۆنگره‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی نیولیبرالیزم، به چاودێریی دامه‌زراوه‌ی "ڕۆزا
لۆكسمبۆرگ" له به‌رلین، له تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2001 ڕێكخرابوو، له‌گه‌ڵیاندا
كۆبوومه‌وه و ئه‌مه‌یش وه‌ك مه‌شخه‌ڵێك بوو كه وای لێكردم گرنگی به‌م بابه‌ته
بده‌م.
پەراوێزەکان:
1.
Future historians
2.
Deng Xiaoping
3.
Paul Volcher
4.
Margaret Tatcher
5.
Miserable inflationary
6. Ronald Reagan
7.
minority
8.
Majoritarian
9.
Barry Goldwater
10.
neoliberalism
11.
Liberating individual entrepreneurial freedoms.
12.
newly minted
13.
Post-apartheid
14.
common-sense
15.
creative destruction
16.
state sovereignty
17. contractual relations
سه‌رچاوه‌كانی وه‌رگێڕانی ئه‌م
وتاره:
1-
ديفد هارفي، الليبرالية الجديدة (موجز تأريخي)، ترجمة:
مجاب الإمام، الناشر للنشر, العبيكان, الطبعة الأولى, 2008، ص11-16.
David Harvey, A brief History of Neoliberalism, Oxford University Press,
New York, 2005, P
تێبینى: ئەم وتارە یەکەمجار لە سایتى نێگەتیڤ و دووەمجار لە کتێبى "لیبراڵیزم و نیولیبراڵیزم"، زنجیرەى چەمکە فەلسەفیەکان"ـى دەزگاى ئایدیادا بڵاوبۆتەوە. بڵاوبۆتەوە. بۆ بینین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
No comments:
Post a Comment