هاوار محەمەد
فرۆید له
كتێبی "دڕدۆنگی له ژیاردا" ده‌ڵێت: «مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی باش و لێبورده
نییه، كه خاوه‌نی دڵێكی پڕ له خۆشه‌ویستی بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بوونه‌وه‌رێكه
كه پێدراوه غه‌ریزییه‌كانی بڕێكی زۆر له دوژمنایه‌تی تێدایه». لای فرۆید ئه‌گه‌ر
دۆخێكی یه‌كسانیش بوونی هه‌بێت ئه‌وا كاتی و تێپه‌ڕه و به‌رده‌وام نابێت چونكه
مرۆڤ غه‌ریزه‌ی دوژمنكارانه و شه‌رانگێزانه‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات
ده‌وروبه‌ر و نزیكه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت. به بڕوای فرۆید ئه‌م
غه‌ریزه شه‌رانگێزانه‌یه‌ی مرۆڤ ئه‌سڵ و به‌راییه و به‌ر له موڵكایه‌تیش بوونی
هه‌بووه، كه‌واته موڵكایه‌تی به‌رهه‌می غه‌ریزه‌كانی مرۆڤه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
به‌م پێیه بێت فرۆید سڕینه‌وه ئاره‌زووی موڵكایه‌تی و موڵكایه‌تی به مه‌حاڵ
ده‌زانێت، چونكه گه‌ر وه‌ك گریمانه‌یه‌ك موڵكایه‌تیش بسڕینه‌وه هێشتا غه‌ریزه
به‌راییه دوژمنكارانه‌كان هه‌ر ده‌مێننه‌وه. فرۆید پێی وایه بنه‌مایه‌كی ژیار ئه‌مه‌یه:
«وه‌ك چۆن خۆتت خۆشده‌وێ، خزم و نزیكه‌كانیشت خۆشبوێت»، واته هه‌مان ئه‌و وته
میلییه‌ی كه ده‌ڵێت: «ئه‌وه‌ی بۆ خۆت پێتخۆشه بۆ براكه‌یشت پێت‌خۆش بێت». به
بڕوای فرۆید ئه‌م ڕاسپارده ئه‌خلاقییه‌ی ژیار دروشمێكی درۆینه و هیچیتر. ئێمه
ڕه‌نگه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌سه نزیكه‌كانی خۆمان خۆش بووێت، به‌ڵام هۆیه‌ك
بۆ خوشویستنی كه‌سانیتر نابینینه‌وه. بگره ده‌شێت له‌سه‌ر بنه‌مای كینه و دژایه‌تی
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانیتردا بكه‌م، به جۆرێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆم به‌كاریان
بهێنم یان بیانخه‌مه خزمه‌تی خۆمه‌وه یان ته‌نها چێژ له ئازاردانیان ببینم. هه‌ڵبه‌ت
ڕه‌نگه ئه‌وانییتریش به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌ڵام گریمان وه‌هایش
مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، گریمان كه‌سێكی نه‌ناسراو به خۆشه‌ویستی و میهره‌بانییه‌وه
مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌م كاته‌دا پێویستیمان به ڕاسپارده‌ی ئه‌خلاقیی نییه،
چونكه من هیچم نه‌كردووه و ته‌نیا به‌و جۆره مامه‌ڵه‌م كردووه كه ئه‌ویتر
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم. به‌م جۆره ده‌شێت "دوژمنه‌كه‌مم خۆشبوێت"
چونكه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات كه من ده‌یخوازم. ده‌توانین مه‌سه‌له‌ی
لێبووردن به نموونه وه‌ربگرین:
مه‌به‌ست له "لێبوردن" له‌م سیاقه‌دا لێبورده‌یی
و پێكه‌وه هه‌ڵكردن "تسامح" نییه، به‌ڵكو لێبوران و لێخۆشبوو‌ن و به‌خشینی
كه‌سێكه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه ده‌شێت له ژیانی ڕۆژانه‌دا به‌رامبه‌ر ئێمه
نواندبێتی. كه‌واته مه‌به‌ستمان "چاوپۆشی"ـیه له هه‌ڵه‌ی ئه‌ویتری
نزیك وهاوڕێ و دۆستمان. وشه‌ی چاوپۆشی كتومت ته‌عبیر له مه‌به‌سته‌كه ده‌كات.
