بەشى یەکەم
ژۆرژ باتای
وەرگێڕانى:
هاوار محه‌مه‌د
به بۆچوونی من، كافكا تا كۆتایی
هه‌ر دوودڵ و ڕاڕا بوو. له سه‌ره‌تادا، كتێبه‌كانی نووسی، ده‌بێت خه‌یاڵی ئه‌و
ماوه زهمهنییهیش بكه‌ین كه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و ڕۆژه‌وه كه كه‌سێك ده‌ست
ده‌كات به نووسینی شتێك هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بڕیار ده‌دات ئه‌وه
بسووتێنێت كه نووسیویه‌تی. له‌گه‌ڵ ئهوهیهشدا بڕیاره‌كه‌ی هه‌ر به ناڕوونی و
هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه و مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی ناكاته‌وه: كافكا ئه‌ركی
سووتاندنی كتێبه‌كانی سپارد به‌و تاكه هاوڕێیه‌ی كه هه‌ر به ڕاشكاوی به كافكای
وت هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و كاره بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا و به‌ر له مردنی، هه‌ر
به ڕاستی ئاره‌زوویه‌كی ته‌واوی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
له دوای به‌جێ دهمێنێنن بخرێنه نێو کڵپەى ئاگره‌وه.
به هه‌رحاڵ، ئایدیای سووتاندنی كافكا،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت جگه له هاندان و دنه‌دان، لای كۆمۆنیستەکان هه‌مان
لۆژیكی هه‌یه. ئه‌و ئاگره خهیاڵكراوهی كۆمۆنیستهكانیش (هه‌ر وه‌ك ئاگره‌كه‌ی
كافكا خۆی)، كه ته‌نیا وه‌ك فانتازیا ده‌مێنێته‌وه، به‌شداریی ده‌كات له تێگه‌یشتن
و حاڵی‌بوون له كتێبه‌كانی. ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك كتێبن كه له چاره‌یان نووسراوه و
مه‌حكومن به‌وه‌ی ده‌رخواردی نێڵەى ئاگر بدرێن: ئه‌و كتێبانه له‌وێدا هه‌ن، به‌ڵام
بۆ ئه‌وه هه‌ن ون ببن، وه‌ك بڵێی هه‌ر به ڕاستی نابوودكراون.
·
كافكای زه‌مینی به‌ڵێنپێدراو و
كۆمه‌ڵگه‌ی شۆڕشگێڕی:
ڕه‌نگه كافكا له هه‌موو نووسهرهان
مهكربازتر[2]
بێت: لایه‌نیكه‌م، ئه‌و هه‌رگیز ساویلکە نه‌بوو! به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له نووسه‌ره
هاوچه‌رخه‌كانه‌وه، له سه‌ره‌تادا ویستی ببێته نووسه‌ر. ده‌ركی به‌وه كرد كه
ئه‌ده‌ب، هەمان بوارە دڵخوازەکەى خۆى، به‌و جۆره‌ی كه ئه‌و چاوه‌ڕوانیی لێی هه‌بوو
تاسه‌ی نه‌شكاند و ڕازیى نەدەکرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌رگیز وازی له
نووسین نه‌هێنا. ته‌نانه‌ت ناتوانین بڵێین ئه‌ده‌ب تووشی نائومێدی كردووه، ئه‌ده‌ب
تووشی نائومێدیی نه‌كرد –به هه‌رحاڵ به‌راورد به ئامانجه‌كانی تر كه ده‌شیا هه‌بن،
تووشی نائومێدی نه‌بوو. به‌لای ئه‌وه‌وه، ئه‌ده‌ب وه‌ك زه‌مینی به‌ڵێندراو[3]
به مو‌سا وابوو. «ڕاستییه‌كه‌ی، ماقووڵ نییه مو‌سا ته‌نیا ساتێک پێش مردنەکەى، ده‌توانێت
زه‌مینی به‌ڵێنپێدراو ببینێت»، كافكا له یاداشته‌كانیدا ده‌رباره‌ی مو‌سا ئه‌مه‌ی
نوسیووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یش «تاكه واتای ئه‌م بینین و نیگاكردنهی كۆتایی، ده‌رخستنی
ئه‌وه‌یه كه تا چ ڕاده‌یه‌ك ژیانی مرۆڤ ناکامڵ و نوقسانه[4]-
نوقسانه چونكه ئه‌م لایه‌نه‌ی ژیان (پێشبینیكردنی زه‌مینی بەڵێنپێدراو) ده‌شێت
به بی سنوور به‌رده‌وام بێت، گه‌ر ده‌ریش بكه‌وێت ساتێك زیاتر ناخایه‌نێت. مو‌سا
شكستی هێنا له‌وه‌ی بگاته كه‌نعان، ئه‌مه بەو هۆیە نه‌بوو كه ژیانی زۆر كورت
بوو، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌بوو ژیانەکەى ژیانى مرۆڤێک بوو»[5].
ئه‌مه ته‌نیا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پووچی یان به‌تاڵیی "یه‌ك لایەنیى
ژیان" نییه، به‌ڵكو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پووچێتی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و ڕهنجانهیه
كه له هه‌مان كاتدا واتایان نییه: هه‌وڵی بێومێدانه، چ زوو چ دره‌نگ، وه‌كو
ماسییه‌ك له ئاودا. ئه‌وه ته‌نیا خاڵێكه له جوڵه‌ی گه‌ردووندا، چونكه ئێمه
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤدا ده‌كه‌ین.
