ژیل دۆلۆز
وه‌رگێرانی: هاوار محه‌مه‌د
هەم ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین غه‌ریزه instinct و هەم ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین دامه‌زراوه institution به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی واتای شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی ئارهزووهكانن. له‌لایه‌كه‌وه جه‌سته له
جیهانی ده‌ره‌كییه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه و غه‌ریزییانه وه‌ڵامی كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان
ده‌داته‌وه و، كاریگه‌رییه‌كان له جیهانی ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت، [واته] ئه‌و
ڕه‌گه‌زانه‌ی كه تایبه‌تن به تێركردنی مه‌یله‌كان tendenciesـی و پێویستییه‌كانی؛ ئه‌م ڕه‌گه‌زانه جیهانی تایبه‌تی ئاژه‌ڵه
جیاوازه‌كان پێكده‌هێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سوبێكت جیهانێكی ئه‌سڵی orginal world له‌نێوان مه‌یله‌كانی
و ژینگه‌ی ده‌ره‌كیدا دروست ده‌كات و، كه‌ره‌سه‌ی ده‌ستكرد بۆ تێركردن [ـی ئاره‌زووه‌كان]
گه‌شه پێده‌دات. كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستكرد جه‌سته له سروشت ڕزگار ده‌كات و ملكه‌چی
ده‌كات بۆ هه‌ندێ شتی‌تر و، گۆڕانكاری به‌سه‌ر مه‌یله‌كاندا ده‌هێنێت به‌وه‌ی له
ژینگه‌یه‌كی نوێ‌دا به‌رهه‌میان بهێنێته‌وه. سامانه‌كه‌ت جه‌سته‌ی تۆ له برسێتی
ڕزگار ده‌كات، به مه‌رجێك ده‌ستبخرێت و هه‌تبێت. ده‌شێت هاوسه‌رگیری وه‌هات لێبكات
چیتر به‌دوای هاوبه‌شدا نه‌گه‌ڕێیت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا ده‌تخاته ژێر باری هه‌ندێ
ئه‌ركی تره‌وه. به واتایهكیتر، هه‌موو ئه‌زموونێكی تاكه‌كه‌سی، وه‌ك شتێكی
پێشوهكی a piriori، گریمانه‌ی
بوونی فه‌زایه‌ك ده‌كات كه ئه‌زموونی لێوه دێت، فه‌زایه‌ك كه مۆركێكی تایبه‌تی-جۆر
[جۆری بوونه‌وه‌رانه]ی هه‌یه یان فه‌زایه‌كی دامه‌زراوه‌ییه. غه‌ریزه و
دامه‌زراوه دوو فۆڕمی ڕێكخراون بۆ ئیمكانی تێربوون.
بێگومان ده‌شێت مه‌یل له‌نێو
دامه‌زراوه‌دا ڕازیی بكرێت: له هاوسه‌رگیریدا غه‌ریزه‌ی سێكسی تێر ده‌بێت، له
خاوه‌ندارێتیدا غه‌ریزه‌ی چاوچنۆكی. ده‌كرێت به‌رپه‌رچی ئه‌م بۆچوونه بدرێته‌وه
به‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك ده‌وڵه‌ت بهێنرێته نێو باسه‌كه، دامه‌زراوه‌گه‌لێك
كه له‌به‌رامبه‌ر هیچ مه‌یلێكدا نین. به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌م جۆره دامه‌زراوانه
لاوه‌كین و پێشوه‌خت گریمانه‌ی ڕه‌فتارگه‌لێكی به‌دامه‌زراوه‌ییكراو institutionalized ده‌كه‌ن و،
له بنه‌ڕه‌تدا سوودێكی لاوه‌كیی كۆمه‌ڵایه‌تی دێننه پێش. دواجار ئه‌و سووده بنه‌مای