واته چاوپۆشین به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه له‌بیر بكه‌م. ئه‌وه‌ی چاوپۆشیی لێده‌كرێت
مه‌رج نییه له یاده‌وه‌ریشدا بسڕدرێته‌وه، ڕه‌نگه ته‌نها دواخستن یان شاردنه‌وه‌ی
تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه یان گۆڕینى فۆڕمەکەیەتى بێت. له لێخۆشبووندا ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه
كه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ره‌كه موماره‌سه ده‌كرێت. هه‌ڵه ئه‌و كاته وه‌ك هه‌ڵه وه‌رده‌گیرێت
كه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی هه‌ستی پێ بكات و داوای لێبوردن بكات. به‌ڵام تۆ بڵێی لێره‌دا
مه‌سه‌له‌كه كۆتایی بێت؟ ڕه‌نگه هه‌ڵه بچووك و ڕێكه‌وته‌كانی ژیانی ڕۆژانه به
داوای لێبووردنێك كۆتاییان پێ بێت، به‌ڵام ئایا بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه ئازار به
دڵمان ده‌گه‌یه‌نن ده‌شێت مه‌سه‌له‌كه به "داوایه‌كی لێبوردن" كۆتایی
پێ بێت؟ به دڵنیاییه‌وه له‌م دۆخه‌دا مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات و ئازار و تۆڵه دێته
ئاراوه. تۆڵه مه‌رج نییه له‌سه‌ر بنه‌مای "العین بالعین و السن
بالسن" بێت، به‌ڵكو زۆرجار ناڕاسته‌وخۆ و به‌زه‌برتر و شاراوه‌تریشه. ئه‌و
تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كه شاراوه‌یه ڕه‌نگه برینێك بخاته دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان كه
له "هه‌ق به هه‌ق" زۆر كاریگه‌رتر و وێرانكه‌رتر بێت. لێره‌دا
په‌یامه‌كه ئه‌مه‌یه: "لێت ده‌بوورم، به‌ڵام ده‌بێت ئازاره‌كه هه‌ر
بچێژیت". هه‌ندێ كات لێخۆشبوو‌ن و به‌خشینی كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك، له‌وه
تێده‌په‌ڕێت كه قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌كه بكاته‌وه و هاوسه‌نگیی ڕابگرێت، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی
ناهاوسه‌نگیه‌كه دروست ده‌كات خودی لێبخۆشبوونه‌كه بێت، چونكه ده‌رفه‌تی
"به‌كارهێنان"ـی ئه‌ویتر و موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات و قه‌رزارباركردنی ئه‌ویترمان
بۆ ده‌ڕه‌خسێت. "لێت ئه‌بوورم، به‌ڵام ده‌بێت ئازاره‌كه قورس‌تر
بچێژیت". هه‌رگیز ئه‌م ڕسته‌یه به ڕاشكاویی ناوترێت، ته‌نها پێچێك به
تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه لێده‌درێت و به‌شێوه‌ی لێخۆشبوو‌ن وه‌ك ژه‌هر ده‌رخواردی ئه‌ویتری
هه‌ڵه‌كه‌ری ده‌ده‌ین. بۆ نموونه له كولتووری میللی‌دا ئه‌م ڕسته‌یه زۆر به‌ناوبانگه:
«له هه‌نگویندا بیخنكێنه»، یان «به هه‌نگوین ده‌یخنكێنم». ئه‌ڵێن گوایه بۆیه
ژه‌هری مار كوشنده‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێجگار شیرینه، ڕێژه‌ی شه‌كری له‌م ماده‌یه‌دا
زۆر به‌رزه و به‌مه‌یش پێكهاته‌ی مادده‌كه بۆ ژه‌هر ده‌گۆڕێت. لێره‌دا "هه‌نگوین"
هه‌مان ژه‌هری ماره. ڕه‌نگه هه‌نگوین ته‌نها له ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراودا تامێكی
