گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ رۆلان بارت
وەرگێڕانى:
هاوار محه‌مه‌د
- بۆچی "ئەفسانەناسییەکان"[1]
نه‌ك "ئه‌فسانه‌كان"؟
ر. ب: ده‌بێت بڵێم، له چه‌مكه
ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا چه‌مكه‌كان جێگیر نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من پێویستم بوو چه‌مكه
كاتی و په‌یوه‌سته‌كان بوو، لێره‌یشدا نه‌مده‌توانی خۆم له داتاشین بپارێزم. چین
ماوه‌یه‌كی زۆر نییه بووە بە شت. یه‌كێك له ورده بۆرژوازه فه‌ره‌نسییه‌كان بیرۆكه‌یه‌كی
جیاوازی له‌باره‌ی چینه‌وه دروست كردبوو،
ئه‌و وه‌ها قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه كرد كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له زەنگه‌كان، عه‌ره‌بانه‌كان
و شوێنه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و ئه‌فیوون. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هیچ وشه‌یه‌كی
ترمان نییه كه به‌كاری بهێنین جگه له "چینناسی"[2].
ئه‌مه جوان نییه؟ ڕه‌نگه مرۆڤ خۆی له‌وه ببوێرێت كه لایه‌نیكه‌م له ڕێگه‌ی
داننانی به‌وه‌دا كه داتاشینی چه‌مكسازییانه هه‌رگیز كارێكی له‌خۆوه نییه،
چونكه به‌نده له‌سه‌ر ڕێسایه‌كی هاوڕێژه‌یی زۆر ماقووڵ.
- پێناسه‌یه‌كت بۆ ئه‌فسانه‌ناسییه‌كان
به‌رهه‌مهێناوه كه جیاواز بێت له پێناسه باوه‌كه‌ی ئه‌فسانه‌كان؟
ر. ب: ئه‌فسانه زیاد له یەک
پێناسه و چه‌مكی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌فسانه قسه‌یه بۆ ناسینی شته‌كان نه‌ك
وشه‌كان، هه‌ر شتێك بچێته ژێر باری گوتاره‌وه و بچێته نێو گوتاره‌وه ده‌بێت
ببێت به ئه‌فسانه‌یش. ئه‌فسانه سیسته‌مێكی رێكخراوی په‌یوه‌ندی، په‌یامه، نه
بابه‌ته و نه چه‌مكه و نه ئایدیا. شێوازێكه له شێوازه‌كانی ده‌لاله‌تكردن.
ئه‌فسانه فۆڕمه. قسه‌یه‌كه مێژوو هه‌ڵیبژاردووه.. ئه‌م قسه‌یه ناتوانێت له
"سروشت"ـی شته‌كانه‌وه هه‌ڵقوڵێت، په‌یامێكه و ده‌یشكرێت دواتر ببێته
بەشتێكی نا-زاره‌كی، پێكدیت له نووسینه‌كان و سه‌رواكان: وه‌كو گوتاری نووسراو.
هه‌روه‌ها وێنه‌ی ڕۆشنایی، سینه‌ما، ڕیپۆرتاژ، وه‌رزش، نماییشه شانۆییه‌كان و
ڕیكلام. هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت بناغه‌یه‌ك بسازێنن بۆ "قسه‌ی ئه‌فسانه‌یی".
ئه‌م قسانه، نه‌ك پیته‌كانی، مه‌به‌سته‌كه‌ی دیاریی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا
تاڕاده‌یه‌ك مه‌به‌ست وشك و پاكژ و نه‌مركراوه، ئینجا له پیت غایبه.. ئه‌م لێڵی
و ناڕوونییه‌ی دروستكه‌ری قسه‌ی ئه‌فسانه‌یی، دوو ئاكامی بۆ ده‌لاله‌ته‌كه ده‌بێت:.
له یه‌ك كاتدا هه‌م خۆی وه‌ك نیشانه پیشان ده‌دات و هه‌میش وه‌كو پوختە.
