میشێل لووی
وەرگێرانى: هاوار محه‌مه‌د
زۆرجار
مشت‌ومڕ ده‌كرێت ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ڤاڵتەر بنیامین له بواری "ڕه‌خنه‌ی
كولتووری"دا، له‌مه‌یشدا بنه‌ما سیاسییه ماركسیستییه‌كانی وه‌لاده‌نرێت. به‌ڵام
له‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی دواییدا، مشتومڕی گه‌رموگوڕی ماركسیستی ده‌رباره‌ی كتێبه‌كانی
بنیامین سه‌ریانهه‌ڵدا؛ زۆرینه‌ی ئه‌م مشتومڕانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرنگییان
به‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌دا كه له‌باره‌ی "ماتریالیزم"ـه‌وه بوون و له
سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نووسرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جێی
خۆیه‌تی بڵێین به‌رهه‌مه سه‌ره‌تا و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی ڤاڵتەر بنیامین، كه
تێیاندا هه‌وڵده‌دات ئهنارشیزم و كۆمۆنیزم پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه، شایه‌نی بایه‌خپێدانی
زیاتره.
به‌ر
له سالی 1924 ئهنارشیزم پهیامبهخشی سه‌ره‌كیی سیاسیی بنیامینی گه‌نج بوو. له
كۆنگرهیەكدا به ناونیشانی "ژیانی قوتابیان"، له ساڵی 1915، سڵاوی
نارد بۆ ئه‌و "ڕۆحه تۆڵستۆییه"ی كه ته‌رخانبوو بۆ خزمه‌تی هه‌ژاران و
»له هزره ئه‌نارشییه هه‌ره قوڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحییه دەیرنشینەکاندا"
گه‌شه‌ی كردبوو. ڕه‌نگه له‌وه‌یش گرنگتر، ئه‌و وتاره بێت كه له ساڵی 1921دا به
ناونیشانی "ڕه‌خنه‌ی توندوتیژی" نووسیویه‌تی؛ له‌وێدا مرۆڤ به ڕوونی هه‌ست
ده‌كات ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر كاریگه‌ری هزره‌كانی "جۆرج سۆریل" و بزووتنه‌وه‌ی
سهندیكالیستیی ئهنارشیدایه. بنیامین ئه‌و هه‌موو ڕقه‌ی خۆی له دامه‌زراوه‌كانی
ده‌وڵه‌ت ناشارێته‌وه، وه‌كو دامه‌زراوه‌ی پۆلیس كه ئه‌و به »شێوازه هه‌ره داڕزاوهكهی
توندوتیژی، له‌وه‌یش داڕزاوتر ته‌نانه‌ت كه له خه‌یاڵی مرۆڤیشدایه«ی داده‌نێت، یاخود په‌رله‌مان »نمایشێكه كه شایه‌نی به‌زه‌ییه«. له هه‌مان
كاتیش‌دا و به بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه و پێچوپه‌نایه‌ك هاوڕایه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی
نا-په‌رله‌مانتاریزمی به‌لشه‌ڤی یان سه‌ندیكالیزمی-ئهنارشیدا؛ لای ئه‌و ئه‌م دوو
ئاراسته‌یه له نێو هه‌مان ئۆردوودان. هه‌روه‌ها ئه‌و ستاییشی تێزه سۆریلییهكه
-تێزی جۆرج سۆریل- ده‌كات ده‌رباره‌ی مانگرتنه گشتییه‌كان وه‌ك كارێكی ده‌سته‌كۆیی،
بۆیه ده‌ڵێت: »مانگرتن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و بەتایبه‌ت بایه‌خ ده‌دات به پرۆسه‌ی خاپووركردنی
ده‌وڵه‌تی توندوتیژیگەرا «.بنیامین ئه‌م ستراتیژییه تایبه‌ته‌ی سۆریل به ستراتیژییه‌تێكی
ئه‌نارشیستی داده‌نێت، واته به ستراتیژییه‌تێكی زۆر گونجاو و قوڵتر و ئه‌خلاقیتر
و شۆڕشگێڕتری داده‌نێت.
له
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه له وه‌ختی ژیانی بنیامیندا بڵاونهكرابوویهوه و له
ماوه‌ی (1920-1921) به ناونیشانی "مافی به‌كارهێنانی توندوتیژی: لاپه‌ڕه‌كان
له‌پێناو سۆشیالیزمی ئایینی‌دا"، نووسیویه‌تی، بنیامین به ڕوون و ڕەوانى وا
وه‌سفی هزر خۆی ده‌كات كه ڕوو له ئانارشیزمه و سه‌ر به‌و ڕێبازه‌یه، له یه‌كێك
له لاپه‌ڕه‌كانیدا ده‌ڵێت: »ئه‌و گوزارشته‌ی كه ئه‌م ڕوانگه‌یه هه‌ڵیده‌گرێت وبڕیاره ده‌ری ببڕێت، كه
ده‌شێت به ئه‌نارشیزمیش ناوی ببه‌ین، یه‌كێكه له ئه‌ركه ئه‌خلاقییه‌كان كه فه‌لسه‌فه
ئهخلاقییهكهی من بایه‌خیی پێداوه. ئه‌مه‌یش ڕوانگه‌یه‌كه كه مافی ئه‌خلاقیی
توندوتیژیی له جه‌وهه‌ردا ڕه‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵكو مۆنۆپۆلكردن و كۆكردنه‌وه‌ی له
ده‌ستی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان تاكه‌كه‌سێكدا، كه ده‌یه‌وێت
توندوتیژی له‌سه‌ر خۆی مۆنۆپۆل بكات، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه«.
له‌به‌رئه‌وه،
هه‌ر له‌م دۆكیۆمێنته سه‌ره‌تاییانه‌وه ده‌رباره‌ی ڤاڵتەر بنیامین، ڕوونه كه
هه‌ڵبژارده ئه‌خلاقی-سیاسییه‌كه‌ی ئهنارشییانهیه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
ڕادیكاڵییانهی هه‌موو دامه‌زراوه توندوتیژییه‌كانه، به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌ت. به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌یر دوای كۆتایی ڕاپه‌ڕینه ئه‌وروپییه‌كانی ساڵانی 1917-1923، زۆری نه‌برد ڤاڵتەر
بنیامین ماركسیزمی كه‌شف كرد. ده‌شێت كه شه‌پۆله شۆڕشگێڕییه‌كان زیاتر هزره
كۆمۆنیستییهكانیان قه‌بوڵ بێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و له‌مه‌دا دره‌نگ كه‌وتبوو. له
ساڵی 1924 دا و له وه‌ختی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی "مێژوو و هۆشیاریى چینایه‌تی"ـی
"جۆرج لۆكاش"دا و، له ڕێگه‌ی بینین و چاوپێكه‌وتنی مامۆستا و چالاكی بهلشهفیست
"ئاسیا لاتسیس"ـه‌وه –كه دواتر ڤاڵتەر بنیامین شه‌یدای ده‌بێت-
ماركسیزم زیاتر سه‌رنجی ڕ‌اكێشا و هه‌ستی به‌وه کرد وەک ڕێگایه‌كی بیركردنه‌وه، كه
دواتر ده‌بێته كلیلێك بۆ بیركردنه‌وه تیۆری و سیاسییه‌كه‌ی، هەتابێ زیاتر رایده‌كێشێت
و خۆیشى وا خەریکە به‌ڕووی ڕووی ملیناوە.
له
نامه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ گیریشۆم شۆلیم، له سێپتێمبه‌ری ساڵی 1924 دا، بنیامین باس
له ململانێ ده‌كات له‌نێوان ئه‌و شته‌ی كه ناوی ده‌نێت "ئه‌سڵه عهدهمییهكان"
لای خۆی و، "دیاله‌كتیك"ـی جۆرج لۆكاشدا؛ ئه‌وه‌ی له كتێبی مێژوو و هۆشیاریى
چینایه‌تیدا سه‌رمه‌ستی كردبوو، په‌یوه‌ندیی جومگه‌یی بوو له‌نێوان تیۆر و
پراكتیكدا، ئه‌مه‌یش ]به‌لای بنیامینه‌وه[ ناوكهیهكی پته‌وی فه‌لسه‌فی
بوو بۆ لۆكاش و پێگه‌یه‌كی به‌رزی پێدابوو، به جۆرێك »كه ]به گوێره‌ی وه‌سفی بنیامین[ هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، هیچ مانایه‌كی نه‌بوو جگه له مامه‌ڵه‌یه‌كی
بۆرژوازیی دۆگمایی كه له زمان تێناپه‌ڕێت«. دووساڵ دواتر و له نامه‌یه‌كی
دیكه‌یدا بۆ شۆلیم، بنیامین ده‌نوسێت كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته نێو حزبی
كۆمۆنیستی ئه‌ڵمانییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه نه‌بوو كه نكوڵی له
ئه‌نارشیزمه كۆنه‌كه‌ی ده‌كات.
دواجار
و دوای دوودڵی و لێکدانەوەیەکى زۆر، بنیامین بڕیاریدا نه‌چێته ڕیزی حیزبی
كۆمۆنیسته‌وه. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو مه‌ودایه‌ك له حزب وه‌ربگرێت، به‌ڵام
هه‌ر له‌گه‌ڵ حزبدا هاوسۆز بوو. ده‌توانین یه‌كێك له‌و نموونانه‌ی كه به‌ڵگه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنیامین پشتیوانی حیزبی كردووه، له یاداشتە ڕۆژانەییە
تایبەتییەکانى مۆسكۆدا، له نێوان ساڵانی 1926-1927، ببنینهوه، لەوێدا ڕه‌خنه‌كانی
خۆی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سۆڤییه‌تی بۆ »ڕكێفكردنی دینامیكییه‌تی جوڵانه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕی« خستۆتەڕوو. به ئاشكرا دیاره ئه‌م بۆچوونه‌ى بنیامین هاوڕایه له‌گه‌ڵ بۆچوونه
ڕه‌خنه‌ییه باوه‌كانی ئه‌و كاتى به‌رهه‌ڵستكاره چه‌په‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی
سۆڤییه‌تی: (ترۆتسكی، زینۆڤیف، كامینیف).
بنیامین
هه‌رگیز وازی له ئه‌نارشیزمه كۆنه‌كه‌ی نه‌هێنا، وه‌ك له‌و نامه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
كه بۆ شۆلیمی ناردووه و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر باسمان كرد؛ كه‌واته ئه‌ی چۆن به‌رده‌وامبوو
له ڕێگایه‌ك كه ده‌یگه‌یانده‌وه به پرۆژه‌ی كۆمۆنیزم؟ بێگومان یه‌كێك له
وتاره هه‌ره گرنگه ئهنارشیستییه-ماركسیستییه‌كانی بنیامین ئه‌و وتاره‌یه كه
ساڵی 1929 به ناونیشانی: "سوریالیزم: دوایین دیمه‌نی ئهنتێلیجنسیای ئه‌وروپی"
نووسیویه‌تی. له یه‌كه‌م بڕگه‌ی وتاره‌كه‌دا بنامین خۆی وه‌ك چاودێرێكی ئه‌ڵمانی
وه‌سف ده‌كات كه له شوێنێكدا »له‌نێوان ئه‌نارشیزمی توندڕه‌و و دیسپلینی شۆڕشگێڕیدا« قەرارى گرتووە. داخۆ ئه‌م دوو لایەنە،
وێڕای ناكۆكییەکانى نێوانیان، پێكه‌وه ده‌گونجێن؟ له ساڵی 1927دا، له شه‌قامه‌كانی
پاریس‌دا كۆمۆنیسته‌كان و ئهنارشیستهكان پێكه‌وه، دژ به تۆمه‌ته‌كانی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ئاراسته‌ی هه‌ردوو ئه‌نارشیست نیكۆلا ساكۆ و
بارتۆمۆلیۆ فانزیتی كردبوو، له خۆپیشاندانه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا
هاوشانی یه‌كتر ده‌ڕۆیشتن، سوریالییهكانیش لای خۆیانه‌وه له‌و خۆپیشاندانانه‌دا به‌شداربوون،
بنیامین به پێی گوته‌ی خۆی شاگه‌شكه بووبوو به‌و لاپه‌ڕه نایابانه‌ی كه له
ڕۆمانی "نادجا"ـی "ئه‌ندرێ بریتۆن"دا هه‌بوون، كه ساڵی 1928
بڵاوكرایه‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات »ئه‌و ڕۆژانەى له كاتی ڕووداوه‌كاندا
سەربەرزانە به‌سه‌رم بردن، ڕۆژانێک بوون کە له‌ژێر ئه‌و دروشمانه‌دا وا ناوه‌كانی
ساكۆ و فانزیتییان هه‌ڵگرتبوو، پاریس‌یان شڵه‌ژاند«.
له
ڕوانگه‌ی بنیامینه‌وه، سوریالیزم ته‌نیا به‌رهه‌می »گروپێكی داخراوی ڕۆشنبیران نییه
كه بایه‌خ به ئه‌ده‌بیات ده‌ده‌ن«. ئه‌م ڕوانگه‌یه بنیامین ده‌یداته پاڵ هه‌ندێك كه‌سانی ساده و
و بێ كولتوور. سوریالیزم له "بزووتنهوهیهیكی پیشه‌یی" زۆر زیاتره، بگره
هه‌وڵدانه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بازنه‌ی بواری شیعری له‌ناوه‌وه، به به‌كارهێنانی
ئه‌و ئهزمووونانهی كه شه‌قڵێكی خه‌یاڵییان هه‌یه و خراونه‌ته نێو كۆنێكستێكی
شۆڕشگێڕانه‌وه. با وردتر قسه بكه‌ین، سوریالیزم "بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕوانگه‌یی"ـیه،
كه ڕزگاریی نادهسهڵاتخواز چه‌سپاندوویه‌تی و به
دوای خاڵێكدا ده‌گه‌ڕێت كه تێیدا له‌گه‌ڵ كۆمۆنیزمدا یه‌كتر ببڕن، یان له
پنتێكدا به یه‌كتر بگه‌ن.
داخۆ
بنیامین چۆن ڕه‌هه‌ندی ئه‌نارشیستیی سوریالیزم دیاریی ده‌كات؟ له هه‌وڵێكدا بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
جه‌مسه‌ریی باكوری بواری موگناتیسیی سوریالیزم، ده‌نووسێت: »له باكۆنینهوه ئه‌وروپا بنه‌ما
ڕادیكاڵییه‌كه‌ی ئازادیی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تاك و ته‌نیا سوریالییه‌كان هه‌یانه«.
ئه‌سته‌مه
خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌یت كۆمه‌ڵێك وشه‌ی دیاریكراو به جۆرێك دابڕێژیت كه له هه‌مان
كاتدا ]لە ڕووى پراکتیکییەوە[ كارا بن، وه‌كو "دڵی تاریكایی" تیۆری
ئه‌ندرێ بریتۆن. به بڕوای بنیامین: »دوژمنایه‌تیی بۆرژوازییه‌ت بەرامبەر
هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕزگارییخوازیی كولتووریی رادیكاڵ، ئه‌و شته‌یه كه پاڵی به
سوریالیزمه‌وه ناوه لایه‌نی چه‌پ و شۆڕش بگرێت، دوای جه‌نگی ناوخۆى ئیسپانیایش ئاراسته‌ی
كۆمۆنیزمی گرتووه«. هه‌ر به ڕاستییش، وه‌ك ئه‌وه‌ی بنیامین وتی، زۆری نه‌برد له
ساڵی 1927دا، دوای جه‌نگی كۆلۆنیالیزمی فه‌ره‌نسی له باكوری ئه‌فریقا، بریتۆن و
كۆمه‌ڵێك له سوریالیسته‌كانی تر چوونه ڕیزی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسی. به‌لای
بنیامینه‌وه "پییه‌ر نافیل" ئه‌و سیمبوله بوو كه بزووتنه‌وه‌ی
سوریالیزمی ئاماده‌كرد و هاندا تاوه‌كو به‌لای چه‌پدا بشكێنه‌وه، ئه‌و سه‌رنووسه‌ری
پێشووی ڕۆژنامه‌ی "شۆرشی سوریالیستی" بوو، هه‌روه‌ها نووسه‌ری كتێبی
"شۆڕش و ڕۆشنبیران" بوو كه له ساڵی 1926ـدا ده‌رچوو. له‌و كتێپهدا
پییه‌ر پێشنیاری ئه‌وه بۆ هاوڕێ سوریالییه‌كانی دەکات بچنه ڕیزی حیزبی كۆمۆنیسته‌وه.
بنیامین له پییه‌ر نافیلهوه پێناسه‌ی ڕه‌فتاریی شۆڕشگێڕانه‌ی خواستووه و ئه‌ویش
وه‌ك "ڕێكخستنی ڕه‌شبینیی" پێناسه‌ی كرد.
به‌لای
بنیامینه‌وه ئه‌م ئاراسته‌گیرییه سیاسییه‌ی سوریالیزم، واتای ئه‌وه نه‌بوو كه
پێویسته ده‌ست له به‌ها ئه‌فسووناوی و ڕزگاریخوازییهكانی خۆی هه‌ڵبگرێت. به‌ڵكو
به پێچه‌وانه‌وه، بنیامین بڕوای وابوو ئه‌م به‌هایانه ئه‌وه‌یان بۆ سوریالیزم
ڕه‌خساندووه كه له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیدا ڕۆڵێكی بێ جێگر و بێ نموونه
بگێڕێت،: »وەرگرتنى وزه‌كانی "مه‌ستكردن" و خستنەگەڕى لەپێناو شۆڕشدا، ئه‌و
پرۆژه‌یه‌یه كه بۆتە بنچینەى هەموو تیزەکان و و هه‌موو كتێبه‌كانى سوریالیزم. ڕه‌نگه
ئه‌مه گرنگترین ئه‌ركێك بێت كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆی، به‌ڵام له‌پێناو ئه‌وه‌ی سهرکەوتن
بەدەست بهێنێت، پێویستە سوریالیزم واز له هه‌ڵوێسته تاكلایهنییهكهی خۆی
بهێنێت و ببێته هاوپه‌یمانیی كۆمۆنیزم«.
ئه‌و
كۆمۆنیزمه كامه‌یه كه بنیامین له‌گه‌ڵیدا هاوسۆز بوو؟ ڕه‌نگه ئه‌وه كۆمۆنیزمی
فه‌رمی نه‌بووبێت، له یه‌كێك له وتاره سوریالیستییهكانیدا كه نووسیویه‌تی،
بنیامین ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه باس له بوخارین بكات –كه له وه‌ختی نووسینی ئه‌و
وتاره‌دا به گرنگترن ئایدیۆلۆژیستی ماركسیزمی سۆڤییه‌تی، دوای جۆزێزف ستالین،
داده‌نرا- چونکە لایوابوو ئەو یه‌كێكه له "میتافیزیكیسته ماتریالییه‌كان"
(بنیامین ڕه‌تی كرده‌وه باس له بوخارین و ماتریالیستێكی ئاستنزمی وه‌ك كارل ڤۆگت
بكات، كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژیاوه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ترۆتسكی ڕه‌وا بینیووه له وتاره‌كه‌یدا
باسی بكات كه له‌و كاته‌دا له حیزب ده‌ركرابوو و بۆ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی
دوورخرابوویه‌وه.
سۆما
مۆرگنسترن، له ساڵی 1937 دا، سەبارەت بە بۆچوونه سیاسییه‌كانی ڤاڵتەر بنیامین، نامه‌ی
بۆ گیریشۆم شۆلیم نارد، به تایبه‌تیش ده‌رباره‌ی ئه‌وه دوابوو كه له ساڵی 1926
ـدا بڕیاری دابوو نه‌چێته ڕیزی حیزبی كۆمۆنیستییه‌وه، له‌وێدا مۆرگنسترن نووسیه‌تی:
»هیچ گومانی تیدا نییه كه ئه‌و به‌رده‌وام به هاوسۆزییه‌وه ده‌رباره‌ی
حیزبی كۆمۆنیزم قسه‌ی كردووه... ده‌توانین ئه‌و به یه‌كێك له‌و كه‌سانه دابنێین
كه له‌مڕۆدا پیێاندهڵێین ترۆتسكیسته‌كان«.
ڕه‌نگه
له‌م وه‌سفه‌دا زێده‌ڕه‌ویی كرا بێت. ڕاسته پییه‌ر نافیلی نوێنه‌ری فه‌رمیی ئه‌نجامی
یه‌كگرتنی سوریالیتسیهكان و كۆمۆنیسته‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانیى له دژایه‌تی
ترۆتسكی بۆ حیزبی كۆمۆنیستی سۆڤییه‌تی كرد، له ساڵی 1928ـدا له حیزبی كۆمۆنیستی
فه‌ره‌نسی ده‌ركرا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی نافیلهوه، بنیامین ئه‌وه‌ی
ڕه‌ت كرده‌وه كه سوریالیسته‌كان ده‌ست له ڕێنماییه ئهنارشیستییهكانی خۆیان
هه‌ڵگرن. ئه‌و به ساده‌یی پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه "سەرمهستی"ـی
ئهنارشیزم له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی سوریالیزم و ئاراستهكهیدا تێهه‌ڵكێشی یه‌كتری
بكرێن، بۆیه ده‌ڵێت: »وه‌ك ده‌زانین به‌لای سوریالیستهكانهوه ته‌نیا پێكهاته ویژدانییهكه
كه له‌نێو كرده‌ی شۆڕشگێڕیدایه به‌س نییه. ئه‌م پێكهاته‌یه له‌گه‌ل ئه‌نارشیزمدا
هه‌مان شوناسیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگه و بهسییانه ئه‌وه‌یه
كه شێوه‌زمانی په‌یڕه‌ویكردن له رێباز و ڕه‌فتاری شۆڕشگێڕی به ته‌واوه‌تی له
به‌رژه‌وندی پراكتیكدا قه‌تیس بكرێت، كه له‌نێوان توانای نواندنی كردار و دڵخۆشیی
پێشوه‌خته به شۆڕش، دێت و ده‌چێت«.
كه‌واته
ئه‌م "سەرمهستی"ـیه چییه كه بنیامین ده‌یه‌وێت بیخاته نێو شۆڕشه‌وه؟
له كتێبی "شه‌قامی یه‌ك ئاراسته"ـدا، بنیامین ئاماژه به‌م مه‌ستییه ده‌دات
و وه‌ك په‌یوه‌ندیی سیحریی نێوان "گۆڕانكار"ی سه‌رده‌می كۆن و "گۆڕانكار"ی
یونیڤێرساڵی لێكیده‌داته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئاماژه به ئه‌زموونی مه‌ستییش ده‌دات
و وا وه‌سفی ده‌كات كه له مێژووی هاوچه‌رخماندا واتای نه‌مانی په‌یوه‌ندیی
ڕیتواڵیی ڕۆحییه به جیهانه‌وه. وا ده‌رده‌كه‌وێت بنیامین له‌و وتاره‌یدا كه له
گۆڤاری هه‌فتانه‌ی جیهانی ئه‌ده‌بی (Literarische Welt) بڵاوكراوه‌ته‌وه، به شێوازێكی نوێ له نێو سوریالیزمدا كه‌شفی
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی كردبێته‌وه. وتاره‌كه‌ی بنیامین چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌كی له
ئاراسته‌ی سوریالییه‌كان تێدایه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه هه‌ره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه
كه ئەو مەفتوونى ئه‌ندرێ بریتۆن و هاوڕێكانی بووه و ده‌ڵێت: »بۆ ئه‌م ساته‌وه‌خته، سوریالییه‌كان
ته‌نیا گروپێكن كه له پرسی هاوچه‌رخی مانیڤێستی كۆمۆنیزم تێگه‌یشتوون. ئه‌وان
مرۆڤ له خه‌و بەخەبەر دێنن، شانۆی خاسیه‌ته تایبه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی بێ‌دار ده‌كه‌نه‌وه
به‌رامبه‌ر كاتژمێرێكی زه‌نگیی كه له هه‌ر خوله‌كێكدا شه‌ست چركه لێده‌دات«.
ئه‌م
ئه‌رگومێنته ناڕوونە واتای چییه؟ ڕه‌نگه له ڕێگه‌یه‌وه بنیامین پێشنیاری ئه‌و
به‌هایه بكات كه له سوریالیزمدا هه‌یه و ده‌توانێت ده‌رگایه‌كی چكۆله و به‌رته‌سك
ببینێت كه بۆ ئه‌وه ده‌ستبدا شۆڕش له هه‌ر چركه‌یه‌كی هه‌ر خوله‌كێكدا لێوه‌ی
بێته ژووره‌وه.
هه‌ڵبه‌ت
ده‌بێت دانبه‌وه‌دا بنێین كه له هیچ جێیه‌كی كتێبه‌كانی كۆتایی بنیامیندا وشه‌ی سوریالیزم
به ڕوونی باس نه‌كراوه. به‌ڵام به‌لای چاودێرێكی تیژبینی وه‌ك "ڕۆلف
تایدمان"ـه‌وه -سه‌رنووسه‌ری چاپی یه‌كه‌می كۆبه‌رهه‌می بنیامین به زمانی
ئه‌ڵمانی-، بنیامین له تێزه‌كه‌یدا به ناونیشانی "تێزه‌كان ده‌رباره‌ی فەلسەفەى مێژوو" كه له ساڵی 1940 بلاوكراوه‌ته‌وه،
باسی له‌وه كردووه كه: »ده‌توانین مه‌سه‌له‌كه وه‌ك نوسخه‌یه‌كی پاكنووسكراو بخوێنینه‌وه: له‌ژێر
سایه‌ی روونی ماركسیزم‌دا، عهدهمیهته كۆنه‌كان سەروسیمایان ده‌ركه‌وت و ڕوون
بوویه‌وه، ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه بێت له‌وه‌ی كه پێشڕه‌ویی به‌ره‌و ئه‌م عهدهمیەتانه،
ئه‌ركێكه كه كاری ئه‌نارشیستی ده‌كاته كارێكی تاقانه«.
سه‌رنجێكی
له‌م جۆره شایه‌نی لێوردبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام وا پێده‌چێت "نوسخه‌ی
پاكنووسكراو"، وه‌سفێكی زۆر دروست نەبێت. به‌لای بنیامینه‌وه وه‌سفكردنی په‌یوه‌ندیی
دوو پێكهاته‌كه ]واتە ئەنارشیزم و کۆمۆنیزم[ په‌یوه‌ندییه‌كی میكانیكی پێكهاته‌یی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی
پێكهاته‌ی كیمیایی ئه‌و توخمانه‌یه كه پێشتر پاكنووسكراون. تایدمان بۆ په‌ره‌پێدان
و باشتركردنی تێزه‌كه‌ی، ئاماژه به تێزێكی ساڵی 1940 ـی بنیامین ده‌دات و ده‌ڵیت:
»لای بنیامین گوزارشتكردن له پراكتیكی سیاسی، ئاراسته‌یه‌كی ئه‌نارشیستی پڕ
له جۆشوخرۆشی هه‌یه، نه‌ك ئاراسته‌یه‌كی ماركسیستیی عه‌قڵانیتر«. به‌ڵام
كێشه‌كه له‌م سه‌رنجانه‌دا ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی ناكۆك و دژ به‌و ئاراسته‌یه‌ی
بنیامینه كه به ڕوونی هه‌وڵیدا جۆشوخرۆشی ڕزگاریخوازانه تێكه‌ڵ به عه‌قڵانییه‌تی
ئاگایی ماركسیستی بكات، چونكه ئه‌و وایده‌بینێت ئه‌م دووانه، له ڕووی زهرورهتییانهوه
بۆ ڕوودانی ئه‌كتی شۆڕشگێڕیی، ته‌واوكه‌ری یه‌كتر و هاوتای یه‌كترین.
ڕێكوپێكتر
له ئایدمان، یۆرگن هابه‌رماس ڕه‌هه‌نده ئهنارشیستییهكهی تێزه‌كانی كۆتایی
بنیامین شیكار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مێژووییه‌وه بیخاته
ژێر ره‌خنه‌ی رادیكاڵییهوه. له وتارێكی به‌ناوبانگدا، كه له سالی 1970 دا
نووسیویه‌تی، هابه‌رماس ڕه‌تی ئه‌و هه‌وڵه دەداتەوە كه دەیەوێت ماتریالیزمی
مێژوویی به به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زه ڕزگاریبهخشهكان، كه ئه‌سڵێكی مه‌سیحییان هه‌یه،
رادیكاڵیزه بكرێت؛ ئه‌و ده‌ڵێت: »ئه‌م هه‌وڵه شكست له چاره‌یدا نووسراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تیۆری
ماتریالیستیی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ناكرێت بخرێته نێو چوارچێوه‌ی بنه‌مای
ئهنارشیستییهوه، كه به خێرایی له ڕێگه‌ی قهدهرێكهوه دێت هه‌ر ده‌ڵێی له
ئاسمانه‌وه هاتووه. ئه‌م بنه‌ما مێژووییه دژه شۆڕشگێڕییه ناكرێت بخرێته سه‌ر
ماتریالیزمی مێژوویی، وه‌ك بڵێی عه‌بای راهیبێكه و دراوه به‌سه‌ر شانی
ماتریالیزمی مێژوویی‌دا؛ ئه‌و ماتریالیزمهی كه پێشكه‌وتنی بۆ گرنگه، نه‌ك ته‌نیا
له هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا، به‌ڵكو به هه‌ژموون و باڵاده‌ستییش«.
به
بڕوای من، ئه‌وه‌ی هابه‌رماس به هه‌ڵه‌ی داده‌نێت، یه‌كێكه له هه‌ره گرنگترین
به‌ها ماركسیستییه‌كانی ڤاڵتەر بنیامین و نهێنیی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو
فۆڕمه پێشكهوتنخوازییهكاندا. توانای ئه‌و بۆ تێگه‌یشتن له سه‌ده‌كه ]سه‌ده‌ی بیسته‌م[، له‌وه‌دایه كه په‌یوه‌ستییه
تایبه‌تییه‌كه‌ی نێوان به‌ربه‌ریزم و مۆدێرنیزم ده‌بینێت، په‌یوه‌ستییه‌ك كه چه‌ند
ساڵێكی كه‌م پاش مردنی ڤاڵتەر بنیامین له شێوه‌ی كاره‌ساتی ئاوشڤیتز و هێرۆشیمادا
ڕیالیزه بوو. جیهانبینیی پهرهسهندنگهرایى ]یان بەرەوپێشچوونخوازى[ بۆ
مێژوو، كه به زه‌روره‌ت پێشكه‌وتن له شێوازی هه‌ژمووندا مسۆگه‌ر ده‌كات، بایه‌خێكی
گه‌وره به فاشیزم نادات و ته‌نیا وه‌ك قۆناغێكی رووكه‌ش و زوو تێپه‌ڕ لێیده‌ڕوانێت
كه گوایه فریای شرۆڤه و ته‌فسیركردنی ناكه‌وین، یان وه‌ك كه‌مێك لادان و ڕێدهرچون
له په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ده‌ی بیسته‌م ته‌فسیری ده‌كات. وه‌ك بینیامین له یه‌كێك له
تێزهكانیدا نووسیویه‌تی، ئێستا هیچ کام له ئێمه ناتوانێت له واتای فاشیزم
تێبگات ئه‌گه‌ر بێتوو وای دابنێت كه ئاوارتهیهكه له شێواز و ته‌رزی مێژووی
پێشكه‌وتن، پێشكه‌وتنێك كه ته‌نیا ڕووی له پێشه‌وه‌یه.
دوای
چه‌ند ساڵێكی كه‌م، هابه‌رماس له كتێبی "گوتاری فه‌لسه‌فیی مۆدێرنه"دا،
كه له ساڵی 1985 دا ده‌رچوو، دیسانیش مشتومڕی سیاسی له‌گه‌ڵ بنیامیندا دامه‌زرانده‌وه.
له‌وێدا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ربڕی كه مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
و پێكه‌وه په‌یوه‌ست نابینن، كه‌سانی وه‌كو كارل كیرۆش و ڤاڵتەر بنیامین، هه‌ر له
چه‌په تووندڕهوهكانه وه بۆ بیرمه‌ندانێكی وه‌كو كارل كاوتسكی و لایه‌نگرانی
ئه‌نته‌رناسیۆنالیی دووه‌م و ئه‌وانه‌ی كه به‌لای هابهرماسهوه »له كه‌شفكردنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا
زه‌مانه‌تی گۆڕانی شۆڕشگێڕیی له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازییه‌وه بۆ سۆشیالیستی، ده‌بینن«.
به‌لای
هابهرماسهوه، بنیامین و چه‌په تووندڕه‌وه‌كان »ناتوانن وێنای شۆڕش بكه‌ن ته‌نیا
له وێنه‌ی قه‌ڵه‌مبازێكی دووباره‌ی ناكۆتای به‌ربه‌ریزمی پێش مێژوودا نه‌بێت«. به
گوته‌ی هابه‌رماس، ئه‌م ئاراسته‌گیرییه »له ئاگایی سوریالیستهكانهوه ده‌رباره‌ی
كات ]زه‌مه‌ن[ په‌یامی خۆی وه‌رگرتووه. ئا له‌مه‌یشدا
له‌گه‌ڵ ئه‌نارشیزمدا هاوبه‌شن، به تایبه‌تیش ئەو کەسانەى وا له‌و خاڵه‌دا په‌یڕه‌ویی
له نیچه ده‌كه‌ن، كه له‌ڕێگه‌ی په‌نابردن بۆ جۆرێك له به‌ربه‌ستی ویژدانی و بهرەنگاری
و شۆڕشه عهفهوییهكانی ستهملێكراوانەوە، دەکەونە دژایه‌تیی وه‌همیی گشتی تایبه‌ت
به هێزی وههم«.
لێكدانه‌وه‌كه‌ی
هابه‌رماس چه‌ندین كێشه‌ی تێدایه. یه‌كه‌مجار "بنه‌مای به‌ربه‌ریزمی پێش
میژوو"، گونجاو نییه بۆ وه‌سفكردنی كێشه‌ی فاشیزم؛ هه‌موو هه‌وڵی بنیامینیش
زۆر به وردی مه‌به‌ستی ده‌رخستنی ئه‌وه بووه كه به‌ربه‌ریزمی نوێ دووباره‌كردنه‌وه‌ی
وه‌حشیگه‌ریی پێش مێژوو نییه، به‌ڵكو ڕێك به وردی دیارده‌یه‌كی مۆدێرنه. ئه‌م
حهقیقهتهیش بۆ كه‌سێكی وه‌ك هابه‌رماس كه به دڵسۆزییه‌وه به‌رگری له مۆدێرنه
ده‌كات، قبوڵكردنی سه‌خته. به‌ڵام به گشتی، به زیره‌كی و بیرتیژییهكی زۆره‌وه
توانیى تێڕوانینی بنیامین بۆ مێژوو و بۆ ئایین، كه بنیامین له‌م باره‌یه‌وه ده‌یخاته
ئه‌ستۆی سوریالیزم و ئهنارشیزم، قبوڵ بکات. شۆڕش بره‌ودان نییه به په‌ره‌سه‌ندن
یان پێشكه‌وتنی میژوویی، به‌ڵكو پچڕاندانى به‌رده‌وامێتی مێژوویى باڵادەستییە.
سه‌رچاوه:
مايكل لوي، بنيامين الشاب،
ترجمة: نايف الهنداس، حكمة- من أجل أجتهاد ثقافي و فلسفي. http://hekmah.org/7799-2/ .
تێبینى: ئەم وتارە ساڵى 2017
لە نامیلکەى "ڤاڵتەر بنیامین"ـدا بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن دەزگاى ئایدیاوە
چاپ کراوە.
No comments:
Post a Comment