خۆش و شیرینییه‌كی به‌چێژی هه‌بێت. ئه‌و كاته‌ی كه هه‌نگوین زۆر شیرین ده‌بێت،
یان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رخواردی ئه‌ویتر ده‌درێت ئیدی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته
ماده‌یه‌كی بكوژ، واته ده‌بێته ژه‌هر. مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ئه‌وه نییه كه‌سێك
خراپ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ئێمه‌یش زۆر باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین،
به‌ڵكو ئه‌وه‌یه چۆن كه‌سێك خراپ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكات و ئێمه‌یش خراپتر مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌ڵام به‌وه‌ی خراپه‌كه‌ی و هه‌ڵه‌كه‌ی بقۆزینه‌وه و ژه‌هری به
تامی هه‌نگوین ده‌رخوارد بده‌ین. کەواتە دەشیت بڵێین هیچ لێخۆشبوونێک بوونى نییە؟
بەڵێ، لێخۆشبوونێک هەیە، مەحاڵ. ئەمە بابەتى توێژینەوە و وانەوتارە گرنگەکانى
"جاک دێریدا"یە. دێریدا دەیەوێت جۆرێک ئەخلاقى لێخۆشبوو‌ن پەرە پێبدات کە
نە لە خودى ئەخلاق، نە لە یاسا، نە لە سیاسەتدا جێى نابێتەوە، چونکە لەودیوى هەموو
ئەمانەوەیە، لێخۆشبوونێکە بەدەر لە ویستى باڵادەستى و تۆڵەکردنەوە و بەدەر لە
پیلان، تەنیا ریسکێکى پەتییە و گەڕانە بەدواى هەلێکدا بۆ گۆڕینى ڕیشەیى جەلاد و
قوربانیى پێکەوە. لاى دێریدا تەنیا یەک جۆر لێخۆشبوونى ڕاستەقینە هەیە: ئەویش
لێخۆشبوونە لەو شتەى کە قابیلى لێخۆشبوو‌ن نییە.
لێخۆشبوونى مەحاڵ دۆخە باو و عەمەلییەکە نییە، بەڵکو
حاڵەتى دەگمەن و دانسقەیە. کەواتە با دیسانیش سەرنج بخەینەوە سەر ژیانى ڕۆژانە...
بەشیوەیەکى باو به‌شێك له مرۆڤه‌كان خولیای به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه و به‌ئامرازكردنی
كه‌سانی ده‌وروبه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كانیان هه‌یه، ڕه‌نگه هیچ شتێكیش وه‌ك هه‌ڵه‌كردن
به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌رفه‌تی هێنانه‌دیی ئه‌م خولیایه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێنێت. ئه‌م
جۆره كه‌سه هیچ ده‌رفه‌تێك له ده‌ستنادات و هه‌له‌كان ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
شوێنپێی خۆی زیاتر بچه‌سپێنێت و موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر كه‌سه‌كانیتر بكات.
هه‌ر ئه‌و كاته‌ی ده‌ڵێت "لێت خۆش ده‌بم"، له پێگه‌یه‌كی باڵاتره‌وه
ئه‌م قسه‌یه ده‌كات، واته من ده‌تبوورم به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یشم هه‌یه كه
نه‌تبوورم، ئه‌وه منم زۆر به‌خشنده‌م و ده‌تبه‌خشم، ڕه‌نگه لێخۆشنه‌بوون
له‌م جۆره لێخۆشبوونه دادوه‌رانه‌تر بێت. به‌م پێیه بێت خواستنی یه‌كسانی
و هاوئاستی بۆ خۆم و ئه‌وانیتر، ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش نه‌بێت، ئه‌وا ده‌گمه‌نه.
ئه‌م دڵپاكییه فریوده‌رانه‌یه له‌گه‌ڵ شتێكیتردا یه‌كتر
ده‌بڕن، ئه‌ویش "حه‌سودی"ـیه. "حه‌سودیی" ته‌نها
ده‌بڕی خۆپه‌رستییه‌كی زێده‌ڕه‌وانه نییه، به‌ڵكو كینه‌یه له‌وانیتریش، یان
دراوسێیه‌تی خراپه، هه‌وڵدانه بۆ ڕێگریكردن له‌وه‌ی ئه‌وانیتر ده‌ستیان به
شتێك بگات كه حه‌سود ده‌ستی پێی ناگات. ساڵانێكه دروشمه دژه حه‌سودییه‌كان له‌نێو
كولتووری عه‌وامی ئێمه‌دا بڵاوبۆته‌وه، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی حزوری قورسی حه‌سودی
خۆیه‌تی. چه‌نده دروشمه دژه حه‌سودییه‌كان زۆربن نیشانه‌ن له‌سه‌ر بوونی
زیاتری حه‌سودیی. ئه‌وه‌ی من نیمه ده‌مه‌وێت هاوڕێكه‌م، دراوسێكه‌م، كه‌سانیتریش
نه‌یانبێت. ئه‌م ڕه‌فتاره سایكۆلۆژییه له وردترین ئاسته‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یشدا
ده‌نوێنرێت. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه هه‌ر په‌یوه‌ست نییه به ئابوورییه‌وه، به‌ڵكو
له مه‌سه‌له‌ی ناوبانگ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕییه‌تی و عه‌شق و بایه‌خدانه
كه‌سییه‌كانیشدا هه‌ر به‌و جۆره‌یه. گه‌ر هاوڕێیه‌كمان مه‌عشوقێكی قه‌شه‌نگ و
جوانكیله‌ی هه‌بێت ڕه‌نگه هه‌زاران داوی بۆ دابنێین و به ده‌یان ڕاسپارده‌ی ئه‌خلاقی
و ئایینی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه و له‌یه‌كدابڕانیان بده‌ین، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه
هه‌مان دۆخی ئێمه. تۆ بڵێی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی حه‌سودیی له خۆی كردبێته ده‌ره‌وه؟
هه‌ڵبه‌ت ده‌شێت هاوڕێیه‌تی به‌ڵێن و په‌یمانێك بێت كه خۆشه‌ویستی و وه‌فایش
تێیدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه نه‌توانێت به ته‌واوه‌تی خۆی له غیره و حه‌سودیی
پاك بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه زۆرجار هاوڕێكان له یه‌ك داده‌بڕێنێت و ده‌یانكاته
دوژمنی یه‌كتر.
