هاوار محەمەد
تیۆدیۆر ئه‌دۆرنۆ له کتێبى "مینمامۆرالیا"دا سه‌رنجێك ده‌رده‌بڕێت: "خه‌ڵكی
توانای به‌خشینیان له‌بیركردووه". وا دیاره به‌خشین لای ئه‌دۆرنۆ جیاواز
بێت له سه‌ده‌قه. به‌خشین ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و شته‌ی ده‌یبه‌خشیت
نه‌بوویت به خاوه‌نی، به‌و مانایه‌ی مۆركی خاوه‌ندارێتی نه‌درابێت له‌و شته‌ی كه
ده‌به‌خشرێت، به‌خشینێك كه له خاوه‌ندارێتییه‌وه بێت سه‌ده‌قه‌یه، تێڕوانینی ئه‌دۆرنۆ
بۆ سه‌ده‌قه ئه‌مه‌یه: «سه‌ده‌قه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشت به دابه‌شكردن و كێش و
پێوانه ده‌به‌ستێت، به كورتی پشت به مامه‌ڵه ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی
كه وه‌ك ئۆبێكت پێی ده‌درێت، هاوپێچه به سوكایه‌تیپێكردن و ئیهانه». ئه‌ی هه‌موو
هه‌وڵه مرۆییانه‌ی ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان و كۆمپانیا جیهانییه‌كان و ئه‌ستێره
سینه‌مایی و وه‌رزشییه‌كان ناوبنێین چی كه به‌رده‌وام سامانی خۆیان به‌سه‌ر كه‌سانی
هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تدا ده‌به‌خشنه‌وه؟ بۆ ئه‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌دۆرنۆ ده‌قیقتر
بێت ده‌بێت ڕسته‌كه به‌م جۆره دابڕێژینه‌وه «خه‌ڵكی توانای به‌خشینی بێ به‌رامبه‌ریان
له‌بیر كردووه». ڕه‌نگه ئه‌دۆرنۆ مه‌به‌ستی له به‌خشین هه‌ر به‌خشینێكی بێ به‌رامبه‌ر
بێت، بۆیه به پێویستی نه‌زانیوه به وردی دیاریی بكات كه به‌خشین بێ به‌رامبه‌ره.
به‌ڵام گه‌ر وابێت ده‌بێت ئه‌م چه‌مكه دابڕێژینه‌وه و له فۆڕمه سه‌رمایه‌دارییه‌كه‌ی
ڕزگاری بكه‌ین، چونكه به‌خشین ئه‌و چه‌مكه‌یه كه له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
له هه‌ر چه‌مكێك زیاتر ئیش ده‌كات. ئایا به‌خشینێك هه‌یه بێ به‌رامبه‌ر بێت؟
دواتر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه.
با سه‌ره‌تا ئه‌م سه‌رنجه ده‌رببڕین: به‌خشین به‌خشینی
شتێكه بە بێ بەخشین. ئه‌م قسه‌یه له ڕواڵه‌تدا ناكۆكه، به‌ڵام لایه‌نیكه‌م ده‌توانین
بڵێین به‌خشین له‌سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا، یان له فۆڕمه سه‌رمایه‌دارییه‌كه‌یدا
به‌خشینی شتێكه كه ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشێت خاوه‌نی نییه، به جۆرێكیتر به‌خشینی ئه‌و
شته‌یه كه دزراوه. كه‌واته جیاوازی له‌نێوان ئه‌م دوو ڕسته‌یه‌دا هه‌یه «به‌خشینی
شتێك كه مۆركی خاوه‌ندارێتیی لێ نه‌درابێت» و «به‌خشینی شتێك كه
خاوه‌نی نه‌بیت». له وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌دۆرنۆدا وشه‌ی "مامه‌ڵه"
ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه زه‌ق ده‌كاته‌وه. مامه‌ڵه واته پێدان و وه‌رگرتن، واته
گۆڕینه‌وه و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی شتێك. با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ڕێكخراوێكی خێرخوازی چه‌ند
ملیۆن دۆلارێك ده‌به‌خشێته وڵاتێكی هه‌ژار. ئه‌م به‌خشینه بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی
زه‌رورییه چونكه به‌شێكه له ستراتیژی خۆڕاگرتن و مانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌م
له ڕه‌قیدا درز نه‌بات و نه‌شكێت ده‌بێت دیوێكی نه‌رم و به‌خشنده به‌خۆی بدات.
ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی له وڵاته كۆلۆنیاله‌كانی ده‌دزێت، ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه
كولتووری به‌رخۆری و به بازاڕكردنی جیهانه‌وه كۆی ده‌كاته‌وه بڕێكی زۆر
كه‌می لێده‌نێرێته‌وه بۆ شوێنی دزییه‌كه‌ی. وته‌یه‌ك كه له كولتووری میللی ئێمه‌دا
باوه و دیوێكی دینییشی هه‌یه ئه‌مه‌یه: «به‌به‌خشین به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته
سامان». ئه‌مه هه‌مان بنه‌مای به‌خشینی سه‌رمایه‌دارانه‌یشه. له دیوه
ئایینییه‌كه‌وه به‌ره‌كه‌ت له‌ڕێگه‌ی به‌خشینه‌وه ده‌كه‌وێته سامانه‌وه، كه‌واته
خودا به به‌خشین زیاتر قه‌رزاربار ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌خشه‌ره‌كه به
مرۆڤێكی دیكه‌ی ده‌به‌خشێت به زیاده‌وه له خودای وه‌رده‌گرێته‌وه. به‌ڵام له‌م
سه‌رده‌مه‌دا پێویست ناكات له خودای وه‌ربگرینه‌وه. هه‌ر له‌و كه‌سه‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه
كه سه‌ده‌قه‌ی پێ ده‌ده‌ین یاخود له دراوسێكه‌ی. سه‌رمایه‌ری به‌رده‌وام ده‌به‌خشێت و به‌رده‌وامیش
به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته سامانه‌كه‌ی. په‌یامه‌كه
ئه‌مه‌یه: «من تاڵانت ده‌كه‌م و دواتر به‌شێكی كه‌م ده‌ده‌مه‌وه به‌خۆت». ئه‌مه‌ی
ده‌به‌خشرێت وه‌ك زیاده‌یه‌ك و پیسیه‌كه بۆ سه‌رمایه‌داریی كه ئه‌گه‌ر له‌خۆیی
ده‌رنه‌كات ژه‌هراویی ده‌كات. به وشه‌یه‌ك سه‌رمایه‌داریی ته‌نها ده‌توانێت وه‌ك
سیسته‌مێكی به‌خشنده درێژه به خۆی بدات.
لێره‌دا با مه‌سه‌له‌ی "سه‌تڵه سه‌هۆڵاوه‌كه"
به نموونه بهێنینه‌وه. نه‌خۆشییه‌ك كه نه‌خۆشه‌كان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه
كه به‌رده‌وام هه‌ست به كرژبوونی له‌شیان ده‌كه‌ن، وه‌ك كرژبوونی له‌ش له‌و ساته‌دا
كه كه‌سێك سه‌تڵێك سه‌هۆڵاو به‌خۆیدا بكات. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌م نه‌خۆشییه بكه‌ین
ده‌بێت سه‌تڵێك سه‌هۆڵاو به‌خۆماندا بكه‌ین تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌مان ئه‌زموونی
نه‌خۆشیی بكه‌ین و به‌و هۆیه‌ش بڕێك پاره ببه‌خشین تا بتوانین به‌شداربین له
ڕزگاركردنی نه‌خۆشه‌كان له‌م ژان و ئازاره. زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی جیهان و سه‌ركرده
و كه‌سه ناوداره‌كانی جیهان وایان كرد. سه‌تڵێك ئاویان به‌خۆیاندا كرد و بڕێك
پاره‌یان كرده هاوكاریی نه‌خۆشه‌كان. بێگومان مه‌سه‌له‌كه جۆرێك بوو له سه‌رگه‌رمی
و ڕابواردن. له‌و ماوه‌یه‌دا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بوو له ڤیدیۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه سه‌هۆڵاو به‌خۆیاندا ده‌كه‌ن. ته‌نیا ئه‌م دیوه سه‌رگه‌رمییه به‌خشینه‌كه‌ی
له به‌خشین نه‌خست، به‌ڵكو خودی بنه‌مای به‌خشینه‌كه كێشه‌ی تێدایه. له‌مڕۆدا
سه‌رمایه‌داریی ده‌یان ڤایرۆسی كوشنده بڵاو ده‌كاته‌وه. نه‌ك ته‌نها ڤایرۆسی
كۆمپیوته‌ره‌كان به‌ڵكو ڤایرۆسی ئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌كانیش. به هه‌زاران كه‌س له سه‌راپای
جیهاندا به‌هۆی نه‌خۆشیی گوزراوه‌ی ئه‌م ڤایرۆسانه‌وه ده‌مرن، هه‌ڵبه‌ت جگه له‌وه‌ی
له‌م ڕێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كان نه‌خۆش ده‌خه‌ن و گیرۆده‌یان ده‌كه‌ن، كۆمپانیاكانی
ده‌رمان و دژه ڤایرۆسه‌كانیش به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته
هاوكاریكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌ك كه خۆی به‌رهه‌می زانستی سه‌رمایه‌دارییه
چ مانایه‌كی هه‌یه؟ ته‌نها فێڵی سیسته‌مه‌كه‌یه له خه‌ڵكانێك كه ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه
و ده‌رده‌داریان ده‌كات به‌ڵام ده‌بێت خۆیشی وه‌ك فریادڕه‌س و به‌خشنده و خێرخواز
پیشان بدات.
ئه‌ی كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی كه‌ناڵی ڕووداو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
هاوكاریی بۆ پێشمه‌رگه و كه‌س و كاریی شه‌هیدان هه‌مان به‌خشین نییه به فۆڕمه
سه‌رمایه‌دارییه‌كه‌ی؟ كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار كه نزیكه‌ی پازده ساڵه گیرفانی
مرۆڤی كورد به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه له ناكاو ده‌بنه به‌خشنده‌ترین مرۆڤ. كۆمپانیای
ئاسیاسێل و كۆڕه‌ك تیلیكۆم ته‌نانه‌ت خه‌ویشیان لێ شێواندووین و له سه‌عات دووی
شه‌ودا نامه‌ت بۆ ده‌نێرن: «بۆ دانانی گۆرانی له‌سه‌ر زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ت نامه‌یه‌ك
بۆ ئاسیاسێل بنێره و به بڕی ... پاره بد‌ه»! «بۆ زانینی كاته‌كانی بانگ نامه‌یه‌ك
بۆ كۆڕه‌ك تیلیكۆم بنێره و بڕی ... پاره بد‌ه». ئه‌م دوو كۆمپانیایه دوو ماشێنن
كه به‌رده‌وام ئه‌م قسه‌یه دووپات ده‌كه‌نه‌وه: «پاره بد‌ه.. پاره بد‌ه.. پاره
بد‌ه». قسه‌ی زیاتر بكه و پاره بد‌ه، ئه‌نته‌رنێت زیاتر به‌كاربهێنه و پاره بد‌ه،
گوێ له گۆرانی بگره و پاره بد‌ه، لۆتۆ بكه و پاره بد‌ه، هه‌رچیت كرد پاره
بد‌ه و ببه به بوونه‌وه‌رێكی مه‌سره‌فكه‌ر. ئیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایاكانیش
له وه‌ختی جه‌نگ و ته‌نگانه‌دا به فریای هه‌موومان ده‌كه‌ون، ده‌بنه ئایكۆنی سه‌ر
شاشه‌كان و پاڵه‌وانی جه‌نگ و خێرخوازه گه‌وره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی كۆیان
كردۆته‌وه ده‌یبه‌خشنه‌وه به هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان.
