ژولیا
كریستیڤا
وەرگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
پێشەکى:
بۆچی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی هاوسه‌رگیری له ڕاهیبه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات؟ بۆچی هه‌ندێك ته‌وژمی ئیسلامی، حیجاب پۆشین له‌سه‌ر ژنان فه‌رز ده‌كه‌ن؟ چۆن ده‌توانین ئه‌م هه‌موو ترسه له ئاره‌زوو و ئه‌م هه‌موو نكوڵیكردنه له جه‌سته ته‌فسیر بكه‌ین؟ ئایا خودا دژ به سێكسه؟ خودایی ناكۆكه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ییدا؟ ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌هێزه دۆگماییه كامه‌یه كه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له سێكسییه‌كان، چه‌ندین لایه‌نگر و هاوبه‌شی پێكه‌وه كردۆته‌وه؟ به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئایینه‌كان بایه‌خیان به سێكس داوه، به‌ڵام له شێوازی ته‌ئویل و لێكدانه‌وه‌یاندا جیاوازن، چونكه هه‌موویشیان ترس له سێكس له دڵی پێڕهوكارانیاندا ناچێنن، هه‌رهه‌موویان هاوڕا نین له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی چێژ، هه‌موویان ژن به سه‌رچاوه‌ی فیتنە و فەوزا یان ته‌نیا ئامرازیك بۆ وه‌چه خستنه‌وه ته‌ماشا ناكه‌ن.
بۆچی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی هاوسه‌رگیری له ڕاهیبه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات؟ بۆچی هه‌ندێك ته‌وژمی ئیسلامی، حیجاب پۆشین له‌سه‌ر ژنان فه‌رز ده‌كه‌ن؟ چۆن ده‌توانین ئه‌م هه‌موو ترسه له ئاره‌زوو و ئه‌م هه‌موو نكوڵیكردنه له جه‌سته ته‌فسیر بكه‌ین؟ ئایا خودا دژ به سێكسه؟ خودایی ناكۆكه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ییدا؟ ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌هێزه دۆگماییه كامه‌یه كه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له سێكسییه‌كان، چه‌ندین لایه‌نگر و هاوبه‌شی پێكه‌وه كردۆته‌وه؟ به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئایینه‌كان بایه‌خیان به سێكس داوه، به‌ڵام له شێوازی ته‌ئویل و لێكدانه‌وه‌یاندا جیاوازن، چونكه هه‌موویشیان ترس له سێكس له دڵی پێڕهوكارانیاندا ناچێنن، هه‌رهه‌موویان هاوڕا نین له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی چێژ، هه‌موویان ژن به سه‌رچاوه‌ی فیتنە و فەوزا یان ته‌نیا ئامرازیك بۆ وه‌چه خستنه‌وه ته‌ماشا ناكه‌ن.
له‌م وتاره‌دا، خانمه بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسیی به ڕه‌گه‌ز
بولگاری "ژولیا كریستیڤا" هه‌وڵ ده‌دات مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان
سێكسوالێتی و سیسته‌مه ئایینییه جیاوازه‌كان، كه بوون و مێژووی مرۆیی له قاڵب
ده‌ده‌ن، دیاریی بكات. كریستیڤا پێیوایه نابێت پرسی سێكسوالێتی له شێوه خام و
پهتییهكهیدا ته‌فسیر بكرێت، ئه‌و دژ به هه‌وڵی هه‌ندێك بایۆلۆژیست و یاساناسه
كه ده‌یانه‌وێت تهفسیرێكی بایۆلۆژی یان یاسایی ڕووت بۆ دیارده مرۆییه‌كان بكه‌ن،
له‌وانه‌یش مه‌سه‌له‌ی سێكسوالێتی، به‌مه‌یش ڕه‌هه‌نده ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
كولتوورییه‌كان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن... هه‌روه‌ها واتاكان و ڕه‌مزه كولتووری و