ئه‌گه‌ر دیوی یه‌كه‌م
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه وه‌ستابێت كه ده‌ڵێت: «ئه‌وه‌ی من هه‌مه پێمخۆشه تۆ
نه‌ت بێت» ئه‌وا دیوی دووه‌م "حه‌سودیی" له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه وه‌ستاوه:
«ئه‌وه‌ی من نیمه ده‌مه‌وێت تۆیش نه‌تبێت». حه‌سوود هه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه
كه خۆی خاوه‌نی شتێك نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت دراوسێكه‌یشی نه‌یبێت،
به‌و مانه‌یه‌ی گه‌ر حه‌سوود ئه‌وه‌ی لا ڕوونه هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی ڕێگه‌ی نادات
بگاته ئاستی دراوسێكه‌ی، ئه‌وا ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌یه هه‌لومه‌رج به‌سه‌ر
دراوسێكه‌یشدا قڵپ ببێته‌وه و بۆ ئاستی خۆی دابه‌زێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی
بدات. ئایا چۆن ئه‌م تێڕوانینه ده‌روونشیكارییه بۆ "دڵپاكی" و
"حه‌سوودی" له تێڕوانینه ماركسییه‌كه ده‌باره‌ی خاوه‌ندارێتی و هه‌ژاری
جیا بكه‌ینه‌وه؟ ئایا ده‌شێت ده‌وڵه‌مه‌ند و بۆرژوازه‌كان ئه‌وه‌ی بۆخۆیان پێیان
خۆشه بۆ كرێكار و چه‌وساوه‌كانیش پێیان خۆش بێت و هه‌ژاره‌كانیش ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌بن
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وه‌ك خۆیان هه‌ژار بكه‌ون؟
له تێڕوانینی
فرۆیددا گه‌ر براكان یه‌كسان بن ئه‌وا ڕه‌نگه ته‌نیا له‌وه‌دا خوازیاری یه‌كسانی
بن كه هیچیان نه‌بێت. تانه‌یه‌كیش زۆرجار له ماركسیزم ده‌درێت ئه‌وه‌یه گوایه
ماركسیزم ده‌یه‌وێت هه‌موومان له نه‌بوونیدا یه‌كسان بین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی
هه‌ڵه‌یه له ماركسیزم و تاڕاده‌یه‌كیش تانه‌یه‌كی مناڵانه و ئایدیۆلۆژییانه‌یه.
له ماركسیزم‌دا كێشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی خاوه‌ندارێتییه، به‌ڵام ڕه‌نگه
به چه‌ندین پێچ و چه‌مانه‌وه‌ی سایكۆلۆژیشدا تێبپه‌ڕێت. با سه‌رنجێك له حیكایه‌تی
هه‌ره دێرینی مرۆڤ بده‌ین. كوڕه‌كانی ئاده‌م له‌وه‌دا یه‌كسانن كه له به‌هه‌شت
بێ به‌شكراون و ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌مین ژیان دابمه‌زرێنن. كێشه‌كه بنه‌ڕه‌تییه‌كه
به بڕوای فرۆید غه‌ریزه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه، به‌ڵام به بڕوای ماركسیزم
خاوه‌ندارێتییه و ململانێكه له‌وێوه دروست ده‌بێت كه خاوه‌ندارێتی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
هه‌ر یه‌كه‌یان بڕێك سامانی هه‌یه، كه قابیل هه‌رگیز به دادوه‌رانه‌ی نازانێت.
هابیل خاوه‌نی ژنێكی جوان و مه‌ڕ و ماڵاته، واته شتێك كه قابیل نییه‌تی. به‌م
جۆره غیره و حه‌سودییه‌كه‌ی تاڕاده‌ی كوشتنی هابیل ده‌ڕوات. به پێی تێڕوانینی
یه‌كه‌م برایه‌تی ئه‌و كاته برایه‌تییه كه یه‌كسانیی له نه‌بوونیدا هه‌بێت،
براكان ئه‌و كاته بران كه هیچیان خاوه‌نی دایكیان نین، كه‌واته یه‌كسانییه‌ك
كۆیان ده‌كاته‌وه بۆ به‌گژداچوونه‌وه و كوشتنی باوكیان. به‌م پێیه بێت برایه‌تی
هه‌میشه له یه‌كسانییه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌ر كاتێك یه‌كسان بووین مانای وایه
براین. لێره‌دا بنه‌ما ماركسییه‌كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێنرێته‌وه چونكه نابینه برای یه‌كتری
تا یه‌كسان نه‌بین، به پێچه‌وانه‌ی یه‌كگرتن و برایه‌تی كرێكاران تاوه‌كو خه‌بات
بكه‌ن بۆ هێنانه‌دیی دۆخی یه‌كسانی. به‌م پێیه بێت برایه‌تی هه‌میشه ده‌ره‌نجام
و پاشینه‌یه و له‌دوای یه‌كسانییه‌وه دێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كسانییه‌كیش
له دۆخی باودا بوونی نییه كه‌واته ده‌شێت برایه‌تیش بوونی نه‌بێت.
به پێی
تێڕوانینی دووه‌م ئه‌وه‌ی براكان دژی دوژمنێكیتر ده‌كاته برای یەكتری نایه‌كسانییه
له هه‌بوون و خاوه‌ندارێتیدا. مه‌به‌ست له یه‌كسانی نزیكی هه‌لومه‌رجی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی
هاوبه‌شه. چینی بۆرجواز به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ئابووری كۆیان ده‌كاته‌وه به دژی
چینی كرێكار. چینی كرێكاریش بۆ ئه‌وه‌ی به‌گژ ئه‌م چینه هاوپه‌یمانه‌دا بچێته‌وه
ده‌بێت له‌نێو خۆیدا یه‌كبگرێت و خه‌باتی هاوبه‌ش دابمه‌زرێنێت، واته برایه‌تییه‌كه‌یان
ده‌ره‌نجامی نایه‌كسانییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا. كه‌واته بۆ ماركسیزم مه‌سه‌له‌كه
په‌یوه‌ست نییه به مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانی و نایه‌كسانی له "نه‌بوون"ـدا،
به‌ڵكو په‌یوه‌سته به یه‌كسانی و نایه‌كسانی له "هه‌بوون"ـدا، واته
كێشه‌ی خاوه‌ندارێتی و نایه‌كسانییه. خاوه‌ندارێتییش
بوونی ماڵێكی خاكه‌ڕا و سه‌یاره‌یه‌كی نۆرماڵ و هه‌لومه‌رجی ژیانی ساده نییه، به‌ڵكو
خاوه‌ندارێتی ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه. ئه‌م نایه‌كسانییه‌ش پێدراوێكی
سروشتی نییه، به‌ڵكو پێدراوێكی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و له ئه‌نجامی چه‌وسانه‌وه
و ناهاوسه‌نگی و غه‌دره‌وه دروست بووه. ناكرێت قه‌ناعه‌ت به‌و قسه‌یه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
بكه‌ین گوایه هه‌ژاره‌كان حه‌سوودییان پێ ده‌به‌ن، ئه‌سڵی كینه‌ی هه‌ژاران له
ده‌وڵه‌مه‌ندان له حه‌سوودیدا نییه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به چه‌وساندنه‌وه‌وه.
شته‌كه له حه‌سودی زیاتره، چونكه چینی بۆرژواز له‌سه‌ر حسێبی وزه و توانا و
ماندووبوونی چینی كرێكار ده‌بێته چینی خاوه‌ن سه‌رمایه. چاوچنۆكی و هه‌ڵپه و
خۆپه‌رستی چینی بۆرژواز وا ده‌كات كه له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی كرێكاره‌وه
سه‌رمایه‌ی خۆی كه‌ڵه‌كه بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه هه‌رگیز بۆ چینی
كرێكار پێی خۆش نییه. چینی كرێكاریش كه چاوی له‌وه‌یه به دژی چینی بۆرژواز
ڕابپه‌ڕێت و سامانی ژێر ده‌ستی سه‌رمایه‌دارن ده‌ربهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نییه
كه حه‌سوودیی به سامانداریی ئه‌وان ده‌بات، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه به‌ری
هه‌وڵ و ڕه‌نج و ماندووبوونه‌كه‌ی به‌ر خۆی ناكه‌وێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چێت بۆ
گیرفانی سه‌رمایه‌داران.
ئەم وتارە فراگمێنتێکە لە وتارێکى درێژ کە لە کتێبى "دیالەکتێک" کتێبى دووەمى پرۆژەى "نێگەتیڤ"ـدا، بە ناونیشانى "ئەوەى بۆ تۆ پێم‌خۆش نییە" بڵاوبۆتەوە.
No comments:
Post a Comment