گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ مایكڵ هارت
سازدانی: تۆم
كاساوێرس
وەرگێڕانى:
هاوار محه‌مه‌د
"گۆڕانی ئامانجی
بزووتنه‌وه‌ی كوردی له ڕزگاریی نیشتمانییه‌وه بۆ خۆ-سه‌ری، گرنگترین به‌ره‌وپێشچوونه".
پێشه‌كی:
مایكڵ هارت (Micheal Hardt)، سیاسی و تیۆرسێنی ئه‌ده‌بییه، ساڵی 1960 له ئه‌مریكا له‌دایكبووه، له ئێستادا
مامۆستای ئه‌ده‌به له زانكۆی دۆك و ده‌زگای پێگه‌یاندنی ئه‌وروپا ( European Graduate Institute)، سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاری وه‌رزیی ساوس ئه‌تلانتیك (the South Atlantic Quarterly)ـه. كاره‌كانی
ئه‌و سه‌ر به ڕه‌وتی "ماركسیزمی سه‌ربه‌خۆ" (autonomist Marxism). یه‌كه‌م
كتێبی فه‌لسه‌فی خۆی به ناونیشانی "ژیل دۆلۆز، مه‌شق له فه‌لسه‌فه‌دا"ی
له ساڵی 1993 بڵاوكرده‌وه؛ سێینه كتێبی "ئیمپراتۆریه‌ت"، "مهڵتیتود"
]كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك[، "سامانی
هاوبه‌ش"، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ فه‌یله‌سوفه ئیتالییهكهیدا "ئه‌نتۆنیۆ
نێگری"، به‌هاوبه‌شی نووسیوونی به گرنگترین كتێبه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیست
و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك داده‌نرێن. له‌پاڵ ئه‌م سێینه به‌ناوبانگه‌دا،
ئه‌م دوو هاوڕێیه پێكه‌وه له ساڵی 2012دا كتێبێكی دیكه‌یان به ناونیشانی
"جاڕنامه" (Declaration) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی "وۆڵ ستریت بگرن" و بزووتنه‌وه سه‌رپێچیكه‌ره‌كان و
خۆپیشاندانه‌كان له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهاندا؛ تێیدا له‌و سیاسیه‌ته نوێیه
دیموكراسییانهیان كۆڵییه‌وه كه ئه‌و بزوونهوانه بۆ ڕێكخستن و به‌ره‌نگاریی
سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی دایانڕشتبوو.
له‌م گفتوگۆیه‌دا مایكڵ
هارت ده‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه فیكری و
سیاسییه ده‌دوێت كه ئه‌نتۆنیۆ نێگری هاوڕێی له كاره هاوبه‌شه‌كانیاندا
دایڕشتوون، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئاڵای بزووتنه‌وه گوڕانخوازهكان ده‌دوێت كه له‌مڕۆدا
به‌نێو جیهاندا تێده‌په‌ڕن، هه‌ر له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و مه‌یدانه عه‌ره‌بییه‌كانی
دیكه‌وه بۆ ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا دژ به سیاسه‌تی دهستپێوهرگرتن
(ته‌قه‌شوف) سه‌ریانهه‌ڵداوه، تا ده‌گات به پاركی غازی و بۆیرتا دیل سۆل و
زۆكۆتی و هه‌رێمی فیدراڵی له باكوری سوریا ]ڕۆجئاڤا[.
ده‌قی گفتوگۆكه:
پ: چۆن به تێپه‌ڕینی كات
تێگه‌یشتن و ڕوانینت بۆ جیهان گۆڕا، چی (یان كێ) بووه پاڵنه‌ری گۆڕانی گه‌وره له
بیركردنه‌وه‌تدا؟
هارت: ڕه‌نگه ده‌لاله‌تی شتی
گرنگتر لای من ئه‌وه‌بێت كه هێشتا نه‌گۆڕاوه. كاتێك له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا،
له‌گه‌ل "ئه‌نتۆنیۆ نێگری"دا خه‌ریكی نووسینی كتێبی "ئیمپراتۆریه‌ت" (Empire) بووین، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سۆسه‌ی ئه‌وه‌مان
كرد ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر به‌م زووانه ناتوانێت كاروباری جیهان به‌ڕێوه‌به‌رێت،
واته ناتوانێت ئه‌م كاره به ته‌نیا و تاكلایه‌نه، ئه‌نجام بدات. به‌ڵام له‌و
كاته‌دا بیرمان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ده‌وڵه-نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌كو
چین ئه‌و پێگه‌یه داگیر ده‌كات، یان ته‌نانه‌ت ده‌توانێت هاوپه‌یمانێتی چه‌ندلایه‌نه (multilateral alliance) له‌نێوان ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كاندا
بۆ كۆنترۆڵكردنی كاروباری جیهان، دروست ده‌كات. گریمانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بوو كه
تۆڕیكی به‌هێز له سه‌روه‌ختی پهیدابووندایه و خه‌ریكه گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌یش
ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان ده‌گرێته‌وه به پاڵ دامه‌زراوه سه‌روو-نیشتمانییه‌كان (supranational institutions)ـی وه‌كو كۆمپانیاكان و رێكخراوه نا-حكومییه‌كان (NGOs) و لایه‌نه چالاكه نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان (non-state)ی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستاوده‌ست و به‌ڕێكه‌وتن
كۆنترۆڵی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن.
پێمانوابوو ئه‌مه ته‌حه‌دایه‌كه
بۆ ئه‌و گریمانه "واقیعیگهرا" (“realist” hypothesis)یه‌ی كه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تان بكه‌ری سه‌نتراڵن له سیاسه‌تی
جیهانیدا. بێگومان ده‌وڵه‌ت هه‌ر به گرنگی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه‌مان
ده‌یگوت ئه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌رنج له كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان بدرێت ئه‌وا ئه‌و شتانه
فه‌رامۆش ده‌كرێن كه به ڕاستی ده‌گوزه‌رێن.
ئه‌م پێشه‌كییه لۆژیكییه
هێشتایش نه‌گۆڕاوه. به‌ڵام پێكهاته‌ی ئیمپراتۆرییه‌ت، واته پێكهاته‌ی بونیادی
هێزی جیهانی له گۆڕانێكی به‌رده‌وامدایه. به پاڵ لایه‌ن و هۆكاره‌كانی دیكه‌وه،
ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ڕیزبه‌ندییه‌كان و كارلێكه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تان
و پێگه‌ی بكه‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆنترۆڵی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و
بانكی جیهانی، بكه‌ینه‌وه و ههڵیانبسهنگێنینهوه.
پ: تۆ به زۆری پهیوهستبوویت به ماركسیزمی سه‌ربه‌خۆ (autonomist Marxism)وه، له‌م دواییانه‌دا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی په‌یوه‌ستن
به‌م ڕێبازه‌وه پشتیوانیان له‌و دروشمه كرد كه تۆماس مانتزهر ( Thomas Muntzer) له سه‌ده‌ی شازده‌دا دایڕشتووه، دروشمه‌كه ده‌ڵێت:
"ده‌بێت هه‌موو شتێك هاوبه‌ش بێت" "Omnia sunt communia". بۆچوونت
چییه له‌باره‌ی ئه‌م گوزاره‌یه‌وه و چۆن ده‌توانیت ده‌لاله‌ته‌كه‌ی شرۆڤه بكه‌یت؟
ده‌بینم له‌مڕۆدا له چه‌ند
ناوه‌ندێكی به‌فراواندا داوای هاوبه‌شبوون (common) ده‌كرێت. هاوبهشبوونیش له پێناسه سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا
واته شێوازه‌كانی سامان كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه دابه‌شیان ده‌كه‌ین و
به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ین. ئه‌مه‌یش وا له هاوبه‌شبوون ده‌كات، له‌لایه‌ك
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دژ به موڵكایه‌تی تاكه‌كه‌سی بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه
دژ به موڵكایه‌تی گشتی (واته موڵكایه‌تی ده‌وڵه‌ت) بێت. یه‌كێك له بواره هه‌ره
گرنگه‌كانی داواكارییه‌كان بۆ هاوبه‌شبوون، بۆ نموونه، فۆڕمه نا-ماتریالییه‌كانی
سامانه (immaterial forms of wealth)، وه‌كو مه‌عریفه زانستییه‌كان و زانیارییه‌كان و به‌رهه‌مه
كولتوورییه‌كان و كۆد و شتی له‌م بابه‌ته. بوارێكی دیكه‌ی گرنگی داواكاریی، په‌یوه‌ندیداره
به زه‌وی و سیسته‌مه ئیكۆلۆژییهكهیهوه، ئه‌م لایه‌نه ته‌نیا ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌كی
دیموكراسی چاره‌سه‌ری كارلێكه هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بكات.
