بەشى دووەم
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ نێگری
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ نێگری
وەرگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
پرسیاری 3: تۆ و مایكڵ هارت له كتێبی "ئیمپراتۆریه‌ت"دا باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه "كۆنتێكستی بایۆ-سیاسه‌تی پارادایمێكی نوێ ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌یه
كه شیكارییه‌كانمانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه". ده‌توانیت ئه‌م لێكبه‌ستنه‌وه‌یه‌ی
نێوان فۆڕمه نوێیه‌كان و هێزه ئیمپراتۆرییه‌كان و بایۆ-ده‌سه‌ڵاتمان، بۆ شرۆڤه
بكه‌یت -كه له سه‌رنجی یه‌كه‌مدا به ڕوونی ده‌رناكه‌وێت-؟
پرسیاری 4: قەرزى میشێل فۆكۆ بەسەر تۆوە کە زۆرجار خۆتیش
باستکردووە، لە هەندێ ڕەخنەیش بێبەریى نییە. تۆ نووسیوته فۆكۆ نه‌یتوانیووه به‌شێوه‌یه‌كی
ڕاسته‌قینه له دینامیكییه‌تی به‌رهه‌مهێنان له كۆمه‌ڵگه‌ی بایۆ-ده‌سه‌ڵاتدا
تێبگات. له‌م ڕسته‌یه‌دا ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟ ئایا ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی
كه شیكاریی فۆكۆیی به ناچاریی ده‌گاته ڕێگایه‌كی نیمچه داخراو؟[1]
نێگری: له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م دوو پرسیاره‌دا، ده‌مه‌وێت ئه‌مه ڕوون بكه‌مه‌وه:
له كتێبی "ئیمپراتۆریه‌ت"ـدا، من و مایكڵ هارت هه‌ندێ شتمان له فۆكۆ
وه‌رگرتووه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه هه‌ندێك ڕه‌خنه‌مان لێ‌گیرا. كاتێك ئێمه باسمان له
ئیمپراتۆریه‌ت كرد، ته‌نیا به‌دوای ناساندنی فۆڕمێكی نوێی حاكمییه‌تی جیهانیدا كه
جیاواز بێت له فۆڕمی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، نه‌ده‌گه‌ڕاین. ئێمه هه‌وڵماندا
هۆكاره ماتریالی و سیاسی و ئابووریه‌كانی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه بدۆزینه‌وه، له
هه‌مان كاتدا هه‌وڵبده‌ین تۆڕێك له‌و لێكدژییانه پێناسه بكه‌ین كه ده‌بوو
بوونیان هه‌بێت. به‌لای ئێمه‌وه و له ڕوانگه‌ی ماركسیزمه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری
(لێره‌دا به واتای فۆڕمی هه‌ره گەشەسەندووى بازاڕی جیهانی)، له یه‌ك كاتدا
ڕیشه‌كه‌ی هەم وا له‌نێو گۆڕانه‌كانى چەوساندنەوەى چینى کرێکار و هەم لەنێو
لێكدژییه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكاردا. خه‌باتی كرێكاران دامه‌زراوه
سیاسییه‌كان و فۆڕمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و پرۆسه‌یه‌یش
كه ده‌بێته مایه‌ی دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ڕێسا ئیمپریالییه‌كان
شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نییه: له 1968ـه‌وه، له ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌ی كرێكارانی
كرێگرته‌وه له وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان و گەلانى ژێر ده‌سه‌ڵاته كۆلۆنیالییه‌كانی
جیهانی سێیه‌م، له ڕووی ئابووری و دارایی و سه‌ربازی و كولتوورییه‌وه، سه‌رمایه
چیتر نه‌یده‌توانی هه‌ڵقوڵانی هێزی كرێكار له سنووره‌كانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌دا
كۆنترۆڵ بكات و بیگرێته خۆی. نه‌زمی نوێی جیهانی پێویستیى به نه‌زمێكی نوێی
جیهانی كار هەیە کە لەگەڵیدا هاوتا بێت. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری فۆڕمی
چه‌ند قۆناغێك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام قۆناغی ڕێكخستنی ته‌كنۆلۆژیانه‌ی پرۆسێسی
کارکردن قۆناغێكی سه‌ره‌كییه.
له ڕاستیدا ئه‌وه پرسی خۆکاریی ئامێریی[2]
پیشه‌سازییه‌كان و به كۆمپیوته‌ركردنی كۆمه‌ڵگایش بوو: جا له ڕێگه‌ی كاری نا-ماتریالی
و كه‌ڵه‌كه‌بوونی په‌یوه‌ست به ڕه‌هه‌نده فیكری و ئیدراكیەکانى كار و بزۆزیی سه‌رمایه
له ڕووی شوێنه‌وه و نه‌رمییه‌كه‌ی له ڕووی كاته‌وه، به‌ره به‌ره ئابووریی
سیاسیی سه‌رمایه و ڕێكخستنی چه‌وساندنه‌وه ڕووی له هه‌ڵكشان كرد. له‌وه به‌دوا
ئیدی هەموو كۆمه‌ڵگه و خودی ژیان بوونه بابه‌تی گرنگیپێدانێکى نوێ لە پێناو ده‌سه‌ڵاتدا.
ماركس له كتێبی (گرۆندریسه) (Grundrisse)دا، پێشبینیی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ی كردووه و ناوی ناوه
"هه‌ڵلوشینی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌وه". پێموایه
فۆكۆ له‌م په‌ڕینه‌وه مێژووییه تێگه‌یشتووه، چونكه له تێزه ژینالۆژییه‌كانیدا
وه‌سفی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژیانی كردووه -ده‌ستبه‌سه‌رداگرنی ژیانی تاكه‌كه‌س و
بەهەمان شێوە ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیش- له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌ڵام گریمانه‌كردنی
ئه‌م هه‌ڵلوشینه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه (ڕێك وه‌كو ده‌ركه‌وتنی
بایۆ-ده‌سه‌ڵات) له‌وه لاوازتره كه ئێمه مه‌زه‌نده‌مان كردبوو، له‌وه لاوازتره
كه سه‌رمایه خۆیشی مه‌زه‌نده‌ی كردبوو، له‌وه‌یش لاوازتره كه ئوبێكتیڤیزمی
ماركسیزمی نه‌وه‌ی دووه‌می ماركسیسته‌كان (وه‌كو فه‌یله‌سوفانی قوتابخانه‌ی
فرانكفۆرت) ئامادەن دانی پێدابنێن.
له ڕاستیدا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك (بۆ نموونه كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری) بخه‌یته ژێر
سه‌رمایه‌وه، لێكدژییه‌كانی ئه‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه هه‌موو ئاسته‌كانی خودی كۆمه‌ڵگه
ده‌گرێته‌وه. ڕێك وه‌كو كرانه‌وه‌ی بایۆ-ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر وه‌ڵامی بایۆ-سیاسه‌تدا
بۆ كۆمه‌ڵگه: چیتر ده‌سه‌ڵات هه‌ژموون به‌سه‌ر ژیاندا ناكات، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات له
خودی ژیاندا بوونی هه‌یه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به ڕووی جۆره‌كانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كاندا.
به گشتی، هه‌موو ئه‌وه‌ی وتمان، ڕێده‌دات به جۆرێك یاخیبوون كه ده‌بێته مایه‌ی
له‌دایكبوون و زیادبوونی ئازادییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی سوبێكتیڤیته و دۆزینه‌وه‌ی
فۆڕمی نوێی خه‌بات. كاتێك سه‌رمایه هه‌موو ژیان ده‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی،
ژیانیش وه‌كو به‌ره‌نگاری ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. به‌مجۆره ڕێك له‌م خاڵه‌دایه
كه شیكارییه فۆكۆییه‌كه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی بایۆ-ده‌سه‌لات بۆ بایۆ-سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ
شیكارییه‌كه‌ی ئێمه‌دا بۆ بنچینه‌ی ئیمپراتۆرییه‌ت ده‌گونجێت: ئه‌مه‌یش وامان لێده‌كات
باس له چۆنییه‌تی فۆڕمه نوێیه‌كانی كار و خه‌بات بكه‌ین كه به‌رهه‌می
گۆڕانكارییه له كاری ماتریالییه‌وه بۆ كاری نا-ماتریالی، به‌رهه‌می ئێستای ئه‌و
دوو لایه‌نه‌یه وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی سوبێكتیڤیتی.
ئه‌مه‌ی لێ ده‌رچێت، نازانم داخۆ فۆكۆ به ته‌واوه‌تی هاوڕایه له‌گه‌ڵ
شیكارییه‌كه‌ماندا یان نا –ئه‌گه‌رچی هیوادارم هاوڕابێت-، چونكه به‌لای من و
مایكڵ هارته‌وه، له پێناو به‌رهه‌مهێنانی سوبێكتیڤیته‌دا ده‌بێت به‌شێك بیت له
گۆڕانه بایۆ-سیاسییه‌كه كه ده‌بێته مایه‌ی كۆمۆنیزم. به ده‌ربڕینێكی دیكه،
پێموایه ئه‌و دۆخه ئیمپراتۆرییه‌ی كه تێیدا ده‌ژین (هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌وشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسییه‌ی كه كاره‌كانمان و زمانمان و ئینجا خودی خۆمانی له‌سه‌ر
بونیان ده‌نێین) چه‌مكی "هاوبه‌ش"[3]
ده‌خاته ناوه‌ند و ناوه‌ڕاستی كۆنتێكستی بایۆ-سیاسه‌ته‌وه. لێره‌دا هاوبه‌ش
نه تایبه‌تییه و نه گشتی، نه تاكه‌كه‌سییه و نه كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام هه‌موو
ئه‌وانه‌ی پێشتر وتمان، ئه‌و شتانه‌ن كه بونیادیان ده‌نێین تاوه‌كو هه‌ر كه‌سێك
له ئێمه توانای به‌رهه‌مهێنان و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر
بكات. له هاوبه‌شیدا، هیچ شتێك له‌وانه‌ی كه ده‌مانكه‌نه تاقانه‌ییه‌كان[4]،
ڕه‌تناكرێنه‌وه و هه‌لناپه‌سێردرێن: تاقانه‌ییه‌ك ده‌گات به سنووری تاقانه‌ییه‌كی
دیكه تاوه‌كو ئه‌و شته به‌رهه‌مبهێنن كه به چه‌مكه دۆلۆزییه‌كه پێیده‌وترێت
"تاقم" (agencement)[5]،
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیتره‌وه دووجا ده‌كرێته‌وه [démultipliée] و هه‌موو خوڵقاندنێكیش خوڵقاندنی ئه‌وانیتره.
به بڕوای من چه‌ندین ڕێگا هه‌یه كه ده‌توانین به‌هۆیانه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی
داهێنه‌رانه به ماركسیزم‌دا (كه ئێمه‌یش پێوه‌ی سه‌رقاڵین) ببه‌ستینه‌وه به
تێزه‌كانی فۆكۆوه له‌باره‌ی چه‌مكه شۆڕشگێڕییه‌كانی بایۆ-سیاسه‌ت و به‌رهه‌مهێنانی
سوبێكته‌وه.