ئایینییه‌كان كه له پرۆسێسێكی دورودرێژیی زه‌مه‌نیدا دروست بوون، ناكرێت به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕووكه‌شانه‌ی ده‌قه ئاینییه‌كان ته‌فسیر بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت
ده‌قه ئاینییه‌كان ته‌ئویل بكرێن و ئه‌و گۆڕانه ڕیشه‌ییانه له‌به‌رچاو بگیرێن
كه له په‌یوه‌ندیی نێوان پیاو-ژن‌دا ڕوویانداوه، ئه‌و گۆرانانه‌ی كه به شێوازی
جیاواز ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر سروت و ڕیتواڵه ئاینییه ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان
هه‌بووه. به بڕوای كریستیڤا، "ره‌فتاری سێكسی" و "واتا ئاینییه‌كان"،
له چوارچێوه‌ی یه‌كگرتنێكی ئه‌زه‌لیدا به جۆرێك ئامێزانی یه‌كتری ده‌بن كه
ناتوانین له یه‌كتری جیایان بكه‌ینه‌وه. له كاتێكدا دامه‌زراوه ئاینییه‌كان هه‌ر
له كۆنه‌وه به‌شێوازی جیاواز چاو‌دێر و دیسپلینكهری سێكسوالێتی بوون، ڕێوشوێنه‌كانیشیان
یان به‌تووندی سێكسیان قه‌ده‌غه‌كردووه و سه‌ركوتیان كردووه، یانیش رێ‌یان به
ڕیتواڵه پۆرنۆییهكان داوه له په‌رستگاكاندا. (و. عه‌ره‌بی)
(ده‌قه‌كه):
له ڕاستیدا مرۆڤ وه‌كو ئاژه‌ڵێكی قسه‌كه‌ر، ئاژه‌ڵێكی
كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام به تایبه‌تی بوونه‌وه‌رێكی ئیرۆتیكییه. ئایینه‌كان ئه‌م
شته ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه ئیرۆتیكا، له باشترین و خراپترین حاڵه‌تدا، ده‌كه‌نه
بابه‌ت و ماهییه‌تی خۆیان. ئاخۆ به‌م ڕێگایه‌یه كه میكانیزمه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌خلاق به مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی سیكس، پێكدێن؟ ئایا ئایینەکان شاره‌زا و شەیداى
ئیرۆتیكان؟ له كاتێكدا كه بزانین ئیرۆتیکا له ڕیتواڵهكانیدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه،
خۆی خزاندۆته نێو كتێبی سۆفییه‌كانه‌وه و له ڕێگای هونه‌ره ستایشكهرهكانییهوه،
له‌گه‌ڵ و دژ به دۆگماتیزمه‌كان، نائاگایی شوێنكه‌وتوانی تێر ده‌كات. داخۆ ئه‌مه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌روونی و نێوان-كولتوورییه بۆ پرسێك له زه‌مه‌نێكی په‌شۆكاوی
شارستانێتیى ئەم سەردەمەدا؟
"سێكسوالێتی" كه كه‌وتبووه ژێر هه‌ژموونی
بایۆلۆژیا و یاساناسییهوه مۆدێرنیسته‌كانی شپرزە کرد کە بە ماسکى قوربانى و
پەراوێزخراوییەوە، تا ئاستى ئەستێرەبوون بەرزبووبوونەوە، دواى ئەوەى ئیدی ئه‌وان
له رۆژئاوا و ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوا، هێرشیان ده‌ستپێكردووه بۆئه‌وه‌ی ڕۆحانییه‌ته
"تایبه‌تكراوه‌كان"ـیش بهێننه پێشبڕكێی بازاڕه‌وه. جا وەختێ ده‌سه‌ڵاته
ئاینییه باڵاده‌سته‌كان بەسەر خۆیاندا دادەخرێن و لە ده‌ستی فهندهمێنتالیستهكاندا
كۆده‌بنه‌وه، له‌وێدا ده‌بینین "قاعیده" لێبووردهتره به‌رامبه‌ر
"کەسانى جوان"، "ئه‌وانیتر"، هۆمۆكان، ژنان...هتد. داخۆ ئه‌مه
ئهفیونێكی نوێی گه‌لانه؟
زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه هه‌وڵێكی
زۆریان داوه بۆ لێكپچڕانی ڕه‌گه‌كانی ئه‌م "نه‌ریت"ـه و له
پیرۆزداماڵینی مرۆڤی ئایینی (homo
religious)، هه‌ر له نیانده‌رتاڵه‌وه
تاوه‌كو مرۆڤی مۆدێرن، به‌ڵام هیچ شتێكیان له‌و فریووه كاڵ نه‌كرده‌وه كه بواری
ئایینی مومارەسه‌ی ده‌كات، بواری ئایینی وه‌ك ئه‌و یه‌كتربڕه‌ی كه تێیدا "ئاره‌زوو"
و "قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان" به یه‌كتری ده‌گه‌ن.
دەستبەجێ له میانه‌ی قۆناغێكی مرۆیی پێش مێژوویی‌دا، جۆش و كوڵی سێكسی كه‌وته‌به‌ر
زه‌بری "چه‌پاندنی بەرایى" ]فرۆید[، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
مرۆییش له فۆڕمی هۆز و خێزاندا له‌قاڵب درا: له ئه‌شكه‌وته‌كاندا قرپوقاڵى شامانییەکان
لەگەڵ یەکتریدا ده‌بینینه‌وه، له‌سه‌ر ڕووی دیواره‌كانیش ڕێسا سه‌ره‌تاییه‌كانی خزمایه‌تی
كه هاوكاته له‌گه‌ڵ قەدەغەکردنى زینای مه‌حره‌مه‌كاندا، نه‌خشێنران و هێشتایش
ماونه‌ته‌وه: ئه‌م دووانه دوو رووی یه‌ك دراون، یه‌كێكیان به بێ ئه‌ویتریان
بوونی نییه. سێكسوالێتی كه له جه‌وهه‌ردا ناكۆمه‌ڵایه‌تی بوو، دواتر له لایه‌ن
خوداییـهوه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شێوازه‌كانیدا گیرا: سێكسوالێتی
بووه شتێكی پیرۆز. ته‌نانه‌ت له‌ژێر چه‌تری چێژی ڕه‌شیشدا، شه‌رم وه‌ك پله‌ی سفری
ژیانی ده‌روونی، هه‌روه‌ها مه‌رگیش، بوونه شتانێك به پاڵ ئه‌م بواره شکۆمەند و
بهخوداییكراوهوه و هێماى کۆنوێژ و ئاوازى پیرۆزییان بەخۆیانەوە گرت. مرۆڤی
لاسكۆكس (Lascaux)، شۆڤییه (Chauvet) یان پێچ مێرل (Pech-Merl) هه‌ست به په‌شیمانی ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌م هه‌سته به وێنه ده‌كێشن،
به نیگارى گرێی نۆیودس (noeuds) و "ده‌سته نەگبەتەکان" ده‌ری ده‌بڕنه‌وه.
یان پاڵنەرەکانى دەدەنە پاڵ پێشبڕکێکارانى ئەسپسوار یان بە ملى مامۆسه‌كان (mamouths)ـدا دەیهێنن، یان دەیدەنە پاڵ ئه‌م زێ مێینه گه‌وره‌یه‌ی كه سه‌ری
گای بیسۆنى بەسەرەوەیە، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئەشکەوتى شۆڤییهدا هه‌یه و هى (32000
ساڵ پ. ز)ـە. ئه‌م مرۆڤه‌ى بێ كۆمهڵگهیەى وا به‌و شێوازه ژیانه ده‌ژی کە له
سه‌ر ڕووی دیواره‌كان جێیدههێلێت، نهێنیی دۆخه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆى نیگار ده‌كات،
گۆرانی ده‌ڵێت، سه‌ما ده‌كات و نیگار ده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بكات بە ئاژه‌ڵ و
ژن. وه‌ك تیرێز داڤیلا (Thérèse Davila) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ئەم مرۆڤە »ده‌مرێت
له پێناو ئه‌وه‌ی نه‌مرێت«، ئەمە وێڕاى مه‌شقه ڕۆحییه‌كانی ئیگناس دی لۆیۆلا (Ignace de Loyola)، كه دەگات به ئازاره‌كانی
مه‌سیح و له ڕێگه‌ی ته‌وزیفكردنی هه‌سته‌وه‌ره‌كانه‌وه تێکەڵى دەبێت.
·
سه‌لمێنراوێكی ئه‌نترۆپۆلۆژی:
وه‌ك هه‌وڵێكی بێ‌وچان بۆ ئاراسته‌كردنی سێكس له‌نێوان
موماره‌سه‌ی ئاره‌زوو و وه‌چه‌خستنه‌وه‌دا، فه‌زای ساخته‌بازانه‌ی ده‌روونیی مرۆڤی
عاقڵ و ئایینی (كه هه‌رگیز هه‌ست به تێربوون ناكات) له‌گه‌ڵ مه‌حاڵ (مه‌رگ، جیاوازی ڕه‌گه‌زیی)ـدا ئاوێتەى یەکترى دەبن
و به درێژایی سه‌رده‌مه ئاینییه‌كان هاوپەیمانى نێوانیان تازە دەکەنەوە و
دەیپارێزن.
ده‌روونشیكاری له ئیرۆتیكادا سه‌لمێنراوێكی ئه‌نترۆپۆلۆژی
بینییەوە: مرۆڤەکان پێویستیان بە ئایین بووە ببە پاڵیشییەوە پێویستیان به مه‌عریفه
بووە. جۆرج باتای (Georges Bataille) (1962-1897) له كتێبی ئیرۆتیزم (Erotisme) (1957) ـدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م
دوو پێویستییه له سایه‌ی مرۆڤایه‌تی پۆست-تۆتالیتاریزم و پۆست-ئه‌تۆمیزمدا، ده‌بن
به هەڵم و بە هەوادا دەچن، چوون هه‌ر له پێشه‌وه له نكوڵیكردنی ئیرۆتیزمه‌وه
گلاون كه ئیرۆتیكا له سێكسی لیبراڵی و سه‌رپێی و كورتخایه‌ندا كورت ده‌كاته‌وه.
بخوێننه‌وه، گوێ‌بگرن، ببینین: به‌رزنرخاندنی پاڵنه‌ره‌كان ]یان هه‌ڵچوونه سێكسییه‌كان[ ئه‌وه‌یه كه ئیرۆتیكا پێكدێنێت، ته‌نیا پاكژكردنه‌وه‌ی فانتازیاكان
له ورده‌كاریی ڕه‌مز و نیشانه‌كان چێژ به‌ره‌و باڵابوون ده‌بات. ئه‌وه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه
كه له ئه‌زموونی ئایینی‌دا كار ده‌كات و لێی جیا ده‌بێته‌وه، هه‌ر له نیگاره‌كانی
پێش مێژووه‌وه له‌سه‌ر دیواره‌كان هه‌تا ده‌گات به سروده کۆنوێژییهكانی باخ (Bach)،
هەر له سه‌ری فڵچه‌كه‌ی پیكاسۆوه تا ده‌گات به قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی فرۆید (Freud). به پاڵ ئەمەیشەوە ڕسواییەک
هەیە کە وه‌ختێ لە پیدۆفیلیا ]ده‌ستدرێژی
سێكسی بۆ سه‌ر منداڵ[ یان له سزای سه‌نگه‌ساردا
په‌خش ده‌بێته‌وه، ته‌نیا به‌وه ته‌فسیر ناكرێت بڵێین ئەمە بەزاندنى
سنوورى دەزگا و دامەزراوەکانە، به‌ڵكو ئه‌و سنوور و هه‌ڵه
شاراوانه كه‌شف ده‌كات كه له پێكه‌وه‌ژیانی خودایی له‌گه‌ڵ سێكسدا هه‌یه.
عه‌لمانییه‌ت له‌سه‌ر ههقە کە سه‌رزه‌نشتی سنووربه‌زاندنه
سه‌ركوتكاریی و تاریكبڕواییهكانی ئایینه‌كان دەکات، سه‌ركۆنه‌ی ئاره‌زووی جیاكاری
له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌دا، زێده‌ڕه‌ویی له هاوسۆزی له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی
"باوك"، خرۆشاندن، فریودان، گێچه‌ڵپێكردن ]ته‌حه‌روش[، یان چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان یان
دایك ده‌كات. جا ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه ئه‌م ململانێیه‌ی تێدا گوزەرا، ململانێیه‌كی
تریشى خستە سەر، ئەمەیشیان بەقەد ئەوەى یەکەم دڵڕەقانە بوو بە نه‌فه‌سێكی قووڵەوە:
"قڵپكردنه‌وه‌ی به‌هاكان" ]نیچه[، تێكشكێنه‌ری نه‌ریته‌كان، له
ڕێگه‌ی گه‌یشتن به جه‌وهه‌ری ئه‌م فریودانه ئیرۆتیكییه‌وه، كه نه‌ریته‌كان،
دروستی ده‌كه‌ن و وزه‌ی پێده‌به‌خشن.
به دڵنیاییه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه پاشماوه‌ی
بەهێزى ڕه‌چه‌ڵه‌كی "ئهمیسی"یان تێدا ماوه، به خودا ژنانهكانهوه
شادی ده‌گێڕن، ئه‌م ڕیتواڵه له هیندۆییزم و تهنتهریزم (tantrisme)ـدا هه‌یه،
کە لەنێویاندا دووالیزمی جه‌مسه‌رییانه‌ی گه‌ردوونی له ڕیتواڵی گاڵته‌وگه‌پ (orgy)ـی لینگا-یۆنی (linga-yoni)ـدا به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه؛ هه‌ر
به‌و جۆره‌ی كه یین و یانگ (yin-yang)
له ئایینی تاوییدا رێ به ئه‌نجامدانی ڕیتواڵی هاوسه‌رگیری خوداكان ده‌ده‌ن. ئه‌م
ڕێبازه‌ی دواییان دزه‌ی كردۆته نێو كۆنفۆشیۆنیزمیشهوه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی
"بێ باوك یان مێرد"یش هه‌ن، بۆ نموونه خێڵه‌كانی (NA) له چینی ئێستا. له كاتێكدا كه
ڕاستی باڵا، براهما، له سروشتێكی بێلایه‌نه ]نه نێره و نه
مێ[؛ به‌ڵام بودیزم، كه ئامۆژگارى خەڵکى دەکات ده‌ست به زوهده‌وه بگرن
و "ئاره‌زوو" له پێڕه‌وكارانی قه‌ده‌غه ده‌كات و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی
ئازار لێیده‌ڕوانێت، له ژیان و عه‌شق جیا ده‌بێته‌وه، بۆیە له قوڵاییه‌دا كینهدۆزه
به‌رامبه‌ر ژنان (misogyne). له بودیزمدا موماره‌سه‌كردن و ڕێكخستنی ئیرۆتیكای سێكسی له هه‌موو
حاڵه‌تێكدا تایبه‌تمه‌ندیی پیاوانه.
ئه‌زه‌ل خۆیشی
وه‌كو نێرینه یان باوك ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام، له سه‌ره‌تای ته‌وراتدا، خودا
نێرینه و مێینه به‌رجه‌سته ده‌كات: حیكمه‌ت وه‌ك ڕه‌هه‌ندی مێینه‌یی و دایكانه،
عه‌رش و هۆگرێتی خواوه‌ند ]یه‌هوه[، خودای ته‌ورات، ده‌پارێزێت؛ یه‌كگرتنی ئاده‌م له‌گه‌ڵیدا (demouth) جۆرێك له دووڕه‌گی ]دوو ڕه‌گه‌زی[ به مرۆڤی یه‌كه‌م ده‌به‌خشێت (له كاتێكدا حه‌وا "یان ژیان"
ده‌خزێته نێو ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌وسێنه‌ری پاشا تهوراتییهكانهوه و چاوه‌ڕوانی هاتنى
سەردەمى بزووتنه‌وه‌کانى ژنان ده‌كات). ئاده‌می زه‌مینی (adamah) هه‌ر به‌خێرایی ده‌بینێت كه
ژنێكی هه‌یه له په‌راسوویه‌وه خولقێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوده‌می و به‌ره‌و
هه‌ڵه‌ی ببات: حه‌وای دیالۆگۆكه، وێرای ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر و هاوده‌م و بهرامبهرێکە
کە لەوێدا پێویستە، به‌ڵام ته‌نیا کەلێنێکە. به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه، خواوه‌ند
ته‌نیا شیره‌خۆره‌ی نێرینه هه‌ڵده‌بژێرێت؛ به‌ڵام كچه‌كان و ژنه‌كان له پشتی په‌رده‌كانه‌وه
یان له حهرهمسەرا و حه‌وشه‌ی په‌رستگاكاندا ده‌مێننه‌وه. ئه‌م ناهاوسه‌نگییه له
لایه‌ن گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئه‌وه‌نده دیسپلینكراو و له‌قاڵبدراوه كه
سێكسواڵێتی هه‌تا ئاستی ڕۆحانییه‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه، یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ خوداوەنددا
به شێوه‌ی یه‌كگرتنی نێوان ژن و مێردهكانه. به له ئامێزگرتنی ئه‌م ئیرۆتیكا
موباره‌كه، ژن و مێردی یه‌هودی له به‌رده‌م گۆڕانی ئاره‌زووه‌کانى وه‌چه‌خستنه‌وه‌دا
ڕێگا بۆ تاسەى خوێندنه‌وه و ته‌فسیر ده‌كه‌نه‌وه: له مه‌نفاوه بۆ مه‌نفا،
"مه‌عریفه بە خود" لێكجووت ده‌بێت له‌گه‌ڵ "خۆبێژى" و
"سێكسكردن"، به‌ڵام ئەو ڕۆحانییهتەى كه زیاتر له نێو لۆژیكی ئیزۆتریكادایه
و له ڕووی ره‌گه‌زییه‌وه تایبه‌تمه‌ندكراوه به سرودی سروده پیرۆزه‌كان (Cantique des cantiques)، له زمانی ژنێكه‌وه خۆی كه‌شف ده‌كات: لاسولامیت (La Sulamite).
·
وشه و جه‌سته:
مه‌سیحییه‌كان تانه‌ی
ئه‌وه‌یان لێده‌درێت گوایه "گه‌لێكن عاشقی جه‌سته‌ن"، به جۆرێكی تر درێژه
به شیكاریی ئه‌م گرێ ئیرۆتیكییه ده‌ده‌ن، كه له ئاماده‌یی هاوبه‌شی "جه‌سته"
و "مانا" لای بوونه‌وه‌ره قسهكهرهكان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه: وشه بۆته
جه‌سته، ئه‌وه »به‌لای گریكییهكانهوه
سكانداڵه و به‌لای یههودییهكانیشهوه شێتییه«. به ڕێگایه‌كی باشتر له هه‌ر
ئایینێك، مه‌سیحییه‌ت ئه‌و خۆشه‌ویستییه ده‌رده‌خات كه هه‌تا مردن له‌نێوان باوك
]خودا[ و كوڕ ]مه‌سیح[ـدایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی تیۆلۆژی و بڵندبوونی هونه‌ری بیبات،
هه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتن و بڵندبوونهیش سه‌ربه‌رزی ئه‌ویان دروست كردووه. هەواوهەوەس بەسەر کەسى
مه‌سیحیدا زاڵ ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا هه‌ناوی
دایكانه‌ی مریه‌م به پیرۆزیی ده‌مێنێته‌وه؛ له سایه‌ی ئه‌م پاكیزهییهدا هاوسه‌رگیریی
مه‌سیحی وه‌ك له‌مپه‌رێک بە ڕووى تاواندا و وەک چاره‌یەک بۆ خه‌تای جه‌سته داده‌نرێت.
به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار لە قه‌شه پۆلس (Saint Paul)ـەوە دان به یه‌كسانیى لەنێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا ده‌نرێت؛ ئەو به
ژن ڕه‌وا ده‌بینێت مافی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مێرد هه‌بێت كه زیاتره له‌وه‌ی
پیاو مافی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژن هەیەتى. به‌ڵام قه‌شه جیرۆم (saint Gérôme) و قه‌شه ئه‌نسلیم (Saint Anselme)، كه هه‌ردووكیان ستۆیسیزمی كریسیپ (Crysippe) و سینیكا (Sénèque) پهیامبهخشیان بوون، فتوایەکیان ده‌ركرد كه به درێژایی چه‌ندین
سه‌ده كاریگه‌ریی جێهێشت، ئه‌ویش ده‌ڵێت: »هیچ شتێك له‌وه شه‌رماوه‌رتر نییه كه بكه‌ویته داوی خۆشه‌ویستی
ژنێكه‌وه، هەروەک ئه‌و هەوەسەى له كاتی زینادا هه‌مانه«. دژ به‌م ڕۆحانییه‌ته‌ی كه له جه‌سته جیاكراوه‌ته‌وه و، به
پشتبه‌ستن به یه‌كێتیی پیرۆزی نێوان وشه و جه‌سته -وه‌ك یه‌كێتییه‌ك کە لەلایەن
هه‌ندێك سۆفییەوە گرنگیى پێدەدرێت و دادەپۆشرێت و
دەقۆزرێتەوە و تازه ده‌كرێته‌وه، وە له چوارچێوه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ناوه‌كیی
دۆگماتیزمه فه‌رمییه‌كاندا و به تێپه‌ڕین به هه‌ڵهاتنی سه‌رده‌می رێنسانس و ته‌قینه‌وه‌ی
هونه‌ری بارۆكیدا، لە هەموو ئەمانەوە دەرفەتى ڕزگاركردنی ژنان له قه‌تیسكردن و
لێپێچینه‌وه ڕه‌خسا، دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی ڕۆشنگه‌ریدا قه‌ڵه‌مبازێكی به‌هێزیدا
و به‌رده‌وام بوو.
ده‌ركه‌وتنی ئیرۆتیكای مێینه‌یی له
ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، قه‌یرانی دامه‌زراوه ئاینییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه، به
تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته‌ی ئایینه یهكتاپهرستییهكانن، ئه‌مه له
جه‌وهه‌ردا هه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌كردن له بنچینه‌كانی هه‌موو ئایینه‌كان
ده‌مێنێته‌وه، له‌مه‌یشه‌وه پەرچەکردارى فه‌نده‌مێنتالیزم دەجۆشێت. له ڕوانگه‌ی
قورئانه‌وه ئاڵۆش ]شه‌هوه‌ت[ـی سێكسی خه‌ڵاتێكه له‌لایه‌ن خوداوه،
بێگومان ئه‌مه به‌لای "محه‌مه‌د"ـیشه‌وه هه‌ر وابووه، ئینجا بۆ پیاوه
فرهژنهكانی دوای خۆی، هه‌روه‌ها له‌نێو ئیرۆتیكایهكی ناكۆتادا كه شه‌قڵی خۆی
له شیعری مه‌زنی سۆفیگهرییانهی عه‌ره‌بی داوه، به هه‌مان شێوه بووه. به‌ڵام
ئه‌مه به ئافره‌تان نه‌دراوه، چونكه حیجابیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت وه‌ك
ڕێزێك بۆ مه‌لا و باوك و برا و خێزان. جا گوایە لەبەرئەوەى ئازادی ]ژنان[ مه‌ترسیداره و
هه‌میشه كێشه دروست ده‌كات، ئه‌وا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی –به ژنانیشه‌وه- وا به
باشتر ده‌زانن ڕوخساریان بشارنه‌وه (به واتا حه‌قیقی و مه‌جازییه‌كه‌ی وشه‌كه)،
تاوه‌كو خه‌ون به‌وه‌وه ببیننن كه ئارامییەكی وه‌همی و كاتی ده‌توانێت ڕۆڵیان له
كرده‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه و پارێزگاریكردن له جۆردا بۆ دابین بکات.
·
باڵاده‌ستیی پیرۆز به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا:
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، هێزی خودای
تاك و تەنیا (Un) و خوداى سێ ئایکۆنى (trinitaire)، دژ به كه‌ڵكه‌ڵه فهندهمێنتالییهكانى، له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
سوبێكت له‌نێو مرۆڤدا بونیاد بنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاو و ژنیش، له ڕێگه‌ی نوێژه‌وه،
به‌م باوكایه‌تییه ڕه‌مزییه‌وه به‌ستراون كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا یاسا و عه‌شق
ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بۆیه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه بۆ ئه‌وه بانگدهكرێن كه هه‌ردووكیان
ببنه یه‌ك كه‌س: ئه‌وه هاوبه‌ندییه‌كی هه‌ستبزوێنه بۆ گه‌ڕان به دوای گه‌ردوونێتی
و مافه‌كاندا. لێره‌دا ده‌بێت سه‌رنج له‌وه بده‌ین مافه‌كانی كه‌س، كه له‌نێو چوارچێوه‌ی
سێكیولاریزمدان، له‌مڕۆدا وه‌ك تاكه نموونه‌ی گه‌ردوونى ده‌خرێنه ڕوو، نموونەیەک
کە ده‌توانێت ئه‌و فره كولتورییهی هاتۆته ئاراوه، ڕێكبخات.
داخۆ ئه‌و باوكایه‌تییه ره‌مزییه‌ی كه
ئه‌م جیاكارییه وەلادەنێت، زه‌روره‌تێكی بونیادییه یاخود یهكسانكردنهوهیهكی ڕاگوزەر
]انتقالی[ى سه‌رخانه خزمایه‌تییه‌كانه له سه‌روه‌ختی دووباره پێكهاتنەوەیاندا؟ له‌مڕۆدا
ئیرۆتیزمی نێرانه هه‌وڵده‌دات سه‌رله‌نوێی باوكایه‌تی ڕه‌مزی بخوڵقێنێتەوە، جا یان
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی پۆرنۆگرافی یان هۆمۆخێزان (homoparentalité) یان دوور له‌م شه‌پۆله.
بزووتنه‌وه‌ی پۆست-فێمێنیزم خۆی سهرقاڵکردووە به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه و چووكسالاریى (phallocrate) ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت كه جیاوازی ئه‌فسونگه‌ری
نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه، له‌سه‌ر یه‌كسانی ڕووكه‌شانه‌ی پیاو-ژن، به باشتر ده‌زانێت.
له مه‌ودای ئه‌م ماوه زه‌مه‌نییه هاوچه‌رخه‌دا هه‌ندێك له پسپۆره‌كان پرسیار
ده‌كه‌ن: بۆچی "ئیسلام" خودەکان دروست ناكات، به‌ڵكو ته‌نیا كۆمه‌ڵه‌كان
(communautés) پێکدێنێ؟ ڕه‌نگه
ئەمە به پاساوی پاراستنی ڕووتیی پیرۆزی ژنانه (sacro-sainte) بێت، هەر بۆیە چێژ و داهێنانی
ژنانه له‌نێو یه‌كگرتنی جه‌سته-مانادا ئه‌و شته‌یە كه لێیدهترسین و تامه‌زرۆین
بۆی، بەندى دەکەین و دەیچەوسێنینەوە.
سێكیولاریزم ته‌نیا
به‌وه ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای ئایینه‌كان ببێته‌وه كه دان به باڵاده‌ستی
ئایینی‌دا بنێت له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه و بیری لێبكاته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یش،
به‌رپرسیارێتیى دووباره نووسینه‌وه‌ی ڕ‌ومانی ئیرۆتیكی له ئه‌ستۆی ئێمەیە.
په‌راوێزه‌كان:
* Sessualité له بنچینه‌دا "sex(sens)ualité" بووه، ئه‌مه‌یش وشه‌یه‌كی لێكدراوه، پێكهاتووه له: ڕه‌گه‌ز sex و sens مانا/هەست، ئه‌م دوو شهیه له یه‌ك چه‌مكدا
لێكدراون، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر وابه‌سته‌یی و یه‌كێتییه‌كه‌یان بكرێته‌وه.
ویستوومانه به سێكسـ(مانا)ـێتی وه‌ری بگێڕین، كه لای كریستیڤا ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی
مه‌حاڵه له سێكس بكۆڵیته‌وه به بێ ئاماده‌یی سه‌رجه‌م فۆڕمه‌كانی تەفسیر و
تەئویل، كه له كۆنتێكستێكی شارستاندیی دیاریكراودا ماناى جیاواز بە کردەى سێکس دەدات.
** Nékév:
وشه‌یه‌كی عیبرییه و ئاماژه‌یە بۆ مێینه، هه‌روه‌ها واتای چاڵ، كه‌لێن، كونیشی
هه‌یه. له فرمانی nakavـه‌وه داتاشراوه، واته کوناودەرى دەکات، به نیشانه‌یه‌ك دهیسمێت.
واتای ئه‌وه‌یه كه مێینه چاڵێکە و بانگ ده‌كات، به‌ڵام نێرینه (zakhar) یادی دێته‌وه. ژن بانگ ده‌كات و پیاویش ئه‌م بانگه‌ی پێدەگات. كریستیڤا
گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ژن له كه‌له‌پووری یه‌هودیدا، هه‌روه‌ها له ده‌قه
ئایینییه مه‌سیحیی و ئیسلامییه‌كانیشدا، له پێگه‌یه‌كی نزمتر له پیاودایه، ته‌نیا
ته‌واوكه‌ری كه‌سایه‌تیی پیاوه.
سه‌رچاوه:
جولیا كریستیفا:
الشبقية بين الجسد و المعنى، ترجمة: فؤاد أعرب، 10 اكتوبر 2015. nomene.blogspot.com.
تێبینى: ئەم وتارە
لە فایلى "جولیا کریستیفا"ى گۆڤارى "ئایدیا" و دواتریش لە نامیلکەى
"جولیا کریستیفا"، لە زنجیرەى نامیلکەى فەلسەفیدا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment