ناوى کتێب: ژێستى هەرە ڕادیکاڵ
ناوى نووسەر: سادى پلانت
وەرگێرانى: هاوار محەمەد
چاپخانە: دەزگاى ئایدیا
ساڵ و شوێنى چاپ: 2018 سلێمانى
ئەم کتێبە
ژێستى هەرە ڕادیکاڵ یەکەمین توێژینەوەى گەورە و چڕوپڕە دەربارەى ئەنتەرناسیۆنالى
هەڵوێستگەرا، واتە دەربارەى بزووتنەوەیەکى شۆڕشگێڕ کە خولیاى نائاسایى هەبوو؛
بزووتنەوەیەک کە کاریگەریى و شوێندەستى خۆى لەسەر هونەر، ژیانى ڕۆژانە، چێژ،
خۆڕسکى و دەستبەجێيى، شار و نماییش جێهێشت، بۆیە ئەم بزووتنەوەیە ڕۆڵێکى زیندوو و
چالاکانەیان هەبوو لە گەشەپێدانى کولتوور و سیاسەتى سەدەى نۆزدە، بەڵام بە زۆرى
ئەم ڕۆڵەیان شاراوە بووە. بە لەبەرچاوگرتنى بەرفراوانى ئایدیا و تاکتیکەکانى
هەڵوێستگەراکان، کە کاریگەرییان لەسەر تیۆرى سیاسى و بزوواندنى کولتوورى پاش خۆیان
هەبووە، ئەم کتێبە چەندین بزووتنەوە و ساتەوەختى تایبەتى کتێبەرکێ و بەیەکداچوون
تاوتوێ دەکات، لەوانە: دادا، سوریالیزم، ڕووداوەکانى ئایارى 68، سەربەخۆخوازە
ئیتاڵییەکان، لیوا تووڕەکان، پونک؛ ئینجا پێگەى هەڵوێستگەرایى لەسەر هێڵى
حەماسییانەى بەرهەڵستیى دژە-نووسەران دیاریى دەکات؛ ئاوڕ لە بەرهەمى نووسەرانێکى
وەکو ژان فرانسوا-لیوتار و ژیل دۆلۆزیش دەداتەوە و گفتوگۆى هاوچەرخیش لەبارەى
پۆستمۆدێرنیزمەوە پیشان دەدات. هەر ئەم کتێبە تێرامانەکانى بۆدریار لەبارەى
زێدە-واقیعەوە دەخاتەڕوو و پێیوایە دووبارە بەگەرخستنەوەى هەژارانەى شیکاریى
هەڵوێستگەراییە بۆ کۆمەڵگەى سەرمایەداریى وەک کۆمەڵگەى نماییش و تەحەداى
پۆستمۆدێرنانەى مانا، واقیع، مێژوو، لە ڕێگەى پیشاندانى ئەوەى کە پۆستمۆدێرنیزم
خۆى پشت بە نەریتێک دەبەستێت کە بە تەواوەتى ڕەشبینیى بێ ئامانجانە بڵاودەکاتەوە،
ڕەشبینییەک کە خۆى پێ بەهێز دەکات.
ژێستى هەرە ڕادیکاڵ سەرەڕاى ئەوەی بە جۆرێكی بێوێنە تیۆرى هەڵوێستگەرایى دەخاتەڕوو، یەکەمین کتێبیشە بۆ ئایدیاکانى
هەڵوێستى پۆستمۆدێرن لە نەشونوماى کۆنتێسکتە مێژووویى، کولتوورى، سیاسییەکەیدا. بە
بەرهەمهێنانى حوکمێکى دوورمەودا لەگەڵ ئایدیاکانى هەڵوێستگەراییدا، ئەم کتێبە
تێڕامانە تیۆرییەکان، مەزەندە پڕ لە دەمەقاڵێکان، حسابى ساتەوەختێکى تایبەتى
وروژاندنى کولتووررى و سیاسى بەکاردەهینێت بۆ ئەوەى هەندێک شتى سەرنجڕاکێش و
حیکایەتێکى ئاسانمان پێ بڵێت کە لە مەودایەکى بەرفراواندا بانگى خوێنەرى گشتى و هەموو
ئەو کەسانە دەکات کە لە هەموو لایەنەکانەوە ]بە فۆڕمێکى نوێ[ گرنگى بە کولتوورى سەدەى نۆزدە دەدەن. ژێستى هەرە ڕادیکاڵ،
لەلایەن ئەوانەوە پێشوازیى لێکراوە کە سەروکاریان لەگەڵ هونەرە رادیکاڵەکان و
دەستێوەردانە کولتووریى و سیاسییەکان، گفتوگۆکان لەبارەى مارکسیزمەوە،
پاش-بونیادگەریى و پۆستمۆدێرنیزمدا هەیە. نووسەرەکەیشى "سادى پلانت"،
وانەبێژە لە بوارى توێژنەوەى کولتووریدا لە زانکۆى بێرمینگهام.
No comments:
Post a Comment