هاوار محەمەد
فیتیشیزمی كاڵایی ده‌ركه‌وته هه‌ره زه‌ق و دیاره‌كه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سره‌فگه‌رایی مۆدێرنه. لای ماركس فیتیشیزم ڕواڵه‌ته پێویستییه‌كه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاڵاییه، به‌تایبه‌ت له فۆرمه سه‌رمایه‌دارییه‌كه‌یدا.
شمه‌كێك ئه‌و كاته ده‌بێته فیتش كه به‌های به‌كارهێنانه‌كه‌ی بكه‌وێته ژێر به‌های
ئاڵوگۆڕه‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندیی ئاڵوگۆڕدا به‌های شمه‌كه‌كان
به بڕ و چه‌ندێتی جیاواز له‌گه‌ڵ یه‌كتردا یه‌كسان ده‌كرێنه‌وه. له به‌های به‌كارهێناندا
شمه‌ك هیچ نهێنییه‌كی تێدا نییه، چونكه پێویستییه‌كی تاكه‌كه‌سی پڕده‌كاته‌وه،
به‌ڵام كاتێك شمه‌ك ده‌بێته كاڵا ده‌كه‌وێته نێو په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و
گشتییه‌وه و به‌هاكه‌یشی وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی كاڵاكه داده‌نرێت، نه‌ك وه
به‌رهه‌می كاری مرۆڤ. كاڵا به‌شتبوونی توانای مرۆڤه، به‌ڵام وه‌ك شتێكی سه‌ربه‌خۆ
كه بوونی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه خۆی پیشان ده‌دات و، ئه‌وه ده‌شارێته‌وه كه
به‌رهه‌می كار و وزه و ماندووبوونی مرۆڤه. به‌م پێیه كاڵاكان ده‌توانین له‌نێو
خۆیاندا و له‌گه‌ڵ مرۆڤدا وه‌ك خاوه‌نی بوونی تایبه‌ت به‌خۆیان په‌یوه‌ندی بگرن،
به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی كه به‌رامبه‌رێكی گشتی وه‌ك پاره بۆ به‌های كاڵاكان
داده‌نرێت. كاتێك ئه‌م سیحره له كاڵادا دروست ده‌بێت ئیدی له به‌ركاهێناندا ته‌نیا
شته‌كان و شمه‌كه‌كان ملكه‌چی مرۆڤ و
پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تی نابن، به‌ڵكو ده‌توانن له ڕێگه‌ی به‌های
ئاڵوگۆڕه‌وه هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه و مرۆڤیش ملكه‌چی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش
له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوودا له فۆڕمی به‌كاربردن و مه‌سره‌فدا ده‌رده‌كه‌وێت.
پارادۆكسی كاڵا ئه‌وه‌یه كه چه‌نده وه‌ك شتێك بۆ به‌كاربردن ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه‌نده‌یش
زیاتر جه‌وهه‌ریی ده‌بێته‌وه، به‌و مانایه‌ی ناپێویستییه‌كان وه‌ك پێویستیی بنه‌ڕه‌تی
ده‌رده‌كه‌ون و كاڵا به‌سه‌ر مرۆڤدا باڵاده‌ست ده‌بێت.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كه هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت بۆ
كاڵا، مۆركێكی موقه‌ده‌سیش به كاڵا ده‌به‌خشێت. هه‌ڵبژاردنی عه‌قڵانی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا
جێگای گومانه، چونكه لێشاوی كاڵاكان ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنی عه‌قڵانی ناهێڵنه‌وه.
كه‌واته مه‌سه‌له‌ی ئیختیاركردن (choes) نه‌ك ته‌نها كێشه‌یه‌كی عه‌قڵانی نییه، به‌ڵكو گرفتی مرۆڤی
مۆدێرنه بۆ هه‌ڵبژاردنی كاڵایه‌ك له‌نێو لێشاوی كاڵاكاندا. هه‌ر له بنه‌ماوه مه‌سه‌له‌كه
په‌یوه‌ست نییه به عه‌قڵه‌وه به‌ڵكو په‌یوه‌سته به قازانجەوە. چۆن له‌نێوان
سه‌دان جۆری قاوه‌دا قاوه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرین؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بكه‌ین ده‌بێت ته‌واوی
قاوه‌كان تاقیی بكه‌ینه‌وه. كه‌واته ئێمه هیچ كات له تاقیكردنه‌وه‌ی كاڵاكان
ده‌رباز نابین. نه‌خێر، ته‌نیا یه‌ك جۆرییان به زوویی هه‌ڵده‌بژێرین، واته ئه‌و
جۆره‌ی كه باشترین و نوێترینییانه، دیسان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش عه‌قڵانی نییه،
چونكه ڕیكلا و بانگه‌شه میدیاییه‌كان وه‌ك باشترین جۆر پیشانی ده‌ده‌ن. كه‌واته
به دوو جۆر كاڵاكان هه‌ڵده‌بژێرین، یان هه‌موو جارێك بۆ تاقیكردنه‌وه كاڵایه‌ك،
خوارده‌مه‌نییه‌ك ده‌كڕین و جارێكیتیتر یه‌كێكیتر تاقیی ده‌كه‌ینه‌وه و ئیتر به‌م
جۆره، یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیكلام و بانگه‌شه‌كان له‌نێو فره‌یی به‌رهه‌مه‌كاندا
یه‌ك جۆریان هه‌ڵده‌بژێرین، كه له ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنی ئێمه نییه و له
شوێنێكی دیكه‌وه بۆیان هه‌ڵبژاردووین. گرنگ ئه‌وه‌یه به هه‌ر جۆرێك بووه مه‌سره‌ف
بكه‌ین.
به‌ڵگه‌نه‌وێستێك كه هه‌بێ ئه‌مه‌یه: "جیهان
بۆته كاڵای مه‌سره‌ف"، كه‌واته به‌كاربردنێكی ڕۆژانه و ناپێویستی
كاڵاكان جێگای به‌كارهێنانی زه‌رورییانه‌ی شمه‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام له‌نێو
ئه‌مه‌دا پارادۆكسێك هه‌یه: ئه‌وه‌ی مه‌سره‌ف ده‌كرێت له هه‌ر شتێك
گرنگتره، نه‌ك له خۆیدا به‌ڵكو ته‌نها بۆ به‌كاربردن. كه‌واته ئه‌وه‌ی به‌كارده‌برێت،
به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه باوه‌كه، شتێكی بێ‌نرخ و بێ كه‌ڵك نییه و بوونی نییه
له پێناو ئێمه‌دا، به‌ڵكو فۆڕمێكی موقه‌ده‌سی وه‌رگرتووه و ئێمه له پێناو ئه‌ودا
هه‌ین، یان لایه‌نیكه‌م بوون و شوناسمان له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه دیاریی ده‌كه‌ین.
قڵپبوونه‌وه‌كه ڕوونه: ئه‌وه‌ی به‌كارده‌برێت و مه‌سره‌ف ده‌كرێت هه‌ر ئه‌و
شته‌یه كه بوونی ئێمه دیاریی ده‌كات. مه‌سره‌فكردن به‌و هۆیه نییه كه زه‌وق
و سه‌لیقه و خواستی ئێمه جیاوازه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه فره‌یی
كاڵاكان وامان لێده‌كات تاكایه‌تی خۆمان له‌نێو جۆری كاڵا به‌كارهێنراوه‌كاندا
ببینینه‌وه. به واتایه‌كیتر زۆریی و فره‌یی حه‌ز و ویست و خواسته‌كان له‌سه‌ر
كاڵا هه‌مه‌جۆره‌كان كتومت به‌هۆی فره‌یی خودیی كاڵاكانه‌وه‌یه. به‌م جۆره
خواستی ئێمه هه‌میشه پاشكۆیه و له ده‌ره‌وه دیاریی ده‌كرێت. كێشه‌كه
هه‌ر ئه‌وه نییه من ئاره‌زوویه‌كی تێرنه‌بووم بۆ ئوبێكته‌كان هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یشه
چۆن ئوبێكته‌كان به‌هۆی هه‌مه‌جۆریی و فره‌ییه‌كه‌یانه‌وه وا ده‌كه‌ن هه‌رگیز
ئاره‌زووم تێر نه‌بێت. ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی من به‌رهه‌م ده‌هێنێت كاڵاكان
خۆیانن. كه‌واته‌كه مه‌سه‌له‌كه هه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئوبێكته‌كان نییه بۆ ئاره‌زوویه‌ك
كه هه‌رگیز پڕ نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنانی ئاره‌زوویشه بۆ كاڵاكان، نه‌ك
وه‌ك دوو ماشێنی جیاوازی به‌رهه‌م هێنان به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنانی ئاره‌زوو له‌نێو به‌رهه‌مهێنانی
كاڵاكان خۆیاندا ناونشینه. كاتێك من ده‌چمه سوپه‌رماركێتێكه‌وه جگه له‌وه‌ی سه‌دان
جۆره خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌ل ده‌بینم، له هه‌ر خوارده‌مه‌نییه‌ك یان كه‌لوپه‌لێكیش
ده‌یان جۆر ده‌بینم. ئه‌گه‌ر باری ئابووریم ڕێگه‌م بدات ڕه‌نگه هه‌ر خوارده‌مییه‌ك
چه‌ند جۆریی هه‌بێت هه‌مووی بكڕم، چونكه هه‌موویان با‌نگم ده‌كه‌ن، وه‌ك باشتر و
خۆشتر له جۆره‌كانیتر خۆیانم پیشان ده‌ده‌ن. له‌م ڕێگه‌یه‌وه من خواستی مه‌سره‌فكردنی
زۆرترین جۆری كاڵاكانم هه‌یه.
له‌م كولتووره مه‌سره‌فییه‌دا كاڵا موقه‌ده‌س و سه‌ربه‌خۆیه
و سوبێكت ده‌چێته نێو په‌یوه‌ندییه‌كی ترانسدێنتالییه‌وه له‌گه‌ڵیدا. كاڵاكان جه‌سته‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و به‌هاكه‌یشیان وه‌ك بوونێكی میتافیزیكی له‌نێو خۆیاندان و
به‌شێكن له خۆیان، ئه‌م "فێڵ"ـی سه‌ربه‌خۆییه نهێنیی نێو كاڵاكانه و
له جیاكردنه‌وه‌ی كاڵا له وزه و توانای مرۆڤه‌وه دروست بووه. كه‌واته
كاڵاكان جهانێكی لاوه‌كی و به‌رده‌ستی ئێمه نین، به‌ڵكو وه‌ك بوونه‌وه‌ری
ڕازئامێز و ئه‌فسوناوی له به‌رده‌می مندا ده‌رده‌كه‌ون كه خولیای من ده‌جوڵێنن، ئه‌مه‌یش
له ڕیكلامه‌كاندا به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك ڕیكلام بۆ چاییه‌ك یان كێكێك ده‌كرێت
شێوازی چێژبیینی ئه‌كته‌ری ڕیكلامه‌كه به جۆرێكه وه‌ك بڵێی بنه‌ماكانی چێژ و
ئامرازه‌كانی چێژ له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه‌ن و په‌یوه‌ستن به خواردنه‌كه‌وه. ئه‌وه‌ی
چێژی خواردنه‌كه دیاریی ده‌كات ئامرازه‌كانی چێژكردنی من نییه، به‌ڵكو خواردنه‌كه
وا ده‌كات ئامرازكانی چێژكردن و هه‌ستی من له ناوه‌وه‌مدا ئه‌زموونێكی بێوێنه و
تامێكی به‌هه‌شتییانه بكات كه هیچ كاتێك به‌ری نه‌كه‌وتووه، واته توانای
چێژكردن و هه‌ستی من ده‌باته سه‌رووی توانای خۆیه‌وه! كاتێك ده‌سته جلێكی
جوان ده‌بینم وا ده‌زانم زیاد له ڕاده جوانه و "هه‌رچۆن هه‌یه ده‌بێت
بیكڕم"، "خۆم ناگرم نه‌یكڕم" و..هتد، دوای چه‌ند جارێك پۆشین ئیتر
ده‌سته‌جلێكی جوانتر ده‌بینم و ده‌بێت ئه‌ویش بكڕم و ئه‌وه‌ی پێشتر فڕێ بده‌م.
لێره‌وه هه‌ر كاڵایه‌ك فۆڕمێكی موقه‌ده‌س به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی
كاتی و مۆدێلێكی زوو تێپه‌ڕیش بێت. ئێمه به‌رده‌وام بۆ موقه‌ده‌سێك ده‌ستبه‌رداری
موقه‌ده‌سێكیتر ده‌بین.
ئه‌م دیوه‌ی كاڵا تا ئه‌و شوێنه موقه‌ده‌سه كه هه‌رگیز
سوبێكت سه‌یری پاشماوه‌كه‌ی نه‌كات. هه‌ر به ڕاستیش مرۆڤ بوێری ئه‌وه‌ی نییه ته‌ماشای
زبڵه‌كان بكات، ئه‌وه‌ی له دواجاردا له هه‌ر كاڵایه‌ك ده‌مێنێته‌وه زبڵه‌كه‌یه‌تی.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاڵایه‌ك به‌كاربهێنین ده‌بێت كۆمه‌ڵێك زبڵی لێ فڕێ بده‌ین، ئه‌م
زبڵه له‌كاركه‌وتنی كاڵاكه نییه له زۆریی به‌كارهێناندا تا ده‌بێت به زبڵ به‌ڵكو
زبڵ جه‌وهه‌ری خودی كاڵاكه‌یه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پاكه‌ت و دیكۆرات و قاڵبی
كاڵاكان ده‌بنه زبڵ و ده‌بێت له كاڵاكه بكرێنه‌وه و فڕێ بدرێن، پاشانیش كاڵاكه
بۆ یه‌كجار یان چه‌ندجارێكی كه‌م به‌كارده‌هێنرێت و ئیدی وه‌ك زبڵ و خاشاك ته‌ماشا
ده‌كرێت. بۆیه گوتم زبڵ جه‌وهه‌ری كاڵایه چونكه ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌یه كه هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه هه‌بووه و له كۆتاییشدا هه‌ر ده‌مێنێت و به ئاسانییش له‌نێو
ناچێت. بۆ نموونه ڕیسایكلینه‌كان ناتوانن ئه‌م جه‌وهه‌ره له‌نێو به‌رن،
به‌ڵكو ته‌نها فۆڕمی پێده‌به‌خشنه‌وه. ته‌نانه‌ت سوتاندن و له‌نێوبردنیش هه‌ر مه‌حاڵه
چونكه دیسانیس پاشماوه‌كانی خۆی ده‌خاته‌وه نێو خاك و ئاو و ئاسمان. ڕزگاربوون
له پاشماوه‌كان ئه‌سته‌مه وه‌ك چۆن له‌م ماوانه‌ی پێشوودا به‌یروتی پایته‌ختی
لوبنان گیرۆده‌ی زبڵ و خاشاك بووه و ناتوانێت خۆی پاك بكاته‌وه، بۆیه
خۆپیشاندانه‌كانیش دژی پیسی شاره‌كه و زۆربوونی خاشاك ده‌ستیان پێكرد. ڕه‌نگه ئه‌م
خۆپیشاندانانه درۆزنانه‌ترین خۆپیشاندان یان فریوده‌رانه‌ترین ناڕه‌زایه‌تی بن.