ئه‌م كۆمپانیایانه به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی پاكێجه‌كانیانه‌وه
سورپرایزمان ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه سه‌رمایه‌داریی به‌هۆیه‌وه
په‌ره به‌خۆی ده‌دات سوپرایزكردنه. له‌ڕێگه‌ی دیاریی و خه‌ڵاته ناكاوه‌كانی
خۆیه‌وه سوپرایزی كردۆته به‌شێك له كولتووره مه‌سره‌فگه‌راكه‌ی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌شێت
هه‌میشه سه‌رنج ڕاكێش بێت كه له ناكاو پاكه‌تێكت به دیاریی بۆ هاتبێت و خۆتیش
نه‌زانیت چ دیارییه‌كی تێدایه، بۆیه سه‌رمایه‌داریی ئه‌م چه‌مكه‌ی له په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بۆ خۆی قۆستۆته‌وه و خستوویەتییە برى چەمکى "ڕووداو". خۆی سیسته‌مێكه به‌رده‌وام سوپرایزمان
ده‌كات و به‌رده‌وام كاڵای نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌رمان پیشان ده‌دات، ده‌یان به‌رنامه‌ی
ته‌له‌فزیۆنمان بۆ داده‌نێت كه هه‌موویان به دیارییه‌كانیان خه‌ڵاتمان ده‌كه‌ن،
ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له ناكاو سه‌ردانی هه‌واداره‌كانیان ده‌كه‌ن و سوپرایزییان
ده‌كه‌ن، له "ساڵڕۆژی هاوسه‌رگیریی و له‌دایكبووندا" دونیایه‌ك دیاریی
بكڕه و ژنه‌كه‌تی پێ سوپرایز بكه. ئیتر به‌م جۆره هه‌مووان ده‌توانن به‌خته‌وه‌ر
بن، به‌خته‌وه‌ری وا له سوپرایزكردندا. به‌م جۆره سه‌رمایه‌داریی بۆته
بابانوئێلێك كه هه‌گبه‌كه‌ی پڕییه‌تی له دیاری و خه‌ڵات. به‌ڵام تۆبڵێی
هه‌ر یه‌كێك له دیارییه‌كان بۆمبێكیشیان له‌گه‌ڵدا نه‌بێت؟
كه‌واته چۆن ده‌توانین ببه‌خشین به بێ ئه‌وه‌ی به‌خشینه‌كه‌مان
بچێته نێو ئابووریی سوود و به‌رهه‌مهێنانه‌وه؟ واته بێ ئه‌وه‌ی به‌خشین بێت له‌چوارچێوه‌ی
ئابووریی سه‌رمایه‌دارییدا؟ بۆدریار له وتارێكیدا له‌باره‌ی "جۆرج
باتای"ـیه‌وه باس له به‌خشین ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای "ئابووریی
هه‌تاوی". واته به‌خشینێكی تاكلایه‌نه‌ی وه‌ك خۆر كه هه‌تاوی
خۆی به بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر جیهاندا په‌خش ده‌كاته‌وه. باتای ئابوورییه
گشتییه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای "ئابووریی هه‌تاوی" داده‌مه‌زرێنێت كه
بێ به‌رامبه‌ره، واته له‌سه‌ر خه‌ڵاتێك كه هه‌تاو/خۆر تاك لایه‌نه و لای خۆیه‌وه
پێمانی ده‌به‌خشێت. باتای له كتێبی "تیۆری ئایین"ـدا تێزه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی
به‌خشین وه‌ك قوربانی ڕوون كردۆته‌وه، كه تیۆرێكه ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و
ئاكاری به‌خشینه‌ی له ئه‌نترۆپۆلۆژیای ئایینی و سیاسی‌دا باو و بڵاو بووه. تێزه‌كه‌ی
باتای ئه‌مه‌یه: ته‌نیا یه‌ك بنه‌مای یونیڤێرساڵ بوونی هه‌یه، ئه‌ویش
"به‌خشین له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریی هه‌تاویی". به‌خشینێكی په‌تی و
تاكلایه‌نه كه چاوه‌ڕێی هیچ نه‌بین له‌و كه‌سه‌ی كه دیارییه‌كه‌ی پێ ده‌به‌خشین،
ئه‌مه‌یش ده‌به‌ستێته به دۆخی قوربانیكردنه‌وه یان ئه‌وه‌ی باتای ناوی ده‌نێت "به‌فیرۆدانی
بێ به‌رهه‌م". به بڕوای باتای ئابووریی سه‌رمایه‌داری خۆی له به‌فیڕۆداندا
ده‌بینێته‌وه به‌ڵام هه‌رگیز له سوود و ئاڵوگۆڕ و به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستكه‌وت
خاڵیی نییه. كه‌واته هه‌ر به‌فیرۆدانێكی سه‌رمایه‌دارانه چاوی له ده‌ستكه‌وتێك
بڕیوه. ئه‌گه‌ر سوود بنه‌مای سه‌ره‌كی ئابووری بازاڕ بێت ئه‌وا پێویستی به هاوسه‌نگییه
له‌نێوان به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردندا، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
چینی باڵاده‌ست بنه‌مای چێژی سه‌ركێش دوورده‌خاته‌وه و به‌مه‌یش ئه‌و
ئاره‌زووه نائاگایی و چه‌پێنراوه داده‌پۆشت كه ناوی ده‌نێت "به‌فیڕۆدان"
یان "ده‌ستبڵاویی" و له فۆڕمی قوربانیكردندا لای كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كان
بوونی هه‌بووه. ئه‌م ئاره‌زووه [یان چێژی سه‌ركێش] كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ری
توندوتیژه كه ده‌یه‌وێت تا دوا ڕاده بێ ئامانج و ئاڵوگۆڕ وزه و سامان سه‌رف
بكات، نه‌ك ته‌نها له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كاندا، به‌ڵكو له په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌كانیشدا. بۆ نموونه ده‌شێت له په‌یوه‌ندییه
ئیرۆسییه‌كاندا ئه‌م بنه‌مایه ئیش بكات، به‌خشین و پێدانی چێژ تا دواڕاده و
موماره‌سه‌كردنی حه‌رامه‌كان و شكاندنی سنووره‌كان. لای باتای قاچی موقه‌ده‌س وا
له‌نێو شته زۆر بێزراوه‌كاندا، ترانسێندتاڵ له‌سه‌ر ده‌رهاویشته نزم و قێزه‌ونه‌كان
وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش بۆ دانانی سنوور بۆ موماره‌سه‌كردنی به‌فیڕۆدان و به‌كاربردن
له‌نێو ئه‌م شته نزم و بێزاراوانه‌دا. به‌ڵام ئه‌م سنوور و تابۆ و حه‌رامانه ته‌نها
بۆ ئه‌وه هه‌ن تاوه‌كو له‌لایه‌ن كه‌ڵكه‌ڵه‌ی توندی به فێرۆدانه‌وه بشكێنرێن.
به‌م پێیه بێت سوبێكت به‌رده‌وام مه‌یلی زێده‌ڕویكردن و به‌فێرۆدانی هه‌یه.
به‌فیرۆدان لای باتای هه‌مان واتای مه‌سره‌فگه‌رایی
كاپیتالیستی نییه، به‌ڵكو دژ به مه‌سره‌فگه‌راییه. مه‌سره‌فگه‌رایی ئه‌و ئاكاره
به‌رخۆرییه كه به مه‌به‌ست و بۆ كه‌ڵه‌كه‌كردنی سامان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت
و سوود له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌رمایه‌دارییه‌كانه‌وه بره‌وی پێده‌درێت و جیهان ده‌كاته
كاڵای كڕین و فرۆشتن و به‌كاربردن، واته هاوسه‌نگی نێوان به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن
له پێناوی سووددا. به‌ڵام به‌فیڕۆدان ته‌وژمی به‌كاربردنی وزه‌كانه تا دواڕاده‌ی
خۆی به بێ ئامانج و به بێ چاوبڕین له سوود و قازانج و ده‌ستكه‌وت، كه‌واته لێره‌دا وزه ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنان ناكرێت
و ناچێته خزمه‌تی سیسته‌مه‌كه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ته‌وژمه به‌هێزانه‌ی وزه‌یه كه
له تێكشكاندنی سنووره‌كانی سیسته‌مه‌كه‌دا خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، به‌م جۆره ئه‌م
سیسته‌مه پێشنیاركراوه به هیچ جۆرێك سوودگه‌را نییه، به‌ڵكو هه‌تاوێكه و بێ
ئامانج ده‌سوتێت و وزه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنیت بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر.
به بڕوای بۆدریار له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا كه سیسته‌می
به‌های هه‌ڕه‌مه‌كییه، به‌خشینه‌وه‌ی په‌تیی به‌س نییه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌كی
ڕیشه‌یی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی، چونكه به گووته‌ی بۆدریار هه‌تاو/خۆر هیچ شتێك
نابه‌خشێت و، ده‌بێت خوێنی مرۆیی ده‌رخوارد بدرێت تا تیشكه‌كانی په‌خش بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش
هه‌مان قوربانیكردنه له هۆزه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بۆ هه‌تاو و ئاسمان و خوداكان، بۆیه
قوربانیكردنیش وه‌ك ئه‌وه‌ی باتای باسی كردووه بێ به‌رامبه‌ر نه‌بووه. ئه‌دۆرنۆ و
هۆركایمه‌ر له "دیاله‌كتیتكی ڕۆشنگه‌ری"ـی‌دا باس له‌و فێڵه‌ی ئۆلیس ده‌كه‌ن
كه توانیویه‌تی به‌هۆی قوربانیكردنه‌وه خوداكان فریو بدات. به بڕوای ئه‌وان: «قوربانیكردن
فێڵێكه كه یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌دات بۆ ڕكێفكردنی خوداكان». خوداكان له‌سه‌ر عه‌رشه‌كانیان داده‌به‌زن به‌هۆی ئه‌و
سیسته‌مه‌وه كه ڕێزیان لێده‌گرێت. ئۆلیس له‌ڕێگای قوربانیكردنه تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌فی ده‌كاته‌وه كه پێشكه‌شكردنی ئه‌م قوربانییه ده‌سه‌پێنێت.
به‌وه‌یش ژیانی خۆی وه‌ك فێڵبازێك ده‌كرێته‌وه. فێڵ و خه‌ڵه‌تاندن و عه‌قڵانییه‌ت
له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی كۆنی قوربانیداندا لێكدژ نین.
كه‌واته خوداكانیش ده‌چنه نێو په‌یوه‌ندیی ئاڵوگۆڕه‌وه.
ئه‌م بۆچوونه نزیكه له‌م بۆچوونه‌ی بۆدریاره‌وه: ده‌بێت به‌هۆی قوربانیكردن
بۆشی خوداكان بگرین تا به‌و هۆیه‌وه خێروبێری خۆیانمان به‌سه‌ردا ببارێنن. به ده‌ربڕینێكی
تر، ڕیشه‌ی قوربانیكردن و ئابووریی گشتی هه‌رگیز به‌خشینه‌وه‌ی په‌تی و ته‌نیا به‌خشینه‌وه
و ده‌سئاوه‌ڵایی نییه، یان ئه‌و پاڵنه‌ره نه‌زانراوانه‌ی زێده‌ڕه‌ویكردن له به‌خشینه‌وه‌دا
نییه كه له سروشتی مرۆییماندا هه‌بێت، به‌ڵكو پرۆسه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
به مانایه‌كیتر: به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر به‌خشینێك كه چاوی له ئاڵوگۆڕ و سوود
بڕیبێت و، هه‌مان كاتیش هه‌ر به‌خشینێك كه ده‌ستبڵاویی بێت له‌پێناو به‌فیڕۆدانێكی
ڕه‌هادا. كه‌واته ڕه‌نگه تاكه بنه‌مای به‌خشینی ڕاسته‌قینه ئه‌مه بێت: «ته‌نها
به‌خشینێكی هه‌تاوییانه‌ی ئه‌و شته‌ی كه شایه‌نی به‌خشین نییه، به‌خشینێكی ڕاسته‌قینه‌یه».
تێبینى: ئەم فراگمێنێکى وتارێکى درێژە کە لە کتێبى "دیالەکتیک"، کتێبى دووەمى پرۆژەى "نێگەتیڤ"دا بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment