هاوار محەمەد
مادام
ناومان لەم بلۆگە ناوە "نۆماد"، کەواتە ئەم وشەیە یانى چى؟ لە
نیگاى یەکەمدا سادەیە، لە ڕووى کۆمەڵایەتییەوە ماناى "کۆچەریبوون"،
دەگەیەنێت، کۆچەرەکان ئەوانەن کە بەردەوام لە جوڵاندان، لێرە بۆ ئەوێ، بە یەکجارى تەسلیم
بە هیچ سنوورێک نابن، هیچ چوارچێوەیەک قەتیسیان ناکات، هیچ ڕێکخستنێک بیچمیان
پێنادات. خۆیان دەوڵەتیان نییە، سەر بەهیچ دەوڵەتێک نین، بەنێو هەموو دەوڵەت و
ئیمپراتۆرییەکاندا دەڕۆن. سنوورەکان دەسڕنەوە و دەکێشن، نیشتمان دروست دەکەن و جێى
دێڵن، قەڵەمڕەوییەکانیان بەردەوام دروست دەکەن و هەستیارن بۆ هەر شتێک کە بێتە
نێوییەوە. بە کەمى دەکەونە جەنگى ڕووبەڕوو، بەڵام کە دەکەونە جەنگ سەربەهیچ
بەرەیەک نین و تا خاپوورکردنى دوژمنەکانیان لە هەردوولا ناوەستن. دەستوورى
نووسراو، یاساى فەرمى، بیرۆکراسیەت، هیرارشییەتى سیاسى، سوپا و دامەزراوەیان نییە
و هاوکات هەموویان بەرگرى لەخۆیان دەکەن. پشت بەخۆیان دەبەستن، کەمتر ڕەواج بە
بازاڕ دەدەن، بەرهەمهێنەرن. لە هونەرەکانى ڕاوکردن، شوێنپێهەڵگرتنەوە، نیشانەناسى
و ڕێگاناسی، لە هەڵهاتن و خۆلادان، لە کوێرەڕێ و شاڕی و قاچاغەڕێى دەوڵەتان
شارەزان...هتد.
ئەمانە لە فیکردا چۆن
تەرجەمە دەبن؟ لە فیکر و سیاسەتدا وەک هەر
چەمکێکى تر ماناى دیکە وەردەگرن و گۆڕانیان بەسەردا دێت. فیکر لە فرەییدا شتەکان
دادەهێنێتەوە. گەر ئەمانە لە فیکردا ببنە خەسڵەتى فۆڕمى بیرکردنەوەى نۆمادى ئەوا
ماناى وایە "نۆماد" لایەنیکەم بە شێوەیەکى سەرەکى دژ بە دوو فۆڕمى
بیرکردنەوەیە.
1- نۆماد دژ بە "نۆمۆس": وەک دۆخى پێوانەیى و یاسایى و جێگیرى
شتەکان، کە کرۆکى لۆژیک و هەڵسەنگاندنى عەقڵییە و هاوکات بنچینەى یاسا و ڕێسا
فەرمییەکانە. نۆمۆس وەک ئەو قەواڵە و دەستوورە یاساییانەى ڕێکخستن و ڕەفتارى
"دروست" و "پێشبینیکراو" و "دووبارە" دروست دەکەن.
واتە نۆمۆس وەک لۆژیک و یاساى ڕەفتار و شار.
2- نۆماد دژ بە لۆگۆس: وەک بنچینەى زمان و عەقڵ و سیاسەت. عەقڵ وەک
دەسەڵاتێک کە بەردەوام نەزمەکان دروست دەکات و نا-عەقڵ و پەراوێز و شیعر و ئیحساس و نائاسایى سەرکوت دەکات. ئەگەرچى ژاک
دێریدا چەندین ماناى لۆگۆس دیاریى دەکات، بەڵام لە مێژووى فەلسەفەدا لۆگۆسى باوک
باڵادەست بووە و لە هیگڵدا بە دوایین ڕادەى خۆى دەگات، واتە لۆگۆس دەبێتە دەوڵەت.
نۆماد، هەر لە ماناکەیەوە،
ئەم مێژووەى فەلسەفە و لۆگۆس دەشکێنێت. كۆچه‌ر Nomad ئاماژه‌یە بۆ ئه‌و کەسەى خواستى لەوە نییە ڕێباز و ئایدیۆلۆژیایەکى
دیاریكراوی فه‌لسه‌فی و بابه‌ت و پرسگه‌لێكی تایبه‌ت بۆ نووسین و كتێبه‌كانی هه‌ڵبژێرێت.
ژیل دۆلۆز، فەیلەسوفى فەرەنسى، بە فەیلەسوفى نۆماد و ڕێبازەکەیشى بە
نۆمادیزم ناسراوە. ڕووته‌ختی كۆمه‌ڵایه‌تی لای دۆلۆز شوێنی به یه‌كگه‌یشتن و یه‌كتربڕینی
كۆمه‌ڵێك هێڵی به‌یه‌كداچووه كه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵده‌دات له چوارچێوه‌یه‌كی
بنچینه و بناغه‌داری بگرێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی به‌نیشتمانكردن یان
بەقەڵەمڕەوییکردن territorialisationـەوە.
كۆچه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ن له‌م ڕووته‌خته‌دا به‌دوای ئه‌و هێڵانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه به‌هۆیه‌وه
بتوانن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه بناغه‌داره ڕەقە هه‌ڵبێن، بۆیه كۆچه‌ره‌كان
به پرۆسه‌ی كۆچی به‌رده‌وام و بێ نیشتمانى و لەقەڵەمڕەوییخستن déterritorialisation ڕووبه‌ڕووی نیشتمانسازیی و بەقەڵەمڕەویکردن ده‌بنه‌وه.
ئه‌م میكانیزمه له بواری
سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و هونه‌ریشدا كار ده‌كات. بۆ نموونه له ڕوانگه‌ی دۆلۆزه‌وه، هونه‌ر
چه‌مكێكی بێ مه‌دلول و بێ جەوهەرە. ئێمه ناتوانین كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ریی
دیاریی بكه‌ین تا به‌هۆیانه‌وه ده‌ستنیشانی ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ین كه گوایه
بابه‌تی هونه‌رین، یان ئه‌وه‌ی هونه‌رییه له‌وه جیا بكه‌ینه‌وه كه نا-هونه‌رییه.
هونه‌ر نابێته هونه‌ر هه‌تا پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و كۆچه‌رێتی و ده‌رچوون له
چوارچێوه‌ی بناغه‌یی ئه‌نجام نه‌دات، واته هونه‌ر ئه‌و كاته هونه‌ره كه ببێته
هێڵی هەڵهاتن Lines of Flight ئه‌م پێناسه‌یه واتای
ئه‌وه نییه هونه‌ر په‌ناگه‌یه‌كه بۆ په‌نادانی مرۆڤ له زه‌بری سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی،
یاخود گوایه ئێمه له ژیان ده‌كشێینه‌وه و خۆمان له هونه‌ردا ده‌پارێزین وه‌ك
لای فرۆید و ئه‌دۆرنۆ هەیە، به‌ڵكو هێڵی هه‌ڵهاتن لای دۆلۆز ئه‌و كاته ده‌بێته
هێڵی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵهاتن كه ڕووبه‌ڕووی سیسته‌مه گشتییه‌كه ببێته‌وه و ده‌ستكاریی
چوارچێوه بناغه‌ییه‌كه بكات. به گوێره‌ی ئه‌م بۆچوونه، هونه‌ری شۆڕشگێڕی
نابێته جۆرێك یان فۆرمێك یان یه‌كێك له ده‌ركه‌وته‌كانی هونه‌ر، به‌ڵكو هونه‌ر
به سروشتی خۆی شۆڕشگێڕییه، هونه‌رمه‌نده‌كانیش كۆچه‌ره‌كانن و بێ‌وچان به‌دوای
هێڵه‌كانی هه‌ڵهاتندا ده‌گه‌ڕێن.