دواجار، بوارێكی دیكه، پێموایه بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ن كه
مانگرتنه شارنشینییهكان (urban encampments) و پرۆسه‌كانی داگیركردنی سه‌را گشتییه‌كانی گرته‌وه، هه‌ر له گۆڕه‌پانی
ته‌حریره‌وه تا ده‌گات به پاركی غازی و پیورتا دێل سۆل (Puerta del sol) و پاركی زۆكۆتی (Zuccotti Park)، (به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی) ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو
شار بكه‌نه شتێكی هاوبه‌ش. واته فه‌زای شارنشینی بكه‌نه فه‌زایه‌كی كراوه بۆ
هه‌مووان و بخرێته ژێر ڕكێفی فۆڕمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی دیموكراسییانهوه.
له‌هه‌موو ئه‌م مشتومڕانه‌دا
ده‌رباره‌ی هاوبه‌شبوون، ده‌بێت وه‌ك شتێكی بنچینه‌یی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه
پێویستمان به بڕیاردانێكی دیموكراسییانه‌یه. سیسته‌می ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئازاد و
میكانیزمه‌كانی هاوبه‌شبوون له ساماندا بێ سه‌روبه‌ر و هه‌ڕه‌مه‌كییانه (spontaneous) نییه، به مانایه‌كی دیكه، ده‌بێت به حیكمه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت بۆ ئه‌وه‌ی
بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام بێت. جا له كاتێكدا موڵكایه‌تی تاكه‌كه‌سی ته‌نیا ده‌بێته
مایه‌ی مۆنۆپۆلكردنی بڕیاردانه‌كان، ئه‌وا هاوبه‌شبوون پێویستی به میكانیزمه
دیموكراسییه‌كان هه‌یه.
پ: له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی
كتێبی "ئیمپراتۆرییه‌ت"ـه‌وه، به تێپه‌ڕینی كات ئه‌و مانایه گۆڕانی
به‌سه‌رداهات كه تۆ و ئه‌نتۆنیۆ نێگری داتانه پاڵ چه‌مكی مه‌ڵتیتیود (multitude) ده‌توانیت به كورتی شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌یت مه‌به‌ستتان
چییه له مه‌ڵتیتیود و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م چه‌مكه‌كان له فیكری خۆتدا بۆ باس بكه‌یت؟
و: مه‌به‌ستمان له مه‌ڵتیتیود
پرۆژه‌یه‌كی فره‌چه‌شنه بۆ ڕێكخستنی سیاسی ( plural project of political organization) ده‌كرێت وه‌ها له‌م چه‌مكه تێبگه‌ن كه
بهفراوانكردنی سێ چه‌مكی نه‌ریتییه -یان له ڕاستیدا پێدانی پلورالیزهكردنی ئه‌و
سێ چه‌مكه‌یه-: گه‌ل، چین، حزب. مه‌ڵتیتیود دژ به‌م چه‌مكانه نییه، به‌ڵام نوسخه‌ی
فره‌چه‌شن و ڤێرژنه ناهاوشێوه ناوه‌كییه‌كان (internally heterogeneous versions) بۆ هه‌ریه‌كێكیان
داده‌مه‌زرێنێت. بۆ نموونه، چه‌مكی "گه‌ل" (the people) زۆربه‌یجار
بۆ ئاماژه‌دان به حه‌شیمه‌تێكی مرۆیی به‌كارهێنراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی
له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ئامێزان و هۆمۆژینن؛ ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی ئه‌وانیتر
بووه. به‌ڵام بۆ نموونه تێرمی "گه‌لی ئینگلیزی" كه له گوتاره
سیاسییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت، به‌زۆری، به شاراوه یان به ئاشكرا، مه‌به‌ست
لێی كۆمه‌ڵێكی مرۆیی سپیپێسته. هه‌روه‌ها تێرمی "چینی كرێكار" زۆربه‌یجار
بۆ وه‌سفكردنی هه‌موو كرێكاران به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا بۆ وه‌سفكردنی
كرێكاره نێرینه‌كانی بواری پیشه‌سازی به‌كارده‌هێنرێت. دواجار، زۆربه‌یكات حزبیش
فۆڕمێكی سه‌نتراڵی یه‌كشێوه و هیرارشییانهی ڕێكخستنی سیاسییه. لێره‌دا، مه‌به‌ست
له چه‌مكی مه‌ڵتیتیود، دووباره وێناكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێرمانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی
فره‌یی و دیموكراسی: گه‌ل له‌ناوه‌وه نا-هۆمۆژینه و كراوه‌یه بۆ ئه‌وانه‌یش كه
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ن؛ چین هه‌موو فۆڕمه‌كانی كار ده‌گرێته‌وه، كرێگرته و
ناكرێگرته، حزبیش فۆڕمی حزبی دیموكراسیی و ئاسۆییه.
ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه
له‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ی دواییدا ده‌ركه‌وتن، واته ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه وه‌ها
وه‌سف ده‌كرێن بزووتنه‌وه‌ی بێ سه‌ركرده (leaderless)ـن نییه،
بێگومان ده‌كه‌ونه نێو ئه‌م كایه‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته
ئاستی خوڵقاندنی فۆڕمه ڕێكخستنه به‌رده‌وام و چالاكه‌كان. مه‌ڵتیتیود شتێكی هه‌ڕه‌مه‌كی
نییه، تێرمه‌كه بۆ ئه‌وه دانه‌نراوه ناو له شتێك بنێت كه به كرده‌یی هه‌یه،
به‌ڵكو زیاتر هێڵه گشتییه‌كانی پرۆژه‌یه‌كی بیناكردنه.
پ: له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بینیمان
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا
كارلێكی زیاتریان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كردووه، بۆ نموونه "پۆدیمۆس" (Podemos) له ئیسپانیا. چۆن په‌ره‌سه‌ندنی ساڵانی داهاتووی بزووتنه‌وه-حزبێكی وه‌كو
پۆدیمۆس ده‌بینیت؟
پێموایه پۆدیمۆس گره‌وێكه
یان ئه‌زموونێكه بۆ پێوانه‌كردنی ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه داخۆ پرۆژه هه‌ڵبژێردراوه‌كان (electoral projects) تا چ ڕاده‌یه‌ك
ده‌توانن هاوكار بن بۆ گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ڕاسته
پۆدیمۆس له زۆر لایه‌نه‌وه نه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی 15ی ئایاره (15 M movement)، واته ئه‌و
مانگرتنانه‌ی كه له هاوینی 2011دا له شاره گه‌وره‌كانی ئیسپانیا ڕوویاندا و هه‌روه‌ها
لێكه‌وته‌ی فۆڕمه‌كانی چه‌ندین چالاكیی دیكه‌یه كه به‌دوای بزووتنه‌وه‌ی 15ی
ئایاردا هاتن، وه‌كو خۆپیشاندانه‌كان دژ به ده‌ستپێوه‌گرتن (ته‌قه‌شوف) له هه‌ردوو
كه‌رتی فێركردن و ته‌ندروستیدا كه به "ماریاس" (mareas) ناسرا بوو (سه‌ركه‌وتنه ههڵبژاردنییهكانی
به‌رشه‌لۆنه‌ی هاوبه‌ش (Barcelona en comú) و ئێستای مه‌درید (Ahora Madrid) له هه‌ڵبژاردنی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی ساڵی 2015دا، به‌ڵگه‌ی
به‌هێز و گرنگن له‌سه‌ر هێزی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ی له سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردندا). به‌ڵام
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی پۆدیمۆس هه‌ندێك بونیادی سه‌نتراڵی حیزبه
سیاسییه ته‌قلیدییه‌كانی تێدایه.
لێره‌دا، گره‌وه‌كه
دوولایه‌نه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ده‌بێت بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له هه‌ڵبژاردنه نیشتمانییه‌كاندا پۆدیمۆس بگه‌یه‌نن به ده‌سه‌ڵات، له‌لایه‌كی
دیكه ده‌بێت پۆدیمۆسیش فه‌زایه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌كان بخولڵقێنێت تاوه‌كو
تێیدا گه‌شه بكه‌ن، به‌و بزووتنهوانهیشهوه كه ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی
بیاننوێنێتهوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو به‌ره‌نجامه هێشتا ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه و به
ته‌واوی جێگای دڵنیایی نین، به‌ڵام به‌لای منه‌وه گره‌وه‌كه شایه‌نی ڕیسكه.
پ: بۆچوونت
چییه له‌سه‌ر حزبی یه‌كێتیی دیمو‌كراتى (PYD)ى کوردى و
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه له باكوری سوریا دروستی كردووه؟ ئه‌مانه گروپێكی
سیاسیین كه پشتیوانی له زمانی سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراسییه‌تی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ن
له كاتێكدا له باكگراوندێكی سیاسیی ماركسیست- لینینیستی هه‌ره تهقلیدییشهوه
هاتوون.
