مەنسوور تەیفورى
هاوار محەمەد
ساڵی ٢٠١١ و کاتێ
خەڵک ویستیان خۆیان کۆبکەنەوە و خۆپیشاندان بکەن، بینییان هیچ بوارێکی گشتییان بۆ
نەماوەتەوە جگە لە دەرکی سەرا. نزیکی دوو مانگ ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندان کرا دژی مانەوەی سەرۆکێک و دواتر لێژنەیەک هەر لەو سەرا پێکهات
و چوون بۆ خزمەتی سەرۆک بۆ ئەوەی پێی بڵێن “ناشڕۆییت قەی ناکات، تەنیا بەشی ئێمەت
بیر نەچێت” و دوای ئه‌وه ده‌ست كرا به به‌شكردنی ده‌سكه‌وته‌كانی پشت كردن له سه‌را و جارێكی تر سه‌را چۆڵ و پەراوێزكراو مایه‌وه،
به هه‌ندێ
چاخانه و كۆمه‌ڵێك تارماییهوه كه رۆژانه پێیدا تێده‌په‌ڕین و حه‌سره‌تی رۆژانێكیان بوو بۆ چركه‌یه‌ك شۆڕ‌شیان له‌وێ بینیبوو. پۆلیسیش،
ئاگادار له‌م تارماییه،
هه‌موو ساڵێك رۆژی حه‌ڤده‌ی شوبات سه‌رای ده‌گرت نه‌وه‌ك كه‌س بێت و بۆ بیره‌وه‌ریی ئه‌و رۆژانه بگه‌ڕێت.
بەڵام هەر ئەم
خاڵە، ئەم کۆبوونەوەی خەڵکان، کە دواتر پارتە سیاسیەکان دزییان و بردیانەوە بۆ پەرلەمان
و ژوورە نهێنییەکانی رێکەوتن و مەکتەب سیاسییەکان، درزێکی کردە هەناوی دۆخەکەوه
کە هیچ کات بە کەس پڕنەکرایەوە و بوو بە سەرەتای قەیرانیک کە لە ٢٠١١ ەوە بەرۆکی کۆی
سیستمەکەی گرتووە.
لەم لینکەوە نامیلکەکە داونڵۆد بکە:
No comments:
Post a Comment