- چۆن ده‌شێت هه‌موو شتێك
ببێت به ئه‌فسانه؟
ر. ب: باشه، پێموایه له‌به‌رئه‌وه‌ی
جیهان دیاریكراوه و به‌ند نییه به په‌یامه نێردراوه‌كانه‌وه. هه‌ر بابه‌تێك
له بابه‌ته‌كانی جیهان، ده‌كرێت له حاڵه‌تی بوونێكی بێزمانه‌وه بگوازرێته‌وه
بۆ حاڵه‌تێكی زاره‌كیی كراوه و واڵا کە ئەگەرى هەبێ لەلایەن كۆمه‌ڵگه‌وە خاوه‌ندارێتیى
بکرێت، چونكه هیچ یاسایه‌كی سروشتی و ناسروشتی نییه ڕێی قسه كردنمان ده‌رباره‌ی
شته‌كان لێبگرێت. دره‌خت دره‌خته (به‌ڵێ گومان له‌مه‌دا نییه، به‌ڵام كراوه‌ته
دره‌ختێكی ڕازاندنه‌وه بۆ به‌كاربردنێكی دیاریكراو؛ بواره ئه‌ده‌بییه‌كان،
یاخیبوونه‌كان، وێنه‌كانی تێدا دانراوه. به كورتی گۆڕاوه و بووه به به‌كارهێنانێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی و خراوه‌ته سه‌ر ماده‌یه‌كی خاو)، ناتوانین له یه‌ك كاتدا هه‌موو
شتێك بڵێین، هه‌ندیك له بابه‌ته‌كان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌بنه نێچیری
قسه‌ی ئه‌فسانه‌یی و ئینجا دیار نامێنن، بابه‌تی تر شوێنیان ده‌گرنه‌وه و ده‌گه‌نه
پله‌ی ئه‌فسانه.
-بۆمان ڕوون بكه‌ره‌وه كه
چۆن چۆنی ئه‌فسانه‌ی ئه‌به‌دی بوونی نییه؟
ر. ب: مێژووی مرۆیی ئه‌وه‌یه
كه واقیع ده‌گۆرێت بۆ دۆخی قسه. ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ژیان و مه‌رگی ئه‌فسانه
ڕێك ده‌خات. هیچ ئه‌فسانه‌یه‌ك، دێرین بێت یان نه‌بێت، ناشێت لەسەر بنچینه‌یه‌كی
مێژوویی ڕانەوەستابێت، چونكه ئه‌فسانه، قسه‌یه‌كه مێژوو هه‌ڵیبژاردووه و جیاکردنەوەى
له "سروشت"ـی شته‌كان کارى نەکردەیە.
- بۆچی ناتوانین له ڕێگه‌ی
بابه‌ت یان ماده‌كه‌یه‌وه ئه‌فسانه پێناسه بكه‌ین؟
ر. ب: هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه
كه ده‌شێت هه‌ر ماده‌یه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌كی پڕ بكرێت له ده‌لاله‌ت و له مانا بار
بكرێت: ئه‌و تیره‌ی وه‌كو نیشانه‌ی ته‌حه‌دا هه‌ڵیده‌گرین قسه‌یشه. بێگومان، بۆ
نموونه، وێنه و نووسین، له ڕێگه‌ی سیسته‌می ده‌رككردنه‌وه هه‌مان ته‌رزی
ئاگایی ناخوازن. وێنه خۆی له یه‌ك شێوازی خوێندنه‌وه زیاتری هه‌یه: هێڵكاری ده‌لاله‌تێكی
زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌وه‌ی نیگار هه‌ڵیده‌گرێت، ته‌قلید له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت
كه ئه‌سڵ هه‌ڵیگرتووه، كاریكاتێریش له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه تابلۆ هه‌ڵیده‌گرێت.