خۆی له په‌یوه‌ندی مه‌یله‌كاندا به كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌بینێته‌وه. دامه‌زراوه
هه‌میشه وه‌ك سیسته‌مێكی ڕێكخراوی كه‌ره‌سته‌كان ده‌خرێته ڕوو. جیاوازی دامه‌زراوه
و یاسایش هه‌ر لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. یاسا سنوورداركردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی
كردهكانه و، دامه‌زراوه‌یش مۆدێلی پۆزه‌تیڤی كرده‌یه. به پێچه‌وانه‌ی تیۆره
یاساییه‌كانه‌وه كه پۆزه‌تیڤ له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (واته له یاسا
سروشتییه‌كاندا) ، كۆمه‌ڵایه‌تیش له چوارچێوه‌یه‌كی نه‌رێنیدا (سنوورداركردنهكان
به پێی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) داده‌نێت، تیۆره‌ی دامه‌زراوه نه‌رێنی له
ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (واته له پێویستییهكاندا) داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه
به پله‌ی یه‌كه‌م بكاته ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی و، ئینجا كایه‌یه‌كی داهێنه‌ر (كه‌ره‌سته
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تێركردن). ئه‌م جۆره تیۆرییه دواجار پێوه‌ری سیاسییمان پێده‌دات:
سته‌مكاری tyranny ڕژێمێكه كه
تێیدا یاساكان زۆرن و دامه‌زراوه‌كان كه‌م، دیموكراسییه‌ت ڕژێمێكه كه
تێیدا دامه‌زراوه‌كان زۆرن و یاساكان كه‌م. چه‌وساندنه‌وه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت
كه یاساكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بسه‌پێنرێن له‌بری ئه‌وه‌ی
بدرێن به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه بنچینهییانهدا كه خه‌ڵكی له‌خۆ ده‌گرن.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست
بێت كه مه‌یل له‌نێو دامه‌زراوه‌دا ڕازیی ده‌كرێت ئه‌وا دامه‌زراوه به مه‌یل ته‌فسیر
ناكرێت. پێویستییه سێكسییه‌كان هه‌رگیز هه‌مه‌جۆریی فۆڕمه شیاوه‌كانی هاوسه‌رگیری
ته‌فسیر ناكه‌ن. نه نه‌رێنی ته‌فسیری ئه‌رێنی ده‌كات و نه هه‌مه‌كی ته‌فسیری
به‌شه‌كی ده‌كات. "ئاره‌زووی حهزكردنت له خواردن" [ئیشتیهای
خواردن] هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌شروبه‌ی كه به‌ر له خواردن حه‌زت لێیه ڕوون
ناكاته‌وه، چونكه هه‌زارویه‌ك ڕێگه هه‌یه وات لێبكات دڵت بۆ خواردن بچێت. توندوتیژی
له هیچ شتێك‌دا ته‌فسیری جه‌نگ ناكات، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه‌ره‌سته
دڵخوازهكهیی تێدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه پارادۆكسی كۆمه‌ڵگایه: ئێمه هه‌میشه
له‌باره‌ی دامه‌زراوه‌كانه‌وه ده‌دوێین كه‌چی له ڕاستیدا خۆمان له‌به‌رده‌م ئه‌و