ئایا هیچ شتێك هه‌یه لێكدژتر له پێگە
و هه‌ڵوێستی كۆمۆنیسته‌كان؟ كۆمۆنیزم كرده‌یه‌كه گرنگی به پێرفێکت دەدات و مەیلى
لە کامڵێتیە[6]،
كرده‌یه‌ك كه جیهان ده‌گۆڕێت. لە كۆمۆنیزمدا ئامانجەکە، کە جیهانێکى دیکەى ]جێگرەوەى ئەم جیهانەیە[، کەوتۆتە نێو زهمهنەوە، یان له داهاتوودایە، دەکەوێتە پێش و
سەرووى بوون، یان چالاكی و ئه‌كتی ئێستایه، ئەم چالاکییەیش ته‌نیا هێندە مانای هه‌یه
کە به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه بڕوات: "زه‌روره‌تی گۆڕینی جیهان". كۆمۆنیزم
كێشه‌ی پره‌نسیپ[7]
ناوروژێنێت. هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئاماده و له‌سه‌رپێیه تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ی ئێستا
و كاتی هه‌نوكه ملكه‌چی هێزێكی ناچاركهرانهی ئامانجه‌كه بكات. هیچ كه‌سێكیش
گومانی له به‌های ئه‌كت نییه، یان دڵی كرمێ نییه له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ئه‌كت.
هەرچییەکى تر کە لەوە دەمێنێتەوە
تەنیا دوودڵییەکى بێ مانایە: به خۆمان ده‌ڵێین كرده (ئه‌كت) هه‌رگیز ژیانی له
هیچ كه‌سێك زه‌وت نه‌كردووه... له‌به‌رئه‌مه، جیهانی كرده هەقى هیچى دیكه‌ی
نییه و دەربەستى شته‌كانی تر نییە جگه له ئامانجه‌كه‌ی خۆی. ئامانجه‌كان به
گوێره‌ی نیازه‌كان[8]
جیاواز ده‌بن، به‌ڵام ههمهجۆرییهكهیان و بگره لێكدژییهكهیشیان، هه‌میشه ئه‌وه‌یه
كه شوێنێك بۆ ئاسوودەیى تاكه‌كه‌سی ده‌هێڵنه‌وه. ته‌نیا مرۆڤی شێواو، به‌جۆرێك
له جۆره‌كان شێت، ئامانج له پێناو شتێكی تری جگه له‌و ئامانجه‌ی كه هێشتایش
زیاتر ڕه‌وایه، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. كافكا خۆى به‌و شاراوه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌دات
كه مو‌سا ته‌نیا بۆ گاڵته‌پێكردن باشه، چونكه به گوێره‌ی پێشبینییه‌كه ده‌بوو
هه‌ر كه گه‌یشته ئامانجه‌كه‌ی، بمرێت. به‌ڵام، له ڕووی لۆژیكییه‌وه، ئه‌وه‌یش
زیاد ده‌كات كه هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو وا "ژیانه‌كه‌ی
مرۆڤانه بوو". ئامانجه‌كه له زه‌مه‌ندا دواخرا و زه‌مه‌نیش (ته‌مه‌نی مرۆڤ)
سنوورداره: ڕێك ئا ئه‌مه كافكا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بات كه وه‌ك جۆرێك له ته‌ڵه
یان دانى ڕۆکراوى فریودەر[9]،
له ئامانجه‌كه له خۆیدا بڕوانێت. ئه‌مه زۆر لێكدژه و زۆریش ناكۆكه له‌گه‌ڵ
عه‌قلی كۆمۆنیستیدا (نه‌ك ته‌نیا ئه‌و باوه‌ڕه سیاسییه‌ی كه شۆڕشی بۆ گرنگه و
هیچیتر). بۆیه ده‌بێت کەمێک بە وردتر هه‌ڵوێستی كافكا بپشكنین.
·
هه‌رزه‌یی ته‌واوی كافكا:
ئه‌ركه‌كه هه‌رگیز ئاسان نییه.
هه‌ر كاتێك كافكا (له یاداشته‌كانیدا یان له تێبینییه جۆراوجۆرهكانیدا) گوزارشت
له ئایدیاكانی ده‌كات، ته‌ڵه‌یه‌ك (داوێك) له هه‌ر وشه‌یه‌كدا داده‌نێت. ئه‌و
كۆمه‌ڵێك قه‌ڵای قاییمى هەڵچنى كه پڕ بوون له مه‌ترسی، تێیدا وشه‌كان هیچ
ڕێخكستنێكی لۆژیكییان نییه، به‌ڵكو زۆر به ساده‌یی له‌سه‌ر یه‌كتر كهڵهكهكراون،
وه‌ك بڵێی ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه بوونیان هه‌یه كه ببنه مایه‌ی سه‌رسوڕمان و سەرلێشێوان[10]،
یان وه‌ك بڵێی ئاماژەن لەسەر خودی نووسه‌ر و ئەومان پیشان دەدەن، كه وا ده‌رده‌كه‌وێت
هه‌رگیز ماندوو نه‌بووه له‌وه‌ی له سه‌رسوڕمانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سەرلێشێوان.
ئه‌وه‌ی ناتوانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه
كه واتایه‌كی ورد و پڕبه‌پێست بده‌ینه پاڵ (یان بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆ) كتێبه‌كانی
كافكا. به شێوه‌یه‌كی دووباره و به‌رده‌وام ئه‌وه ده‌یبینین كه له‌وێدا بوونی
نییه، یاخود، له باشترین حاڵه‌تدا، شتێك ده‌بینین كه له‌وێدا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا
ده‌توانین ئاماژه‌ی بۆ بكه‌ین و هیچیتر[11]. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌یشدا ده‌توانین له‌م ته‌ڵه‌یه‌دا، له‌م پێچینەیەدا (لابیرنت)[12]،
به‌دواداچوون و تێبینیی ئاراسته‌یه‌كی گشتی بكه‌ین كه ته‌نیا ئه‌و كاته له به‌رده‌مماندا
ڕوون ده‌بێته‌وه كه خۆمان ده‌ره‌تانێكی تێدا ببینینه‌وه. پێموایه له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌وه، زۆر به
ساده‌یی ده‌توانین بڵێین به‌رهه‌مه‌كانی كافكا هه‌ڵوێستێكی ته‌واو منداڵانه ]هەرزەکارانە[ ده‌رده‌خه‌ن.
پێموایه لاوازی ]و نوقسانى[ى ئه‌و جیهانه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، به‌و هۆیه‌یه كه
وا ده‌زانین منداڵێتی جیهانێكه یان بوارێكی دابڕاوه كه، ئەگەرچى له ئێمه نامۆ
و نائاشنا نییه، هه‌ر له ده‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه ناتوانێت حه‌قیقه‌تی
خۆی–واته چ واقیعێکى هەیە ئەوە- بنوێنێتەوە یان نیگار بكات. هه‌روه‌ها و به هه‌مان
به‌دحاڵیبوونه‌وه، هیچ كه‌سێك لە هه‌ڵه‌كه وەها ناڕوانێت کە نواندنه‌وه‌ى حه‌قیقه‌تە.
ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی "منداڵانه" یان "نا-جددی"[13]ـیه،
كه هه‌ردووكیان هەمان مەسەلەن یان دوو دۆزن به یه‌ك واتا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێمه
هه‌موومان به ته‌واوه‌تی "منداڵانه"ین، ده‌بێت به بێ دوودڵی و ئه‌ملاولا
بڵێین به ڕێگایه‌كی هه‌ره سه‌رسوڕهێنه‌ر منداڵانه‌ین. به‌م هۆیه
"منداڵێتی" مرۆڤایه‌تی له حاڵه‌تی له‌دایكبوون و تازه په‌یدابوونیدا
ده‌رده‌خات، واته له سروشته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆیدا. به‌و واتایه‌ی كه ئاژه‌ڵ
منداڵانه نییه، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ندێكات –ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی عاتیفهیشهوه- ئه‌و
هەستوسۆزانەى كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه پێیدەدرێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌ستوسۆزى
تردا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، واته له‌گه‌ڵ ئه‌و ههستوسۆزانهدا كه ناتوانێت
بیانبه‌ستێته‌وه به هیچ شتێكی دیكه‌وه. وه‌ها جیهانێك كه پێیه‌وه لكاوین و ته‌نیا
به‌وه‌ی به بێتاوانی و پاكژییهكهی خۆی سەرمهستمان بكات –جیهانێكه كه تێیدا
هه‌موو شتێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕه‌تكراوه و قهبوڵنهكراوه، تاوه‌كو ده‌بێته
شتێك له‌نێو نه‌زمی گه‌وره‌كاندا.
كافكا ئه‌و شته‌ی جێهێشتووه كه
بڵاوكهرهوهكهی ناوی ناوه "هێڵه گشتییه‌كانی سه‌ربورده‌ی كه‌سی"[14].
فراگمێنتهكان به ته‌نیا خۆیان ئاماژه به منداڵێتییه‌كه‌ی و یه‌ك خاسیه‌تی
تایبه‌تی كافكا ده‌كه‌ن. "كاتێك ده‌بینیت لاوێك له خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردا
ڕۆچووه، مه‌حاڵه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لا دروست بكه‌یت كه بچێته سه‌ر ته‌خته‌خه‌وه‌كه‌ی
و بخه‌وێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه
بۆ دروست بكه‌یت كه ئه‌م كاره له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه". كافكا له‌مه‌یش
دوورتر ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: " له هه‌موو ئه‌مانه‌دا گرنگترین شتێك كه هه‌بێت
ئه‌وه‌یه من خۆى تووشى ئەو سه‌رزه‌نشت و دەردەسەرییە زیاترە کرد كه زیادە
خوێندنەوە ]خوێندنه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وانه[ بۆى دروست ده‌كردم، به جۆرێك كه ئه‌م زێدەڕەوییە شكسته نهێنییهكهیشمی
له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌مدا گرتبوویه‌وه، له‌به‌رئه‌مه سه‌رزه‌نشته‌كه گه‌یشته
كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی ڕوخێنه‌رتر".