به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته ده‌وترێت كه مه‌سه‌له‌كه چیتر په‌یوه‌ست نییه به
شێوازێكی تیۆریی فۆڕمەکانى پیشاندانه‌وه، چونكه لێره‌دا ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌و
وێنه‌داین كه بۆ ئاماژه‌كردن به‌و ده‌لاله‌ته دانراوه: قسه‌ی ئه‌فسانه‌یی، له
ماده‌یه‌ك دروست بووه كه پێشتر به ئامانجی نووسین دروست كراوه، هه‌ر له پێشه‌وه
گریمانه‌ی ئاگاییه‌كی ده‌لاله‌تكه‌ر ده‌كات كه ده‌توانین به بێ ماده‌كه‌ی ئاماژه‌ی
بۆ بكه‌ین و ده‌ستنیشانی بكه‌ین، ئه‌م ماده‌یه‌یش بێ به‌ها نییه: وێنه له
نووسین زه‌رورتره، چونكه به یه‌كجاری گریمانه‌ی ده‌لاله‌ت ده‌كات به بێ ئەوەى بیخاتە
نێو شیكارییەوە یان وردی بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه چیتر جیاوازییه‌كی پێكهاته‌سازانه
و بنچینه‌یی نییه. هیچ وێنه‌یه‌ك نییه كه ببێته ده‌لاله‌ت نه‌شبێته نووسین،
وێنه‌یش وه‌كو نووسین، پێویستی به حوكمی هێزه‌كی (پۆتێنشییه‌ل)ـه، واته پێویستی
به "فه‌رهه‌نگ"ـه.
-بۆچی له ئه‌فسانه‌دا
سنووره فۆرماڵه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ سێ سنوور؟
ر. ب: كاتێك سیمیۆلۆژیا ئه‌و
زانسته‌یه كه له ده‌لاله‌ته‌كان ده‌كۆڵێته‌وه به بێ توێژینه‌وه له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان،
وا گریمانه دەکات په‌یوه‌ندییه‌ك هەیە له‌نێوان دوو سنووردا، ئه‌وانیش:
"دال" و "مه‌دلول"ـن. به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی شیكاریی سێ سنووری
جێگۆڕكێكه‌ر هه‌ن، ئه‌وانیش: "دال" و "مه‌دلول" و
"نیشانه"ن و پێكه‌وه ده‌بنه چه‌پكه گوڵ: وا له‌م چه‌پكه گوڵه ده‌كه‌م
كه گوزارشت له هه‌ستی من بكات. كه‌واته، ئایا له‌مه‌دا جگه له دال و مه‌دلولی
هه‌ستی من، شتێكی دیكه بوونی هه‌یه؟ ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌یش بوونی نییه: ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه لێره‌دا ته‌نیا كۆمه‌ڵێك گوڵ هه‌ن كه گۆڕاون و بوونه‌ته هه‌ست. به‌ڵام
له‌سه‌ر ئاستی شیكاریی سێ سنوور هه‌یه: چونكه ئه‌م گوڵانه‌ی كه هه‌ستییان
لێباركراوه، ده‌شیت بۆ گوڵ و هه‌ست شییان بكه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م و دووه‌م به‌رله‌وه‌ی
به‌یه‌كیش بگه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كۆببنه‌وه هه‌ر هه‌بوون، به‌ڵام كه پێكه‌وه
كۆده‌بنه‌وه بابه‌تی سێیه‌م دروست ده‌كه‌ن ئه‌ویش نیشانه‌یه. ئه‌مه له‌سه‌ر
ئاستی ژیانی ڕۆژانه‌یشدا پراكتیزه ده‌بێت. من ناتوانم گوڵه‌كان له‌و نامه‌یه
جودا بكه‌مه‌وه كه هه‌ڵیانگرتووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه بۆ ئاستی شیكارییش هه‌ر
ڕاسته، چونكه ناتوانم گوڵه‌كان وه‌ك "دال" تێکەڵ به گوڵه‌كان وه‌ك