پرسیاری 5: دوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی فۆكۆ له‌باره‌ی فۆڕمه‌كانی به‌سووبێكتبوونه‌وه،
به‌راورد به كاره‌كانی دیكه‌ی، لای تۆ بایه‌خێكی كه‌متریان پێدراوه. ئایا
پێتوایە دروستكردنی ئیتیك و ستایله نامۆكانی ژیان یان به‌ره‌نگاریی بایۆ-ده‌سه‌ڵات
زۆر دووربن له تێزه‌كانی تۆ (تۆ وه‌ك كۆمۆنیستێكی خەباتگێڕ)؟ یاخود، داخۆ ئیمکانى
دیكه هه‌یه بۆ هاوڕایی قووڵتر ]ى نێوان تۆ و فۆکۆ[ كه ئێمە نه‌مانتوانیووه به باشی قبوڵی بكه‌ین؟
نێگری: كاره‌كانی كۆتایی فۆكۆ كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر من داناوه،
پێموایه ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌باره‌ی ئیمپراتۆرییه‌ته‌وه وتم ئه‌مه
ڕوون ده‌كاته‌وه. لێگه‌ڕێ با یادگارییه‌كت بۆ بگێڕمه‌وه: له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا
له ئیتالیا، وتارێكم له‌باره‌ی فۆكۆوه نووسی، له‌باره‌ی فۆكۆی ئه‌و قۆناغه‌ی كه
له‌م گفتوگۆیه‌دا ناومان لێنا فۆكۆی یه‌كه‌م یان فۆكۆی قۆناغی یه‌كه‌م، واته
فۆكۆی ئاركیۆلۆژیا و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان. له‌وێدا هه‌وڵمدا ئه‌وه ڕوون بكه‌مه‌وه
كه ئه‌م جۆره تێزانه سنووری دیاریكراویان هه‌یه و هیوای ئه‌وه‌م خواست
گۆڕانێكی جۆریی له‌م بواره‌دا به‌ره‌و پێشه‌وه ڕووبدات و بایه‌خێكی زیاتر به
بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی سوبێكتیڤی بدرێت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵمده‌دا له جوغزی
ماركسیزم دەربچم، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه له ڕووی تیۆرییه‌وه به‌رهه‌مدار بوو -له‌به‌رئه‌وه‌ی
سه‌رقاڵبووم به گه‌ڕان به‌دوای شیمانه‌ی بوونی "ماركسێك لەودیوى
ماركس"ـەوە- به‌ڵام هێشتا هه‌ر له چوارچێوه‌ی موماره‌سه‌یه‌كی ده‌مارگیرانه‌ی
تیۆریدا بووم، ئەوەیش سەرکێشییەک بوو بۆ هه‌ڵه‌ی مەترسیدار.
ده‌مه‌وێت له‌مه‌وه قسه بكه‌م، ئه‌وه له ساڵانی ململانێی پڕ له
گوڕوتینی دوای خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1968دا بوو، له كۆنتێكستی ئه‌و سه‌ركوتكارییه
وه‌حشییانه‌دا بوو كه حكومه‌ته ڕاستڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
موماره‌سه‌یان دەكرد، زۆرێك له ئێمه به خێرایی به‌ره‌و خه‌ره‌ندی تووندوتیژی
ڕۆیشتین، ئه‌گه‌رچی ته‌نیا هه‌ندێكمان به كرده‌یی پیاده‌مان كرد. به‌ڵام له پشتی
ئه‌م تووندڕه‌وییه‌وه هه‌میشه ته‌نیا سه‌رزه‌نشتكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بوو، بایۆ-ده‌سه‌ڵاتیش
وای له ڕاستڕه‌وی سیاسی كرد كه لێكجووت بێت له‌گه‌ڵ چه‌پدا، بۆیه ئه‌م دووانه‌ی
كرد به هاوشوناسی یه‌كتر و ئێمه‌یشی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی كه ته‌نیا حیزبی
سیاسی ده‌توانێت ڕزگارمان بكات –ئه‌گه‌رچی حزبێك له ئارادا نه‌بوو، ته‌نیا ئه‌و
پێشڕه‌وه سه‌ربازییانه[6] هه‌بوون
كه له‌سه‌ر بونیادی هه‌مان نوسخه‌ی ئه‌و حزبه بچووكانه پێكهاتبوو كه سه‌ر به
نه‌ریتی ناسراوی حزبه "پارتیزانییه‌كان"ی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می
جیهان بوون. ئێمه له‌وه تێگه‌یشتین ئه‌م وه‌رچه‌رخانه میلیتارییه شتێك بوو كه
به‌لایه‌وه بزووتنه‌وه‌كان گرنگ نین و به‌مجۆره‌یش له دۆزه‌كه‌مان دوورمان ده‌خاته‌وه؛
له‌وه‌یش تێگه‌یشتن كه ئه‌وه نه‌ك ته‌نیا بژارده‌یه‌كە لە ڕووى مرۆییەوە قبوڵنه‌كراوه
به‌ڵكو خۆکوژییەکى سیاسییشە. فۆكۆ و دۆلۆز و گواتاری له‌م هه‌ڵه‌یه ئاگاداریان
كردینه‌وه، ئه‌م ڕێنماییانه‌یش له پێگه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌رده‌گیران، پێگه‌یه‌ك
كه وه‌كو شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه هه‌یانبوو. كاتێك ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان له ستالینیزم
و پراكتیكی "سۆشیالیزمی واقیعی"[7]
(سۆڤییه‌تی) ده‌گرت، ڕه‌خنه‌كانیان به مه‌به‌ستێكی دووڕووانه و ڕیاكارانه نه‌بوو،
وه‌ك ئه‌وه‌ی "فه‌یله‌سوفه نوێیه‌كان" (new philosophers)[8]ی
لیبراڵیزم ده‌یانكرد. به‌ڵكو ئه‌وان هه‌وڵیانده‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای نوێ بۆ چه‌سپاندن
و جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێ بۆ پرۆلیتاریا (به واتایه‌كی نوێ) له به‌رامبه‌ر
بایۆ-ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریدا.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بایۆ-ده‌سه‌ڵات و دروستكردنی فۆڕمی نوێی ستایله‌كانی
ژیان، له خەباتى كۆمۆنیستانه دوور نییه، به‌و مه‌رجه‌ی هاوڕابین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه خەبات ]ئیلتیزام[[9] جۆرێكه له پراكتیكیی هاوبه‌شی ئازادی و، كۆمۆنیزمیش
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شته‌یه كه ناوماننا "هاوبه‌شبوون". وه‌ك له ئیمپراتۆرییه‌تیشدا
باسمان كردووه، شێوه‌ی كه‌سی خەباتگێرى كۆمۆنیستی نموونه كۆنه‌كانی نه‌كردووه
به سه‌رمه‌شق. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك جۆرێكی نوێی سوبێكتیڤیته‌ی سیاسیی
پیشاندراوه كه پێش هه‌موو شتێك له به‌رهه‌مهێنانی (به‌رهه‌مهێنان به هه‌ردوو
واتا ئۆنتۆلۆژیی و خودییه‌كه‌ی) خه‌بات و تێکۆشانەكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ
ئازادبوونی كرێكاران و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ر.
به‌لای ئێمه‌وه، كه بیر له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مڕۆمان
ده‌كه‌مه‌وه، بۆم ده‌رده‌كه‌وێت به‌رهه‌مه‌كانی كۆتایی فۆكۆ لە ڕادەبەدەر گرنگن. ژینالۆژیا
خاسییه‌ته تێڕامانگه‌رییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه و لێره‌دا بۆته ژینالۆیایه‌كی
سیاسی- بۆته ڕه‌خنه‌یه‌كی ئۆنتۆلۆژی له خۆمان-، ئیستمۆلۆژیایش شتێكی
"بنچینه‌ییه"، ئیتیكش ڕه‌هه‌نده "گۆڕانهێنه‌كان"[10]
ده‌چه‌سپێنێت. دوای مردنی خودا، ئێمه چاوه‌ڕێی دووباره له‌دایكبوونه‌وه‌ی
مرۆڤین. ئه‌م گرفتانه ته‌نیا تایبه‌ت نین به بزووتنه‌وه مرۆییه نوێیه‌كان، به‌ڵكو
كێشه‌ی دووباره دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤیشن له ڕێگه‌ی ئۆنتۆلۆژیایه‌كی نوێوه. له‌سه‌ر
پاشماوه‌ی ئامانجه‌گه‌راییه مۆدێرنه‌كه‌مانه‌وه‌یه كه ئێمه دووباره ئامانجه
ماتریالییه‌كه‌مان كه‌شف ده‌كه‌ینه‌وه.
پەراوێزەکان
[1] له گفتوگۆكه‌دا پرسیاری سێیه‌م و پرسیاری چواره‌م دوا
به‌دوای یه‌كتری كراون و هه‌ر له ده‌قه ئینگلیزییه‌كه‌یشدا پرسیاره‌كان به‌شێوه‌ی
ژماره هاتوون. هه‌ڵبه‌ت له وه‌رگێرانه عه‌ره‌بییه‌كه‌دا پرسیاری دووه‌م و وه‌ڵامه‌كه‌یشی
تێدا نییه، پاساوی وه‌رگێری عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت "وشه‌ی فه‌ره‌نسی
زۆر تێدا به‌كارهاتووه"، بۆیه ئێمه بۆ وەرگێرانى ئەم دەقە بەشێوەى سەرەکى
پشتمان به سەرچاوە ئینگلیزییه‌كه به‌ستووه و سوودمان له عه‌ره‌بییه‌كه‌یش وه‌رگرتووه.
[5] ئه‌م چه‌مكه‌ی دۆلۆز نه‌ختێ قورسه بۆ وه‌رگێران، له
ڕاستیدا (agencement) خۆی فه‌ره‌نسییه، كه له هه‌ندێ وه‌رگێرانی
ئینگلیزی به‌رهه‌مه‌كانی دۆلۆزدا وشه‌ی (assemblage)ی بۆ به‌كارهاتووه
و له هه‌ندێكی دیكه‌یشدا (ensemble) و له هه‌ندێكی دیگه‌یشدا وشه‌ی (agencement) دانراوه‌ته‌وه.
ئێمه دوای گه‌ڕانێكی زۆر وشه‌ی "تاقم"ـمان وه‌ك به‌رامبه‌رێكی نزیك بۆ
بینییه‌وه، له وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مێكی دۆلۆزدا
كه ڕه‌نگه به‌م زووانه چاپ ببێت ئه‌مه‌مان ڕوون كردۆته‌وه.
[8] "فه‌یله‌سوفه نوێیه‌كان"،
چه‌ند فه‌یله‌سوفێك بوون كه له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا خۆیان وه‌كو
گروپێك ڕاگه‌یاند بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ند تێزێك كه له ڕێگه‌یه‌وه میراتی ڕۆشنگه‌ری
و سه‌رده‌می پۆستمۆدێرنیزم له‌یه‌كتر ببه‌ستنه‌وه، بۆیه به خۆیشیان ده‌گووت
"ڕۆشنگه‌ره نوێیه‌كان"، ئامانجیشیان گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ بنه‌ماكانی
ڕۆشنگه‌ری. دیارترینیان "كارل گلۆكسمان" و "لۆك فێری" بوون.
له‌باره‌ی ئایدیا و تێزه‌كانی ئه‌م گروپه‌وه هه‌ردوو فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی
و هاوڕێی یه‌كتر "میشێل فۆكۆ" و "ژیل دۆلۆز" بۆچوونی
پێكناكۆكیان هه‌بوو. له كاتێكدا ژیل دۆلۆز به تووندی ڕه‌خنه‌ی لێگرتن و كاره‌كانیانی
به بێ به‌ها و جووینه‌وه و خاڵی له دۆزینه‌وه و كه‌شفی نوێ وه‌سف كرد، میشێل
فۆكۆ پشتیوانی لێ‌كردن و پێیوابوو تێزه‌كانیان بۆ سه‌رده‌مه‌كه ده‌گونجێت. ئه‌گه‌رچی
ئه‌م پشتگیرییه‌ی فۆكۆ له فه‌یله‌سوفه نوێیه‌كان ته‌نیا له پشتگیرییه‌ك زیاتر
نه‌بوو، كه‌چی ئه‌وان خۆیان دایه پاڵ فۆكۆ و وایان پیشاندا كه فۆكۆ یه‌كێكه له
سه‌رچاوه‌كانیان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌وه بوو كه فۆكۆ له‌و سه‌رده‌مه‌دا
له فه‌ره‌نسا هه‌یبوو. بۆیه لێره‌دا ئه‌نتۆنیۆ نێگری هه‌وڵده‌دات ئه‌ستۆی فۆكۆ
له‌م بەد-قۆستنه‌وه‌یه پاك بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی وەرگێرانى ئەم گفتوگۆیە:
1-
به زمانی ئینگلیزی:
2-
به زمانی عه‌ره‌بی:
تێبینى: ئەم وتارە ساڵى 2019 بە دووبەش لە سایتى
"چەپى نوێ"، بڵاوبۆتەوە.
لینکى بەشى دووەم
No comments:
Post a Comment