ئه‌و ژینگه‌دۆستانه‌ی خۆپیشاندانیان كرد خۆیان وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه
مرۆڤی مه‌سره‌فگه‌رابوون و پێناچێت ئاماده‌یی ئه‌وه‌یشیان تێدا بێت ده‌ست له به‌كاربردن
و مه‌سره‌فكردن هه‌ڵگرن، به‌ڵام ناڕه‌زاییشیان دژی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ له شاره‌كه‌دا
ده‌ربڕی و فشارێكی توندیان خسته سه‌ر حكومه‌تی ئه‌و وڵاته. وا دیاره چالاكییه‌كه
په‌یوه‌ندییه‌كی به ژینگه‌دۆستییه‌وه نه‌بوو ئه‌گه‌رچی له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌یشه‌وه
به‌ڕێوه‌چووبێت، چونكه ئه‌وان دژی كولتووری مه‌سره‌فگه‌رایی و سیسته‌مه
كاپیتالییه جیهانییه‌كه نه‌بوون، به‌ڵكو دژی زبڵه‌كه‌ی بوون. ئه‌مه چ واتایه‌كی
هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر واتایه‌كی هه‌بێت ئه‌مه‌یه: نامانه‌وێت زبڵی كاڵاكان ببینین،
نامانه‌وێت پاشماوه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌كاربردنه‌كانی خۆمان ببینین، له‌مه‌یش
زیاتر حوكمه نائاگاییه‌كه یان په‌یامه ناوه‌كییه‌كه ئه‌مه‌بوو: «نامانه‌وێت
ئه‌و ڕاستییه ببینین كه كاڵاكان پاشماوه‌یان هه‌یه و ده‌بنه زبڵ، چونكه
كاڵاكان لای ئێمه مه‌حبوب و موقه‌ده‌سن».
چۆن ده‌كرێت كاڵا موقه‌ده‌س بێت و زبڵیش بێت؟ ڕه‌نگه
هه‌موو موقه‌ده‌سێك له شوێنێكدا به زبڵبوونی خۆی پیشان بدات، یان وه‌ك
پۆتێنشیه‌ل ئه‌گه‌ری بوونه زبڵی هه‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی سوبێكت جه‌ساره‌تی سه‌یركردنی
هه‌بێت. گه‌ر زبڵ جه‌وهه‌ری كاڵا بێت ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئێمه زبڵمان موقه‌ده‌س
كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك زبڵ نه‌یبنین. كاتێك ماده‌یه‌كی سروشتی له ئه‌فسوون ده‌خه‌ین
و ده‌یكه‌ینه ماده‌یه‌كی خاو بۆ دروستكردنی كاڵا سیفه‌تی جادوویی و موقه‌ده‌سی له
جیهاندا لێ داده‌ماڵین، به‌ڵام دواتر له فۆڕمی كاڵادا هه‌مان دیوی فیتیشی پێده‌به‌خشینه‌وه،
كه‌واته ئه‌وه‌ی ناوكه موقه‌ده‌سه‌كه دروستده‌كاته‌وه فۆڕمی كاڵاكانه، لێره‌وه
ناوه‌ڕۆك ئه‌و شته‌یه كه له‌لایه‌ن فۆڕمه‌وه دیاریی ده‌كرێت. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی
فۆڕمه‌كانیش یه‌ك به‌دوای یه‌ك دێن و ده‌ڕۆن كه‌واته كاڵا له موقه‌ده‌سبوون ده‌كه‌وێت
و ئینجا هه‌رچی زووتره ده‌بێت پاشماوه و خاشاكه‌كه‌ی بكه‌ینه ده‌ره‌وه و لێی
ڕزگار ببین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕزگاربوون له‌م پاشماوه‌یه ئاسان نییه، كه‌واته
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه زبڵێكی بێ فۆڕم و ناوه‌ڕۆكێكی بێ شێوه و وێنه‌یه كه له‌نێوبردنی
ئه‌سته‌مه.
ئەم وتارە فراگمێنتێکە لە وتارێکى درێژ کە لە کتێبى
"دیالەکتێک" کتێبى دووەمى پرۆژەى "نێگەتیڤ"ـدا، بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment