هاوار محه‌مه‌د
سیمبولیزم ڕێبازێكی لێكدانه‌وه‌یه بۆ ڕاڤه‌كردنی خه‌ون
و ئه‌فسانه‌كان و خورافه و په‌ندی پێشینان و گۆرانییه میلییه‌كان و زمانی
ڕۆژانه و خه‌یاڵی شاعیره‌كان به‌كارده‌هێنرێت. كایه‌ی سیمبولیزم كایه‌یه‌كی به‌رفراوانه
و سیمبولیزمی خه‌ونه‌كان ته‌نیا به‌شێكی بچووكی ئه‌م بواره‌یه. جیاوازی
سیمبولیزمی خه‌ون له‌گه‌ڵ بواره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه له خه‌وندا سیمبولیزم
ته‌نیا له مه‌سه‌له سێكسییه‌كاندا كورت ده‌بێته‌وه. لێكۆڵینه‌وه ده‌روونشیكارییه‌كانی
ئه‌م بواره گه‌یشتنه كۆمه‌ڵێك ده‌رنجام و بوونه مایه‌ی گرنگیپێدانی گۆڤاری
ساڵانه‌ی ئیماگۆ كه بزووتنه‌وه‌ی ده‌روونشیكاریی به‌ره‌وپێش برد، ئه‌ویش به سه‌رپه‌رشتیی
ئۆتۆ رانك و فرانز ساخیس (1912). ئه‌م گۆڤاره توانای خۆی له بواری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كاندا
ده‌رخست، بگره زمانی بنچینه‌یی یه‌كه‌م كه قووڵاییه‌كانی ده‌روونی مرۆڤی ده‌رده‌خست
زمانی ئه‌م نه‌خۆشییانه بوو، چه‌مكه‌كانیشی له نیشانه‌كانی نه‌خۆشی و شێوازه
جیاوازه‌كانی گوزارشتكردنی تووشبووانی عوساب هه‌ڵهێنجا، ئینجا هه‌وڵه‌كانی ده‌روونشیكاریی
ئاراسته‌ی ڕاڤه‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كان كرد.
سیمبولیزم كاركردی دووه‌مه و له كاكرده‌كانی كابوس و
خه‌ونی ئاڵۆز و بینینی ده‌عباكان جیاوازه، چونكه به‌رده‌وام له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی
مرۆڤه‌وه چاودێریی ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ت خه‌ونبین زانیارییه‌كی نائاگایانه‌ی ده‌رباره‌ی
زمانی سیمبولی هه‌یه، ڕیشه‌ی ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌تا له واقیعدا. داڕشتنی هه‌ر وشه‌یه‌ك
كه له‌كاتی كاری به كۆمه‌ڵدا ده‌ربڕدراوه مه‌حكوم بووه به په‌یوه‌ندیی وشه‌كه
به كرده‌ی ئاسایی و كرده‌ی سێكسییه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆته هه‌ڵوێستی جیله‌كانی
دواتریش به‌رامبه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك. چونكه ئه‌ویش له‌سه‌ر جۆرێكی نوێی كار داده‌مه‌زرێت
و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌لاله‌تی سێكسی وه‌رده‌گرێت. به‌وه‌یش پۆلێك وشه
دروستبوون كه ده‌كرێت لێكدانه‌وه‌ی سێكسییان بۆ بكرێت تا بتوانین بڵێین كۆمه‌ڵێك
ده‌ربڕینی سیمبولیی هه‌ن كه دێنه نێو خه‌ونه‌كانه‌وه، ئه‌م ده‌ربڕینانه ته‌رجه‌مه‌كردن
و شرۆڤه‌كردنێكی نه‌گۆڕییان هه‌یه، وه‌ك ئه‌و وه‌رگێڕانانه‌ی كه له كتێبه
میلییه باوه‌كاندا ده‌یبینینه‌وه. زانین له‌باره‌ی ئه‌م ده‌ربڕینه سیبمولییانه
و ده‌لاله‌ته‌كانییه‌وه بۆ ته‌فسیركردنی خه‌ونه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میتۆدی گفتوگۆی
ئازاد‌دا به سووده، كه یارمه‌تی خه‌ونبین ده‌دات ده‌وروخولی مه‌دلولی ڕه‌مزه‌كه
بدات. ڕه‌مز له خه‌وندا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی نائاگاییه. شكاندنی كۆدی
ڕه‌مزی خه‌ونه‌كه به ده‌رخستنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیرۆكه ڕاسته‌قینه
شاراوه‌كانی پشته‌وه‌یدا نموونه هه‌ره باڵاكه‌ی لێكدانه‌وه میلییه‌كان بووه به
گوێره‌ی تیۆره كۆنه‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان. به‌ڵام له ڕاستیدا په‌یوه‌ندی
نێوان ڕه‌مز و بیرۆكه‌كه پێویستی به هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراو هه‌یه تا ببێته
په‌یوه‌ندییه‌كی سیمبولیكی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ون. خه‌ونه‌كان ڕه‌مز بۆ هه‌ر شتێك و
بۆ هه‌موو شتێك دروست ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ چه‌ند ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراوی شاراوه‌ی خه‌ونه‌كانی
دروست ده‌كه‌ن كه مه‌حاڵه په‌یوه‌ندیی سیمبولیكی ببێته په‌یوه‌ندییه‌كی به‌راوردكاریی.
ئه‌و شتانه‌ی كه خه‌ونه‌كان سیمبولییانه وێنای ده‌كه‌ن، شتگه‌لێكی زۆر نین. به
زۆریی كۆی جه‌سته‌ی مرۆڤ، دایك و باوك، منداڵه‌كان، خوشك و براكان، له‌دایكبوون،
مردن و ڕووتبوونه‌وه‌ن. زۆرجار خانوو یان ماڵ له خه‌ونه‌كاندا ده‌بێته ڕه‌مزی جه‌سته‌ی
مرۆڤ، دایك و باوكیش به زۆری له شێوه‌ی شا و شاژن، یان ئیمپراتۆر و خانمی
ئیمپراتۆردا ده‌رده‌كه‌ون. خوشك و براكان ئاژه‌ڵی چكۆله‌ن، مه‌رگ له كۆچ و سه‌فه‌ردا
ده‌بێته ڕه‌مز، ڕووتبوونه‌وه‌یش به زۆریی به پۆشینی پۆشاكی فه‌رمی و ڕێك خۆی ده‌رده‌بڕێت.
به‌ڵام ڕه‌مزه سێكسییه‌كان زۆر جۆراو جۆرن. به‌شێكی زۆری ڕه‌مزه‌كانی نێو خه‌ونه‌كان
ڕه‌مزی سێكیسین، بۆیه زۆرجار گۆپاڵ و لقی داره‌كان و دره‌خت و خه‌نجه‌ر و كێرد و
شمشێر و ده‌مانچه و تفه‌نگ و گڵۆپی جوان و سنه‌وبه‌ر و نافوره‌كان ده‌بنه ڕه‌مزی
فالوس (زه‌كه‌ر). به‌ڵام ڕه‌مزی ئه‌ندامی سێكسی مێینه شتگه‌لێكی وه‌كو چاڵ و قۆرت
و ئه‌شكه‌وت و قه‌پاغ و سندووق و گیرفان و شتی له‌م بابه‌ته‌یه. ڕه‌مزی مه‌مكه‌كان
و سمتیش میوه و پاكه‌ته شیرینی و گه‌نجینه‌یه.
ئاسان نییه ئه‌م ڕه‌مزانه لێك بدرێنه‌وه، به‌گشتی
زۆربه‌یان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌ندامه سێكسییه‌كان، ڕه‌مزی نێرینه‌یی زۆرجار بۆ ئاماژه‌كردن
به به‌شێك له كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه به‌كاردێت و پێچه‌وانه‌كه‌یشی دروسته.
ناسینی ڕه‌مزه‌كان و شاره‌زایی له وه‌رگێڕانیان به زمانی لێكدانه‌وه و ته‌فسیر،
به‌وه ده‌بێت كه ده‌روونشیكار شاره‌زایی له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڕه‌مزانه‌وه
هه‌بێت له ئه‌فسانه‌كان و خورافه و نوكته و قۆشمه‌یی و ئه‌ده‌بی میلییدا. واته
ئه‌و شتانه‌ی كه وه‌ك داب و نه‌ریت ده‌یانزانین، یان ئه‌و حیكمه‌ت و گۆرانی و په‌ندانه‌ی
كه میلله‌ته جیاوازه‌كان هه‌یانه، یان ئه‌وه‌ی كه له‌باره‌ی شیعر و زمانی باوی
ڕۆژانه‌وه ده‌یزانین. ئه‌گه‌ر له‌م بوار و كایانه‌دا به‌دوای ڕه‌مزه‌كاندا گه‌ڕاین
ئه‌و ده‌توانین خۆكردانه لێكیشیان جیا بكه‌ینه‌وه.
فرۆید له قۆناغه‌كانی دوایی ژیانی خۆیدا له‌م بابه‌ته
وردبوویه‌وه و سه‌رنجی لێدا، ئه‌ویش له‌ژێر كاریگه‌ریی "شتیگڵ"ـدا.
وێڕای چاپبوونی كتێبی "لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان" لە ساڵی 1900 كه‌چی ئه‌و
به‌شه‌ی كه تایبه‌ته به سیمبولیزم له ساڵی 1914دا بۆی زیادكرا. كه‌چی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌یشدا بایه‌خدانی فرۆید به سیمبولیزم له‌وه‌یش كۆنتر بوو، چونكه له كتێبی
"توێژینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی هیستریا"ـدا كه ساڵی 1895 چاپیكردووه
ئاماژه به ڕه‌مزییه‌تی نیشانه‌كان ده‌كات. ڕه‌مزه‌كان به چه‌مكه فرۆیدییه‌كه
ڕه‌گه‌زه چه‌پێنراوه‌كانن و خزاونه‌ته نێو خه‌ونه‌كانه‌وه، بۆیه ده‌بێ لێك
بدرێنه‌وه هه‌تا لێیان تێبگه‌ین. ڕه‌مزه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای لێكچوون و قه‌باره
و وه‌زیفه‌ی ڕه‌مزه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی كه گوزارشتی لێ ده‌كات دروست ده‌بێت،
واته لێكچوون و هاوشێوه‌یی له قه‌باره و وه‌زیفه‌ی ڕه‌مزه‌كه و به ڕه‌مز
كراوه‌كه، یانی هێما و هێمابۆكراوه‌كه.
No comments:
Post a Comment