"نیشانه" بكه‌م: "دال" به‌تاڵه، به‌ڵام "نیشانه"
پڕه و واتای هه‌یه. له ئه‌فسانه‌دا نیگارێكی سێ ڕه‌هه‌ندی ده‌بینینه‌وه، ئه‌وانیش
"دال و مه‌دلول و نیشانه"ن. دال ئه‌فسانه به‌شیوه‌یه‌كی ناڕوون و لێل
پیشان ده‌دات: له یه‌ك كاتدا مانا و فۆرمه، له لایه‌كه‌وه پڕه و له لایه‌كی
دیكه‌وه به‌تاڵه. دال مانایه، گریمانه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، من به چاوم
ده‌یبینم، چونكه واقیعێكی هه‌سته‌كییانه‌ی هه‌یه (به پێچه‌وانه‌ی دالی زمانییه‌وه
كه له سروشتێكی ده‌روونیی په‌تییه) و خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندیی خۆیه‌تی. كاتێك
مانا ده‌گۆرێت و ده‌بێت به فۆرم، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ڕوودانه‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه،
خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، هه‌ژار ده‌كه‌وێت، مێژوویش ده‌بێته هه‌ڵم و هیچ نامێنێته‌وه
جگه له پیته‌كان. لێره‌دا گۆڕانێكی لێكدژ له پرۆسه‌كانی خوێندنه‌وه‌دا هه‌یه، قه‌تیسبوونێكی
نائاسایی ماناییش له فۆڕمدا هه‌یه، نیشانه‌ی زمانانه‌وانیش له دالی ئه‌فسانه‌ییدا
كورت ده‌بێته‌وه.
- كه‌واته له ئه‌فسانه‌دا
مه‌دلول چییه؟
ر. ب: مێژوویه‌ك كه دوور
له فۆرم و به بێ فۆڕم ڕووده‌دات، ئه‌و چه‌مكه‌یه كه هه‌ر هه‌مووی وه‌رده‌گرێت.
چه‌مك له خۆیدا دیاریكراوه، له یه‌ك كاتدا هه‌م مێژووییه و هه‌میش مه‌به‌ستدارانه‌یه.
ئه‌و پاڵنه‌ره‌یه كه هانی ئه‌فسانه ده‌دات بۆ زۆربوون: پیشاندنی نموونه‌ی
ڕێزمانی و ئیمپریالیزمی فه‌ره‌نسی، هه‌ر وه‌كو یه‌ك هانده‌ری ئه‌فسانه‌ن. چه‌مك
زنجیره‌ی هۆ و به‌رهۆكان (علة و معلول)، پاڵنه‌ر و مه‌به‌سته‌كان، دووبارە دێنێتەوە
ئارا.
- داخۆ ده‌شێت له ئه‌فسانه‌دا
فۆرمی واتا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه؟
ر. ب: خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه
كه فۆرم مانا هه‌ڵناوه‌شینێته‌وه، ته‌نیا هه‌ژاری ده‌خات، دووری ده‌خاته‌وه، له‌ژێر
هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ده‌یهێلێته‌وه. پێمانوایه مانا ده‌مرێت، به‌ڵام
ئه‌مه مردنێكه كه جێبەجێبوونەکەى هه‌ڵپه‌رسێردراوه یان ڕاگیراوه: مانا به‌هاكه‌ی
خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر ده‌ژی و وزه به فۆڕمی ئه‌فسانه ده‌دات، ئیدی
مانا بۆ فۆڕم ده‌بێته شتێكی یه‌ده‌گی مێژوویی ڕاسته‌وخۆ، وه‌ك سامانێكی ملكه‌چی
لێدێت كه ده‌شیت له فۆڕمی جێگۆڕكێیه‌كی خێرادا بهێنرێته‌وه و دووربخرێته‌وه:
ده‌بێت فۆرم له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ڕیشه‌كانی مانا به‌رده‌وام بێت و به شیوه‌یه‌كی
به‌رچاو وزه‌ی لێ وه‌ربگرێت: به‌تایبه‌تیش ده‌بێت بتوانێت خۆیی تێدا بشارێته‌وه.
-جیاوازی نێوان چه‌مك و
فۆرم چییه؟
ر. ب: چه‌مك پێچه‌وانه‌ی
فۆڕمه، چه‌مك ئه‌بستراكت نییه: پڕیه‌تی له حاڵه‌ت. به هۆی چه‌مكه‌وه، مێژووی
نوێ به ته‌واوی له ئه‌فسانه‌دا ده‌چێنرێت: له ناونانی شێردا.. پێشتر ڕێى تێنەدەچوو
ئه‌مه ڕووبدات، نموونه‌كانی ڕێزمانیش هه‌موو بوونم ئاماده ده‌كاته‌وه: ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی
وام لێده‌كات له سه‌رده‌مێكدا له‌دایك ببم كه تێیدا ڕیزمانی لاتینی وەک وانه ده‌وترانه‌وه.
ئه‌و مێژووی كه له ڕێگه‌ی گه‌مه‌ی جیاكاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جیام ده‌كاته‌وه
له‌و منداڵانه كه زمانی لاتینی فێر نابن. ئه‌و نه‌ریته په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه
پاڵم پێوه ده‌نێت ئه‌م نموونه‌یه لای ئیسۆپ یان فیدرۆ هه‌ڵبژێرم، هەموویان نه‌ریته
زمانییه تایبه‌تییه‌كانمن، كه پێیوایه گونجانى نموونەکان شتێكی گرنگە.
-وه‌زیفه‌ی ئه‌فسانه چییه؟
ر. ب: ئه‌فسانه هیچ شتێك
ناشارێته‌وه. چونكه وه‌زیفه‌كه‌ی لادان و شێواندنه نه‌ك شاردنه‌وه، هیچ شارده‌نه‌وه‌یه‌كى
چەمک به‌لای فۆرمه‌وه بوونی نییه: بۆ ته‌فسیركردنی ئه‌فسانه هه‌رگیز پێویستمان
به نائاگایی نییه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه دوو جۆری لێکجودای ده‌ركه‌وتن ده‌بینین: حزوری
فۆڕم حزورێكی ته‌واو (حه‌رفی)ـی ڕاسته‌وخۆیه، كه‌چی ویڕای ئه‌وه‌یش حزورێكی به‌رفراوانه،
هۆكاری ئه‌مه سروشتی زمانه‌وانییانه‌ی دالی ئه‌فسانه‌ییه، چوون له مانایه‌ك
پێكدێت كه هه‌ر له پێشه‌وه نیگار كراوه، ئه‌مه‌یش ته‌نیا له ڕیگه‌ی ماده‌یه‌كه‌وه
ده‌توانێت خۆی بخاته ڕوو (به‌ڵام له زماندا دال ده‌روونیانه ده‌مێنێته‌وه). كه‌واته
په‌یوه‌ندیی شوێن و دراوسێیه‌تی و نزیکایەتى له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانی فۆرمدا بوونی
هه‌یه: شێوازی حزوری فۆڕم شێوازێكی شوێنخوازانەیە. به‌ڵام چه‌مك، خۆی وه‌ك شتێكی
گشتگیر ده‌رده‌خات، جۆرێكە له كایۆس، تاڕاده‌یەک چڕبوونه‌وه‌ی تێكئاڵاوی مه‌عریفه‌یه‌كه
كه ڕه‌گه‌زه‌كانی به په‌یوه‌ندییه پێكه‌وه به‌ستراوه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا
چالاكن: ئەوەى چه‌مك ڕادەگرێت فراوانی نییە، به‌ڵكو قووڵییە (ئه‌م میتافۆره هه‌ر
شوێنییانه‌یه): شێوازی حزوریشی شیوازێكی یادهێنه‌ره‌وه‌یه.
-ڕۆڵی پاساودان له ئه‌فسانه‌دا
چییه؟
ر. ب: ئێمه ده‌زانین كه
له سیسته‌می زمانی‌دا نیشانه رێكه‌وته: هیچ شتێك ناچاركه‌ر نییه (دره‌خت به‌شیوه‌یه‌كی
ئاسایی وێنه‌ی ده‌نگییه، تاوه‌كو ده‌لاله‌ت له چه‌مكی دره‌خت بكات: لێره‌دا
نیشانه پاساو نه‌دراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م ڕێكه‌وتییه هه‌ندیك سنووری هه‌یه
كه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه وابەستەییەکانى وشه‌وه: ده‌كرێت سیسته‌میكی
زمانی، هەندێ نیشانه به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌وه‌یش به‌راورد به نیشانه‌كانی دیكه.
به‌ڵام ده‌لاله‌تی ئه‌فسانه‌یی، هه‌رگیز به تواوه‌تی له‌خۆ و هه‌ڕه‌مه‌كی نییه،
هه‌میشه پاساوی هه‌یه و به حه‌تمی جۆریك پێوانه‌كردن له خۆ ده‌گرێت. ئه‌فسانه
له‌سه‌ر پێوانه‌كردنی مانا و فۆڕم یاریی ده‌كات: چونكه هیچ ئه‌فسانه‌یه‌ك نییە کە
فۆڕمێكی پاساوده‌ریشى نەبێ. بۆ ئه‌وه‌ی له هێزی پاساودانی ئه‌فسانه تێبگه‌ین، ئه‌وه‌ندوه
به‌سه كه‌مێك بیر له حاڵه‌تێكی دووره‌ده‌ست بكه‌ینه‌وه: له به‌رده‌ممدا هه‌ندێك
شت هه‌ن، ئه‌م شتانه له حاڵه‌تی په‌رشوبڵاوی و كایۆسدان كه ناتوانم هیچ مانایه‌كیان
بۆ بدۆزمه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت لێره‌دا فۆڕم، به‌و پێیه‌ی كه پێویستی به
مانایه‌كی سه‌ره‌تایی و به‌رایی هه‌یه، ناتوانێت پێوانه‌كه‌ی له هیچ شوێنێكدا
رادیكاڵ و یه‌كلایی بكاته‌وه وەختێ کە ئه‌فسانه مه‌حاڵ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه
ده‌توانێت به‌رده‌وام پێشكه‌ش به خوێندنه‌وه‌ی بكات هه‌مان ئه‌و كایۆسه خۆیه‌تی:
ئێمه ده‌لاله‌تێك به بێ مانایی ده‌ده‌ین و بێمانایی ده‌بێته ئه‌فسانه. ئه‌مه هەر
ئه‌و شته‌یه وا ڕووده‌دات وەختێ هه‌ستی سه‌لیم ئه‌ویدیوی واقیع (فەزاى سوریالی)
ده‌كات به ئه‌فسانه؛ بۆ نموونه ته‌نانه‌ت غیابی پاساودانیش ئه‌فسانه ناخاته
باری ناهەموارەوە، چونكه ئه‌م غیابه خۆیشی وه‌ك پێویست، بۆ ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه
تاوه‌كو ببێته شتێكی خوێنراوه، دواجار غیابی پاساودان ده‌بێته پاساودانی دووه‌م
و ئه‌فسانه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی خۆی.
سه‌رچاوه:
لقا‌ء مع رولان بارت في
كتابه (أسطوريات)، ترجمة: د. علا‌ء مشذوب، ملاحق جريدة المدى اليومية. http://almadasupplements.com/
[1] Mythologies
[2] زۆرێك له‌و ئه‌فسانەسازییانەى
كه بارت باسی كردوون ئه‌مانه‌ن: زۆرانبازیی ئازاد، ڕۆمان له سینه‌مادا، سابوون و
خاوێنكه‌ره‌وه‌كان، مه‌ریخییه‌كان، ڕۆمانی منداڵان، مه‌شروب و شیر، ده‌ماغی ئه‌نیشتاین،
مه‌تبه‌خی رازاوه، پلاستیك و..هتد. (و, کوردى)
تێبینى: ئەم وتارە لە نامیلکەى "ڕۆلان بارت"، زنجیرە نامیلکەى فەلسەفیى دەزگاى "ئایدیا"دا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment