My Blog List

بابه‌ته‌ نوێیه‌كان

خۆرهەڵات و فەلسەفە

Monday, 25 March 2013

بە تەما مەبن لە كتێب ڕزگارمان ببێت


گفتوگۆ لەگەڵ ئەمبرتۆ ئیكۆ
وەرگێڕانی: هاوار محەمەد



       یەكێك لە ڕۆژنامەنووسەكانی ڕۆژنامەی (Lib'ration) بەناوی ماكس ئەرمانی گووتی "كتێب پەیوەندییەكی هەستەكی بە زانینەوە هەیە، ئەگەر كتێب لەبەردەستماندا نەمێنێت دەرەنجامەكانی ئەم ونبوونە ئاكامی ترسناك لەسەر ژیارەكەمان جێ‌ دەهێڵێت" بۆچوونی بەڕێزتان چۆنە؟
ئیكۆ: وەڵامی من لەو كتێبەمدا ڕوون كراوەتەوە كە بە ناونیشانی "بە تەمام مەبن لە كتێب ڕزگارمان ببێت"، و بە هاوبەشی لەگەڵ جۆن كلۆد كاریێردا، بڵاومكردۆتەوە. چەمكەكە سادەیە: هیچ تەكنۆلۆژیایەك نییە تەكنۆلۆژیای پێش خۆیی كوشتبێت. فۆتۆگرافیا هونەری نیگاركێشانی نەكوشتووە، فڕۆكە شەمەندەفەری نەكوشتووە، كەواتە پێشموایە ئەتوانم خەیاڵی داهاتوویەك بكەم كە خەڵكی بتوانن كتێب لەسەر ئایپاد I pad (شاشەی ئەلیكترۆنی) بخوێننەوە، بەڵام دەرهەق بە كتێب هەر بە زیندوێتی دەمێنێتەوە و ئەم مانەوەیەشی بەندە بەو پەیوەندییە هەستەكییە (جەستەییە)وە كە لەگەڵماندا بەرپای دەكات.ئەگەر لەژێر زەمینی ماڵەكانتاندا كتێبانێك ببیننەوە كە لە تەمەنی هەشت ساڵیدا خوێندوتانەتەوە، ئەوا هەستدەكەن هێشتا جێ‌ پەنجەكانتان و شوێنەواری قەڵەمكارییەكانتان بەسەرییەوە ماوە. كتێبەكە بابەتێكە كە منداڵیی خۆتان بیر دەخاتەوە. خۆ ئەگەر ئەو كتێبانەتان لە سەر ئامێری خەزن (USB) هەڵتان گرتبێت ئەوا هەمان دەلالەتی بۆتان نییە. من پێم وایە بایەخی كتێب تەنیا لە ناوەڕۆكەكەیدا نییە بەڵكو لە تەواوی ئەو یادەوەرییەشدایە كە لەناخی خۆیدا هەڵی گرتووە. من چاڵێکى گەورەم بۆ هەموو كتێبێك. بەلای منەوە، كتێبەكان پڕن لە هەواڵ: جێ‌پەنجەكانی خاوەندارێتی، جۆری چاپكردن، پەڕاو..هتد، ئەم توخمانە جۆرێك لە پەیوەندیی شەهوانی بە كتێبەوە بەرجەستە دەكەن كە هەرگیز ناكرێت قەرەبوو بكرێنەوە! بەپێچەوانەی ئەمەوە، منداڵێكی چكۆلە كە دەچێت بۆ قوتابخانە لەجیاتی ئەوەى سێ‌ ئەنسكلۆپیدیا لەنێو جانتاكەیدا بدات بە چەکەى شانیدا، ناوەڕۆکەکەیانى لە شاشەیەكی ئەلیكترۆنیدا I pad هەڵگرتووە (بۆ ئەوەی وەك كەسایەتییە "قەمور"ەكەی  فیكتۆر هۆگۆ لە ڕۆمانی Notre dame Paris دا كوڕ نەبێتەوە)، لەمەدا شتێكی زۆرباش دەبینم، ئەوە بۆ تەندروستی منداڵەكە شتێكی زۆر باش و گونجاوە.
       خۆ شاشەی ئەلیكترۆنیش وەك كتێب بابەتێكی فیزیكییە. ئایا بەلای ئێوە كتێب بەناچاری هاومانای پەڕاوە؟
ئیكۆ: ئەمە ڕاستە كە شاشەی ئەلیكترۆنی Tablette ئەتوانێت هەمان ناوەڕۆكی كتێبی هەبێت. بەڵام ئایا ئێوە حەزدەكەن بۆڤار و پێكیچێ‌ Bouvard et P'chchet لەسەر ئایپاد بخوێننەوە؟ خۆ كێشەیەك لەمەدا نییە، بەڵام من پێموایە كتێب بابەتێكی فیزیكی (جەستەیی)ـیە و خاوەنی بەهاگەلێكە كە ناكرێت بە شتی تر قەرەبووی بكەینەوە. بۆنموونە هەفتەكانی ڕابردوو بۆ ماوەی بیست ڕۆژ گەشتێكی دەرەوەم كرد، نەمدەتوانی هیچی تر لەگەڵ خۆم ببەم جگە لەو دەیان كتێبەی نیازم پێیان بوو، لەبەر ئەمە كتێبەكانم خستە نێو شاشە ئەلیكترۆنییەكەمەوە بۆ ئەوەی ئێواران بەرلەوەی بخەوم بیان خوێنمەوە، كەچی جگە لە دوو یان سێ‌ لاپەڕە كە بە تایبەتی مەبەستم بوون ئیدی نەمتوانی شتێكی تر لە شاشەكەمدا وەچنگ بخەم. بۆیە ناچار بووم بچمە كتێبخانەكەم بۆئەوەی ئەمدی و ئەودیوی لاپەڕەكانی ئەو كتێبە بكەم كە كارم پێی بوو هەتا ئەو لاپەڕانە بدۆزمەوە كە بۆم گرنگ بوون.
       ئەو هەڵمەتە گەورەیەی بە ژمارەكردن كە پێگەی گوگڵ دەستی پێكردووە جێی مشتومڕێكی زۆرە، بۆچوونی ئێوە چییە؟
ئیكۆ: حاڵی حازر ئەوە كێشەیەكی مادییە لەنێوان گوگڵ و بڵاوكەرەوەكاندا. من وەك نووسەرێك، دڵخۆشم بە تاڵانكردنی كتێبەكانم، بەجۆرێك كە ئەتوانین لەزۆر شوێندا بیخوێنینەوە.
       ئەمازۆن Amazon پێشنیاری لابردنی ڕۆڵی میانجیگەری بڵاوكەرەوەكانی كردووە. ئایا بەلای ئێوەوە ئەم كارەی بڵاوكەروەكان بۆ بوونی كتێب پێویستییە؟
ئیكۆ: بەڵێ‌ پێویستییە، چونكە بۆ نموونە ئەگەر بینیمان كتێبێك لە بڵاوكراوەكانی سۆی یان گالیمار بڵاوكراوەتەوە، ئەوا دەزانین لەپشتی ئەم ناوەوە پیاوێكی بەنێو بانگ هەیە كە بەرهەمەكەی بە فیلتەرێكی باشدا بردووە. ئەم دۆخە لەسەر ئەنتەرنێت جیاوازە. كاتێك كەسێك كتێبێك لە ماڵپەڕێكی دیاریكراودا بڵاو دەكاتەوە نازانین ئایا كتێبەكە باشە یان وەك ئینگلیزەكان ئەڵێن "لوتبەرزی ڕۆژنامەگەرییە"، ئەوانەی كە لە ڕابردوودا نرخی بڵاوكردنەوەی كتێبەكانیان دەدا، ئا ئەم كەسانە ئێستە ئەتوانین بێ‌ ئەوەی هیچ نرخێك بدەن كتێبەكانیان بڵاو بكەنەوە.
       ئایا پێدراوە ژمارەییەكان شایەنی لەنێوچوونن؟
ئیكۆ: ئەها، ناتوانین ئەمە بزانین! لەمڕۆدا هەموو شتێك بەخێرایی ئەگۆڕێت، ئیدی ناتوانین ئەو شتانە بخوێنینەوە كە لەسەر شریتە Disquettes كۆنەكان بوون، ئێستە بە شریت و ئامێری تری پەسمەندەكردن و خەزنكردن les cl's USB قەرەبوو كراونەتەوە، بەڵام پاش پێنج ساڵی تر كۆمپیوتەرەكانیش ئەگۆڕێن و گومانیش لەوەدا نییە كە ئیدی ناتوانین ئەوەی لەسەر شریت و ئامێرەكانی خەزنكردن نووسراون بخوێنینەوە. ناتوانین ئەو ماوەیە زەمەنییە بزانین كە ئەم ئامێرانە بە گونجاوی دەمێننەوە. بەپێچەوانەیشەوە، دڵنیایی زانستیمان هەیە كە كتێبی پەڕاو 550 ساڵ ئەژی.
       وەك پرۆژەیەك دەتانەوێت دووبارە كتێبی "ناوی گوڵ" بنووسنەوە. هۆكاری ئەمە چییە؟
ئیكۆ: ئەمە قسەی پووچە لە فەرەنسا بڵاو كراوەتەوە. ئێوە ئەزانن لە وەرزی هاویندا ڕۆژنامەگەری پێویستی بە بڵاوكردنەوەی هەر شتێك و هەموو شتێكە. ئەوەی ئێوە باسی ئەكەن تەنیا لە دوو لاپەڕەدایە. وەك هەر نووسەرێكی دیكە بە سادەیی ئیش ئەكەم: من چاپە چاككراوە و هەڵەبڕاوەكەی ئەو كتێبەم بڵاوكردۆتەوە. دوو یان سێ‌ هەڵەم لێ‌ چاك كردۆتەوە و بە هەندێك دەستكاری قەرەبووم كردوونەتەوە. ئەمە هەموو شتێكە! بەڵام ڕۆژنامەگەری ئەمەی بەجۆرێكی تر گێڕاوەتەوە: گوایە دووبارە ئەینووسمەوە. ڕەنگە هەندێك لەو بێ‌ عەقڵانەی ئینتەرنێت یان پڕوپاگەندەچییەكان ئەمەیان بڵاو كردبێتەوە. جا بۆچی كتێبێك بنووسمەوە كە پاش تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر بڵاوكردنەوەیدا هێشتا هەر زیندووە؟ خۆ گەمژە نیم.

سەرچاوە:
القدس العربی 11/3/2013.   

No comments:

Post a Comment