و: وه‌كو زۆر كه‌سی دیكه،
له ساڵانی 5014-2015دا به‌رگریكردن له كۆبانێ له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه
دژ به ڕێكخستنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئیلهامی پێبه‌خشیم. به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی
تازه‌بوونه‌وه‌ی سیاسی له توركیا و ڕۆجئاڤا (Rojava) گرنگه، ئه‌وه‌نده لێهاتوویی به‌رزی سه‌ربازی و پاڵه‌وانبازی
گرنگ نییه. به بۆچوونی من یه‌كێك له گرنگترین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌یه
كه ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاستی تیۆری له بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا ڕوویداوه،
ئه‌ویش كاتێك بزووتنه‌وه‌ی كوردی ئامانجی خۆی له "ڕزگاریی نیشتمانی" (national liberation)یه‌وه
گۆڕی به "خۆ-سه‌ریی دیموكراتی" (democratic autonomy). گۆڕانی چهمككاری له سهروهرێتییهوه (sovereignty)بۆ سه‌ربه‌خۆیی ]خۆ-سه‌ری[ (autonomy) بایەخێكی ئێجگار زۆری هه‌یه (ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی له‌نێوان
ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا بابه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌كی نایاب بێت له تیۆری سیاسی‌دا)، ڕه‌نگه
له‌وه‌یش گرنگتر ئه‌و شێوازه وردهكارهی خۆ-سه‌ریی دیموكراتی بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی
واقیع. كۆمه‌ڵه كودرییهكان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه فۆڕمه دیموكراتییه
نوێیه‌كان تاقیی ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه، له‌پێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی جیاكاریی
ڕه‌گه‌زیدا ده‌بێت هه‌ر پۆستێك له بونیاده‌كانی بهڕێوهبهرندا له ڕۆجئاڤا،
پیاوێك و ژنێك پێكه‌وه وه‌ریبگرن، وه‌ك پهیرهویكردن له سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌م جۆره ئه‌زموونه، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی ده‌كاته یه‌كێك له گرنگرین
پێشه‌نگانی فۆڕمه‌كانی دیموكراسییه‌تی نوێ.
پ: تۆ وه‌ك ئه‌كادیمیستێك
چالاكێكی ته‌واو سیاسیت. په‌یوه‌ندیی نێوان ئیلتیزامی ئه‌كادیمی و ئیلیتزامی سیاسی
چۆن ده‌بینیت؟ ئایا ئه‌گه‌ر پێگه نیمچه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌كادیمییه‌كان له‌به‌رچاو
بگرین، به‌رپرسیارێتییه‌كی دیاریكراو له ئیلتیزامهكانیاندا هه‌یه؟
پێموانییه "به‌رپرسیارێتی" (responsibility)چوارچێوه‌یه‌كی گونجاو بێت بۆ
بیركردنه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌كادیمییه‌كان به گشتی له
كه‌سانی دیكه شایه‌نتر و لێهاتووتر نین بۆ ئیلتیزامی سیاسی، ئه‌وا بێ سووده به‌رپرسیارێتییان
بخه‌ینه ئه‌ستۆ.
له ڕاستیدا، گرنگه ئه‌و
گریمانه پێوانه‌ییه بشكێنرێت كه بڕوای به لێكجیاكردنه‌وه‌ی نێوان تیۆر و
پراكتیك هه‌یه، كه به گوێره‌ی ئه‌م پێوه‌ره گوایه ڕۆشنبیره‌كان تیۆرسازن و ئهكتیڤیستهكانیش
په‌یوه‌ستن به پراكتیكه‌وه. به بۆچوونی من هه‌ندێك له تیۆریزه‌كردنه هه‌ره
تازه‌كان له‌مڕۆدا، به‌ره‌و ئه‌وه ڕۆیشتووه كه له‌نێو بزووتنه‌وه‌كاندا ببێته
چالاكییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی و ئه‌مه‌یش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، شتانێكی زۆر هه‌ن كه ده‌بێت ئه‌كادیمییه‌كان فێری
ببن؛ له ئهكتیڤیستهكانهوه فێری ببن؛ نه‌ك ته‌نیا له كردهكانییانهوه، به‌ڵكو
له شێوازی بیركردنه‌وه و ئه‌و مهعریفانهیشهوه كه به‌رهه‌میان ده‌هێنن.
سەرچاوە:
ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه له
11ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015 له‌سه‌ر پێگه‌ى (E-International Relations) بڵاوبۆته‌وه.
لینكی وتاره‌كه به زمانی
ئینگلیزی:
لینكی وتاره‌كه به زمانی
عه‌ره‌بی:
تێبینی: ئەم وتارە یەکەمجار لە سایتى "کو‌لتوور مەگەزین" و "ئازادیى
کۆمەڵگە" بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment