ناوى کتێب: دیالەکتیک
ناوى نووسەر: کۆمەڵێک نووسەر
وەرگێرانى دەقەکان: وەلید عومەر، هاوار محەمەد
چاپخانە: چاپ و پەخشى سەردەم
ساڵ و شوێنى چاپ: 2016 سلێمانى
یه‌ك: هه‌موو شتێك له په‌یوه‌ندییه‌كی ناسازگاردایه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا،
هیچ شتێكی دابڕاو بوونی نییه و له‌گه‌ڵ شتێكیتردا له دژیه‌كیدایه، ئه‌مه ساده‌ترین
بنه‌مای دیاله‌كتیكه. گه‌ر وابێ كه‌واته دیاله‌كتیك خۆیشی له په‌یوه‌ندییه‌كی
دیاله‌كتیكیدایه له‌گه‌ڵ دژه‌كه‌یدا. ئه‌و شته چییه كه دژ به دیاله‌كتیكه؟
وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند ئه‌مه‌یه: "صیروره". مه‌رج نییه صیروره
بڕوای به دژیه‌كی نه‌بێت، به‌ڵام پێی وایه دژیه‌كییه‌كان لێكدژیی دیاله‌كتیكی نین. بۆ ئه‌وه‌ی دیاله‌كتیك به‌سه‌رخۆیشدا
پراكتیزه ببێ ئه‌بێ دژه‌كه‌ی بوونی هه‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه دۆلۆز و
ئاڵتوسێر له‌م كتێبه‌دا بوونیان هه‌یه.
دوو: فیكر مه‌رج نییه هه‌میشه نهێنییه‌كی گه‌وره كه‌شف بكات، جاری وا هه‌یه
كاری ڕادیكاڵی فیكر ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه زه‌ق بكاته‌وه كه كاڵ بوونه‌ته‌وه،
بۆنموونه لێكدژییه‌كان. ئه‌مڕۆ جیهان له ڕواڵه‌تدا پڕه له هێز و ده‌سه‌ڵاتی به‌یه‌ك
ناكۆك، پڕه له شه‌ڕ و ئاژاوه، به‌ڵام ته‌بایی و سازگارییه‌كی سه‌یر له‌نێوان ئه‌م
هێزه به ڕواڵه‌ت ناكۆكانه‌دا هه‌یه، دژیه‌كیی دیاله‌كتیكی لێكدژی نێوان
ئیسلامییه‌كی توندڕه‌و و فاشیستێكی ئه‌وروپی نییه، دژیه‌كی نێوان سه‌له‌فییه‌ك و
عه‌لمانییه‌كی وه‌ك ئه‌وانه‌ی لای خۆمان نییه، دژیه‌كی نێوان چه‌پێكی كینه‌بازی
"دژه ماركسیزم" یان "دژه چه‌پ" و لیبرالیستێكی گه‌مژه نییه،
به‌ڵكو لێكدژییه‌كی بونیادییتر و ڕادیكاڵتره، به‌م جۆره ئه‌ركی دیاله‌كتیك ته‌نها
ئه‌وه نییه به بیری ڕه‌گه‌زه لێكدژه‌كان بهێنێته‌وه كه ئه‌وان چه‌ند دژ به
یه‌كن تاوه‌كو سازگارییه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یش به بیری ڕه‌گه‌زه
ناكۆكه هاوشێوه‌كان ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌وان له ژێره‌وه چه‌ند پێكه‌وه سازگار
و ته‌بان و چه‌ند له یه‌ك ده‌چن..
هاوار محەمەد
No comments:
Post a Comment