كۆچه‌ره‌كان هه‌میشه جه‌نگاوه‌ره
مه‌زنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بوون. بۆیه هه‌میشه چه‌مكی كۆچه‌ری
لای دۆلۆز په‌یوه‌سته به چه‌مكی "ماشێنى جه‌نگ"ـه‌وه war machine ئه‌م گوازاره‌یه ئاماژه نییه بۆ جه‌نگ به مانا باوه‌كه‌ی
"جه‌نگ ته‌نها ئه‌و كاته ڕووده‌دات كه ده‌وڵه‌ت ئامێری جه‌نگ مۆنۆپۆل بكات"، ئەمە هەوڵى بەردەوامى دەوڵەتە.
دەوڵەت سوپا گەورەکان و دامەزراوە سەربازییەکان دروست دەکات بۆ ئەوەى جێگیرى و
نەزم بچەسپێنێت. هەموو شتێک بە گوێرەى بنچینە و یاساى عەقڵى ڕێکدەخرێت، لەسەر
بەژەوەندییەکانى و سنوورەکانى و نەزمى بازاڕ دەکەوێتە جەنگەوە، کە ئەمە ڕوودەدات
ئیدى داهێنان ڕه‌تده‌كرێته‌وه و هێزی خولقاندن وێران ده‌كرێت، بەڵام تاکە هێزى ڕاستەقینە
دژى دەوڵەت ئەوەیە کە لە نا-دەوڵەتەوە دێت. ئامانجی ماشێنى جه‌نگ لای كۆچه‌ره‌كان
دروستكردنی پانتاییه‌كی فراوانتره بۆ پرۆسه‌كانی كۆچكردن له به‌رامبه‌ر پانتاییە
سنووربه‌نده‌كاندا كه سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه دروستی ده‌كات تاوه‌كو هه‌ڵقوڵانه‌كانی
ئاره‌زوو له‌نێویدا نیشته‌جێ و کەناڵێزە بکات. كه‌واته ماشێنى جه‌نگ جۆرێكه له
بەرەنگاریى سیاسی به‌ڕووی ده‌زگای ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵام فۆڕمێكی نوێیه و جیاوازه
له‌و فۆڕمی گه‌وره شۆڕشگێڕییانەى سه‌ده‌ی نۆزدە کە پێیوایە تاکە ڕێگاى گۆڕینى
دنیا گرتنەدەستى دەسەڵاتى دەوڵەتە.
لە کۆتایى ئەو بابەتەدا کە
دۆلۆز بە ناوى "بیرکردنەوەى کۆچەرى" لە ساڵى 1972 لە کۆنفرانسى "نیچە لەمڕۆدا" پێشکەشیکرد، دۆلۆز
کێشەى شۆڕش بەمجۆرە کورت دەکاتەوە: ''وەک دەزانین، کێشەى ئەمڕۆى شۆڕش ئەوەیە
یەکێتییەک لەنێو خەباتە هەمەجۆرەکاندا بدۆزینەوە و یەکخستنێک بسازێنین، بە بێ ئەوەى دیسانیش بەربینەوە بۆ نێو ڕێکخستنە ستەمکار و بیرۆکراسییەکانى کۆدەزگا ]ئەپاراتووس[ى حزب و دەوڵەت: ئێمە پێویستمان بە ماشێنێکى جەنگە کە دیسانیش دەزگاکانى دەوڵەت
دووبارە بەرهەم نەهێنێتەوە، پێویستیمان بە یەکێتییەکى نۆمادییە کە لە پەیوەندیدا
بێت بە "دەرەوە" و ئاوەڵا بێت، نەک دووبارە یەکێتیى ناوەکیى ستەمکارانە
دابهێنێتەوە''. ئەمە دیوە سیاسییەکەى نۆمادەکانە کە وەک چۆن دژ بە یەکێتیى
ستەمکارانە و دەوڵەتیین، هاوکات "مۆناد"ى لاینیتزى دوور لەیەکى
تاقوتەنیایش نین.
لینکى وتارەکەى ئەنوەر موغیس:
No comments:
Post a Comment