كارل ماركس
وه‌رگێرانی: هاوار
محه‌مه‌د
خه‌ڵكی، له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تیی
ژیانیاندا، ده‌چنه نێو كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندیی ناچارییانه‌ی دیاریكراوه‌وه كه له
ویست و ئیراده‌یان بەدەر و سه‌ربه‌خۆیه، واته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌رهه‌مهێنان
كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئاستێك له ئاسته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره
ماتریالییه‌كانیاندا. كۆی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌رهه‌مهێنان بونیادی ئابووریی
كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنن، واته ئه‌و ژێرخانه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه له‌سه‌رییه‌وه سه‌رخانی
یاسایی و سیاسی ساز ده‌بن و له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره بونیادێكدا فۆڕمێكی
دیاریكراوی ئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تیش دێته ئاراوه.
شێوازی ژیانی ماتریاڵی پێشمه‌رجی پرۆسێسی ژیانی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و هزرییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. ئه‌وه ئاگایی خه‌ڵكی نییه كه بوونیان
دیاریی ده‌كات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بوونی كۆمه‌ڵییانه‌یان ئاگاییه‌كه‌یان
دیاریی ده‌كات. هێزه ماتریاڵییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ئاستێكی گه‌شه‌كردنیاندا ده‌چنه
نێو كێبه‌ركێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه خاوه‌ندارێتیانه‌دا كه هه‌تا ئێستا
بوونی هه‌بووه، واته له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا كه ڕێكخه‌ر و ده‌ربڕی یاسایی په‌یوه‌ندییه‌كانی
به‌رهه‌مهێنانه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له فۆڕمه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و
هێزه به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه كه تا ئێستا هه‌یبووه، ده‌گۆڕێت بۆ به‌ربه‌ست و
كۆسپ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا، كه‌واته ئیتر سه‌رده‌می شۆڕشی به‌كۆمه‌ڵ دێت. گۆڕانی
ژێرخانی ئابووریی سه‌رجه‌م پایه‌كانی سه‌رخان به به‌رفراوانی ده‌هه‌ژێنێت، كاتێك
مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر ئه‌م هه‌ژاندنانه ئه‌وا خێراییه‌كه‌یان له هه‌ر پێكهاته‌یه‌كدا
جیاوازه، ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان له‌رزینی ڕه‌گه‌زی ماتریالی كه له مه‌رجه
ئابوورییه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا ڕووده‌دات –كه ده‌كرێت به ئه‌مانه‌ت و ده‌یقه‌تێكه‌وه
تێبینیی بكه‌ین كه هاوشێوه‌ی دیقه‌ته له زانسته سروشتییه‌كاندا- و له‌رزین له
فۆڕمه یاساییه‌كان و سیاسه‌ت و هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌دا، به یه‌ك وشه واته له‌و فۆڕمه
ئایدیۆلۆژییانه‌دا كه به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵكی هۆشیارییان له‌م قه‌یرانه هه‌یه و
بۆ چاره‌سه‌ركردنی تێده‌كۆشن؛ وه‌ك چۆن ناتوانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئاگاییه‌وه كه
كه‌سێك ده‌رباره‌ی خۆی هه‌یه‌تی حوكمی له‌سه‌ر بده‌ین، ئاوهایش ناتوانین حوكم له‌سه‌ر
سه‌رده‌مێكی وا بده‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاگاییه‌كه‌یه‌وه به خۆی، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه، ده‌بێت ئه‌م ئاگاییه به ده‌لاله‌ته لێكدژه‌كانی ژیانی ماتریالی ته‌فسیر
بكه‌ین، واته به‌هۆی لێكدژیی به‌رپای نێوان هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان.
فۆڕمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌كرێت ون ببێت
و نه‌مێنێت كه سه‌رجه‌م هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی په‌ره‌پێبدات و، ته‌نیا ئه‌و
كاته ده‌توانێت بیانگۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندیی نوێ و باڵاتری به‌رهه‌مهێنان كه مه‌رجه‌كانی
بوونه ماتریالییه‌كه‌ی له منداڵدانی كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كه‌وه [واته كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی
قۆناغی پێشتره‌وه] ده‌ركه‌وتبن.
مرۆڤایه‌تی ته‌نیا ئه‌و ئه‌ركانه ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی
كه ده‌توانێت ڕایانپه‌ڕێنێت: ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه له مه‌سه‌له‌كه بڕوانین، ئه‌وا
ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌میشه ئه‌ركه‌كان ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌ون كه مه‌رجه
مادییه‌كانی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی له ئارادابن، یان لایه‌نیكه‌م له قۆناغی
دروستبووندا بن.
ئه‌گه‌ر سه‌یری هێڵه گشتییه‌كانی شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی
ئاسیایی و كۆن و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و بۆرژوازیی هاوچه‌رخ بكه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین
به قۆناغی دوابه‌دوایه‌كیان دابنێن له پێكهاتنی ئابووریی كۆمه‌ڵگادا.
سه‌رچاوه:
الفلسفة
الحديثة (نصوص مختارة), إعداد و ترجمة: د. محمد سبيلا و د. عبدالسلام بنعبد
العالي, أفريقيا الشرق, المغرب, 2001, ص307-308.
تێبینى: ئەم وتارە یەکەمجار، لەگەڵ بابەتێکى لووى ئاڵتۆسێردا لە سایتى گروپى نێگەتیڤ بڵاوبۆتەوە. کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
No comments:
Post a Comment