ڕێگایانه‌ی تێركردندا ده‌بینینه‌وه كه ئه‌و مه‌یله‌ی ده‌مانه‌وێت تێری بكه‌ین ده‌رخه‌ر
و دیاریكه‌ریان نییه، وه‌ك چۆن ته‌فسیری خاسییه‌ته‌كانی جۆریش ناكات؛ مه‌یل
به هه‌ندێك كه‌ره‌سته ڕازیی ده‌كرێت كه مه‌رجی بوونه‌كه‌ی نین، هه‌روه‌ها هه‌رگیز
مه‌یل تێرناكرێت به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌مان كاتدا تووشی زۆرلێكردن و ناچاركردن،
فۆڕمگۆڕین و ماقوڵكردن sublimated نه‌بێته‌وه،
به جۆرێك كه بشێت ئه‌م دۆخه ببێته مایه‌ی نیرۆس. له‌مه‌یش زیاتر، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو
له دامه‌زراوه‌دا ته‌نیا ناڕاسته‌خۆ تێر بكرێت، واته "به‌پێچ"ـدا
ببرێت، ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه بڵێین "دامه‌زراوه سوودبه‌خشه"،
چونكه ده‌بێت بیشپیرین: بۆ كێ سوودبه‌خشه؟ ئایا بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سوودبه‌خشه
كه ئاره‌زوویان هه‌یه و ئاره‌زوومه‌ندن؟ یان ته‌نیا بۆ هه‌ندێك (چینی خاوه‌ن
ئیمتیاز the privileged class)، یان بۆ ئه‌وانه‌ی
كه شه‌ووڕۆژی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك تاوه‌كو كاری دامه‌زراوه (بیرۆكراسییه‌ت)
به ڕێكی له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی بڕوات به‌ڕێوه؟ كه‌واته یه‌كێك له كێشه
سۆسیۆلۆژییه زۆر قوڵه‌كان گه‌ڕانه به‌دوای شێوازێكیتردا كه ئه‌و فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی
مه‌یله‌كان تێر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، پشتی پێببه‌ستن. ئایا ئه‌م
فۆڕمانه ڕیتواڵه شارستانییه دیاریكراوهكانن؟ ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانن؟ هه‌رچییه‌ك
بێت سوودی مرۆڤایه‌تی شتێكیتره. دامه‌زراوه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر چالاكییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی كه دروستكه‌ری ئه‌و مۆدێلانه‌یه كه ئێمه لێیان ئاگامه‌ند نین و،
به مه‌یل و سوود ته‌فسیر ناكرێن، چونكه سوودی مرۆیی، به پێچه‌وانه‌وه، له یه‌كه‌م
شوێندا گریمانه‌ی مه‌یله‌كان ده‌كات. به‌م واتایه راهیب the
priest، پیاوی
ڕیتواڵهكان، هه‌میشه نائاگایی ڕیتواڵه به‌كارهێنراوه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات.
جیاوازی ئه‌مه له‌گه‌ڵ غه‌ریزه‌دا
چییه؟ له غه‌ریزه‌دا هیچ شتێك، جگه له جوانی beauty، له سوود تێناپه‌ڕێت. مه‌یل به‌شێوه‌یه‌كی
ناڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌وه ڕازیكراوه و، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیش له‌لایه‌ن
غه‌ریزه‌وه تێركراوه. قه‌ده‌غه‌كردنی غه‌ریزی و زۆرلێكردنی غه‌ریزی بوونی نییه،
ته‌نیا بێزلێكردنهوهكان repugnancies غه‌ریزین. لێره‌دا ئه‌مجاره مه‌یل خۆی، له
فۆڕمی فاكته‌رێكی ناوه‌كیی فیسیۆلۆژیدا، ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌فتارگه‌لێكی جێی
دڵنیایی. بێگومان فاكته‌ری ناوه‌كی ته‌فسیر ناكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
خۆیشیدا هاوشێوه بێت، واته فاكته‌ره‌كانی خۆ-هاوشێوه‌یش self-same بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌بێته
مایه‌ی ده‌ركه‌وتنی ڕه‌فتارگه‌لێكی جیاواز له‌نێو جۆره جیاوازه‌كاندا different species. به دهربڕینێكیتر،
غه‌ریزه له یه‌كتربڕینی هۆكارگهرییهكی دوولایه‌نه‌دا بوونی هه‌یه، یه‌كێكیان
په‌یوه‌سته به فاكته‌ره فیسیۆلۆژییه تاكهكهسییهكانهوه ئه‌ویتریان په‌یوه‌سته
به جۆره‌كه خۆیه‌وه- هۆرمۆنه‌كان و جۆری تایبه‌ت. كه‌واته، با ته‌نیا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه له‌خۆمان ده‌پرسین كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌كرێت غه‌ریزه بگه‌ڕێنینه‌وه
بۆ سوودی تاكه‌كه‌س و هیچیتر: دواجار، له حاڵه‌تێكی ئاوادا، ئه‌گه‌ر تا دوا
سنووری ببه‌ین، نابێت قسه له‌باره‌ی غه‌ریزه‌وه بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت قسه له
كاردانه‌وه و په‌رچه‌كردارێكی ساده، له خوو و زیره‌كی، بكه‌ین. یان ئایا ده‌توانین
ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سوودبه‌خشی جۆرێك و به‌كه‌ڵكی بۆ جۆرێكدا و، له چوارچێوه‌ی
ئامانجی به‌رایی بایۆلۆژیدا، لێی تێبگه‌ین؟ "سوود بۆ كێ؟" ئه‌مه پرسیارێكه
لێره‌یشدا دیسان به‌سه‌ریدا ده‌كه‌وینه‌وه به‌ڵام واتاكه‌ی گۆڕاوه. لێره‌دا غه‌ریزه،
له هه‌ردوو گۆشهكهیهوه، له فۆڕمه دوولایهنهكهیدا، وه‌ك مه‌یلێك پیشان ده‌درێت
كه به نێو جه‌سته‌یه‌كی خاوه‌ن كاردانه‌وه‌ی تایبه‌تی جۆردا بڵاوبۆته‌وه.
كێشه‌ی هاوبه‌شی نێوان غه‌ریزه
و دامه‌زراوه هه‌میشه ئه‌مه‌یه: سه‌نتێزی نێوان مه‌یل و ئه‌و ئوبێكتهی كه
تێری ده‌كات چۆن دروست ده‌بێت؟ له ڕاستیدا، ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆمه‌وه له‌و ئاوانه
ناچێت كه جه‌سته‌م پێویستی پێیانه. چه‌ندی مه‌یل له بواری خۆیدا كامڵ بێت و چه‌ندی
سه‌ر به جۆره‌كه‌ی بێت، ئه‌وه‌نده‌یش ده‌رخه‌ری هێزی كۆكردنه‌وه و یه‌كخستنێكی
بنه‌ڕه‌تییه، هێزی له‌بننه‌هاتووی دروستكردنی سه‌نتێز. به‌ڵام چه‌ندی غه‌ریزه‌یه‌كی
شایه‌نی كامڵبوون بێت، كه‌واته به‌رده‌وام هێشتا ناكامڵه، ئه‌وه‌نده‌یش
ملكه‌چی گۆڕین و ناجێگیرییه، هه‌روه‌ها چه‌ندی ڕێبدات ته‌نیا له گه‌مه‌ی نێوان
فاكته‌ره ناوه‌كییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و ڕه‌وشه ده‌ره‌كییه‌كاندا كورت ببێته‌وه،
ئه‌وه‌نده‌یش شوێن بۆ ڕه‌فتاری عه‌قڵانی intelligence
behavior چۆڵ ده‌كات.