نووسه‌ره باڵغبووهكه پێداگری له‌سه‌ر
ئەو حەقیقەتە دەکات کە سهرزهنشتهکە دژ به‌و زهوقانه ئاراسته‌ی کرابوو کە "خاسیه‌ت
و تایبه‌تمه‌ندیی منداڵ"ـیان لێ پێكهاتبوو. نه‌زمی منداڵ به‌وه كۆتوبه‌ند ده‌بێت
كه یان وای لێبكه‌یت "ڕقی له‌و گه‌ورانه بێت كه سته‌می لێ ده‌گه‌ن"
یانیش ئه‌و خاسییه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه منداڵەکە به‌رگرییان لێده‌كات به
شتی پووچ و بێ‌مانا دابنرێن ]تاوەکو لەبەرچاوى بکەون[. كافكا نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر خاسیهتێكم بشارمه‌وه، ئه‌وا
له دواییدا ڕقم له خۆم و چاره‌نووسیشم ده‌بێته‌وه، خۆم به دزێو و نهزفرهتلێكراو
داده‌نێم".
خوێنه‌ری "دادگایی" یان "كۆشك" هیچ بۆی سه‌خت نییه ده‌رك به كه‌شه ڕۆمانسییهکەی
به‌رهه‌مه‌كانی كافكا بكات، یان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به ڕوونی ببینێت. جا
وەختێک کەمێک تەمەنى چووە سەرێ و گه‌وره‌تر بوو، تاوانی نووسینیش چووە سەر تاوانی
خوێندنه‌وه. كاتێك كافكا به‌ره‌و ئه‌ده‌ب هات، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له دوروبه‌ری
بوون، پێش هه‌موو كه‌سیش باوكی، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و كاته‌ی كه به‌ربه‌ستیان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی دانا، گاڵته‌یان به نووسینه‌كانیشی دەكرد. به هه‌مان شیوه
كافكا خۆیشی بێ ئومێد بوو، میشێل كارۆجیز[15]
دروست بۆی چووه كاتێك وتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌كی زۆر كافكای نا‌ئومێد
ده‌كرد ئه‌و گاڵته‌پێكردن و بهسووكسهیركردنه بوو كه بۆ كاره هه‌ره گرنگ و پڕ
بایەخەکانى هه‌بوو...". كافكا وه‌سفی دیمه‌نێكی دڵڕەقانەى كردووه كه
ڕقوكینه‌ی خێزانه‌كه‌ى تێیدا ڕوون و ئاشكرایه، ئه‌و ده‌ڵیت: "هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی
پێشتر ده‌مكرد، له‌نێو خێزانه‌كه‌مدا مامه‌وه و مه‌یلم بۆی هه‌بوو، به‌ڵام له
ڕاستیدا من به یه‌كجار له كۆمه‌ڵگه دهركرابووم"[16].
·
بەخێوکردن لە دۆخی منداڵییدا:
ئه‌و شته‌ی لای كافكا سه‌یر و
نامۆیه ئه‌وه‌یه كه ویستویەتى باوكی لێی تێبگات و لەگەڵ ئەو منداڵییەدا منداڵ بێت
کە منداڵێتى بابەتى خوێندنەوەکانی و، دواتریش، بابەتى نووسینەکانى بوو. كافكا نه‌یده‌ویست
باوكی له كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌وران ده‌ری بكات، كه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه تاكه شتێك بوو
بۆ وه‌لانان و وێرانكردن نه‌ده‌شیا، ئه‌وه تاكه شتێكی ڕاسته‌قینه بوو كه، هه‌ر
له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه، وه‌ك ڕواڵه‌تی سه‌ره‌كی كه‌سییانه‌ی خۆی ناسیبووی. به‌لای
ئه‌وه‌وه، باوكی ئەو ڕوخسارەى ده‌سه‌ڵاتدارێتى[17]
بوو كه تەنیا لە سنوورى به‌هاكانی کردارى كاریگه‌ردا ویست و خولیاى خۆى قەتیس
کردبوو. باوكی سیمبولی باڵاده‌ستیی ئامانج بوو، ئەمەیش ژیانی ئێستاكه ملكه‌چی ئه‌و
ئامانجه ده‌كات كه زۆرینه‌ی گه‌وره‌كان ڕێزی لێ ده‌گرن. كافكایش وه‌ك هه‌ر نووسه‌رێكی
ڕاسته‌قینه، به‌شێوه‌یه‌كی منداڵانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئامانجه‌كه‌یدا ده‌ژیا،
وه‌ك دژەبەرێک بۆ ئاره‌زووی ئێستایی. ئه‌و خۆی خسته ئازار و ڕه‌نجێكی بێ چه‌ندوچوونی
كاری نووسینگهییهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گله‌یی له به‌ختی خۆی نه‌بوو، گله‌یی
له‌و كه‌سانه‌یش نه‌بوو كه ناچار به كاركردنیان كردبوو. ئه‌و هه‌میشه وا هه‌ستی
ده‌كرد له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دوورخراوه‌ته‌وه و سه‌ركوتكراوه كه خۆی خزمه‌تی پێده‌كرد.
به‌ڵام سه‌یری هه‌مان ئه‌و شته ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كرد كه تێیدا گوزارشتی له خۆی
ده‌كرد، شتێک کە وه‌ك پووچی و منداڵێتی لێیده‌ڕوانی. وەڵامى باوكی ده‌رباره‌ی تێنه‌گه‌یشتنى
ئەو له جیهانی كردار، ڕوون و ئاشكرا بوو.
له ساڵی 1919 دا كافكا وتارێك (نامه‌یه‌ك) بۆ
باوكی ده‌نووسێت، بێگومان، به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌رگیز ئه‌م نامه‌یه‌ی نه‌نارد، ئه‌وه‌ی
له‌م نامه‌یه بۆ ئیمه ماوه‌ته‌وه ته‌نیا چه‌ند فراگمێنتێكه. له‌وێدا ده‌ڵێت:
منداڵێكی ترسنۆك بووم، به‌ڵام وه‌ك
هه‌موو منداڵانیتر كه‌لله‌ڕه‌ق بووم. بێگومان دایكم دایبهدهممهوه و عه‌جولی
كردم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێموانییه منداڵێكی ئه‌وه‌نده لاسار بووبم كه به زه‌حمه‌ت
ته‌واو كۆنترۆڵ بكرێت، چونکە هەرکەسێک بە وشه‌یه‌كی شیرین، بە دەستگرتنێکم، بە نیگایه‌كی
میهره‌بانانه، دەیتوانى وام لێ بکات هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌ست بكه‌وێت كه لێى
ده‌ویستم. تۆ ده‌توانێت ته‌نیا به گوێره‌ی سروشتی تایبه‌تی خۆت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدا
بكه‌یت، ئه‌وه واتای به‌كارهێنانی هێز و تووندوتیژیشه... تۆ به هه‌وڵی خۆت تا
ئه‌م پێگه به‌رزه ههڵكشاویت، له ڕێگه‌ی هێزی تایبه‌تی خۆته‌وه، چونكه باوه‌ڕێكی
بێ سنوورت به بۆچوونه‌كانی خۆت هه‌یه.. لە حزورى تۆدا زمانم دەگیرێ... كاتێك له
به‌رده‌متدا ده‌وه‌ستم هه‌موو متمانه‌یه‌ك به خۆم له ده‌ست ده‌ده‌م و له‌بری ئه‌وه
وا ده‌زانم به ڕه‌هایی هه‌ست به تاوان ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ستكردنه ڕه‌هایه‌دا
به تاوان كه له زه‌ینمدا جێگیر بووه، جارێكیان بۆ كه‌سێكم نووسی[18]
"ئه‌و له‌وه ده‌ترسێت له ژیانیدا و له دوای مردنیش شوورەییەکى پێكه‌وه
بلكێت..."، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نووسیومن ده‌رباره‌ی تۆ بوون، ده‌متوانی چی
بکەم جگە له دەرپەڕاندنى ناڵە و زەناکانم، كه نه‌مده‌توانی له بەردەم تۆدا دەریانبڕم؟
هه‌موو شتێك كۆچ بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تۆ، من به خواستی خۆم و ئاره‌زوومه‌ندانه
ئه‌م كاره ده‌كه‌م و هه‌رچه‌ند بتوانم له تۆ دوورده‌كه‌ومه‌وه.
كافكا ده‌یویست كۆبهرههمهكهی
ناوبنێت "هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵهاتن له دنیاى باوكانه"[19].
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك دره‌باره‌ی ئه‌م دنیا باوكانه‌یه لە گۆڕێ‌دا
نییە: كافكا نه‌یده‌ویست به واقیعى له‌و جیهانه هه‌ڵبێت. به كرده‌یی ئاره‌زووی
له‌وه بوو له‌نێو سنووره‌كانی ئه دنیا باوكانهیهدا بژی –به‌ڵام وه‌ك دەرکراوێک.
وەک ڕەزاگرانێک كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌زانێت فڕێ دراوەتە دەرێ. ناتوانین دەقیق
بڵێین کێ ئەوى دەرکردووە: ئاخۆ لەلایەن ئه‌وانیتره‌وه یان لەلایەن خۆیه‌وه. ئه‌و
هەر به ساده‌یی به‌م ڕێگایه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی لە
جیهانى سوودى پیشه‌سازی و بازرگانییدا دزێو و بێفه‌ڕ بێت: ده‌یویست له‌نێو فەزاى هەرزەییانەى
خه‌ونێکدا بمێنێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵهاتنه‌ی كه كافكا خه‌ونی
پێوه‌ده‌بینی هه‌ر له بنچینه‌وه جیاوازه له‌و فۆڕمه ته‌قلیدییه‌ی هه‌ڵهاتنی ئه‌ده‌بی،
له‌وه‌دا جیاوازه كه شكستی هێناوه -ده‌بوو شكست بهێنێت و ده‌یویست شكست بهێنێت.
هه‌ڵهاتنی باو و ته‌قلیدی نوقسانە و به‌هۆی ئەم نوقسانەییەشەوە ]کە پێوێستی به شتێكه[ پابه‌نده به چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندییه‌وه،
واته به "دووڕوویی"[20]ـیه‌وه-
ئەمە هه‌ستكردنێكی قووڵه به تاوان، به پێشێلكردنی ئه‌و یاسایه‌ی کە بۆ ئەوە
نییە خاپوور بكرێت یان له‌نێو ببرێت، به ڕوونیی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خۆ-ناسین[21].
ئه‌و مرۆڤه‌ی كه له ئه‌ده‌بدا هه‌ڵدێت ئه‌و ئاواتەخوازەیە كه ده‌زانێت خۆی سه‌رگه‌رم
ده‌كات. ئه‌و هێشتایش ئازاد نییه -به واتای ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌كه ئازاد نییه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادی ئازادبوونه له كۆتوبه‌نده‌كان. بۆیه ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی
ئازاد بێت ده‌بێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی باڵاده‌سته‌وه به جۆرێك دانی پێدابنرێت
كه وایه.
جیهانی كۆنی ده‌ره‌به‌گایه‌تی نه‌مسایی،
تاكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بوو كه دانی به گه‌نجه ئیسرائیلییەکەدا ده‌نا، ئه‌وه‌یش نه‌ك
له‌به‌ر له ئاستبه‌رزیی ئه‌ده‌بی، به‌ڵكو له‌به‌ر كۆمه‌ڵه هۆكارێكی دیكه، له سه‌روو
هه‌موویانه‌وه جیهانی كار و بسنزه تایبه‌تیه‌كانی باوكی بوو. ئه‌و جیهانه‌ی كه
تێیدا باوكی كافكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستڕۆیشتوو بوو، سیمبولێكی كێبه‌ركێی
كار بوو كه له پێناو ههواوههوهسدا سازش لە هیچ شتێ ناكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌م جیهانه،
له سنوورێكی دیاریكراودا، لەگەڵ منداڵێتیدا لێبووردەیى هەبوو و بگرە خۆشیشیدەویست،
به‌ڵام لەبنهمادا سه‌ركۆنه‌ى ده‌كرد و له چوارچێوه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كورتی
كرده‌وه. ئه‌مه وامان لێده‌كات ئاوڕ له تووندڕه‌ویی و په‌ڕگیریی كافكا بده‌ینه‌وه.
ئه‌و ده‌یویست له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌مترین دانی پێدابنرێت، ئه‌مه‌یش له
ناخیدا بڕیاری لێ درابوو، هاوتا به بڕیاری بنجبڕی ته‌سلیمنه‌بوون و سازشكردن. له
هه‌مان كاتدا، ئەو هەرگیز مەبەستى لەنێوبردن و قڵپکردنەوەى ئەم دەسەڵاتە نەبوو، بگرە
نەیدەویست تەنانەت دژایەتیشی بکات. ئەو نه‌یده‌ویست دژ بە باوکى بوەستێتەوە كه ته‌نانه‌ت
تواناى ژیانیشى لێ وەرگرتبوو. ئه‌و لای خۆیه‌وه، هه‌رگیز نه‌یده‌ویست پێگه‌یشتوو
بێت یان ببێت به باوك. به هه‌موو ته‌مه‌نی و به ڕێگای تایبه‌تی خۆی، به به‌كارهێنانی
ته‌واوه‌تی هه‌موو مافه‌كانی، هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌دا بچێته نێو كۆمه‌ڵگه‌ی باوكییه‌وه
-به‌ڵام ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج بەم چوونە ناوەوەیە ڕازیى دەبوو - ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه منداڵه گاڵتهپێكراوه نابهرپرسیارهكه هه‌ر به‌و جۆره بمێنێته‌وه كه
هه‌یه.
ئه‌م له‌وپه‌ڕی تووندیدا ئه‌م
ململانێ نائومێدكهرهی درێژه پێده‌دا. هه‌رگیز هیچ ئومێدێكی نه‌بوو: تاكه ده‌روازه‌ی
ئه‌وه بوو كه له ڕێگه‌ی مه‌رگه‌وه بچێته نێو جیهانه‌كه‌ی باوكییه‌وه، به‌و
واتایه‌ی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و ئاره‌زووه‌كانی و منداڵێتییه‌كه‌ی فه‌رامۆش
بكات. ئه‌و خۆی له سالی 1917دا ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ی داڕشتووه و به‌رده‌وامیش له
ڕۆمانه‌كانیدا دووباره ده‌بێته‌وه: "متمانه‌م به مردن هەیە"، ده‌ڵێت:
"پاشماوه‌ی ئیمان، گه‌ڕانه‌وه بۆ باوك، ڕۆژی گه‌وره‌ی ئاشته‌وایی"[22].
به‌لای ئه‌وه‌وه تاكه رێگا بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به باوك هاوسه‌رگیری بوو، به‌ڵام
وازی له‌م بیرۆكه‌یه هێنا و ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد، ئه‌گه‌رچی هۆكار و هه‌لی باشی
هاوسه‌رگیریی بۆ هه‌ڵكه‌وت: دووجار دهستگیرانییهكهی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
"دوور له نه‌وه‌كانی پێشتر ده‌ژیا" و "هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ڕوو
له نه‌وه هاوسه‌رده‌مه‌كانی خۆی بكات"[23].
"له نامه‌كه‌یدا بۆ باوكی
نووسیویه‌تی: "کۆسپى گه‌وره له ڕێگای هاوسه‌رگیریمدا قه‌ناعه‌ته بنجبڕهکەمە
به‌وه‌ی كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی بوونی خێزان، به‌ر له هه‌ر شتێكیش ئیدارەدانى،
مرۆڤ پێویستی بۆ كۆمه‌ڵێك خاسیه‌ته كه ده‌زانم له تۆدا هه‌ن..."[24].
به ده‌ربڕینێكی دیكه، بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریی مرۆڤ پێویستی به‌وه‌یه به‌و
جۆره بێت كه تۆ هه‌یت و خیانه‌ت له‌و جۆره بوونه بكات كه من هه‌م.
كافكا ده‌یتوانی یه‌كێك له‌م
دووانه هه‌ڵبژێرێت: بێئابڕوویى هەرزەکارانە به‌ڵام پێ‌داگر و نەرمەبڕ، یاخود گاڵتهجاڕێتی
ده‌سه‌ڵاتگه‌رانه. ئه‌و دووانه هیچیان بایه‌خ به هیچ شتێك ناده‌ن، هیچ شتێكیش
ملكه‌چی به‌خته‌وه‌رییه‌كی به‌ڵێنپێدراو، یان گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌دا
ناكه‌ن، به‌خته‌وه‌رییه‌ك كه وه‌ك پاداشتی چالاكی ماندووكه‌ر و ڕه‌نج و ده‌سه‌ڵاتی
پیاوانه، پێشبینیكراوه. ئه‌و هه‌ڵبژاردنێكی هه‌بوو: ئه‌مه‌یشی سه‌لماند. ئه‌و ده‌یزانی،
ئه‌گه‌ر نه‌زانێت چۆن نكوڵی له بوونی خۆی بكات و خۆی له ئامرازگەرایى كارێكدا له
ده‌ست بدات كه جێگای ڕێز نییه، ئه‌ی چۆن ده‌توانێت به دڵسۆزییه‌وه ئه‌نجامی
بدات. ئاره‌زوویه‌كی بێ كۆتوبه‌ندی بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌ڵبژارد،
منداڵێتییان و بێباكییان، ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌كانیان و درۆ ئاشكراكانیان. به
كورتی خوازیاری جیهانێكی نالۆژیكی بوو كه له پۆلێن‌كردن بترازێت تاوەکو بە بڵندى
بمێنێتەوە و بوونێکى هەبێت کە دەشێت تەنیا تا ئەو ڕادەیە مومکین بێ کە داوەتى مەرگ
بکرێت.
ئه‌و به ته‌واوه‌تی و به سه‌رسه‌ختییه‌وه
ئه‌مه‌ی ده‌ویست، ڕەتى کردەوە هیچ دەرفەتێکى شاردنەوە و نکوڵیکردن لەو بەهاى
سەربەستییە کە هەڵیبژاردبوو، بۆ خۆى بهێڵێتەوە. ئه‌و كه داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد
بایه‌خی تایبه‌ت به شتێك بدرێت كه توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌رزی بكاته‌وه،
تووشی لادان و سنوورداریی نه‌بوو. داخۆ هیوایەتە سهرپشككراوهكان له‌لایه‌ن یاسا
و ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌و ئه‌ركانه زیاترن كه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا خراونه‌ته ئه‌ستۆی
ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانه‌وه؟ ئه‌و پێیوابوو ڕاستگۆیی، كه واتای دروستیی و ڕه‌سه‌نی هیواتهكانه،
پێویستی به نه‌خۆشی و شڵه‌ژانه. وه‌ك مۆریس بلانشۆ[25]
ده‌ڵێت: جیاوكهكان (ئیمتیازه‌كان) په‌یوه‌ستن به كرده‌وه، "له هونه‌ر (هیوایه‌ت)دا
هیچ ئیمتیازێك نییە دژ بە كرده بێ". جیهان به زورورهت موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌یه
كه زه‌مینی بهڵێنپێدراویان بۆ ته‌رخان كراوه، ئه‌وانه كه ئه‌گه‌ر پێویست بێت
به هه‌موو هێزێكییانهوه یه‌كده‌گرن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی تێده‌كۆشن. نه‌ده‌بوو
هێزی بێده‌نگ و نائومێدی كافكا دادگایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یان گومان له‌و ده‌سه‌ڵاته
بكات كه ده‌یویست ژیانی لێ زه‌وت بكات، یان نەدەبوو خۆى لە هه‌ڵه باوەکەى كێبهركێکردن
له‌ژێر گوشاری ده‌سه‌ڵاتدا ببوێرێت.
ئه‌گه‌ر ئەو پیاوە بیباتەوە کە بە
جارێک سه‌ركوتكردن و كۆتوبه‌ند ڕه‌تده‌كاته‌وه، ئەوا بۆ خۆی و بۆ ئەوانیتریش، وه‌كو
ئه‌و کەسانەى لێ دێت کە ڕۆژێك له ڕۆژان دژایه‌تی ده‌كردن و ئه‌وانه‌ی كه كۆتوبه‌ندیان
كردبوو. لاوێتی و هه‌رزه‌كاری، یان سه‌ربه‌ستی و ڕزگاربوون، هیوایه‌تی بێ هه‌ژمار،
هه‌رهه‌موویان شتانێكن كه ناتوانن هه‌ر له سه‌ركه‌وتندا بمێننه‌وه. ده‌شێت
ژیانێكی سه‌رفرازانه هه‌بێت ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی كه نابێت به هێز (كه كرده‌یه)
]و زۆرەملێ[ له‌پێشترێتی ئایینده به‌سه‌ر كاتی ئێستادا، له‌پێشترێتی
زه‌مینی به‌ڵێنپێدراو بسه‌پێنرێت. ئه‌سته‌مه خه‌بات بۆ ڕووخاندنی دوژمنێكی دڵڕه‌ق
نەکرێت، ئه‌مه‌یش واتە ژیانی مرۆڤ بكرێته دیاریی بۆ مه‌رگ. ڕزگاربوونی مرۆڤ به
بێ ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له خۆی بكات، پێویستی به تێكۆشان و خه‌باتێكی سه‌خت، شێلگیرانه،
ئازارده‌ر هه‌یه: ئه‌مه تاكه هه‌لێكه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پاکژیى وڕێنە[26]
كه هه‌رگیز په‌یوه‌ست نییه به لۆژیكه‌وه و به لۆژیك له قاڵب نادرێت، هه‌رگیزیش
ناتوانێت له‌گه‌ڵ میكانیزمی كرده‌دا بگونجێت –کە پاكژێتیى ئەمەیان هەمیشە پاڵه‌وانه‌كانی
ڕاده‌كێشێت بۆ نێو زه‌لكاوی گه‌وره‌بوونی تاوان. ئاخۆ کەس هەیە له
"ك"ـی "كۆشك"، یان له "جۆزێف ك"ـى "دادگایی"
منداڵانه‌تر و بێدەنگانەتر ناکۆک و ناتەبا بن ]لەگەڵ دەوروبەردا[؟ ئه‌م جووت
کارەکتەرە "کە له هه‌ردوو كتێبه‌كه‌دا هه‌مان کەسە، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسه‌ختانه
و ناعه‌قڵانییانه و بێ هه‌ژمار دوژمنكارە، به‌هۆی هەوا و هیوایه‌ته‌وه، به‌هۆی
عینادیی كوێرانه‌ی مرۆڤه‌وه له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت. ئه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێكى
چاک و ڕێزدارانە لە ده‌سه‌ڵاته دڵڕه‌قه‌كان ده‌كات. وه‌كو بوێرترین له‌شفرۆش له
هۆڵی گشتیی تیاترۆدا (له‌وه‌یش خراپتر، له تیاترۆی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كاندا)،
له ناوه‌ندی قوتابخانه‌دا، له حزورى پارێزه‌ره‌كه‌یدا... له دادگای دادی باڵادا،
هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات"[27].
له "حوكم"ـدا
باوك ده‌بێته بابەتى سووکایەتى و قینى كوڕه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌میشه له‌وه دڵنیایه
كه قووڵایی، بێ بڕستیى، چاره‌نووس، نابوودبوونی ناچارییانه و خۆنه‌ویستانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی،
سزای خۆی وه‌رده‌گرێت. ئه‌و پیاوه‌ی كه فه‌وزا بڵاو ده‌كاته‌وه، سه‌گی ڕاوه‌كانی
به‌ره‌ڵا ده‌كات به بێ ئه‌وه‌ی پەناگەیەک بۆ خۆشاردنه‌وه بدۆزێته‌وه، بۆیه خۆی
دەبێتە یه‌كه‌م قوربانی ئه‌م كاره‌ی خۆی و له تاریكی‌دا پارچه‌پارچه ده‌كرێت.
بێگومان ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌موو سەروەرییە مرۆییەکانە. سەروەرێتى[28] ]حاکمییەت [به‌وه سەرفراز دەردەچێ كه یان نكوڵی له خۆی بكات (ته‌نانه‌ت بچووكترین حیسابکارى
له‌سه‌ر ئاستی زه‌مینی: ته‌نیا شوێنكه‌وته‌یی لێ دەمێنێتەوە، له‌پێشترێتی شتی گریمانەکراوى
به‌سه‌ر ئێستادا لێ دەمێنێتەوە)، یانیش له ساته‌وه‌ختیی هه‌میشه‌یی مردن‌دا بێت.
مه‌رگ تاكه ئامرازه بۆ خۆلادان لە سازشكردن له‌سه‌ر سەروەرى، لێره‌دا هیچ زهلیلییهك له مه‌رگدا
نییه؛ له مه‌رگدا هیچ شتێك نییه.
په‌راوێزه‌كان:
[1] Should Kafka be burnt? وەک دەردەکەوێت پرسیارەکە لە فۆرمولە ئینگلیزییەکەدا
بکەر نادیارە "ئایا دەبێت کافکا بسووتێنرێت؟" ئەم بکەرە کە دەشێت بەهۆى
ناڕوونى دەقەکانى کافکاوە هەر یەکە لە ئێمە بین بە ڕاست و چەپ، کۆمۆنیست و لیبراڵ،
نووسەر و هونەرمەند بۆیە ئێمە بۆ ئەوەى فۆرمولى پرسیارەکە بە کوردییەکەى نەرمتر
بێت دەیکەین بە بکەر دیار: "ئایا دەبێت کافکا بسووتێنین؟".
[11] ناتوانم وه‌ڵامێكی دیكه‌ی ژۆزێف گابل بده‌مه‌وه كه ئه‌م تیۆره‌ی
بۆ من وروژاند. (ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه، ژماره 87، نۆفێمبه‌ر 1953). سیرك ئۆكلاهوما
به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوانگه‌یه‌كی مێژووییمان ده‌باره‌ی كافكا پێبدات.
[14] Franz Kafka,
Hochzeitsvorberitungen auf dem Lande und andere Prosa uas dem Nachlass, Fischer
Verlag, 1953.
No comments:
Post a Comment