به‌م جۆره له دواجاردا گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م هێله بخه‌ینه نێو ئه‌رگومێنتی دوا
سنوورییه‌وه، ده‌بێ بپرسین: چۆن ده‌كرێت ئه‌م جۆره سه‌نتێزه كه ئوبێكتی شیاو
به مه‌یل ده‌دات، سه‌نتێزی عه‌قڵانی بێت، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌نتێز
ڕیالیزه ببێت، كاتێكی ئه‌وه‌نده زۆر ده‌خایه‌نێت كه له ژیانی تاكه‌كه‌س
درێژتره و، ئه‌زموونه‌كان ناتوانن له‌گه‌ڵیدا بمێننه‌وه؟
ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ
ئه‌و ئایدیایه‌ی كه پێیوایه ڕه‌فتاری عه‌قڵانی زیاتر له‌وه‌ی ڕه‌فتارێكی تاكه‌كه‌سی
بێت ڕه‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و، كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته نێوانگری خۆی و
تێیدا فه‌زای نێوه‌ندگیر intermediate
milieu بۆ خۆی ده‌بینێته‌وه كه وای
لێده‌كات بوونه‌كه‌ی مومكین بێت. نێوانگری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مه‌یله‌كان چییه؟
واتای ئامێزانكردنی ڕهوشهكانه integrating
circumstances له سیسته‌مێكدا
كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبڕكێ دامه‌زراوه و، تێهه‌ڵكێشكردنی فاكته‌ره ناوهكییهكانه
له‌نێو سیسته‌مێكدا كه دهركهوتنهكهیان ڕێك ده‌خات و جێی جۆر [ی سروشتی] ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه رێك دۆخی دامه‌زراوه‌یه، [ئێستا] شه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌خه‌وین، ده‌خۆین
له‌به‌رئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆیه. مه‌یلی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نییه، به‌ڵكو ته‌نیا
ئامراز و مانای كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تێركردنی مه‌یله‌كان بوونی هه‌یه، ئه‌م ئامرازانه
له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین وا پیشان ده‌درێن كه ئه‌سڵی و بنه‌ڕه‌تیشن. هه‌موو
دامه‌زراوه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت له بونیاده نائیرادییهكهیشدا، زنجیره‌یه‌ك مۆدێل
به‌سه‌ر جه‌سته‌ماندا ده‌سه‌پێنێت و، مه‌عریفه‌یه‌كی دیاریكراو و توانای
پێشبینیكردن و توانای دانانی پلان و پرۆژه، به عه‌قڵمان ده‌به‌خشێت. لێره‌دا ده‌گه‌ینه
ئه‌م ده‌ره‌نجامه: مرۆڤ غه‌ریزه‌ی نییه، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌كان دروست ده‌كات، مرۆڤ
ئاژه‌ڵێكه كه ده‌ست له جۆره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت. هه‌روه‌ها غه‌ریزه گوزارشته له
پێداویستییه ناكاوه‌كانی ئاژه‌ڵ urgent needs of
the nimal و،
دامه‌زراوه گوزارشته له داواكارییه مرۆییه‌كان demands
of humanity: ناكاوێتی په‌یوه‌ست به
برسێتی مرۆڤه‌وه ده‌بێته داواكاری به‌ده‌ستهێنانی خۆراك. له كۆتاییدا به باشی له
"كۆمه‌ڵگه ئاژه‌ڵییه‌كان" animal
societies ـدا ده‌رك به كێشه‌ی غه‌ریزه
و دامه‌زراوه ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌نێو په‌یوه‌ندییه ئاژه‌ڵی و مرۆییه‌كاندا ده‌توانین
لێی تێبگه‌ین، واته ئه‌و كاته‌ی كه داواكارییه‌كانی مرۆڤ پشت به ئاژه‌ڵ ده‌به‌ستێ
له‌ڕێگه‌ی ئامێزانكردنی ئاژه‌ڵ له دامه‌زراوه‌كاندا (ته‌وته‌میزم و ماڵیكردن)، هه‌روه‌ها
ئه‌و كاته‌ی كه پێویستییه ناكاوه‌كانی ئاژه‌ڵ به پێویستییه‌كانی مرۆڤ ده‌گات و
به‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ون، جا چ ئه‌وان په‌لامارمان بده‌ن و ئێمه‌یش لێیان هه‌ڵبێین،
یاخود ئێمه چاومان له‌وه بێت خۆراكی خۆمانیان پێ دابین بكه‌ین و بۆ مانه‌وه‌مان
له ژیاندا به‌كاریان بهێنین.
سه‌رچاوه‌كان:
- Gilles Deleuze: Desert Islands "and
other Texts" 1953-1974, Translated by: Michael Taormina, Edited by David
Lapoujade, Semiotext (e), The MIT Press, London, 2004, Pp.19-22.
- مجوعة
مؤلفين: جيل دولوز- سياسيات الرغبة, تحرير: د. أحمد عبدالحليم عطية, الفكر
المعاصر, دار الفارابي, بيروت-لبنان, الطبعة الأولى, 2011, ص153-158.
No comments:
Post a Comment